كەلاك بكەوێت دال زۆر دەبێت
Thursday, 13/05/2010, 12:00
مورتكەییەك
كەلاك بكەوێت دال زۆر دەبێت
بەشی یەكەم:
خوا نەیبرێ كاربەدەستە گەندەلەكانمان ئەوەندە زۆر بوونە سەر بكەی بە هەر كون وقوژبنێكی دام و دەزگای حكومەتەكەمان ئەیاندۆزیتەوە بەم ریژە زۆرەی ئەوانەو تائیستا هیچ گەندەلیك لە كوردستان نەدراوەتە دادگا یاخود راگەیاند سەرەرای خەلكانیكی رۆشنبیرو كورد پەروەر لە وولاتەكەمان كە گەلیك جار بە رەخنەی توند و بەبەلگەوە گەندەلەكان دەردەخەن بەلام چونكە لە سایتیكی بێ لایەن و راگەیاندنیكی ئازاد دور لە سانسۆری حزبایەتی بلاوی دەكەنەوە ئەوا حكومەت كوێیا پێ نادات , دیارە لە دنیادا شۆرش قوتابخانەی پێگەیاندنی كەسایەتیەكانە بەتایبەتیش میللەتانی ژیر دەست و چەوساوە , كەچی داخەكەم لای خۆمان شۆرش كارگەیەك بوە بۆ وەبەرهەمهێنانی ئەم كۆمەلە بەرپرسە گەندەلەی ئیستا بۆنەتە دێوەزم و بە هەوەسی خۆیان مالی كورد بۆخۆیان حەلال دەكەن ....
لێرەدا بە پێویستی دەزانم چەند لاپەرەیەكی پر شەرمەزاری و گەندەلی ووردە بەرپرسێكی گەندەل هەلدەمەوە كە ئەویش بەشدار مورتكەییە , بابزانین محمد اسماعیل ناسراو بە (بەشدار)ی مەسینە هەلگری ج.م ئیستا خەریكی چیە و بەچیەوە سەرقالە و كێ بووەو ئیستا كێ یە, بێگومان ئەوانەی ئەم ناموبارەكە ئەنا سن یاخود كوێ بیستی ناوی بونە چ لەسەردەمی شەرەكانی برا كوژی یان بەدواوە دەزانن كێیە , سەرەتا با بزانین بەر لە كاری حزبایەتی چی بووە بەشدار بەهۆی تەمبەلی و دواكەوتنیەوە نەیتوانی قوناغی سەرەتایی لەقوتابخانە تەواو بكات و دەركرا بۆیە بەیانیا ن سیمی قاپی شۆرینی دەفرۆشت لەناو بازاری شیخ للەی هەولیر و ئیوارانیش كاتی یاریەكان لەناو یاریگای هەولیر ئاوی ساردی دەفرۆشت دیارە مەبەستمان ئەوە نیە تانە لە كارو كاسبی وپەیداكردنی بژێوی ژیان بدەین بەپیچەوانەوە بەكاریكی پر پیرۆزی دەزانین بەلام وام پێ باش بوو ئەو وەك خۆی هەبووە وای بناسین ئابەم شیوەیە بەشداری نەخویندەوار لە دوای راپەرینەوە وەك مەسینە هەلگری ج. مورتكە هاتە نێو شانۆی میلیشای كوردیەوە و وازی لە ئاو فرۆشی هینا ئینجا كەوتە نانەوەی دوبەرەكی و كیشە دروست كردن بۆ پیشمەرگە دلسۆزەكان لەسوپای دوو چونكە خۆی هیچ نەبوو حەزیشی بە چارەی پیشمەرگە ماندونەناسەكان نەدەكرد , لەسەردەمی شەرەكانی براكوژی كارو پیشەی تەنها دزی و دیل كوشت بوو لە دواوەی شەرەكان لە هیچ كەل وقوژبنیك ئوقرەی نەدەگرت لە ترسانا سەردەمیكیش بە سود وەرگرتن لە بەرپرسیاریەتەكەی ج. مورتكە بەرپرسیاریەتی هەوالگری سوپای دووی پێ سپێردرا لەم ماوەیە دا خەلكانیكی زۆر بەناوی لاینگری ینك وپەكەكە سەرو مالیا تالان كران وئەنفال كران بە فەرمان وجێ بەجێ كردنی خودی بەشدار بەتایبەتیش قەتل و عامی 70 پیشمەرگەی تیكوشەری پەكەكە ئەو بەرپرسی یەكەم بو لەكوشتن ولەناوبردنیان بەشدار كەسیكی بێ رێز و بێ حورمەتە و نازانیت ریز لە خەلك بگریت هەروە چۆن نازانیت ریزی خۆشی ناگریت هەربۆیە لە لایەن خەلك و پێشمەرگەوە وە هەمیشە بە كەسیكی سەرەرۆ و خۆ بەگەورە زان و گەندەل ناسراوە, دیارە پالپشتی ج. مورتكە نەبوایە كەسیكی نارۆشنبیری وەك ئەو كەجگە لە بەد رەوشتی و كاری خراپ هەرگیز نەدەگەیشت بەو پلەو پایەی كە هەیەتی , ئەو ماوەیەك سەردانی بەغدای دەكرد بۆ شوینی رابواردن و مەیخانەكان و شوین كەوتنی منالی جوان ئەمجارەش دەستی خستە نیو یانەی هەولیری وەرزشی و هەر بەیادی ئاو فرۆشیەكەی جارانی بەلام ئەم جارەیان وە ك بەرپرسیك بەدەرگا دەچوە ژوورەوە نەك بەسەر دیوارو سیمی یاریگا چونی بەشدار بۆ نیو یانەی هەولیر هیچ پەیوەندیەكی ئەو نەبوو بە یاری و لیزانینی لە وەرزش یان لایەنگری وەرزش ئەو تا ئیمرۆشی لە گەل بیت نازانیت بۆنمونە فیفا چیەو یاری تۆپی پێی جیهانی چەند سال جاریكە بەلام ئەو دیارە مەبەستی تری هەبوو كە خۆی و ئیمەش باش دەزانین چی بوو تا ئەو كاتەی فرنسو بەجوین دەری كرد لەپال ئەمەش گەلیك كاری نابەجێ ی كرد كە لەداهاتوودا هەموو كارە قێزەوەرەكانی بەبەلگەوە دەخەمە رو بۆ ئەوەی هاوولاتی كوردستان بزانن كێن ئەوانەی ئیستا دلمان پێیان خۆشە لە سوپای عیراقەوە و نوینەرایەتیمان دەكەن , بە شدار سالی 2006 بە هەول وتەقەلاو پالپشتی جمال مورتكە توانی ببێتە فەرماندەی فەوجی 3لیوی5 لەموێل دیارە دوای ئەوهەموو دزی وتالانیەی كردی ویستی دەستی شرەخۆری بخاتەنیو سوپای عیراقەوە, بەلام ئەم كارەی لە سوپای عیراقەوە بۆ مەیسەر نەبوو بە هۆی ترسنۆكی و پارە خواردنیەوە هەرزوو خودی فەرماندەی هیزە فرە رەگەزەكان لە موێل بانگی كردبوو بەبەر چاوی ئامر لیواو هەموو فەرماندە سەربازیەكانی موێل ریسواو چروكی كردبوو ئینجا هەر ئەو فەرماندەیە ئەمریكیە پێی راگەیاندبوو كە ئێرە هەولێر نیەو ئیمەش ج. مورتكە نین تۆش مەسینە هەلگری ئەو بووی ئیستا ئەو پلەت پێ بەخشراوە دەتوانی لە هەولیر دەسەلات وەرگریت نەك لێرە , هەر ئەوكاتە رەوانەی مالەوەیان كرد و ماوەی زیاتر لە سالیك لە دیوەخانەكەی ج. مورتكە كەوتەوە تا دیسان فرسەتیك بوو هەولیكی تریان بۆ دا بگەریتەوە سوپای عیراق بەلام لە كەركوك چونكە ئەوانەی موێل بە هیچ شیوەیەك ئەویان وەك فەرماندەیەك قبول نەبوو , دوای ماوەیەك لە كاری دزی و گەندەلی و جاسوسی كردنی بۆ سەركردەكانی عەرەب لە لشكر بەتایبەتیش بە پالپشتی لیوا انوری كۆنە ئیستخباراتی عسكری ێدام توانی خۆی توند بكاتەوە , بەشدار بەم هەموو دزی و تالانیەش نەوەستا چونكە مرۆڤیكی هەست نزم بوو هەمیشە هەستی بە كەم بوونی خۆی دەكرد بە هۆی نەخویندەواریەكەیەوە بۆیە ئەوجارەیان لەریگای سەختەو تەزویر كردنەوە خۆی خزاندە نیو تاقی كردنەوەكانی سەری سال و بە پارەو بەرتیل توانی بروانامەی بەبێ خویندەواری وەربگریت و پاشانیش لە كولیژی ئادابی بەشی زمانی كوردی وەربگیریت و لەویش بە سەختەو بەرتیلەوە مانگی سێ رۆژ دەوام ناكات وكەسیش نالیت تۆ كێیت باشتروایە وەزیری خویندنی بالا بەخۆی دابچیتەوە و بزانیت چەند نمونەی وەك بەشدار هەن لە سەر حسابی قوتابیانی كوردستان بروانامە وەردەگرن , قوتابیە راستەقینەكانیشمان بە رۆژی نیوەرۆ بەبەرچاوی خەلكەوە دە رفینرێن و تیرۆر دەكرین, لەداهاتوودا هەموو كارە قێزەوەرەكانی بەبەلگەوە دەخەمە رو بۆ ئەوەی هاوولاتی كوردستان بزانن كێن ئەوانەی ئیستا دلمان پێیان خۆشە لە سوپای عیراقەوە و نوینەرایەتیمان دەكەن
خوینەری بەریز لە داهاتوودا بەبەلگەوە باس لە چۆنیەتی وەدەست هینانی بروانامەكەی و مەزرەعەكەی و رەوشی ئیستای لە نیو كولیژ و هەندی كاری بەد رەوشتی ئەم مرۆڤە سەرە رۆیەتان بۆ دەكەم تكایە چاوەروان بن درێژەی هەیە..
مورتكەییەك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست