ههمو بڕیارو ئیمزاو واژۆکانی جهلال تاڵهبانی تهنها بۆ توانهوهو له ناوبردنی کورده
Wednesday, 18/11/2009, 12:00
هەمومان ئاگادارین کە دوای ئەوەی جەلال تاڵەبانی بە بێ گوێدانە خواستو پەڕژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان کوێرانەو بێ هەستکردن بە ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان بێ هەستکردن بەوەی کە زیانێکی گەورە لە کورد ئەدرێ واژۆی لەسەر یاسای هەڵبژاردن کرد و هیچ ئەهمیەتی نەدا بەو فێڵەی کە لەکورد کراوە. دواجاریش بە ملی شکاوی هاتەوە سلێمانی لە فڕۆکە خانەی سلێمانی شەکرێکی گەورەی شکاندو وتی درفەتی ئەوە نەمابو ڤیتۆ بەکاربێنم واتە تازە واژۆکردنەکەم لەدەست دەرچو. کەچی دوای واژۆ کردن و شەکرشکاندنەکەی جەلالی خەڵەفاو.. تاریق هاشمی جێگری. یاساکەی واژۆ نەکردو ڤیتۆی بەکار هێناو تا ڕادەیەك ئومێدێکی بەخشیەوە بە خەڵکی کوردستان. ئەوە لەکاتێکدا جەلالێ خەڵەفاو درۆی شاخدار دەکات و دەڵێ درفەت نەمابو . جەلال ئەوە سەری یەکەم جاری نیە لە دژی خواستو پەڕژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان واژۆی شومی لەسەر نوسراوەکانی بکات. قەتڵ و عام وشەهید کردنی حەمە حەلاق و هاوڕێکانی لە چیای هەیبەت سوڵتان بە فەرمانی جەلالو واژۆی جەلال تاڵەبانی بە ڕێوە چو. هێنانی پاسداری ئێران بۆسەر شاری هەڵەبجەی شەهیدبە فەرمان و واژۆی جەلال تاڵەبانی بو. هێنانی پاسدارو تۆپبارانکردنی بیرە نەوتەکانی کەرکوك هەر فەرمان و واژۆی جەلال بو دواجاریش ڕاگەیاندنەکانی ڕژێمی سەرکوتکەری ئێران بڵاوی کردەوە کە هێزەکانیان لە قوڵایی خاکی دوژمندا دەستیان لە بیرە نەوتەکانی کەرکوك وەشاندوە دواجار جەلال لای عئتلاعاتی ئێرانی ناڕەزایی دەربڕیبو کە ئەوان چاڵاکی لێدانی بیرە نەوتەکانیان بەناوی خۆیانەوە تۆمار کردوەو باسی یەکێتیان نەکردوە. ئازادکردنی فڕۆکەوان تاریق محەمەد ڕەمەزان کە بە هەزاران ڕۆڵەی ئەم میللەتەی بە چەکی قەدەغەکراو لەناو برد... هەر بەفەرمان و واژۆی جەلالی نەگریس بو.... خودی تاریق محەمەد ڕەمەزان لە نامەیەکدا بۆ ناوەندی چاك ئەو راستیەی سەلماند. قەتلو عامی شیوعیەکانی قڕناقەو پشتئاشان بە فەرمان و ئیمزای خودی جەلالبو ئێستاش ئەو ساتانەم لەبیرە کە جەلال لیك بە لالغاویدا ئەهاتە خوارەوەو ئەیشیڕاندو گۆچانەکەی ڕائەوەشاند و ئەیوت هەمویان بەژن و مناڵەوە لەناو بەرن ... هێرشکردنە سەر بێتواتەو گوندەکانی دەورو بەری و تاڵانکردنی هەرچی هەیانبو تەنانەت دەرپێی ژنانیشیان ئەبرد... هەر بە فەرمانی ئاخوندەکانی ئێران و ئیمزای جەلال و فەرمانی جەلال بو. کۆمەڵێك لە هاوڕێیانی حیزبی کۆمۆنیست لەناو جەرگەی شاری سلێمانی و بەبەرچاوی خەڵکیەوە گوللەباران کران . چونکە ئەوکات خۆی لەئیرانبو لەوێوە فەرمانی دا کە چەکدارەکانی یەکێتی بەوکارە نامرۆڤانەیە هەستن.... کەشف بون و گرتن و لە ناو بردنی ملازم جوامێرو هاوڕێکانی لە ڕێکخراوی هەڵۆی سور لەشاری بەغدا لەلایەن بەعسەوە.تەنهاو تەنها بە دەسیسەی جەلا تاڵەبانی بو... تیرۆر کردنی کەسایەتی وەك عەلی بۆسکانی و چەندین کەسیاتی تری مرۆڤ دۆست کە لەسەر بودجەو گیرفانی خۆیان دەیان پڕۆژەیان بۆ شاری سلێمانی ئەنجام ئەدا. تەنهاو تەنها بەفەرمانو واژۆی جەلالی نەگریس بو. دوای ئاشبەتاڵیش بۆئەوەی جارێکی تر پارتیەکانی ئەوکات توانای هەستانەوەیان نەبێت هەر بەفەرمانی جەلال و بەبڕیاری جەلال لیژنەیەکی ئیغتیالات پێکهات کە ئەوانەی پارتین و لەکادر بەرەوسەروەن لەناو ببرێن و تاقیان نەهێڵرێ ...... ئەوەنەی من لەیادم بێت لەکاتی ئەم فەرمانە شومەی جەلالی نەگریسدا وابزانم یان سالار عەزیز بو یان کاك نەوشیروان بەرامبەر بەو فەرمانە چەوتە ناڕەزایی دەربڕی. بەڵام جا جەلال هەرگیز هێشتویە کەس لەبەرامبەر فەرمانە چەوتەکانیدا ڕەدی ئیعتباری هەبێت...یان قسەی ڕەتبکاتەوە؟؟؟. جەلال لەناو شۆڕش و کوردایەتیدا کەسایەتیەکی شومە و بڕاوشتان بێت لە هەمو تەمەنیدا تەنها یەك فیشەکی بەرەو ڕوی دوژمن نەتەقاندوەو هەمیشەش بە دەیان کیلۆمەتر لەشەرگەو کەمینەکانەوە دور بوە.. جەلال ڕێوی و کوندەپەپوو بایەقوش و شمڵی شەڕو گیاکهڵهی ناو شۆڕشی کوردایەتیە... ئەی هەر بەچاوی خۆتان لەشاشەی تەلەفیزۆن نەتان بینی بهڕهنگی ههڵبزڕکاوهو زمانی بستێ درێژ کردو نەفیر عامی بۆ بەکوشتچونی زیاتری ڕۆڵهکانی کورد بهدهستی یهکتری ڕاگەیاندو وتی هەرکەسێ تهفهنگی نیه با به پارهی خۆی بیکڕێت و جاش بارزانی پێ بکوژێ دواتر خۆم پارهکهی ئهدهمهوه...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست