دکتۆره‌کانی کۆسره‌ت ده‌ڵێن تازه هه‌ولێر بێ خاوه‌ن مایه‌وه قوڕ به‌سه‌ر ئه‌م شارهدهبێ
Monday, 29/03/2010, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی ئهنجامهبهرایهکانی هه‌ڵبژاردن په‌یتاپه‌یتا ده‌رکه‌وتن ئه‌وراستیه ئاشکرابو که ئیتر ته‌واو هه‌ولێر قه‌ڵای کۆسره‌ت نیه و به‌ڵکو به‌پێی ئه‌نجامه‌کان ده‌رکه‌وت که‌وا هه‌ولێر ته‌نها یه‌کێتی له‌پاشه‌کشه‌دایه ئه‌گه‌رنا
هه‌مو ئه‌و لیستانهیتر له‌گه‌شه‌کردندان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ته‌نانه‌ت یه‌کێتی نه‌بێ رۆژ به‌رۆژ له داڕمان و بچوک بونه‌وه‌دایه فه‌رمون سه‌یری ئه‌و چه‌ند به‌ڵگه‌یه بکه‌ن بزانن له قه‌ڵاکه‌ی جارانی کۆسره‌ت رێژه‌ی ده‌نگدان
چۆن بوه
پارتی رێژه‌ی ده‌نگه‌کانی زۆر زیادی کردوه له‌چاو جاران
گۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی جاری پێشوو له سه‌رتا سه‌ری پارێزگای هه‌ولێر 23 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه 103.397 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه
به‌ڵام یه‌کێتی که هه‌ولێریان به قه‌ڵای کۆسره‌ت وه‌سف ده‌کرد ته‌نها 125.004 ده‌نگه‌یان به‌ده‌ست هێناوه که جاران زۆر زۆر له‌و ڕێژه زیاتریان ده‌نگ هه‌بوه
یه‌کگرتو 51 هه‌زار
کۆمه‌ڵ 62 هه‌زار ..هتد
لێرهدابۆمان ده‌رده‌که‌وێ که وا له‌مه‌ودووا نه‌ک ههرههولێر به‌ڵکو هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کان و ته‌واوی میلله‌تی ئێمه پیاوی ریشداریان ناوێ به‌ڵکو پیاوی ئیشداریان ده‌وێ پیاوی درۆزن و ئاژاوه‌یان ناوێ به‌ڵێنی به‌درۆو بێبنه‌مایان
ناوێ پیاوێکیان ناوێ خه‌ڵک بتۆقێنێ سه‌رده‌می شاخ به‌سه‌رچو ئێستا خه‌ڵک پاداشتی ئه‌و ههموماندووبونوو ماڵوێرانیه‌ی ده‌وێ که‌له‌سه‌ر کورد‌و پێشمه‌رگه به‌سه‌ریان هاتوهلهساڵهکانی 30 کانه‌وه میڵله‌تی ئێمه به‌شی هه‌ر کوشتن‌و
برین‌و راکردن بوهچی که‌سێک هه‌یه لهوکوردستانهی ئێمه4 جار خانوی بهسهردانهروخابێ به‌ده‌ستی خۆی چاکی نهکردبێتهوهئێستا هه‌ریه‌ک له ئێمه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویتمان په وه‌ستا هه‌بێ ده‌زانین خۆمان خان‌و بۆخۆمان
دروست بکه‌ین چونکه ڕاهاتوین لهروخانو بنیاد نانه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له ئێمه توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه ده‌یان رۆمان لهسهررابردووی پڕ پر ماندوبونی خۆ مان بنوسین هه‌ریه‌ک له‌ئێمه ئه‌وه‌نده رامان کردوه بۆ ئێران و تورکیا
سمانی ئه‌وان وه‌کو ئه‌وان ده‌زانین ئه‌گه‌ر که‌سێک هه بێ تهمسیڵێکی ئه‌و میلله‌ته‌ی ئێمه وه‌کو خۆی بنوسێته‌وه ئه‌وه بێگومانم له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موجیهان له‌دوای دورست بونی مرۆڤ میلله‌تێک نیه له میلله‌تی
ئێمه ماندوترو بێخاوهنتر وماڵوێران تر و زوڵم ڵێکراوتر هه‌بێ میلله‌تێکین 80 ساڵه لێمان ده‌ده‌ن لێمان ده‌کوژن راده‌که‌ین تاڵان ده‌کرێین وێران ده‌کرێین زیندان ده‌کرێین ئێعدام ده‌کرێین ......هتد
بۆیه من دڵنیام میلله‌تی ئێمه نهدهموچامو ی کۆسره‌ت و نهمهسعوودی کورته باڵا نه‌هیچ که‌سێکی ناوی کێ ده‌ستی ئاوهدانیو خزمه‌تگوزاریان بۆ به‌رێ ئه‌وا ئه‌و که‌سه براوه ده‌بی من دڵنیام نه‌ک هه‌ر هه‌ولێر به‌ڵکو
هیچ بستێکی ئه‌م کوردستانه پاوانی هیج کهسو لایه‌نیک نابێ و قه‌ڵای هیچ کهسو تاقمیک نابێ وه‌به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر که‌سێک بیه‌وێ خزمه‌تی خه‌لک به‌بێ جیاوازی بکات ئه‌وا نه‌ک هه‌ر هه‌ولێر به‌ڵکو هه‌مو
کوردستان متمانه‌ی پێده‌کا مه‌سئه‌له‌یه‌کی کوردی هه‌یه کوێره چیت ده‌وێ بێگومان 2 چاوی شه‌ش له‌سه‌ر شه‌ش به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌هه‌ریه‌ک له‌ئێمه کورد بپرسی چیتان ده‌وێ بێگومان خزمهتگوزاریو یه‌کسانی..هتد
منیش به‌راستی زۆرم ڵاسهیر بو که کۆسره‌ت چاره‌نوسی دیارنیه منیش وه‌کو هه‌ر یه‌ک له خه‌لکی هه‌ولێر ده‌ستم کرد به‌گه‌ران و هه‌واڵ پرسین یه‌که‌م جار چومه کۆنه قه‌ڵاکه‌ی خۆی زۆر گه‌رام بێ سود بو
له‌هه‌ر که‌سێکم ده‌پرسی ده‌ی ووت وه‌ڵا ئێمه‌ش زۆر به‌دوای دادهگهرێین بێ سوده له 8.3 هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌یه چومه ده‌ورووبه‌ری مه‌لبه‌ندو هه‌ر هه‌واڵی نه‌بو چومه ده‌وروبه‌ری قه‌ڵا ههرنهبو چومه کۆڵان به‌کۆڵانی
شار هه‌ر دیار نهبوچومه ڵای کۆنه دۆسته‌کانی ئه‌وانیش وه‌کومن له هه‌واڵ پرسینی ده‌هاتنه‌وه و بێ خه‌به‌ر بون گریان له چاوه‌کانیان قه‌تیس قه‌تیس دیار بو گه‌رام هه‌ر ده‌گه‌رام بێ‌سود بو دواجار دۆستێکی زۆر نزیک
له‌کاکه کۆسره‌تم بینی ژمارهتهلهفۆنێکی دا پێم به‌ڵام زۆر رجای لێکردم که ئه‌و ژماره‌یه نه‌ده‌م به‌که‌س منیش ووتم به‌ڵێ باشه زیاتر له 10 رۆژ به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی په‌یوه‌ندیم ده‌دا هه‌ر کۆمپێته‌ر وه‌ڵامی ده‌دامه‌وه
ده‌ی ووت به‌داخه‌وه ئه‌و ژماره‌ی تۆداوایدهکهیت له‌رۆژی 8.3 به‌هۆی هه‌واڵێکی ناخۆش‌و نه‌خوازراوه‌وه له‌هۆشخۆی چوه‌و هه‌مو دکتۆره‌کانیش ده‌ڵێن زۆر زه‌حمه‌ته جارێکی تر به‌هۆشخۆی بێته‌وه
ناچار دانیشتم‌و زۆر زۆر بۆی گریام ووتم باشه له‌مه‌ودوا قه‌ڵا کێ ده‌یبا به‌رێوه گه‌ر کاکه کۆسره‌ت نه‌مێنێ؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست