کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌نها ماڵی بارزانی بۆیان هه‌یه‌ ڕێکه‌وتن بکه‌ن له‌گه‌ڵ ووڵاتانا

Thursday, 01/04/2010, 12:00


ره‌نگ بێ زۆرجار باس له‌وه‌کرابێ که‌وا سنورێک دابندرێ بۆ هه‌مو لیستو حیزبو قه‌واره‌یه‌کی کودستان بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دونیابه‌گشتیو وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌تی هه‌تا وایڵێهات سه‌رۆکی هه‌ررێم  جارێک ووتی له‌هیچ که‌سو حیزبێک قبوڵ ناکه‌ین سه‌ربه‌خۆ و به‌بێ ئاگاداری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌بێ ئاگاداری په‌رله‌مان به‌بێ ئاگاداری حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌هه‌ر له‌قسه‌کانیدا به‌رێزی ووتی سه‌فه‌رکردنی هه‌رکه‌سێک ده‌بێ له‌ڵایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌بێ وه‌ هه‌ر که‌سو ڵایه‌نێکیش که‌ په‌رله‌مان ناردی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم که‌ گه‌رایه‌وه‌ ئه‌بێ بانهێشتی په‌رله‌مان بکرێو ڕاشکاوانه‌ باسی سه‌فه‌ره‌که‌ بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بکا..هتد
به‌رستی ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم دڵخۆشکه‌ر بو بوه‌ باسوخواسی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و من یه‌کێک بوم له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌راستی قسه‌کانی به‌رێزیان زۆر زۆر دڵخۆشی کردم به‌جۆرێ که‌ ووتم له‌وانه‌یه‌ ئیتر جارێکیتر که‌س زاتی ئه‌ونه‌کات ئه‌وقسانی کاکه‌سه‌رۆک بشکێنێ بچێ ژێر به‌ژێر په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ دۆستو دوژمن گرێبدات و ته‌نها خۆیانو خواش نه‌بێ که‌س نه‌زانێ له‌ دانیشتنه‌کانیان باسی چی ده‌که‌ن ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌قه‌ هه‌مو ڵایه‌ک مان سوپاسی هه‌مو لیستو حیزب و قه‌واره‌یه‌کی کوردستان بکه‌ین که‌به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ندی بریاره‌کانی سه‌رۆک بون ته‌نها سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ خۆیان جێی ڕێز نه‌بون ته‌نها به‌ته‌نها خۆیان قسه‌ی خۆیان شکاند و ته‌نها هه‌ر خۆیان حساب بۆ هیچ که‌سو لایه‌نێک و په‌رله‌مانی کردستان ناکه‌ن هه‌رخۆیانن ته‌نانه‌ت دژی قسه‌کانی خۆشیان ده‌وه‌ستنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بزانن ووشه‌یه‌کیان بۆ گه‌ڵی کوردستان باش ووتوه‌ ئه‌وا یه‌کسه‌ر قسه‌باشه‌که‌ به‌ئاقارێکیترداده‌به‌ن ...هتد
ره‌نگه‌ هه‌مووڵایه‌کمان ئه‌وه‌مان له‌بیر بێ که‌چه‌ند مانگێک له‌مه‌و به‌ر مه‌سعوودی باڵاکورت به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه‌که‌ی خۆی له‌یادمابێ و له‌به‌رچاوی گرتبێ سه‌فه‌رێکی به‌بێ ئاگاداری هیچ که‌سو ڵایه‌نێک و به‌بێ ئاگاداری په‌رله‌مان کرد بۆ ئه‌مریکا که‌ بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی چاره‌نوس ساز چوو سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ تاوتوێ کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بو به‌حساب ده‌بوایه‌ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی به‌رێزیان به‌ پرسورای هه‌مو ڵایه‌ک بوایه‌ ده‌بو له‌هه‌موو قه‌واره‌کانی ناو په‌رله‌مان ئه‌ندامێک له‌گه‌ڵدابوایه‌ له‌و سه‌فه‌ره به‌ڵام نه‌ک هه‌روانه‌بو به‌ڵکو سه‌رۆک ته‌نها خۆیو کوره‌که‌یو نێچیرڤانی برازای برد له‌گه‌ڵخۆیدا و له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن ئه‌وه‌ له‌کاتێکدایه‌ ده‌بو هه‌رنه‌بێ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵخۆیدا بردنی پۆستی پاڵای حکومه‌تیان هه‌بوایه‌ نه‌ نێچیر و نه‌کوره‌که‌ی هیچ پۆستێکی حکومیان نه‌بو ئه‌وه‌بو که‌ مه‌سعوودو کوروبرازاکه‌ی بینران له‌که‌ناله‌کانی ڕاگه‌یندن بوه‌ ده‌نگو باسی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی و بوه‌ مایه‌ی توره‌بونی زۆرێک له‌چاودێرانی سیاسی تاوایڵێهات هێندێک له‌لیستو قه‌واره‌کان ووتیان که‌ مه‌سعوود گه‌رایه‌وه‌ ده‌بێ بانگهێتی پارله‌مان بکرێو لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدابکرێ و باسی سه‌فه‌ره‌که‌شمان بۆ بکات به‌ته‌فاسلی به‌ڵام مه‌سعوود که‌هاته‌وه‌ نه‌ک هه‌ر بانگهێت نه‌کرا به‌ڵکو هه‌ر که‌س باسیشی نه‌کرد ..هتد
وه‌ له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانیش چاودێرانی سیاسی چاوه‌رێی ئه‌وه‌یان دکرد له‌سه‌رکره‌ده‌ی لیسته‌کان به‌تایبه‌تیش له‌یه‌کێتی وپارتی که‌ پێش هه‌موو شتێک له‌ کوردستان چه‌ندین دانیشتن له‌گه‌ڵ هه‌مو لیسته‌ سه‌رکه‌وتوه‌کان ئه‌نجام بدرێ و ڕێک بکه‌ون له‌سه‌ر هه‌مو مه‌سه‌ڵه‌ چاره‌نووس سازه‌کان یه‌ک ده‌نگ بن ئینجا برۆن له‌گه‌ڵ لیسته‌ عێراقیه‌کانی تر دانیشتن بکه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دیسان واده‌رنه‌چو هه‌ریه‌که‌یان سه‌رانی یه‌کێتی و سه‌رانی بنه‌ماله‌ی بارزانی که‌وتونه‌ته‌ سه‌فه‌ری بێبنه‌ماو هه‌ریه‌که‌یان رویان له‌ووڵاتێک کردوه‌ بۆ خۆبردنه‌ پێشو خۆنزیک کردنه‌وه‌ له‌ووڵاتانی دراوسێ به‌بێ پرسکردن به‌ لیسته‌کانی تری ناو په‌رله‌مان و به‌بێ پرس کردن به‌خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌تا دیسان وه‌ک بڵێی کوردستان پیاوی تیانه‌مابێ ئیسان وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یان کاکه‌ نێچیرڤان بارزانی له‌کاتێکدا هیچ جۆره‌ پۆستێکی حکومی نیه‌ هه‌ربه‌ته‌نهاو دیسان بێ گوێدانه‌ په‌رله‌مان و خه‌ڵکی کوردستان سه‌فه‌ری تورکیای کردو له‌به‌رچاوی په‌رله‌مان و خه‌ڵک له‌شاشه‌کانی ته‌ڵه‌فزیۆنه‌ کانی بنه‌ماله‌ ده‌رده‌که‌وێ و ده‌ڵێن کاکه‌ نێچیرڤان بۆمه‌سه‌له‌ چاره‌نوس سازه‌کان سه‌فه‌ری تورکیای کردوه‌ ..تد
وه‌نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێ که‌ئه‌گه‌ر هه‌ر لیستێکو حیزبێکی تری کوردستانیش سه‌فه‌ری له‌و جۆره‌بکات ئه‌وه‌ هه‌قی خۆیانه‌ چونکه‌ کورد ووته‌نی گه‌وره‌ ئاو ده‌رژێنێ و بچوک پێیڵێ ده‌خشێنێ


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە