بونی هێرۆی ژنی تاڵەبانی بە بەرپرسی مەڵبەند نیشانەی ئیفلاسی سیاسی جەلالیەکانە.
Wednesday, 11/11/2009, 12:00
دوای ئەوەی بە پەلە قاژە جەلال و جەلالیەکان پلینێومیان بەست لە ژێر دروشمی بەناو پەیمانی ئاکار. واتە پێشتر ئاکاریان نەبوە. هەر بە گفتار و قسەی قەبە خەڵکی کوردستانیان تەفرە داوە کردارو ئاکاریان تەنها دزی بو. ئەو هەمو دزییەیان لە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان وبودجەو داهاتی گشتی وخەڵکی کوردستان کرد تا توانیان کام زەوی باش و پڕ پیت و بەرەکەت بو کردیانە مەلهاو نادی و باڵەخانەو ڤێلایان لە باشترین شوێنەکانی شاردا لەسەر بنیادنا. تەنها بۆ سودو قازانجی گیرفانی خۆیان ئەو هەمو ساڵە جەلالیەکان سەرگەرمی کاسبی و خۆ دەوڵەمەند کردن و دزینی داهاتی گشتی بون بنەماڵەی بارزانیش لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا بە هەمان شێوە. جەلالیەکان کاتێك زانیان و ئاوڕیان لە پاشەڵی خۆیان دایەوەو بینیان جەستەی یەکێتی داڕزاوەو ئاژن ئاژن بوە بەدەست کۆمەڵێك داوێنپیس و جەردەو مافیاوە . ئینجا بەڵێنی پەیمانی ئاکار ئەدەن . بەڵام با بزانین کێن ئەوانەی پەیمانی ئاکاریان واژۆ کرد.؟ ئەوانەی پەیمانی ئاکاریان واژۆ کردوە و گەرکیانە یەکێتی هەستێننەوە هەر ئەوانەن کە یەکێتیان بەو دەردە برد. بێگومان جەلالی داهێنەری یەکەم جاشایایەتی لە کوردستان و. کاك کۆسرهتی نهخۆش و. فواد مەعسومی برین پێچ و دۆلار و پۆست پەرست و. قالەی حەمەجانی داوێن پیس و دز و.. سەعدی پیرەی فایلداروداوێن پیس و شێخ جەعفەری ناوگەڵ ئاڵۆش و مام هۆمەر دزە موحتەریفەکەی خۆشەویستی هێرۆخان و بەرهەمی بێبەرهەم کە جاسوشی حەوت سەرەیە. مەلا بەختیاری ئاش و عیمادی ئیتلاعات و. عەدنانی خاوەن چاخانەکەی پەڕلەمان و کە هەمویان کۆمەڵێك مافیاو دزی ترسناكن . ئادەی خەڵکینە تو ویژدانتان ئەمانەی پەیمانی ئاکاریان واژۆ کردوە کامیان ڕۆژێ لە ڕۆژان کارێكی باشیان کردوە تا خەڵکی کوردستان دەست خۆشیان لێبکات..؟ یان هیوای بەوەبێت یان قەناعەتی هەبێ کە ئەمانە ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان چاك بکەن. دانانی هێرۆی ژنی تاڵەبانی بە بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی و تڕۆ کردنی بەرزانی ئەحە سمێڵ هیچ لە مەسەلەکە ناگوڕێت . بە لابردنی دزێك و دانانی دزێکی گەورەتر لەشوێنی. ئەوە نیشانەی ئیفلاسی سیاسی و داڕمانی یەکجاری جەلالیەکانە. چونکە ماوەی 18 ساڵە بە گفتارو درۆو دەلەسە خەڵکی کوردستان تەفرە ئەدەن و تێریان نەخواردوە ئینجا دەیانەوێ لە ژێر دروشمی پەیمانی ئاکاردا خەڵکی کوردستان زیاتر بڕوتێننەوە بۆ ماوەیەکی تریش دەسەڵاتی مافیا ئاسایان درێژ بکەنەوە چونکە ئەوەی جەلال بناسێ دەشزانێ کەجەلال هەرگیز خاوەنی پەیمانی خۆی نەبوە. بەڵکو وەك ڕێوی وایە لە کوێوە بای بێ لەوێ شەن ئەکات. ئاخر کە بەرزانی ئەحە سمێڵ نیوەی کاتەکانی ڕۆژانەی بۆ دزی و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەو تعاروف کردن لەگەڵ کام کچ و ژن جوانە ئەبردە سەرو جار ناجارێك ئەپڕژایە سەر ئیشو کاری مەڵبەندو ڕێکخستنەکانی و نەشی ئەزانی قسە بکات .خۆ هێرۆی ژنی تاڵەبانی داماوە کوردیش باشنازانێ و نازانێ قسە بکات.. هێرۆ ئەمە قسەی خۆیەتی قسەی من نیە . یان بە پشتیوانی ئەو پارەیەی لە خەڵکی کوردستانیان دزیوە دەیەوێت ئەگەر بۆ چەند ڕۆژێکیش بێت مەڵبەند هەستێنێتەوە .چونکە لەم ڕۆژانە ی کەنزیك دەبینەوە لە هەڵبژاردن پێویستیان بە ئەندامە تا دەنگیان بۆ بدات بەڵکو مامە ببێتەوە سەرۆك کۆمار ئەگەر بە پارەش بێت. پیرۆزە من پێشنیار بۆ هێرۆخان ئەکەم کە هەڤاڵ خەجۆ بکاتە جێگری خۆی چونکە زۆرینەی ئەو نوسراوانەی گۆڤاری خاك کە بەکورتی ئەینوسێ هەڤاڵ خەجۆ بەدەم ویسکی خواردنەوە بۆی ئەنوسێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست