کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ڵێ کاکه‌سه‌رده‌شت ڕۆژنامه‌نوس بو به‌ڵام مه‌سعوود تۆ سه‌رۆک نیت‏

Monday, 24/05/2010, 12:00


ڕه‌نگبێ ڵای هه‌موومان ڕونو ئاشکرابێ که‌ له‌یه‌که‌م ڕۆژی شه‌هید بونی کاکه‌ سه‌رده‌شتی ڕۆژنامه‌ نوس سه‌رانی ئه‌و بنه‌ماله‌ خوێنڕێژه‌ی بارزانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه‌ که‌قه‌زیه‌که‌ له‌به‌رچاوی
خه‌ڵک بچوک بکه‌نه‌وه‌ سه‌یره‌ ته‌نها پارتی و سه‌رانی بنه‌ماله‌ ده‌ڵێن سه‌رده‌شت قوتابی بوه‌ نه‌ک رۆژنامه‌نوس له‌کاتێکدا سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسان کاکه‌سه‌رده‌شت وه‌کو ڕۆژنامه‌نوس ناو ده‌بات و به‌هه‌زاران ڕۆژنامه‌نوس
له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ڕۆژانه‌ ده‌ڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌کانو داوای هه‌رچی زووه‌ ئاشکراکردنی بکوژانی کاکه‌ سه‌رده‌شتی ڕۆژنامه‌نوسی هاوپیشه‌یا ده‌که‌ن و ڕۆژنامه‌نوسان به‌ پێی تواناکانیان هه‌موو ئه‌ورووپاو ئه‌مریکایان له‌و کاره‌ی
بنه‌ماله‌ی خێله‌کی ئاگادارکردوه‌ته‌وه‌ و که‌ بینیمان ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان که‌ به‌ڕاستی مایه‌ی سه‌ربه‌رزیه‌ بۆیان له‌م هه‌موو هه‌وله‌ی که‌ داویانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ خوێنی کاکه‌ سه‌رده‌شتی جوانه‌ مه‌رگ به‌ هه‌ده‌ر نه‌ڕوات
و سنورێکیش بۆ بنه‌ماله‌ی تیرۆریستی بارزانی دابندرێ که‌ به‌راستی جێی دڵخۆشکه‌ری هه‌مووڵایه‌کمانه‌ ئه‌م هه‌موو هه‌وڵه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان و خوندکاران و ئه‌دیبو روناك بیران وهه‌موو چینو توێژێکی به‌ده‌نگ
هاتووی ئه‌و قه‌زیه‌یه‌ که‌ به‌راستی ئه‌و هه‌لوێسته‌ی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردی هه‌موو دونیا من پێم وایه‌ زه‌نگێکی باش بو بۆ ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ی که‌ به‌درێژای 80 ساله‌ خوێنی خه‌ڵک ده‌ڕێژن له‌سه‌ر هیچ و خۆڕای
له‌ سه‌رده‌می شێخ عه‌بدوڵ سه‌ڵام بارزانیه‌وه‌ده‌ستی پێکرد و به‌ویڕاسی بۆیان ماوه‌ته‌وه‌ دواتر مه‌ڵا دارجگه‌ره‌ و دواتریش ئیدرسیسی کوری مه‌ڵا دارجگه‌ره‌ و دواتریش مه‌سحوودی کورته‌باڵا و دواتریش مه‌سروری کوری کو‌رته‌باڵا بێگومان له‌دوای ئه‌ویش نه‌وه‌کانیان درێژه‌ به‌ و کاره‌ نابه‌جێیا نه‌ی بنه‌ماله‌که‌یان ده‌ده‌ن ...هتد
به‌ڵام من پێم وایه‌ ده‌بێ ئه‌و بنه‌ماله‌ نه‌خوێنده‌واره‌ له‌و تێبگه‌ن که‌ ئیتر میلله‌تی ئێمه‌ له‌هیچ که‌سو ڵایه‌نێک قبوڵ ناکات له‌سه‌ر ووشه‌ له‌ناو ببرێ میلله‌تی ئیمه‌ له‌ کرده‌وه‌ ژێر به‌ژێره‌ کانی سه‌رانی به‌ناو پاراستنی بنه‌ماله‌ تێده‌گات
میلله‌ت هه‌موو ڕاستیه‌ کی بۆ ده‌رکه‌وتوه‌ له‌مه‌وڵا بۆتان ناچێته‌ سه‌ر هه‌ر که‌سێ له‌گه‌ڵ ئیوه‌ نه‌بێ ئه‌وه‌ خائین و خۆفرۆشه‌ هه‌ر که‌سێ داوای هه‌قی خۆی بکات ئه‌وه‌ ده‌ستی ده‌ره‌کی له‌پشته‌ هه‌رکه‌سێک وه‌کو ئه‌وان بیر نه‌کاته‌وه‌
راپێچی زیندانه‌تاریکه‌کانی ئاکرێ و مه‌سیفی بکه‌ن بۆتان ناچێته‌ سه‌ر هه‌رکه‌سێ به‌کرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ کانتان بڵێ کارێکی نامرۆڤانه‌یه‌ ئه‌وا یه‌کسه‌ر به‌که‌سێکی تێکده‌ر ناوی ده‌به‌ن بۆتان ناچێته‌سه‌ر هه‌ر رۆژنامه‌نوسێکیش
به‌شانو باڵی شکاوتان داهه‌ڵ نه‌ڵێ ئه‌وه‌ ڕۆژنامه‌نوس نیه‌ و به‌هه‌مو شێوه‌یه‌کیش هه‌وڵی له‌ناوبردنو لاواز بون و له‌که‌دار کردنی بده‌ن ...هتد
من زۆر زۆرم ڵاسه‌یره‌ که‌ به‌ کاکه‌ سه‌رده‌شتی بوێر ده‌ڵێن رۆژنامه‌ نوس نه‌بو که‌ هه‌موومان ده‌زانین کاکه‌سه‌رده‌شت به‌سه‌دان وتاری به‌نرخو دێکۆمێنتی بڵاو ده‌کرده‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌رانی گیرفان بڕی بنه‌ماله‌ بارزانی؟؟
به‌ڵام سه‌رۆقادری به‌کرێگیراوی خۆیان که‌ هه‌موومان ده‌زانین تاوه‌کو ئێستا جگه‌له‌ ماستاو ساردکردنه‌وه‌ بۆ بنه‌ ماله‌ هیچ شتێکی نه‌نوسیوه‌ که‌ روداوێکی راستو دورستی ناو کۆمه‌لگای خۆمان بێ
هه‌رشتێک بنوسێ ده‌بێ له‌به‌ری هه‌تا سه‌ری باسی بنه‌ماله‌ی بارزانی بێ بۆ یه‌ سه‌رۆ قادری ڕسوا ڵای بنه‌ماله‌ نوسه‌رو روناکبیرو رۆژنامه‌نوسه‌ به‌ڵام کاکه‌سه‌رده‌شتی بوێرو چاونه‌ترس چونکه‌ ڵه‌گه‌ڵ ئه‌وان دانه‌بو
به‌ڵێ به‌حسابی ئه‌وان ڕۆژنامه‌نوس نه‌بوو به‌ڵام به‌حسابی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان و به‌حسابی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ووكو کاکه‌سه‌رده‌شت بیرده‌که‌نه‌وه‌ کاکه‌ سه‌رده‌شت ڕۆژنامه‌ نوس بو به‌ڵام سه‌رۆ قادرو
ده‌یان به‌کرێگیراوی تری ووه‌کو سه‌رۆ نه‌ک هه‌ر هیچ نینه‌ به‌ڵکو کاتێک که‌ دێنه‌ سه‌رشاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانتان یه‌کسه‌ر خه‌ڵک ئه‌وده‌مو چاوانه‌ لاده‌باو که‌ناله‌که‌تان ده‌گۆرێ چونکه‌ خه‌ڵک ده‌زانێ
که‌سه‌رۆ و سه‌رۆکه‌که‌ی سه‌رۆش له‌رۆ به‌وڵاوه‌ هیچی تریان ڵانیه‌ ...هتد
پارتی واڵێی شێواوه‌ به‌خۆشی نازانێ چی ده‌ڵێو چی ده‌کا ڕۆژێک ده‌ڵێ سه‌رده‌شتی قوتابی گۆڕان تیرۆریکردوه‌ و ڕۆژێکیش ده‌ڵێ کۆسره‌ت ده‌ستی هه‌بوه‌ له و کرده‌وه‌یه‌ ڕۆژێکیش ده‌ڵێ قه‌رزداری خه‌ڵکی بوه‌ بۆیه‌
کوشتویانه‌ ڕۆژێکیش ده‌ڵێ کوردستان پۆست به‌کوشتیداوه‌ ڕۆژێکیش ده‌ڵێ به‌ده‌ستی که‌سانێکی گێره‌شێوێن کوژراوه‌ ڕۆژێکیش ده‌ڵێ حه‌زی له‌کچێکی ئیرانی کردوه‌ که‌سوکاری کچه‌که‌ کوشتویانه‌...هتد
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ هه‌مووبۆچونه‌کانی پارتی و بنه‌ماله‌ هه‌ڵبه‌ستراون و دورن له‌راستیه‌وه‌ خۆشیان چاک ده‌زانن که‌وا بکوژانی سه‌رده‌شت و هه‌زاران که‌سیکه‌ له‌ خۆیان ده‌رناچێ هه‌رخۆیان ئه‌ندازیاری
تیرۆرن باچیتر سه‌رله‌خۆیان و میلله‌ت نه‌شێوێنن با بکوژانی راسه‌قینه‌ی کاکه‌سه‌رده‌شتی ڕۆژنامه‌نوسمان بۆ ئاشکرا بکا باشتره‌ له‌م هه‌مو بوختانه‌ بێبنه‌مایانه‌ی که‌ هه‌ڵی ده‌به‌ستن بۆ ئه‌م خه‌ڵکه‌ ...هتد
با مه‌سحوودو بنه‌ماله‌ی تاڵانچی بارزانیش باش بزانن که‌وا به‌ڵێ کاکه‌ سه‌رده‌شت ڕۆژنامه‌نوس بو به‌ڵام مه‌سعوودی ته‌زویرچی و تاڵانچی سه‌رۆک نیه‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە