کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئەوەی تیرۆرستانی خۆیان بە ئاسانی تیرۆری بکەن چەکەکەیان لێساند

Thursday, 14/05/2009, 12:00


لە دوای ئەوەی دکتۆر ستار و سۆرانی مامە حەمە لە کەرکوك لە لایەن باندە تیرۆریستیەکانی جەلال و مەسعودە وە تیرۆر کران و دەیان ڕۆژنامە نوسی ئازادو سەر بەخۆ کە ڕۆژانە مەرامە گڵاوەکانی دەسەڵات ئاشکرا دەکەن. کەوتنە بە ر حەملەی گرتن و ڕاوەدونان و سوکایەتی پێکردن. ئەم دەسەڵاتە دزو گەندەڵەی سەرانی مافیا ناتوانێت تەحەمولی میدیای ئەهلی و ئازاد بکات و لە هەمان کات ناشتوانێ بە خۆیدا بچێتەوەو دەستبەرداری دزی و داوێن پیسی و نیشتمان فرۆشیەکانیان ببن و بە کورسیەکانیانەوە خۆیان لەحیم کردوەو بە ئامان و زامان دەسبەرداری دەسەڵات نابن و پێیان وایە کە لەم کوردستانەدا کەسی تر جگە لەخۆیان شایانی ئەوە نیە دەسەڵات بگرێتە دەست. دوای ئەوەش هەر لە لایەن باندە تیرۆریستیەکانی دەزگای زانیاری و پاراستن هەوڵی تیرۆکردنی ئەحمەد میرەی سەرنوسەری گۆڤاری(لڤین) یش دراو وایان بڵاو کردەوە کە تاون باران بە سزای یاسایی خۆیان دەگەیەنن بەڵام جگە لە کات بەسەر بردن و دەستی دەستی پێکردن وا خەریکە دێزە بەدەرخۆنەشی دەکەن ئەوە هەر چەندە ئاشکراشبو ئەوباندەی هەوڵی تیرۆکردنی ئەحمەد میرەیان داوە لە سلکی ئاسایشدان و تیرۆریست و پیاو کوژی هەردو حیزبی مافیای یەکێتی و پارتین. سەر نوسەری گۆڤاری لڤین دوای هەوڵی تیرۆرکردنەکەی لە بەر مەترسی گیانی خۆی دەمانەچەیەکی هەڵگرتبو. بەڵام لەم چەند ڕۆژەی ڕابوردو لە بازگەی دێگەلە بە بیانوی ئەوەی ئەحمەد میرە بە نایاسایی ئەم دەمانچەی هەڵگرتوە دەمانچەکەیان لێساند. ئەوە لە کاتێکدا ئەحمەد میرە مەترسی تیرۆرکردنی لەسەرە لەجیات ئەوەی ئاسایش کە ڕۆژانە لە فشەو فیشاڵەکانیدا بڵاوی دەکاتەوە کە ئەوان ئەرکیان پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و پاراستنی سەروماڵی خەڵکە. کەچی لەهەمان کات بە سەدان لە شەقاوەو چەقاوەسو پیاو کوژو کۆنە جاش وبە کرێگیراوەکانی خۆیان بە بێ مۆڵەت بە کونو کۆڵانەکانی شاردا دەسوڕینەوە. ئەم پەلامار دانەی سەرنوسەری گۆڤاری لڤین لە لایەن باندەکانی بەناو ئاسایش تەنها بۆ ئەوەیە کە نەبادا لەکاتی تیرۆر کردنی ئەحمەد میرە لە لایەن باندە پیاو کوژەکانی خۆیانەوە ئەحمەد میرە دەست پێشخەری بکات و یەکێک لە پیاو کوژەکانیان بە سزای خۆی بگەیەنێ و دواتر لێیان ئاشکرا ببێت . چونکە ئەم فس فس پاڵە وانانە بە کەسێك دەوێرن بێ چەك بێت و بە ئاسانی بکەوێتە بەر ڕەحمەتی لولەی چەکەکانیان وەك چۆن لە ڕابوردو چەکدارو پیاو کوژو عەسابەکانی سەرانی مافیا لەشەڕەکانی ناوخۆدا بەرامبەر بە یەکدی بۆ دیل کوشتن ڕینگۆیانە دەوریان بینیوەو بە سەدان لاوی خێر لە خۆ نەدیویان گوللە باران کردوەو کەچی ئەمڕۆ بە قارەمانیەتی ناوی دەبەن و شانازی بە دیل کوشتنەوە دەکەن.. چونکە ئەم دەسەڵاتە مافیایە ئەوەندەی خراپە و دزی وداوێن پیسی و کوشتن و بڕینی لە ناو ماڵی کورد ئەنجام داوە لە خشەی ماریش دەترسێت. ئەگینا خۆ ئەحمە میرە جگەلەوەی هەڕەشەی کوشتنی لەسەرەو بۆ پاراستنی گیانی خۆی ئە و دەمانچەی هەڵگرتوە. چیترە . دەسەڵات دەزانێ کە خەڵک بڕوای پێناکات ئەگینا دور نەبو تۆمە تێکیشی بۆ هەڵبەستن و تیرۆرسیت بونیش بخەنە پاڵی وەك چۆن لە ڕابوردوش دەیان تۆمەتیان خستۆتە پاڵ خەڵکی بێدیفاع و بێتاون و ئەنفالیان کردون یان چەندین ساڵ لە زیندانە نەهێنیەکانی دەزگای زانیاری و پاراستندا قورستیرن ئەشکەنجەیان داون دواتر کەشێت بون ئەوجا بردویانن لەشوێنێک فڕیان داون ... نمونەش ئە و گەنجەی قەڵادزێ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە