مافیاکانی ئیتالیا بە مەسعود بارزانیان رابوارد
Tuesday, 17/04/2012, 12:00
هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو پەرلەمانتارە ئیتالیایە، کە دوو جار خەلاتی مەسعود بارزانی کرد، لە ناو ئیتالیادا دەنگی داوەتەوە، هەروەک د. جاسم خۆشناو بۆ کوردستانپۆست قسەی کرد، بە دەیان وتار و هەواڵی لەسەر بڵاوکراوەتەوە، هەڵبەتە مەسعود بارزانی یەکیکە لەو قورانیانەی کە مافیاکانی ئیتالیا گاڵتەیان بە عەقڵی کردووە و وەکو منداڵ مامەلەیان لەگەڵدا کردووە.
دەڵێن مرۆڤ تا تەمەنی ٤٠ ساڵی ئەگەر بە عەقل و بە پارە نەگەیشت، مەحالە پێی بگات، یان ئەگەر پێی گەیشت خێر لە پارە و ئەزمون لە عەقڵی خۆی وەربگرێت. مەسعود ئەگەر زوو بە پارە گەیشتبێت، بەڵام تا ئیستا بەویتریان نەگەیشتووە، ئەوەتا هەر بە دوایا رادەکات و پارەی تیا سەرف دەکات، بۆیە پێی وایە ئەویتریش بە پارە پەیدا دەکرێت. گەیشتن بە پارەش مەبەست لەوەیە بەرەنجی شانی خۆت پەیدای بکەیت، مەسعود لەمەشیاندا بە رەنجی شانی خۆی پارەی پەیدا نەکردووە، بەڵکو بە مێژووی خوێناوی مەلا مستەفای باوکی و بە دەستی خوێناوی خۆی ئەو هەموو سامانەی دەستکەوتووە، دەستکەوتەکەش بە دزیی و بە خیانەت. پارەکەش لە کوردستاندا نایهڵێتەوە دەینێریتە دەرەوە و بە هەدەری دەدات.
ئەمڕۆ مەسعود پارەی هەیە، دەسەلاتی هەیە، پیاوی بچوکتر لە خۆی هەیە، لە خۆی نابووت و نەزانتر خزم و کەسوکاری هەیە، بە ژماردنی رۆژەکانی هەفتە شەش حەوت کوڕی هەیە، هەر یەکەیان دەرزەنێک ئەستێرە و تاجی کردۆتە شانیان، کە بە ئەستیرە عەقڵییانی پۆشیوە.
ئەگەر خوینەر سەرنجی مەراسیمی خەلاتەکە بکات لەو ڤیدیۆیەی خوارەوە و لێی وردبیتەوە دەبینیت چۆن ئەو سەرۆکی هەرێمە کڵۆڵە لە لایەن مافیای ئیتالیایەوە پێی رادەبوێرن، دەماشای رووخساری سەرۆک بکە، چەند گەشکە و خەنییە، هێشتا تێنەگەیشتووە وەکو ئەستیرەی سانی کورەکانی هەمووی فەل و ساختەیە، نازانێت کڵاوی دەکەنە سەر و بۆ کێشانەوەی پارەکانێتی، ئەوەتا شکور زۆربەی پارەکانی گواستەوە بۆ ئیتالیا، مەگەر بە فایەقە کوێر بڵیین، تا بۆی وەربگرێتەوە، تکایە پەلە مەکەن بزانن چۆن ئەمیش ئەو هەموو پارە زۆرەی کە نێچیری برازای لە تورکیا و ولاتانی تر هەیەتی و دایناوە، ئاوا ئەمیش لە ئیتاڵیا مافیاکان شانی پێدا دەکەن و دەیخۆن. مەسعود لە خەمی کورد سەر نانێتەوە، کە دەولەتی بۆ دروست نەکردن، بەڵکو لە خەمی ئەو ملیار دۆلارەدا سەر دەنێتەوە، کە هەمووی لە دەست دەچێت.
پێش چوار ساڵ مەهاباد قەردەاغیش کلاوێکی سووری کردە سەر کاک مەسعود، لەگەڵ کۆمەڵیک لەو نووسەر و رۆژنامەنووسانە، وایان خستە مێشکیەوە کە هەوڵ دەدەن واستەی بۆ بکەن و خەلاتی نۆبڵی بۆ وەربگرن، ئەوان کۆمەڵێک وتار و نامەیان نووسی و بڵاوکردەوە، داوایان کرد مەسعودی کوری مەلا مستەفا شایانی خەلاتی نۆبڵە، بەمە پارەیەکی زۆریان لێی کێشایەوە.
کاک مەسعود ئەوەندە دڵی خۆش بوو وای زانی ئیتر خەڵاتەکە لە گیرفانییدایە، بۆیە زۆر بێ منەتانە پاش ساڵیک سەردەشت عوسمانی کوشت، هەڵە تێیان گەیاندبوو، وای دەزانی چۆن بۆ گەیشتن بە ئامرازێک دەبێت مەڕی بۆ سەربڕیت، ئاواش دەبێت هاولاتیی و گەنجێکی کوردی بۆ بکوژی، مەردانە و دەستکراوانە هات و سەردەشتی کوشت تا خەلاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی و خۆشەویستیی وەربگرێت.
تەماشای ئەم ڤیدیۆ کلیپتە بکە، چۆن زەنگولەکە دەیەنە دەستی تا لێی بدات، ئەویش لە خۆشیدا زەنگولەکە لیدەدات و دوایی دەیکەنە ملی. ئەوەی نەتبینیوە بیبینە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست