کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌رێ ئێوه‌ پێتان وایه‌ کۆسره‌ت وابه‌ئاسانی واز له‌و هه‌مو پاره‌دزراوه‌ی ناو یه‌کێتی بهێنێ و جیابێته‌وه‌؟؟

Tuesday, 11/05/2010, 12:00


هه‌روه‌کو هه‌موڵایه‌کمان ده‌یزانین که‌ کۆسره‌ت هه‌ له‌سه‌راتی چونی بۆناو یه‌کێتی سه‌رپه‌رشتیارو ئه‌ندازیاری کوتله‌و کوتله‌کاریبوه‌ هه‌میشه‌کێشمه‌ کێشمی له‌ گه‌ل زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و به‌رپرسانه‌ هه‌بوه‌ که‌وه‌کو ئه‌و بیریان نه‌ده‌کرده‌وه‌ یان له‌گه‌ل بیرو رای ئه‌و دانه‌بون هه‌میشه‌ حه‌زی له‌وه‌بوه‌ کۆمه‌لێ که‌سی پیاو کوژ له‌ده‌وری خۆی کۆ بکاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌تایبه‌تیه‌کانی خۆیانی پێ ئه‌نجام بدات و به‌ئاشکرا خه‌ڵک هه‌ستی به‌
ناکۆکیه‌ کانی کۆسره‌ت و جه‌بار فه‌رمان ده‌کرد تا زۆرجار ده‌گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی که‌ کێشه‌که‌یان هێنده‌ زه‌ق بو چه‌ند جارێک کۆسره‌ت ئه‌و هێزانه‌ی که‌سه‌ر به‌خۆینه‌ ده‌یخستنه‌ ئاماده‌باشی بۆ هه‌ر حاله‌تێکی له‌ناکاو هه‌تا جارێکیان هێرۆ چوبۆلای کۆسره‌ت له‌کۆیه‌ ئه‌گه‌رنا کۆسره‌ت بریاری دابۆ ئه‌و کات له‌ یه‌کێتی جیا بێته‌وه‌ و کۆسره‌ت جوابی بۆ جه‌بار فه‌رمان نارد بۆت نیه‌ بێیته‌ کۆیه‌و رانیه‌و قه‌ڵادزێو کۆشناوه‌تی به‌کورتیه‌که‌ی ووتی بۆت نیه‌ له‌ دۆکان ته‌جاوز بکه‌ی دوای هێرۆ به‌پاره‌و پۆست دڵی رازی کرد هه‌موشمان باش کۆسره‌ت ئه‌ناسین هه‌میشه‌ ئه‌و پیاوه‌ ته‌نها به‌پاره‌و پۆست سارده‌بێته‌وه‌ و هه‌رکاتێک بۆنی پاره‌ی بۆهات یه‌کسه‌ر واز له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ڵ و
هاورێکانیده‌هێنێ چونکه‌ هیواو ئاواتی کۆسره‌ت ته‌نها پاره‌و پۆسته‌ بۆ یه‌ هه‌رکاتێک کۆسره‌ت توره‌بونه‌که‌ی گه‌یشته‌ لوتکه‌ دواتر هه‌ر به‌پاره‌و پۆست هیچی له‌دڵ نامێنێ زۆر سه‌یره‌ ئه‌م پیاوه‌ له‌راست پاره‌و پۆست دڵی زۆر نه‌رمه‌ و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیش به‌گشتی و تاله‌بانی به‌تایبه‌تی چاک شاره‌زای بوه‌ هیچ کات بایه‌خی نه‌داوه‌ به‌ راو بۆچونی کۆسره‌ت تاله‌بانی ده‌ڵێ رازی بونی کۆسره‌ت ئاسانه‌ ئه‌و ته‌نها به‌ پاره‌و پۆست هیچی له‌دڵ نامێنێ
دوای نه‌مانی جه‌بار فه‌رمان کۆسره‌ت هه‌ر به‌رده‌وام بوه‌ له‌ کوتله‌و گروپ ماوه‌یه‌کی زۆریشه‌ کێشه‌ی له‌گه‌ل کاک نه‌وشێروان بو به‌ڵام ئه‌ویان هه‌رزو بۆخۆی له‌ناویان هاته‌ده‌ره‌وه‌و ووتی من هیچم له‌یه‌کێتی ناوێ ئێستا کۆسره‌ت به‌ئاشکرا کێشه‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار و ئه‌رسه‌ڵان بایز و سه‌عدی فایڵدارو فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد و ئازاد جوندیانی که‌واته‌ ئێستا شه‌ری کۆسره‌ت زۆر گه‌وره‌بوه‌و هه‌موشمان ده‌زانین که‌ کۆسره‌ت ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی جارانی نه‌ماوه‌ چونکه‌ کۆسره‌ت له‌سه‌ر رێزی خۆی دانه‌نیشت و بۆ چه‌ندین جار له‌ به‌ر خاتری پاره‌و پۆست پشتی له‌ هاورێکانی کرد پشتی له‌میلله‌ته‌که‌ی کرد
بۆیه‌ پێم وایه‌ ئێستا کۆسره‌ت ناتوانێ به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌مو قه‌رسیڵ خۆره‌ببێته‌وه‌ وه‌باوه‌ریش ناکه‌م وابه‌ئاسانی دڵی رێگای پێبدات واز له‌و هه‌مو پاره‌و پوڵه‌ بهێنێ که‌ له‌ناو یه‌کێتی هه‌یه‌ بۆیه‌ له‌م رۆژانه‌ دیدارێکی کۆسره‌تم به‌رچاو که‌وت که‌ ده‌ڵێ یه‌کێتیم له‌ مام جه‌ڵال خۆشتر ده‌وێ راست ده‌کا خۆشتری ده‌وێ به‌ڵام ئایه‌ بۆ خۆشتری ده‌وێ له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ چه‌ندین ساڵه‌ کوتڵه‌و کوتڵه‌ کاری تێداده‌کات یان هێنده‌ خه‌م خۆری یه‌کێتیه‌؟؟؟ یان له‌به‌رئه‌وه‌یه‌تی که‌ ئێستا ناو یه‌کێتی باشترین مه‌نزه‌ڵگایه‌ بۆ دزی و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و پۆز به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه‌ لێدان؟؟؟ بێگومان ئه‌وه‌خۆیه‌تی
هه‌رله‌چه‌ند رۆژی رابردو بابه‌تێکی ترم به‌رچاوکه‌وت که‌ گوایه‌ کۆسره‌ت به‌ته‌مایه‌ له‌یه‌کێتی جیابێته‌وه‌ کوتله‌یه‌کی 5 تا 10 ئه‌ندام په‌رله‌مانی ناو په‌رله‌مان کوردستان رابگه‌یه‌نێ که‌ من پێم وایه‌ ره‌نگه‌ له‌وه‌شیان سه‌رکه‌وتونه‌بێ ره‌نگبێ ئه‌م جاره‌شیان چاری توره‌بونی کۆسره‌ت ڵای تاله‌بانی زۆر ئاسان بێ چونکه‌ له‌خوا به‌زیاد بێ پاره‌ی دزراوی میلله‌ته‌که‌مان ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ له‌ناو یه‌کێتی که‌ من پێم وایه‌ نه‌ک ته‌نها به‌شی کۆسره‌ت به‌ڵکو به‌شی هه‌مو ئه‌و گورگو رێویانه‌ی که‌ته‌نها بۆ قه‌رسیڵ خواردن ده‌وریان داوه‌له‌ یه‌کێتی بۆ یه‌ من پێم وایه‌ کۆسره‌ت به‌ئاسانی واز له‌ حه‌زو ئاواته‌کانی خۆی بهێنێ که‌ ئه‌ویش ته‌نها و ته‌نها پۆست و پاره‌یه‌ ....هتد
له‌ڵایه‌کیتره‌وه‌ من پێم وانیه‌ کۆسره‌ت له‌یه‌کێتی جیابێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌قی خۆیو ئه‌و براده‌رانه‌ی که‌له‌گه‌ڵی ده‌رۆن وه‌ری نه‌گرێ و وه‌وه‌رگرتنی ئه‌و هه‌قه‌ش ره‌نگبێ زۆر زه‌حمه‌ت بێ چونکه‌ ڵای هه‌مومان ئاشکرایه‌ که‌ تاله‌بانی هێنده‌ زۆله‌ هه‌رچی سه‌روه‌تو سامانی یه‌کێتی هه‌یه‌ له‌سه‌ر خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی تاپۆکردوه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ڵێ ئه‌وه‌ موڵکی یه‌کیتیه‌ که‌س بۆی نیه‌ ته‌خشان ره‌خشانی پێبکات جگه‌ له‌ خۆیو بنه‌ماله‌که‌ی به‌وڵاوه‌
بۆیه‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا کۆسره‌ت هه‌رچی بیکات به‌زه‌ر بۆخۆی ته‌واو ده‌بێ و دواجار ئه‌و هێنده‌ جه‌ماوه‌ره‌ی که‌ ماویه‌تی ئه‌و هێنده‌ش له‌ده‌ست ده‌دات بۆیه‌ دڵنیام که‌ وه‌ک کورد ووته‌نی له‌ قه‌لو کۆتر ده‌بێ بۆیه‌ به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک وه‌ک خۆتان ده‌یڵێن ماڵه‌گه‌وره‌که‌ی یه‌کێتی باشتره‌ له‌ هه‌موو ئه‌و ماڵ مالۆکانه‌ی که‌ بیرت لێی کردوه‌ته‌وه‌ و باشتریش وایه‌ واز له‌م کوتڵه‌و گروپکاریه‌ بهێنی بایه‌ک جاری ماله‌گه‌وره‌که‌ی یه‌کێتی وێران و چۆڵ نه‌بێ
خۆ ئێستا جه‌بار فه‌رمان نه‌ماوه‌ که‌ جاران ده‌ت ووت هه‌می خه‌تای ئه‌وه‌ خۆ کاکه‌ نه‌وشێروانیش له‌ناوتان نه‌ماوه‌ که‌ده‌تان ووت ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌مێنێ ئه‌وا یه‌کێتی وه‌کو سه‌رده‌می شاخ لێده‌که‌ینه‌وه‌ خۆ ئه‌و له‌ناوتان نه‌ماوه‌ بۆواتان لێنه‌کرده‌وه‌؟؟؟؟؟ یان وه‌کو کورد ووته‌نی شای نازانن ده‌ڵێن عه‌رز خواره‌؟؟؟؟؟ یان ناتان هه‌وێ ماله‌گه‌وره‌که‌تان بێکێشه‌بێ؟؟؟؟ یان پاره‌ی دزراوی ئه‌و میلله‌ته‌ ره‌شو روته‌تان ئه‌وه‌نده‌ خواردوه‌ لێتان ناکه‌وێو بێکێشه‌ ناتوانن دنیشن؟؟؟؟ یه‌ن ده‌تان هه‌وێ ئه‌و 2 شکسته‌ گه‌وره‌ی که‌ خواردتان له‌بیرخه‌ڵکی ببه‌نه‌وه‌ به‌ئاسانی؟؟؟؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە