چۆن ئێران و عێراق وسوریاو تورکیا ته‌نها له‌سه‌ر قه‌زیه‌ی کورد برانه ئاواش سه‌رانی هه‌ردوو بنهمهله ته‌نها له پێناوی مانه‌وه‌ی
Tuesday, 18/05/2010, 12:00
هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه باش ده‌زانین که‌وا سه‌رانی یه‌کێتی و سه‌رانی پ د ک هه‌میشه دژی یه‌کترین و هه‌میشه له دژی ئه‌کتری کاریان کردوه ئه‌گه‌ر چاوێک به مێژووی ئه‌م دووانه دابخشێنینهوه ده‌بینین هه‌ر له ساله‌کانی 1975
کاتێک یه‌کێتی به‌ناخێری گیانی له‌دایک بو له‌و کاته‌وه سه‌رانی بنه‌ماله‌ی بارزانی زۆریان پێ‌ناخۆش بو به هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه دژایه‌تی ئه‌و گروپه‌یان کرد زۆرجاریش له راگهیندنهکانیانهوه ئه‌و گروپه‌یان به یاخی‌و خیانه‌ت
کار وه‌سف ده‌کرد و زۆرجاریش بۆ چه‌ندین سال ده‌بو به شه‌ریان و چه‌ندین که‌سی تێکۆشه‌ریش هه‌ر له‌م پێناوه‌دا تیا چون دواین شه‌ریشیان شه‌ره‌کانی ساله‌کانی دوای ئینتیفازه بو که ناسرابو به شه‌ری برا کوژی
که زۆرترین خه‌ڵکی تیا چو به بێ ئه‌وه‌ی سه‌رانی ئه‌و دوو بنه ماله‌یه فیشه‌کێکیش به‌ڵای مالهکانیانهوه دا ڕۆشتبێ و له هه‌موو شه‌ره‌کانیش بهتهنهاو ته‌نها کوڕی فه‌قیر تیا چوه هه‌رکاتێکیش که خۆیان بێتاقه‌ت بوون
له شهر یان ئاخاکانیان پێیانیان ووتبێ شهر به‌سه ئیتر به‌رایان لێنامێنێو دێنه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌کانیان و ده‌ڵێن شه‌ره‌که ئێمه نه‌مان کرد به‌ڵکو هه‌ندێک که‌سی تاڵانچی له ناو ی ن ک و پ د ک ئه‌و شه‌ره‌یان به‌رپاکرد
به چوار قسه‌ی لوسی بێ بنه‌ما میلله‌ته بێوهیهکهی خۆمانی پێ ڕازی ده‌که‌ن ده‌ست ده‌گرنه‌وه به‌سه‌ر هه موو گومرگه‌کانی هه‌رێمه‌که و خۆیان ده‌که‌ن به‌شێخ و میلله‌تیش ده‌که‌ن به خزمه‌ت کاری ته‌کیه
جاسهیر لێره‌دایه نازانم ئه‌و میلله‌ته‌ی ئێمه تاکه‌ی قبوڵیانه خزمه‌تی ئه‌و دوو ته‌کیه یه بکه‌ن؟؟؟؟
هه‌موومان ده‌زانین که‌وا ئێران و تورکیا‌و سوریا و عێراق هه میشه کێشه‌یان هه‌یه به‌درێژای مێژو به‌ڵام ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێ کێشه‌یان نیه بۆ له‌ناو بردنی و کپ کردنی قه‌زیه‌ی کورد که ده‌بینین زۆر جار هه‌ر چوار یان
کۆده‌بنه‌وه وه‌کو چوار برا که ئه‌نه‌هو هیچ کێشه‌یه‌کیان نیه بۆ یه سه‌رانی یه‌کێتی و سه‌رانی بنه‌ماله‌ی بارزانیم وه‌کو ئه‌و چوار وڵاته دێته به‌رچاو ئه‌وانیش ته‌نها له پێناو مانه‌وه‌ی ئه‌و دوو بنه ماله‌یه بران
له پێناو بردنی سهروهتو سامانی میلله‌ت بران ئاماده‌ن تهنازوڵ بۆ یه‌کتری بکه‌ن بۆ ته‌نها مانه‌وه‌ی خۆیان سه‌یر بکه‌ن سه‌رانی بنه‌ماله‌ی مه‌سعوودی خائین له‌پێناو مانه‌وه‌ی پارته‌که‌ی و بنه‌ماله‌که‌ی چۆن داوای
یارمه‌تی له سه‌رانی یه‌کێتی ده‌کا سه‌یر که‌ن مهسحوودی پاشێل پیس چۆن بۆ خۆده‌رباز کردن له‌و قه‌یرانه چۆن به‌یه‌کێتی ده‌ڵێ زه‌عیف بونی پارتی و قه‌یرانی پارتی هی پارتی نیه به‌ته‌نها به‌ڵکو هی یه‌کێتیشه
کێ هه‌یه باوه‌ری به‌و قسانه‌ی مهسحوود بێ؟؟؟؟ کێ هه‌یه و نه‌زانێ که مهسحوود ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌تی خۆی له یه‌کێتی نزیک ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تا که‌مێک باره‌که‌ی رێک ده‌بێته‌وه چونکه وه‌ک ههموڵایهکمان
ده‌زانین بکوژانی کاکه سه‌رده‌شتی رۆژنامه‌نوس ته‌نها مهسحوودو مه‌سروری کوریه‌تی و فشاری زۆر زۆریش هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ماله‌یه که له هه‌موو ڵایه‌ک ته‌نها داواله‌و بنه‌ماله‌یه ده‌کرێ بکوژانی ئاشکرا بکات
بۆ یه ئه‌و بنهمالهیهش وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یان ئاماده‌ن ده‌ست ده‌خه‌نه ناو ده‌ستی دوژمنانی کوردیش نه‌ک هه سه‌رانی یه‌کێتی
ههموماڵایهک به‌ئاشکرا هه‌ستی به‌وه‌ده‌کرد که له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان نێوانی هه‌ردو بنه‌ماله‌ش زۆری نه‌مابو ڕێکه‌وتنه که‌یان هه‌ڵ بوه‌شێته‌وه و سه‌رانی پارتی به‌ئاشکرا لێک نزیکبونه‌وه‌یان پێودیار بو له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان ده‌یان هه‌ویست خۆیان له‌م بزوتنه‌وه‌یه نزیک بکه‌نه‌وه چونکه ده‌یانزانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریه دورنیه لهچهندسالی داهاتو به‌ته‌واوه‌تی جێ به‌یه‌کێتی له‌ق بکا به‌کورتیه‌که‌ی
ده‌یان زانی گۆڕان له‌یه‌کێتی پڕ جه‌ماوه‌ر تره‌و به بهدیڵی یه‌کێتیشیان ده‌زانی ولهڵایهک لهڵایهکیدیش پارتی وه‌ک لهسهرهوهباسمان کرد یه‌کێتی به‌دوژمنی گه‌وه‌ره‌ی خۆی ده‌زانێ و بێگومان زه‌عیف بونه‌وه‌و له‌ناو بردنی
ناحه‌زه‌که ی بۆ پارتی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌و خه‌ونێکی کۆنی بنه‌ماله‌ی بارزانیه
بۆ یه خۆ نزیک کردنه‌وه‌ی پارتی له گۆڕان چه‌ندین سودی هه‌بو بۆ بنه‌ماله ئێستاش که‌ده‌بینێت گۆران له ناو جهماوهردایهو له‌گه‌ڵ خه‌ڵک داوای ئاشکرا کردنی بکوژانی کاکه‌سه‌رده‌شت ده‌کا له‌وانه‌یه جارێکی تر
پارتی یه‌کێتی له‌یه‌ک نزیک بکاته‌وه هه‌روه‌ک ووتمان پارتی یه‌کێتی ته‌نها ناخۆشی له‌یه‌کیان نزیک ده‌کاته‌وه نه‌ک کوردایهتیو نه‌ته‌وه‌و فیکره به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ڵ...هتد
ئێستا پارتی به‌ته‌واوه‌تی سه‌ری شێواوه نازانێ بکوژانی کاکه سه‌رده‌شت ئاشکرا بکا یان شه‌ری میلله‌تی گۆڕان خواز بکا یان خۆی لێ گێل بکا وه‌ک مه‌سه‌له‌ی کاکه سۆرانی مامه حه‌مه پارتی چاک ده‌زانێ هیچ که‌س نیه که نه‌زانێ
بکوژانی کاکه سه‌رده‌شت له پاراستن ده‌رناچێ بۆ یه هه‌ر وه‌کو سه‌گی هاری لێهاتوه هه‌ر جاره‌و پڕی ڵایه‌ک ده‌دات بۆ په‌رده‌پۆش کردنی ئه‌و رووداوه قێزه‌وه‌نه جارێ ده‌ڵێ پێش که‌شف بونی قه‌زیه‌که با که‌سمان که‌س تاوانبار
نه‌که‌ین جارێکیش ده‌ڵێ گۆڕان ده‌ستی له‌و کارهداههبوه و جارێک ده‌ڵێته ده‌یان هه‌زار که‌سی شار‌و شارۆچکه کان که خۆپێشاندان ده‌که‌ن پێیان ده‌ڵێت ئه‌وانه تێکده‌رن و ده‌ستی ده‌ره‌کیان له‌پشته‌وه‌یه
شتێک نه‌ماوه نه‌یڵێن بۆ په‌رده‌پۆشکردنی ئه‌و روداوه نامرۆڤانه‌یه به‌ڵام قوڕیان به‌سه‌ر تازه کار له‌کارترازاوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست