کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی ویستی حه‌سانه‌ی ڕۆژنامه‌وانی له‌ ‌سه‌رده‌شت بسه‌نێته‌وه‌، لێ تورکیا به‌زندویی هه‌موو حه‌سانه‌یه‌کی له‌ مه‌سعود وه‌رگر�

Monday, 07/06/2010, 12:00


له‌کۆنه‌وه‌ سه‌رانی هه‌ردوو بنه‌ماله ی‌ بارزانی و تاله‌بانی به‌خۆیان و که‌ناله‌ چه‌واشه‌کانیان خۆڵ ده‌خه‌نه‌چاوی خه‌لکی سته‌مدیده‌ی کوردستان هه‌میشه‌ هه‌رکاتێک ویستویانه‌ بۆ سه‌فره‌ و سیاحه‌تی خۆیان، بۆ معامه‌له‌کانیان که‌ به‌پاره‌ی قوتی تاک به‌تاکی خه‌لکی کوردستان هه‌زاران هه‌زار مه‌عمه‌ل و به‌نزینخانه‌ وباله‌خانه‌یان کڕیوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌چن بۆ حسابات و کتاباتی خێروبێری باڵه‌خانه‌کانیان
ده‌ڕۆژێک پێش سه‌فه‌ره‌کانیان ئیدی ده‌ست ده‌که‌ن به‌درۆی شاخ دار و ده‌لێن به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کاک مه‌سعوود بارزانی له‌سه‌رداوای ره‌سمی فڵان وڵات و بێوان وڵات ده‌عوه‌ت کراوه‌ تاده‌توانن سه‌فه‌ره‌که‌یان گه‌وره‌ده‌که‌ن له‌به‌رچاوی خه‌ڵک و هه‌موو جارێکیش له‌گه‌رانه‌وه‌یاندا کۆمه‌ڵێک درۆی بێ بنه‌ما بۆ خه‌ڵکی خۆشباوه‌ری کوردستان ده‌هێننه‌وه‌ ده‌زانن میلله‌تی ئێمه‌ هێنده‌ بێ وه‌یه‌ به‌هه‌موو شتێ باوه‌رده‌کا خۆیان له‌سه‌ر خه‌للکی کوردستان فه‌رز ده‌که‌ن و ده‌لێن ئێمه‌ ڕێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری وڵاتانی ده‌وروبه‌رو ئه‌وروپا و ئه‌مریکاهه‌یه‌ به‌ڵام هیچ وڵاتێک تا ئێستا
به‌فه‌رمی نه‌ی وتوه‌ئێمه‌ ڕێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ کورد داهه‌یه‌ خۆ هه‌مووڵایه‌کیشمان باش ئه‌وراستیه‌ ده‌زانین که‌ چه‌پله‌ به‌ده‌ستێک ڵێنادرێ واته‌ ڕێکه‌وتنه‌کانی سه‌رانی هه‌ردوو بنه‌ماله‌ هیچ ئه‌سل وئه‌ساسی نیه‌ وسه‌رۆکه‌کانمان ته‌نها له‌ کوردستان سه‌رۆکن هه‌ر که‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ مه‌به‌ستم که‌ له‌سنوری کوردستان ده‌رچون یه‌ک سه‌رته‌ماتیکی رودبه‌و پله‌وپایه‌کانیان داده‌به‌زێ و ده‌بنه‌وه‌ که‌سێکی ساده‌ سه‌رۆکه‌کانمان له‌ودیو سنور وه‌ک ته‌له‌فۆنێکی بێوه‌عده‌ وان سه‌رۆکه‌کانمان له‌ودیو سنورزه‌لیل و داماون ...هتد
هه‌موومان باش ئه‌وڕاستیه‌ ده‌زانین به‌سه‌رانی بنه‌ماله‌ ی تاڵانچیشه‌وه‌ که‌وا بکوژانی کاکه‌ سه‌رده‌شت و ده‌یان که‌سی تر له‌بنه‌ماله‌ ده‌رناچێ بۆیه‌ هه‌ر له‌ یه‌که‌م ڕۆژیه‌وه‌ پارتی و بنه‌ماله‌ی  بارزانی به‌ته‌نها هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه‌ که‌ قه‌زیه‌که‌ بچوک بکه‌نه‌وه‌ که‌ خۆتان ده‌زانن ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر کاکه‌ سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگیان داهێنا کاره‌سات بو نه‌ک مالی بارزانی
به‌هیچ که‌سو ڵایه‌نێک کاره‌ساتێکی له‌م شێوه‌یه‌ بچوک بکرێته‌وه‌ مه‌سعوودی ڕسوا تا چوه‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی مسڕبو که‌ ده‌ی وت سه‌رده‌شت قوتابی بو نه‌ک ڕۆژنامه‌نوس زۆرجار هه‌موومان ئه‌وه‌ده‌ڵێین که‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک مرد شه‌یتان ده‌ستی لێهه‌ل ده‌گرێ به‌ڵام نازانم بۆچی سه‌رۆکه‌ شه‌یتانه‌که‌ی ئێمه‌ بۆچی ده‌ست له‌ کاکه‌ سه‌رده‌شتی نه‌مر هه‌لناگرێ؟
مه‌سعوود هه‌وڵی زۆری دا که‌ به‌مردوی حه‌سانه‌ ی ڕۆژنامه‌ نوسی له‌ کاکه‌سه‌رده‌شتی رۆژنامه‌ نوس بسه‌نێته‌وه‌ به‌ڵام بۆی نه‌چوه‌سه‌ر، به‌ڵام تورکیا زۆربه‌ئاسانی قه‌وچ و قه‌راسه‌ی له‌سه‌ری مه‌سعوود کرده‌وه‌ کردی به‌ که‌سێکی ساده‌وساکار له‌کۆنه‌وه‌ وتویانه‌ چاڵ بۆ هیچ که‌س هه‌ڵ مه‌که‌نه‌ باخۆت نه‌که‌ویته‌ ناویه‌وه‌
ماوه‌یه‌کی زۆر بو سه‌رانی بنه‌ماله‌ ده‌یان وت مه‌سعود وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بانگهێشت کراوه‌ به‌ڵام هه‌موومان بینیمان که‌ وه‌زیر خاریجیه‌ی تورکیا وتی ئێمه‌ مه‌سعودمان وه‌کو سه‌رۆک عائیله‌یه‌کی ناوداری عه‌راقی ده‌عوه‌ت کردوه‌نه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم یان سه‌رۆکی پارتی یان وه‌کو که‌سێکی سیاسی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بینیمان و بیستمان شکستێکی بێوێنه بو بۆ سه‌رانی ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ هه‌قه‌ جارێکی تر زاتی ئه‌وه‌نه‌که‌ن به‌شانو باڵی مه‌سحووده‌ کورته‌بالاکه‌یان داهه‌ل بڵێن سه‌رانی بنه‌ماله‌ زۆر به‌ پۆسته‌کانی سه‌رۆکه‌ته‌زویرچیه‌که‌یان هه‌ڵده‌دا ئه‌و پۆسته‌ی که‌ به‌ پاره‌ به‌خشینه‌وه‌و تۆقاندنو چاو سورکردنه‌وه‌ و ته‌زویرێکی بێشمار به‌ده‌ستیان هێنا
ڕێدار هه‌ولێری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە