کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەریکە بزوتنەوەی گۆڕان دەبێتە ئەو بزوتنەویە کە گۆڕانخوازان مەبەستیانە

Tuesday, 04/01/2011, 12:00


لەسەرەتای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە تا ئێستاشی لەگەڵدابێ زۆرێک لە بۆ جونەکان وایلێکدەدەنەوە کە گوایە ئەو بزوتنەوە جەماوەریە زۆربەی هەرە زۆری لە یەکێتی جیابونەتەوە لەبەر چەند هۆیەک یەکەمیان رازی نەبوون بە ئەدای کارکردنی یەکیتی دوهەمیان گوایە بەرپرسە بەرزەکانی یەکێتی خۆیان ڵێ گۆراوەو پشتیان کردوەتە جەماوەرەکەیان . سێهەمیان گویە یەکێتی تەسلیم بە بنەمالەی بارزانی بوە و هیچ بریارێک لەدەست سەرکردایەتی ئەو حیزبەدانەماوە .چوارەمیان گویە یەکیتی
وەکو بنەمالەی بارزانی بوە بە عیزبی بنەمالە داخراوەو کەس بۆی نیە بچێتە پێشەوە گەر بەفیتی بنەمالە تالەبانی سەمانەکەیت.پێنجەم گوایە تالەبانی یەکێتی فرۆشتوە بە بنەمالەی بارزانی . ئەو بۆجوچەنانەو دەیان سەدان بۆچونی تریش هەبون
لەسەر ئەو پرسە من وەکو خۆم باوەرم بە زۆربەی هەرەزۆری ئەو نوسینو بۆ چونو قسانە هە بو کەدەکرانو دەنوسران دەربارەی یەکێتی چونکە هەر شتیک بوترێت لەسەر تالەبانی من باوەر دەکەم کەوایە ئەو ئامادەبو چو بۆ سەر گۆرە بۆگەنەکەی ئەتا تورکی دامەزرێنەری دەولەتی دژی نەتەوەی کورد و بڵێ دەولەتی کوردی خەیالە چوبۆسەر گۆری خومێنیو فرمێسکی بۆ ببارێنێ و ئامادەبێ دەستی ئەوکەسانە بگرێو بیانگەرێنێتەوە ناو ساحەی سیاسی عێراق کەدەسیان سورە بە سەدو هەشتاو دوهەزار کورد ...هتد ئامادەیە هەمو ئەو شتانەش بکات کە خەڵک لەسەری نوسیون یان باس کراون بەڵام ئەبۆچونانەی کەباسیان لەوەدەکرد بزوتنەوەی گۆڕان بەتەنها رەخنەو گازاندەکانی لەسەر یەکێتیە  و تەمسیڵی جوگرافیای سەوز دەکات و خۆی لە قەرەی باسکردنی مڵیاردەها گەندەڵی سنوری زەرد نادا من لەگەڵ ئەو بۆچونەدانەبوم چاک دەم زانی هەر کە گۆڕان وزەی وەرگرت و چوە ناو پەرلەمانەوە ئەوسا لەهەقی ئەو هەزاران هەزار دزو گەندەڵەش دێ کە لە ناو بنەمالەی بارزانی و سنوری جوگرافیان ئەوان داهەیە ئەوەتا ئێستا خۆشبەختانە گۆڕان وردەوردە دەبێتە سەکۆ و سێبەری هەمو ناوچەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی ئەوەتا لە کەنالە چاونەترسەکەی گۆڕانخوازان هەمو رێژیک دەیانکەسایەتی رۆژنامەنوسو رۆسنبیر پڕ بە گەرویان لە ناخی دڵیانەوە باسی زوڵمو زۆرداریو گەندەڵیەکانی خودی بنەمالەی بارزانی دەکەن بەبێترسی جەڵادەدەکانی سەری رەش ئەوەتا سەردەشت ئاسا لەسەر شاشە کەی ک ن ن
دەڵێن بشمان کوژن بەگژتاندادەچینەوە لێتان ناترسین هێندیکی تریش دەڵین رێگامان پێبدەن یان نا خۆ پێشاندان دەکەین هێندێکیش یاسای ئیمزاراوی سەرانی دەسەڵات مەسعوود دەسوتێنن هێندێکیشینان دەلێن گەر یاساکە هەموارنەکرێتەوە
ئەوا با سەرانی بنەماڵەی مەسعوود زیندانی ئاکرێ نوژەن بکەنەوە بۆمان تادێو رقو نارەزای جەماوەری ستەمدیدەی کوردستان روولە زیاد بونەو تادێ بنەمالە داگیرکەری بارزانیش زیاتر ریسوادەبن لە ناو میللەت وە خەریکە سەرکردایەتی بزوتنەوەی
گۆڕانیش بەتەواوەتی لەوە تێدەگەن کەدەبێ چیتر بە بێ گەرانەوە بۆ ناو جەماوەری گۆڕان و بەبێ پرسی دەنگدەرەکانیان هەنگاو نەهاوێژن و وە چۆن لە ناوچەی سەوز پەردەلەسەر کارە بۆگەنەکانی دەسەڵات هەڵدەماڵن سەد هێندە کاری بۆگەن هەیە لە سنوری پاوانکراوی زەرد بۆیەدەبێ لەمەوڵا بێ جیوازی ناوچەو تیرەو بنەمالە پەردە لەسەر هەمو کارێکی گەندەڵی هەڵبماڵدرێ نابێ لەمەوڵا روحم بە هیچ کەسی بکرێ هەرکەسێ گەندەڵ بێ ئەبێ بزاندرێ کاریش بکرێ بدرێن بەداد گا دادگایەکی عادیلا نە نەک ئەودادگایەی ئێستا هەمانە سەرکردایەتی ئەو بزوتنەوەیە خەریکە ئامانجەکانی میللەت دەپێکێ خەریکە دەبێت بە جێیباوەری میللەتی چەوساوەی ژێردەستی بنەمالەی خێڵەکی بارزانی
خەریکە تێدەگات کە چی باشە بکرێت خەریکە میللەت لەو خەوە بیست سالە خەبەرکاتەوە . خەریکە ئەو ڤایرۆسە دەدۆزنەوە کە بیست سالە سەرانی هەردو بنەمالە دەیدەن بە خەڵک . خەریکە پەیتا پەیتا هەمو ئەو درۆیانە ئاشکرادەکەن بۆخەلک کە سەرانی هەردو بنەمالە ئەوە بیست سالە وەکو خۆراکی ماوە بەسەر چو بەزۆر دەرخواردی میللەتی دەدەن .خەریکە میللەت ئاشنادەکەن بە ستەم و زوڵمو زۆری و کارەدزێوەکانی بنەمالەی مەڵا دارجگەرە . خەریکە ئەو توجاراتو کەسابەتانەی کورو
نەو ەکانی مەلا مستەفا بۆ خەڵک ئاشکرا بکەن کە میللەت بزانێ ئایا ئەمانە چ جۆرە کەسابەتێک دەکەن ؟ کە توانیویانە بە چەند ساڵێک ببن بە تڵیار دێرەکانی جیهان؟؟ ئایا ئەمانە حەشیش فرۆشن یان خاک و سنورو کەرکوک و کورد فرۆشن ؟
خەریکە بۆ میللەتی رون دەکەنەوە کەئەمانە نەوەی کوردانن یان قوتابی دەستی سەدامیەکان و هیتلەریە کانن و عوسمانلیەکانن ؟خەریکە بەبنەمالەی بارزانی بڵێن ئیتر خەیاڵتان خاوە گەر واهەست دەکەن هەولێرو دهۆک تاپۆی رەش بەناوی
جەڵادەکانی بکوژی سەردەشتی رۆژنامە نوس و کاکە سۆرانی مامەحەمەو دەیان و هەزاران هەزار کەسی بێتاوانی ترەوەیە ؟؟ خەریکە لە کەنالەکە ی گۆڕانخوازان بە ماڵی بارزانی دەوترێت گەر بەخۆتاندانەچنەوە و واز لەو هەموبریارانە نەهێنن کە تەنها خزمەت بە بنەمالەکەتان دەکات ئەوا نەک هەر خۆپێشاندان دەکەین بەڵکو راپەرینیش لەئارادایە ؟؟؟ دلنیابن ئەوگەلەی سەری شۆر نەکرد بۆ سەدام و بەحس سەرشۆر ناکا بۆ قوتابیەکانی مەدرەسەی سەدامیەکان کە ئێوەن ئەی بنەمالەی سەر
سوڵکەری مەڵا مستەفای ئاش بەتاڵ و کورد فرۆش ...هتد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە