دیموکراتخوازی دیکتاتۆر رەوشت
Wednesday, 10/09/2014, 12:00
کەمنین ئەوانەی لە دنیای ئەمرۆ دا قسەی سەر دەمیان دیموکراسیە و کرداریان دیکتاتۆریە ، رەنگە کەسانیک وابزانن سندوقەکانی دەنگدان بۆ دیموکراسی بەسە، بێ ئاگا لەوەی دیموکراسی ریگایەکی زۆر دریژە ، سەرەتای دیموکراتی لە ناو خودی حیزبیکی دیموکرات خوازەوە درێژ دەبیتەوە بۆ ناو حکومەت ، ئەگەر بیت و بەم شێوەیە نە بیت هەرگیز بە پیچەوانەکەی نایاتە دی شتیکی یەکجار مەحالە ، ئەم حیزبانەی لە کوردستان دروشمی دیموکراتیان بەرزکردۆتەوە هەموو حیزبە سیاسیەکانن وە هەمووشیان دیکتاتۆر رەوشت .
با لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەست پێ بکەن بزانین دیموکراسی لە چ ئاستیک دایە لە ناو ئەو حیزبە دا
*سەیر بکەن لەم گرتە ڤیدیۆیەدا لە خولەکی ٨ بانگی نێچیرڤان بارزانی دەکەن وەک کاندید بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان !
https://www.youtube.com/watch?v=FxEseTzfc0o بزانن ئەری بەراست لە هیچ شوێنیکی دنیا بووە هەموو ئەندامان کونگرە بە ئەرێ دەنگ بدەن بە کاندیدێك وە یەك دەنگی نەخێر نە بیت بۆ ئەم کەسە ! ئینجا ئەوە واز لە جۆری دەنگدانەکەش بێنە کۆمیدیایەکە بۆ خۆی.
لە دوای ئەوەی وەک جێگر هەڵدەبژێردریت دەچەمێتەوە لە بەردەمی مەسعود بارزانی دا، دەستیشی ماچ دەکات کەواتە پارتی نەك لایەنگرانی بەڵکوو ئەندامە باڵاکانیشی وەك کۆیلە وان !
*نمونەیەکی تر:-
سەیر بکەن لە کاتی هەڵبژاردن ئەندام و لایەنگرانی پارتی لە دهۆك و هەولێر بەچەك هێڕش دەکەنە سەر بارەگاکانی گۆڕان و یەکگرتوو ، کۆمەڵ ئەری بەراست ئەمانە کین ئەندام ولایەنگرانی حیزبیکی دیموکرات خواز ؟
https://www.youtube.com/watch?v=0Azige8DM-U*نمونەیەکی تر:-
کوشتنی رۆژنامە نوس سەردەشت عوسمان لە ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان ، وەتۆقاندنی هاوڵاتیانی ژێر ناوچەکای دەسەڵاتی پارتی بەرتەسك کردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی بەجۆریك کە هیچ دەنگیکی یاخی نیە لەو ناوچانەی ژیر دەسەڵاتی ئیوە دا
*نمونەیەکی تر:-
کوشتاری بەردەم لقی ٤ ی پارتی دیموکراتی کوردستان وە رادەست نە کردنی تاوان باران لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە لایەن دادگاوە داوا کراون ، کوشتنی مندالیکی بێ تاوان لە گەرمیان لە لایەن ئەندامەکانی ئەو حیزبە
https://www.youtube.com/watch?v=7nLY4LDIBto*نمونەیەکی تر:-
لە دوای مردنی مەلا مستەفاوە تا کاتی نوسی ئەم بابەتەش مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەم حیزبەیە ، لە هیچ کام لە کۆنگرەکانی ئەم حزبە رکابەریکیشی نەبووە ، هەموو ئەم نمونانە پێمان دەڵیت ئەم حیزبە حیزبێکی دیموکرات خوازی ، دیکتاتۆر رەوشتە
دوای ئەوە با چاویك بە مێژووی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان دا بخشینین کە حیزبێکی دیموکرات خوازە بە ئادلۆژیای سۆشیالەوە:-
من باس لە سۆشیال بوونی ئەو حیزبە ناکەم چۆنکە هیچ حێزبیکی سۆشیال لە دنیادا دیکتاتۆر نیە.
نمونەکەك کە بۆمان دەسەلمێنیت ئەم حیزبە حیزبیکی دیکتاتۆرە هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ پارتی دا هەر لە سەرەتای دروست بوونی ئەم حیزبەوە تا کاتی نوسینی ئەم بابەتە جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی ئەم حیزبەیە ، ئەمە لە کاتیك دا لە ئیستادا توانای بەرێوەبردنی ئەم حیزبەی نەماوە بە هۆی نەخۆشیەوە
*نمونەیەکی تر
ئەندامیکی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر ئەوەی بابەتیک لە گۆڤاریکدا بڵاو کراوەتەوە دەکەویتە جوین دان و قسەی ناشیرن بەم کەسە ئەگەر ئەم کەسە ئەندامی هەر حیزبیکی دیموکراتی دنیا بووایە دوور دەخرایەوە لەم حیزبە بە هۆی کەمی ئاستی تی گەیشتنی لە دنیای مۆدیرنە دا گوێ لەم گرتە ڤیدیۆیە بکەن
https://www.youtube.com/watch?v=rkiyorxKcT0*نمونەیەکی تر
با سەیری گوفتاری سکرتێری گشتی ئەم حیزبە بکەین جەلال تاڵەبانی دەڵیت :- مادام ئازادی هەیە لێگەرین با سەگیش بوەریت ، دیارە مرۆڤی ژیر دەزانێت ئەم قسەیە لە چیەوە سەرچاوەی گرتووە ، بەڵام ئەگەر سەیر بکەن ئەوەی جیگای سەرنجە ئەوانەی رەخنە دەگرن لە یەکیەتی و جەلال تاڵەبانی وەک سەگ وێناین دەکات ، یان دەڵیت:- نە عەرەب ئینسانە ، نە خورما دارە ، نە حوشتر حەیوانە. سەیر بکەن ئەم کابرایە تا ئیستاش بیری راسیزمی لە مێشکدایە !! ئەگەر بە وردی سەیر بکەین جەلال گاڵەبانی مەیلیکی گالتە جاری هەیە لە سیاسەت دا ئەمەش دیسان پیمان دەڵیت حەزی لە تاك رەی و دیکتاتۆری هەیە !
*نمونەیەکی تر
یەکیەتی لەگەل هاوپەیمانەکەی کە پارتی بوو هەستان بە درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەمەش کاریکە لە هیچ حیزبیکی دیموکراتی ناوەشێتەوە ، یان ستیستەمی پشتاو پشت لە ناو یەکیەتی شتیکی باوە نوونەش دەرکەوتنی کورەکانی جەلال تاڵەبانی و کورەکانی کۆسرەت بە پلەی باڵا هەم لە ناو حیزب هەم لەناو حکومەت
یان سەیری ئەم گرتە ڤیدۆیە بکەن ئەری هیچ حیزبیکی دیموکرات خواز ئیشی ئاوا لە ئەندامەکانی قبوڵ دەکات
https://www.youtube.com/watch?v=f45kcDzfAQoسەیر بکەن بیری دیکتاتۆری جۆن بڵاو بۆتەوە لە ناو یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان
https://www.youtube.com/watch?v=wZDy00SfCPAدوای هەموو ئەوانە تاوانەکانی یەکیەتی لە ٢٥ی نیسان کە چەند کەسیکیان کۆشت بۆ کۆتایهینان بۆ خۆپیشاندانەکان کەوتنە گرتنی هەرەمەکی بێ هۆ
ئەم نمونانە چەندانی تر لە ناو یەکیەتی کە پیمان دەڵیت یەکیەتی حیزبیکی دیموکرات خوازی . دیکتاتۆر رەوشتە
باچاویک بخشێنین بە مێژووی ٥ی ساڵی بزووتنەوەی گۆران
لە سەرەتای دروست بوونی ئەم حیزبە هاولاتیانی کوردستان وە بە تایبەتی گەنجان هیوایەکی زۆریان بەم بزوتنەوەیە هەبوو بەڵام بە داخەوە گۆران هات ئیشی کرد لە سەر کوشتنی دەنگی یاخی ، بۆ نموونە دوای ئەوەی خۆپێشاندەران هەستان بە بەردباران کردنی لقی ٤ هەڵوێستی ئەم بزوتنەوەیە سەیر بکەن
https://www.youtube.com/watch?v=2o9sjLAGhYUئەری ئەوەی لەم گرتەڤیدۆیەدا دەر دەکەون گێرە شێوێنن ؟؟ یان تەقەکەرەکان ؟ دوای ئەوەی خۆپێشاندەران کۆڵێان نەدا بزوتنەوەی گۆڕان هەستا بە قەدیس کردنی خۆپێشاندەران لە بەردەرکی سەرا وە ناردنی کۆمەڵیک کەس وەک رێبین هەردی و چەند کەسیکی ترەوە کە لەلایەن یەکیەتیەوە بانگرابوونەوە وەک بەختیار عەلی و مەریوان وریاقانع و .......هتد بۆ ساردکردنەوەی گەنجانی تورەی سلیمانی نەوشیروان مستەفا هاتە فریای ئەم دوو حیزبە دیکتاتۆرەی کوردستان لە مردن رزگاری کردن ، دوای ئەمەش ریك شەقامی کوردی تووشی مردنیکی ناکام هات ،
*نمونەیەکی تر
سەیریکی ئەم گرتە ڤیدیۆیە بکەن
https://www.youtube.com/watch?v=50IfbyznfsYئەری بەراست گوێبگرن هۆشیار عەبدوڵا بە هەمان زمانی ئەندامانی یەکیەتی و پارتی قسەناکات ؟ دوای ئەوەی لە قسەکانی هۆشیار پێمان نالیت گۆرانش بروای بە دادگاو ئازادی نیە ؟ هەڵوێستی گۆران چی بوو سەبارەت بەم کارە ، ئەگەر گۆڕان حیزبیکی دیموکرات خواز بووایە دەبوو هۆشیار لە بزوتنەوەکە دووربخاتەوە
یان دەست لە کار کێشانەوەی مام رۆستەم چەند ئەندامیکی تری ئەم حیزبە لە سەر تاك ڕەوی نەوشیراون مستەفا دیسانەوە پیمان دەڵیت ئەم بزوتنەوەیەش هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەل پارتی و یەکیەتی ، دروست کردنی بلاک لیست بۆ هەندی لە ئەنداماکان و لایەنگرانی خۆیان وەک فارۆق رەفیق وسەباح عەلی قارەمان
ئەمانەوە چەندان هەزار نموونەی تر لەسەر دیکتاتۆری حیزبە کوردیەکان و مەترسی دروست بوونی دیکتاتۆری زۆر گەورە لەم وڵاتە پر خێرە دا هەیە
کەمنین ئەوانەی دیموکرات خوازی دیکتاتۆر رەوشتن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست