کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوری زێدان ئاغای زراری بریندارە بەدەستی کورەکانی هەمزە سێوێ سه‌ر به‌ سیداد بارزانی

Friday, 31/12/2010, 12:00


دوای ئەوەی کە لە چەند مانگی رابردو چەند ڕۆژێک پێش جەژنی رەمەزان ئاغای ناوچەی زرارەتی کاکە زێدان ئاغای ریش سپی گوندی خالوان بەدەستی کورەکانی هەمزە سێوێی زراری کە لە ناو پارتی فەوجی تایبەتیان هەیە و هەر بە پالپشتی بنەمالە بارزانی و لە رێگای سیداد بارزانی برای سەرۆکی تەزویر چی  مەسعوود بارزانی یەوە ئەو کارە نا بە جێیەیان ئەنجام داو لەناو مالەکەی خۆی دورۆژ بەر لە جەژن بەبێ تاوانی گولەبارانیان کرد کە گوایە کێشەی زەویو زاریان هەیە  هەر چەندە ئەو قسانە هەمویان دور بون لەراستی و راستی مەسەلەکە ئەوە بو کە کاکە زێدان کەسێکی رۆشەنبیر و ئازاو چاونەترس بو کادیرێکی دیاری ناوچەکەش بو بۆیە هەر دەبو مالی بارزانی ئەو پیاوە بە دەردێکی ئاوابەرن و نە مێنێ چونکە ناوچەی زرارەتی لە روی جوگرافیاوە نزیکە لە کۆشکی سپی واتە لە سەری رەش بۆیە بە عەقلی خێلەکی ئەوان نابێ کەسێک لەوانەوە نزیک بێ کە خۆشەویست بێ لای خەڵک بۆیە هەر وەکو حوسێن ئاغاو دەیان کەسی تر گولە بارانیان کرد دوای ئەوەی کە دەر کەوت کورەکانی هەمزە ئەو کارەیان کردوە دەست بەجێ پارتی کورەکانی هەمزەی بردن بۆ سەری رەش و دواتر نارەزایەکی زۆری دەورو بەری  هەولێرو ناوچەکەی لێ کەوتەوە بەناچاری سێ کوری هەمزەی تەسلیم بە دادگاکردن و بەلێنیشی بە سەعید ئاغای ئامۆزای زێدان دا کە دو لە کورەکانی هەمزە رمی بکات ئەوەیتریش حوکم بدرێ بەڵام ئەوکاتەی مەسعوود داینابو بۆ رەمی کردن زۆر لەوەختی خۆی بەسەر چو کە چی نەک هەر رەمی نەکران بەلکو معەجەم مکەرەم لەناو زیندانی محەتەی هەولێر بەدەمانچەو دە حیمایە لە ژورێکی تایبەت هەر بەناو بەند کراوە زۆر بەی شەوەکانیش دەچێتەوە بۆ مالەوەی  و لە لایەن ماڵی هەزار پیاویشەوە بە لێنیان پێدراوە کە کێشەکەیان بۆ حەل بکەن و ئازادیان بکەن و شایەنی باسە تێکرای کورو بنەمالەکەی هەمزەش لە دوای شەهید کردنی زێدان  هەر مالی بارزانی دەیان گوازنەوە بۆ نزیک کەلک سەر رێگای موسڵ و لەوێ بە زوترین کات ٣٠ خانویان بۆ دەکەن زۆرترین حیمایەشیان بۆ دابین کراوە  بۆیەش کە ماڵی شەهید زێدان دەزانن کە مەسعوود بەلێنەکانی خۆی بەجێ نەگەیاند لەناو خۆیان رێک دەکەون کە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا بە دو سەیارە پڕ لە چەکدار دەچن بۆ تۆلە کردنەوەی سەهید زێدان بەڵام بەداخەوە بەر لە وەی برۆن بۆ سەر ماڵی کورەکانی هەمزە کەسێک لە خزمە نزیکەکانی کاکە زێدان مالی هەمزە ئاگادار دەکاتەوە  کە ماڵی زێدان واهاتن بۆ تۆلە کردنەوە و ماڵی هەمزەش کەمینێک دادەنێنەوە بۆ کەسو کاری زێدان و بەر لە گەیشتنیان بۆ شوێنی مەبەست دەکەونە ناو
کەمینی کورەکانی هەمزەو کورێکی زێدان و دو کەسیتریان لێ بریندار دەبێ و کورەکەی زێدان کە ناوی بژارە و تەمەنی تەنها ٢٠ سالە بەسەختی بریندار دەبێ و لە بەر سەختی برینەکەی دەست بەجێ دەگەیێندرێتە شاری سلێمانی و تائێستاش هەر لە نەخۆشخانەیەو حالی باشنیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە