نە خێر (كاك نەوشیروان) فێڵى لێ نەكراوە
Saturday, 19/09/2009, 12:00
زۆر بە داخەوە بۆ ئەو كەسانەى كە حەزیان بە سەركەتن و دەركەوتنى كەسە زیرەكەكان نى یە و هیچیان لێ بەدى ناكرێت جگە لە قسەى هیچ و بێ بنەما و قسە و قسە ڵۆك.كە پیشەى خۆیانە یان فێركراون و هاندراون. وەك بەڕیز دكتۆر(محەمەد ئەحمەد ئەركوازى) كە لە بابەتێكى كوردستان پۆست دابەزیوە تە سەر پەرلەمانتارێكى (گۆڕان) كە زۆر كوێرانە و ناشارەزایانە باس لە كەسایتى پەرلەمانتار عەبدوڵاى مەلانورى دەكات,بە كەسیًكى نە شیاو و فێڵ باز ناوى دەبات.بە ڕێز كاك دكتۆر ئێمە وەك چەند گەنجێكى گەرمیان و كەلار وەڵامت دەدەینەوە و ڕاستى یە كان بۆ خوێنەرانى كوردستان پۆست ڕن دەكەینەوە.ئێمە دڵنیاین تۆ كەسێكى سەر بە (54) یت یان كەڕو كوێریت و راستى یەكان نابیسى و نایبینى یان كێشەى شەخسیت لە گەڵ (كاك عە بدوڵا) هەیە یان سروشتى تۆ وایە ڕقت لە (عەبدوڵا) ناوەكانە كە لە وتارە كەت دا دەڵێى هیوادارم (عەبدوڵا) ناوێكى تر نەڕواتە پەرلمانى عێراقەوە.براى بەڕێز هەموو خەڵكى گەرمیان و كەلار بە گشتى و چینى گەنجان بە تایبەتى (كاك عەبدوڵا)باش دەناسن,كە چەند چالاك و بوێرە, (كاك عەبدوڵا) كەسێكى هێندە بچوك نى یە كە تۆ بە ئەو شێوە باسى دەكەیت.ئەوانەى كە لە نزیكەوە (كاك عەبدوڵا) دەناسن باش دەزانن كە چەند بوێرانە و ژیرانە كارى بۆ (گۆڕان)كردوە لە گەرمیان دا لە سەرەتاى دامەزراندنى كۆمپانیاى (ووشە) تا ڕۆژى هەڵبژاردن. ئەو كاتەى ئەو كارى بۆ (گۆڕان) دەكردو ئێمەى جۆش دە داو بە لێشاو خەڵك و گەنجى دەنارد بۆ لاى (كاك نەوشیروان) و هەمیشە لە پەیوەند یدا بوو لە گەڵ خەڵكى گەرمیان دا كێ هەبوو وا بوێرانە كار بۆ (گۆڕان)بكات ؟. دكتۆرى بەڕێز قسە كانت تەواو بێ بنەمان. تۆ دەڵێیت ئەو خۆى بە رۆِژنامە نوس و نوێنەرى گەرمیان دەزانێت بەڵێ ئەو هەم ڕۆ ژ نامە نوسەو هەم نوێنە رى گەرمیانە, ئیمە چەندین وتار و بابەتى سیاسى (كاك عەبدوڵا) مان لە ڕۆ ژ نامەى (ڕۆ ژنامە) و سا یتى(سبەى)دا خوێندوەتەوە.تۆ داوا دەكەیت كە ڕاپرسى یەك لە گەرمیان دا بكرێت لە سەر كەسایتى (كاك عەبدوڵا) تا ڕوى ڕاستەقینەى بۆ خەڵكى دەربكەوێت,ئێمەش داواى ئەو ڕپرسى یە دە كەین تا ئەنجامى ئەو ڕاپرسى یە بە خوێنەرانى كوردستان پۆست بڵێت كە ئەو بەڕێزە ڕاست ناكات.بەڕێز ئێمە بڕوا ناكەین تۆ بە ئەو شێوە موعجیبى (كۆمەڵە) و (كاك نەوشیروان) بوو بیت, تەنها بۆ ئەوەى شەرعى یەت بە وتارەكەت بدەیت ئەو پێشەكى یەت نوسیوە.نە خێر (كاك نەوشیروان) فێڵى لێ نەكراوە, (كاك نەوشیروان) خۆى باش دەزانێت كێ هەڵبژێرێت.ئێمە لێرەوە بە خوێنەرانى كوردستان پۆست دەڵێن ئەوانەى كە وەك دكتۆر لە سەر كەسایەتى (كاك عەبدوڵا) و ئەندام پەرلەمانەكانى ترى (گۆڕان) لە كەلار دەنوسن هەرگیز ڕاست ناكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست