کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گه‌ر ئه‌و 8 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی گۆڕان ده‌نگیان دابێ به‌تاله‌بانی ئه‌وه‌ سه‌رانی گرده‌که‌ش له‌سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی باشتر

Monday, 15/11/2010, 12:00


سه‌ره‌تا زۆر زۆر به‌داخه‌وه‌م که‌ چه‌ند رۆژێکه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ گوایه‌ 8 ئه‌ندامه‌که‌ی گۆڕان ده‌نگیان به‌تاله‌بانی دایه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه روابێ منیش به‌ گه‌وره‌ترین خیانه‌تی ده‌زانم که‌ کردیان به‌رامبه‌ر به‌ نیو ملیۆن ده‌نگ ده‌ر که‌ له‌ کاتێک دا گۆڕانخوازان چاوه‌رێی ئه‌وه‌یان ده‌کرد له‌م 8 که‌سه‌ که‌ وه‌ک خۆ یان له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌یان وت ئه‌بێ ببین به‌ پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی میله‌ته‌که‌مان
ئه‌بێ په‌رله‌مانی عێراق بکه‌ینه‌ دادگایه‌کی حه‌ق خواز بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی ماف خوراوان و گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه‌ دابرێندراوه‌کان به‌ڵام  گه‌روابێو ئه‌وخیانه‌ته‌یان کردبێ و له‌یه‌که‌م دانیشتنی پارله‌مان ئه‌و خیانه‌ته‌یان کردبێ ناکرێ چاوه‌رێی کاری باشتر له‌وانه‌ بکه‌ین؟؟
به‌راستی کاتێک ئه‌م ئێواره‌یه‌ گه‌رامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌م دوای نان خواردنم چومه‌ ژوری لاپتۆپه‌که‌م و یه‌ک سه‌ر چومه‌ ناو ماڵپه‌ری حه‌قخوازان ماڵپه‌ری کوردستان پۆستی ئازیز به‌ڵام که‌ سه‌یری شاشه‌ی ماڵپه‌ره‌که‌م کرد یه‌ک پارچه‌ داپۆشرابو
به‌ مومه‌ ئاله‌که‌ی گۆڕانخوازان به‌راستی سه‌ره‌تا نه‌مزانی چی بوه‌ زۆر سه‌رسام بوم دواتر هه‌مو بابه‌ته‌کانم خوێنده‌وه‌ ئینجا زانیم که‌ باس باسی 8 پاله‌وانه‌که‌ی گرده‌که‌یه‌ یه‌کسه‌ر بیرم بۆ زۆر شت چو زۆر شتم به‌خه‌یاڵ داهات بیری کاتی هه‌ڵبژاردنه‌
کانم کرده‌وه‌ که‌ چۆن ئه‌و نیو ملیۆن که‌سه‌ی ده‌نگی دابه‌ گۆڕان به‌چ هه‌ستێکی پاکو خۆنه‌وستانه‌ به‌ره‌نگاری دو بنه‌ماڵه پرچه‌کو پاشێڵ‌ پیس بونه‌وه‌ بێترس بێ باک له‌ هه‌ر پێشهاتێکی چاوه‌روان کراو بۆسه‌ر ژیانی پاشه‌ رۆژیان به‌هه‌زاران  که‌س نان براو ماڵ وێران بون ده‌یان که‌س سه‌یاره‌ی سوتا له‌م پێناوه‌دا ده‌یان که‌س که‌وته‌ زیندانه‌ تاریکه‌کانی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ و ده‌یان که‌س که‌رامه‌تی له‌که‌دار کرا و دوای ئه‌و هه‌مو ماڵ وێرانیه‌ی که‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ بینی ئینجا تواندرا نیو ملیۆن ده‌نگ کۆ بکرێته‌وه‌
که‌ به‌راستی سه‌رانی هه‌ردو بنه‌ماله‌ تۆقی بون له‌ حه‌ماسی ئه‌و هه‌مو گه‌نجه‌ی که‌ به‌یه‌ک ده‌نگ پر به‌ گه‌رویان هاواریان  ده‌کرد ده‌ی گۆرین ده‌ی گۆرین ...هتد جائه‌گه‌ر وابێ و ئه‌و 8 که‌سه‌ ده‌نگی ئێمه‌یان دابێ به‌و که‌سه‌ی که‌ به‌قراری ئه‌و بو  ئه‌و هه‌مو خه‌ڵکه‌ ماڵ وێران و نان براو کران ئه‌وه‌ دیاره‌ گرده‌که‌ش پێش ئه‌وه‌ی کامڵ ببێ پیر بوه‌ بۆیه‌ ده‌بێ گرده‌ ناکامڵه‌ پیره‌که‌ش بگۆڕین به‌ گردێکی کامڵو ڵاو ؟؟
وه‌هیوادارم ئه‌و هه‌واله‌ ناڕاست بێ و دور بێ له‌راستی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لک نه‌ڵێ بریا په‌نجه‌کانم هه‌ڵ وه‌ریبان نه‌ک ده‌نگم به‌وانه‌دابا هیوادارم ئه‌و هه‌واله‌ پڕ له‌ په‌ژاره‌یه‌ درۆی نا حه‌زانی گۆڕانخوازان بێ  هیوادارم سه‌رانی گرده‌که‌ش وه‌ڵا مێکی ئه‌و هه‌مو نوسه‌ره‌ خه‌م خۆره‌ی گۆڕان بده‌نه‌وه‌و بێ ده‌نگی ڵێنه‌که‌ن چونکه‌ به‌بێ ده‌نگیان
گومانه‌که‌ده‌بێته‌ ڕاستی و ئه‌سا گۆڕانخوازان گرده‌که‌ش به‌هه‌مان چاوی سه‌ری ره‌ش و قه‌ڵاچۆڵان سه‌یر ده‌که‌ن ؟ خۆشتان  چاک ده‌زانن که‌ خه‌ڵکی مافخوراوی کوردستان به‌چ چاوێکی قینه‌وه‌ ده‌روانێته‌ ئه‌م دو جێگایه‌ سه‌ری ره‌ش و قه‌ڵا چۆڵان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە