کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ نه‌وزاد هادی ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌یت فه‌رمو هوباسی بایز ئاغای سه‌نگه‌سه‌ر ده‌ستگیر بکه‌ ده‌یان سکاڵای دادگای ل

Monday, 11/10/2010, 12:00


بنه‌ماله‌ بارزانی و داروده‌سته‌که‌یان هه‌ر به‌ته‌واوه‌تی لێیان شێوایه‌ خۆشیان نازانن چی ده‌ڵێن و چی ده‌که‌ن ئه‌وه‌تا نه‌وزاد هادي به‌کرێگیراوی بنه‌ماله‌ی بارزانی زۆر بێشه‌رمانه‌ له‌ کۆنگره‌ یه‌کی رۆژنامه‌وانی و له‌به‌رچاوی ده‌یان کامێرا خۆ له‌وه‌ بێبه‌ری کرد که‌ ئه‌وان ئاگایان له‌وه‌ بوبێ که‌ تاوان بار قاسم  ئاغای کۆیه‌ به‌ هیچ تاوانێک تاوانبار کرابێ له‌ کاتێکدا هه‌مو کوردێک له‌ هه‌ر کونو قوژنبێکی ئه‌م دونیایه‌ بێت ده‌زانێت که‌ قاسم ئاغا تاوانباره‌ به‌ تاوانی ئه‌نفاله‌کان تاوانباره‌ به‌ شه‌هیدکردنی زیاتر له‌ 50 پێشمه‌رگه‌ی سه‌رده‌می شاخ تاوانباره‌ به‌ ته‌عدای ناموسی ده‌یان که‌سی ناوچه‌ی کۆیه‌ و ته‌ق ته‌ق  وه‌ تاوانباره‌ به‌ به‌وه‌ی که‌ ئه‌و گه‌وره‌ جاشه‌ له‌سالی 1991 له‌سه‌ر شاشه‌ ته‌له‌فزیۆن به‌سه‌دامی ووت قاید فه‌یله‌قی ڕانیه‌ خائینه‌ به‌قسه‌ی نه‌کردم ده‌جار پێم وتوه‌ کیمیایم بدێ با له‌ رانیه‌ی بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی راپه‌رینی پێ کپ بکه‌مه‌وه‌ که‌ بێگومان ئه‌گه‌ر قاید فه‌یله‌ق به‌ قسه‌ی قاسم ئاغای کردبایه‌ هه‌زاران که‌س ده‌بون به‌ قوربانی ده‌ستی ئه‌و گوره‌ جاشه‌ کێ هه‌یه‌ باوه‌ به‌وه‌ بکات ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌وره‌ جاشه‌ ئاگاداری ماڵی بارزانی نه‌کدبێته‌وه‌ بوێرێ پێ بنێته‌ سنوری پارتی؟؟؟ من دڵنیام که‌ قاسم ئاغا به‌ ئاگاداری ئه‌وان هاتوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر به‌لام مالێ بارزانی هه‌روان ئه‌گه‌ر زانیان شتێک گران له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستێ  خۆیانی لێ بێئاگاده‌که‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی قاسم ئاغاش زانیان ئه‌وه‌ له‌ هێزی ئه‌وان دانیه‌ بۆ یه‌ ده‌یان هه‌وێ پێمان بڵێن ئێمه‌ ئاگامان نه‌ له‌هتنه‌وه‌ی تی  نه‌ له‌تاوانه‌کانی که‌ کردونی به‌رانبه‌ر به‌ میلله‌تی کۆیه‌ و ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی و شوعی ...هتد
با نه‌وزاد هادی ئه‌گه‌ر دایکی درۆی  نه‌کوشتووه‌   ده‌یان تاوانبارو کۆنه‌ جاشی تر هه‌ن که‌ سکاڵای خه‌لکیان له‌سه‌ره‌ دادگاش تاوانباری کردون به‌و تاوانانه‌ی که‌ کردویانن وه‌ ئه‌مری ده‌ست گیرکردنیشیان ده‌رچوه‌ هه‌رجوابی دادگاشیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ هه‌ر ناشچن بۆ به‌رده‌می دادگا له‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماله‌ی بارزانی گوزه‌ر ده‌که‌ن که‌سیش نیه‌ پێیان بڵێت له‌ڵ و بگره‌ ئه‌و په‌ری رێزیشیان لێده‌گیرێت هه‌مو مانگێکيش به‌ده‌یان هه‌زار دۆڵاریان بۆ براوه‌ته‌وه‌ بۆ دیوه‌خانا نه‌ی ئه‌و تاوانبارو کۆنه‌ جاشانه‌ بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌یت و ده‌وێریت فه‌رمو برۆ تاوانبار و کۆنه‌ جاشو کۆنه‌ ئه‌نفاڵ چی تر هه‌يه‌ که‌ خۆتو مه‌سحوودی  سه‌رۆکت باش ده‌یناسن و پارێزگاری لێده‌که‌ن برۆ بیگره‌ که‌ له‌ نزیک مه‌سیف ده‌ژیت ئه‌ویش تاوانبار عه‌باس ئاغاي سه‌نگه‌سه‌ریه‌ که تاوانه‌کانی کردونی هیچی که‌م ترنيه‌ له‌ هی قاسم ئاغای کۆیه‌ و به‌ده‌یان داواکاری دادگاشی له‌سه‌ره‌ هه‌تائێستاش هه‌ر نه‌شچوه‌ بۆ به‌رده‌می دادگا ئه‌گه‌ر توانیت ئه‌و تاوانباره‌ ده‌ستگیر بکه‌یت ئه‌وا ئه‌وکاته‌ وه‌ره‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و پێمان بڵێ ئاگامان له‌ قاسم ئاغا نه‌ بوه‌ که‌تاوان بار بێ له‌ ڵایه‌ن دادگاوه‌ برۆ هه‌ی نه‌فام درۆیه‌ک بکه‌ رێی تێ بچێ نه‌ک درۆی شاخدار به‌رێکردنی قاسم ئاغا هیچی که‌متر نه‌بو له‌ تاوانی 31ي ئاب...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە