بابزانین جیاوازی موچه‌ی که‌م ئه‌ندامانی کوردستان و وڵاتی سوید چه‌نده
Monday, 03/05/2010, 12:00
ماوه‌یه‌ک به‌رله ئێستا حکومه‌ته بێبه‌رهه‌مه‌که‌ی د به‌رهه‌م بڕیاری زیادکردنی موچه‌ی که‌م ئه‌ندامانی به‌شخوراوی کوردستانی ده‌رکرد له 30 هه‌زاره‌وه بۆ وابزانم بۆ 75 هه‌زار ئه‌وه‌بو که‌ناله‌کانی ڕاگه‌یاندنی هه‌ردو بنه‌ماله ی
گه‌نده‌ڵ کردیان به منه‌ت به‌سه‌ر که‌م ئه‌ندامان بۆماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌و قهوانهیان هه‌زارباره کرده‌وه ههرچهندهئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ موچه‌ی که‌م ئه‌ندامان نه‌ک هه‌ر به‌شی 1 مانگیان ناکا به‌ڵکو ئه‌و موچه‌یه بۆ که‌سێکی ئاسایش به‌شی
یه‌ک هه‌فته‌ش ناکا بۆ ژیانێکی مام ناوه‌ندی نه‌ک بهههوهنتهسهرفکردن چونکه که‌م ئه‌ندامان زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان توانای کارکردنیان نیه چاویان له‌سه‌ری مانگه‌و موچه‌کانیان وه‌ربگرن جامن حه‌زده‌که‌م لێره‌دا به‌راوردێک بکه‌م
له‌گه‌ڵ که‌م ئه‌ندامانی وڵاتی سوید بۆ ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌ربکه‌وێ بزانین ئایه که‌م ئه‌ندامانی وڵاتی من موچه‌کانیان به‌شی ژیانیان ده‌کا یان نا ...هتد
من له سوید ده‌ژیم کوڕێکی کورد ده‌ناسم که‌ناوی وه‌هبیه خه‌ڵکی شاری دهۆکه له سوید ده‌ژیت ئه‌و به‌ڕێزه لێره عه‌مه‌لیاتێکی بۆ کرا له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌مه‌لیاته‌که‌ی زۆر زه‌حمه‌ت بو له عه‌مه‌لیاته‌که‌ی وه‌کو پێویست نهجاعهتی
نه‌هێنا به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و به‌رێزه له‌سه‌ر حارهبانهیه و به‌هیوای هه‌رچی زووه چاک بێته‌وه به‌ڵام بابزانین کاکه وه‌هبی مانگانه چه‌ند موچه وه‌رده‌گرێ بۆخۆی‌و ئه‌و 3 کچه گه‌نجه‌ی که شه‌وڕۆژ خزمه‌تی کاکه وه‌هبی ده‌که‌ن
کاکه وه‌هبی دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌وه چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی بۆ بکه‌ن به‌بێ پاره که‌ڕه‌نگه تێچونی هه‌ر عه‌مه‌ڵیاتێک ئه‌گه‌ر لێرهنهبێ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی تێبچێ خانوێکیان بۆی گرتوه کرێ خانوه‌که‌ی بۆده‌ده‌ن و نێوماڵێکی ته‌واویان بۆی کڕیوه و تاکسیێکی تایبه‌تیان بۆی گرتوه هه‌موڕۆژێک له‌کاتی خۆی ده‌یبات بۆ مه‌کته‌ب و دهشیهێنێتهوه بۆ مال کاکه وه‌هبی خۆی وتی به‌موچه‌ی خۆم‌و کرێ تاکسیه‌که و کرێ خانوکهم 2هه‌زار دۆڵار ده‌بێ
و ووتی ئه‌و 3 کچه‌ش هه‌ریه‌که‌یان مانگانه 15 هه‌زار کڕۆن وه‌رده‌گرن له حکومه‌ت له‌بڕی خزمه‌تکردنی من که هه‌ریه‌که‌یان ده‌کاته 2 هه‌زار دۆڵار که‌واته بۆمان ده‌رده‌که‌وێ کاکه وه‌هبی هه‌مو مانگێک 80 وه‌ره‌قه دۆڵار له وڵاتی سوید وه‌رده‌گرێ بۆ خۆی‌و هه‌ر 3 کچه خزمه‌تکاره‌که‌ی موچه‌ی که‌م ئه‌ندامه‌کانی وڵاتی منیش ته‌نها 75 هه‌زاری ته‌بع وه‌رده‌گرن که‌ده‌کاته 64 دۆڵار بۆ یه‌ک مانگ واته به‌م حسابه 1 که‌م ئه‌ندامی سوید به‌قه‌د 125 که‌م ئه‌ندامی وڵاتی من موچهوهردهگرێ به پێوستم زانی ئه‌و رونکردنه‌وه‌یه رونبکه‌مه‌وه بۆ حکومه‌ته که‌ی به‌رهه‌م و بیر که‌م ئه‌ندامانیش بهێنمه‌وه که موچه‌که‌یان نه‌ک هه‌ر شایه‌نی که‌م ئه‌ندامێک نیه به‌لکو گالته‌کردنه به که‌م ئه‌ندام و گالته کردنه به تاکی که‌م ئه‌ندام گوێنه‌گرتنه له که‌م ئه‌ندام به‌هیچ نه‌زانینی که‌م ئه‌ندامه ئه‌وه موچه نیه ته‌نها چاوبهستنو کپکردنی ده‌نگی که‌م ئه‌ندامانه من تێناگه‌م بۆ ده‌بێ موچه‌ی که‌م ئه‌ندامێک له وڵاتێکی وه‌کو سوید که نهنهوتیان هه‌یه‌و گومرگ ونه سه‌دا 17 هه‌مو عێراقیان هه‌یه 80 وه‌ره‌قه بێ بۆ ده‌بێ له‌وڵاتی منیش که خاوه‌ن ئه‌و هه‌مو کۆمپانیایه و ئه‌و هه‌مو گومرگه و سه‌دا 17 بودجه‌ی هه‌مو عێراق و خاوه‌ن ئه‌و هه‌مو زه‌ریبه‌و ئه‌و هه‌مو خاکه به‌پیته و خاوه‌ن ئه‌و هه‌مو دزهن بۆ ده‌بێ حالی خه‌لکی به‌و شێوه‌یه‌بێ ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی وڵاتی منیش ده‌لێن له سوید ژیان زه‌حمه‌ته‌و هه‌مو مه‌وادێک گرانهئهوا درۆده‌که‌ن زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شته‌کان هه‌روه‌کو کوردستان وایه هه‌مو شتێک لێره هه‌رزانه .
سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست