30000 هه‌زار چه‌کداری فیدائی له پێناوی چیداو بۆچی .؟؟
Thursday, 22/12/2011, 12:00
له‌دوای نا ئارامیه‌کانی بادینان و سوتاندنی دوکانی مه‌ساج و مه‌شروب فرۆشه‌کان و دواتریش سوتاندنی باره‌گاکانی یه‌کگرتو ئه‌ویش ته‌نها به‌میزاجی که‌سه ده‌ستڕۆیشتوه‌کانی ناو حیزبه‌که‌ی 31 ئاب و له‌په‌نای مونافه‌سه‌کردنیاندا بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌سکه‌وتی زیاتر و هه‌رچی زیاتر چنینه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م کوردستانه. دواتریش ئاشکرابون و ڕیسوابونی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ماستاو چیه‌کانیان له‌ڕوی سیاسی و ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کاندا که خۆیان بکه‌ری گشت سیناریۆکانن و ناتوانن وه‌ك تاوانه‌کانی پێشویان ته‌بریری بۆ بهێننه‌وه‌و پینه‌و په‌ڕۆی بکه‌ن. حیزبه‌که‌ی 31 ئاب به‌جارێ گڵۆڵه‌ی که‌وته لێژی .
هه‌ر بۆیه‌ش له‌سه‌ر ئاستی مه‌کته‌بی سیاسی که‌وتنه هه‌ڕه‌شه و ترساندنی خه‌ڵکی کوردستان و نه‌یاره‌کانیان ئه‌وه‌ش نه‌ك دوژمنانی ده‌ره‌کی کوردستان به‌ڵکو هی ناوخۆیی چونکه پارتی وه‌ك ماران گاز وایه‌و له‌خشه‌ی مار ده‌ترسێ و تائێستاش خه‌ڵکی کوردستان و حیزبه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان به‌دوژمنی خۆی ئه‌زانێت .. بۆیه وه‌ك وتم که‌وتنه هه‌ڕه‌شه به‌وه‌ی که حیزبه‌که‌ی 31 ئاب سی هه‌زار چه‌کداری فیدائی هه‌یه‌و ئاماده‌ن به‌یه‌ك فیکه خۆیان به‌کوشت بده‌ن.. له پێناوی چیش ..؟ له پێناوی مه‌سعودی کوڕی مه‌لادا
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی فازیل مه‌تنی زۆر پرسیار ئه‌وروژێنێت
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی دواتریش ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان ئه‌و ژماره‌یه‌ی به‌که‌م دانا‌و وتی ئه‌و سی هه‌زاره که‌مه‌و کاک فازیل خاتری گرتون بگره زیاتریش فیدائیمان هه‌یه.تا خۆیان به‌کوشت بده‌ن
1 - ئه‌م سی هه‌زار چه‌کداره فیدائیه له‌کاتی ده‌ستدرێژی و سنور به‌زاندن و تۆپبارانکردن و کوشتن و بریندار کردنی هاوڵاتیانی دانیشتوی سه‌ر سنوره‌کان به‌ده‌ستی جه‌ندرمه‌و پاسداری تورک‌و ئێران له کوێ بون ..؟
2 -
ئه‌م سی هه‌زار چه‌کداره موچه‌و پژێوی ژیانیان له کوێوه دابین ده‌کرێت و کێ ده‌یدات حوکمه‌ت یان حیزبه‌که‌ی 31 ئاب له بودجه‌ی دزراوی خه‌ڵك یان له قازانجی ئه‌و هه‌زاران کۆمپانیایه‌ی ماڵی بارزانی که له‌بدجه‌ی خه‌ڵک دزیویانه یان له پاره‌ی دزراوی نه‌وت یان گومرگه‌که‌ی برایم خه‌لیل . ئاشکرایه سی هه‌زار چه‌کداری فیدائی مانگانه‌و ساڵانه پاره‌یه‌کی زۆری گه‌ره‌که تا پێی بچێت به‌ڕێوه. ئه‌ی خۆ ناشێت ئه‌م سی هه‌زار چه‌کداره خوا شێتی کردبن . یان له‌قوتابخانه‌که‌ی پارتیدا غه‌سلل ده‌ماغ کرابن تا ئاماده بن به‌فیکه‌یه‌ك خۆیان به‌کوشت بده‌ن بۆ کێش ته‌نها بۆ تاکه نه‌فه‌رێك . که ئه‌ویش مه‌سعودی مه‌لای ئاشبه‌تاڵچیه..؟ ئه‌ی خۆ ئه‌و سی هه‌زار چه‌کداره فیدائیه ڕۆبۆت نین تا پێویستیان به‌هیچ نه‌بێت ته‌نها شه‌حنیان پێویست بێت ..؟
3-
سه‌یره تا ئێستا نه‌مان خوێندۆته‌وه‌و نه‌مان بیستوه به‌هه‌مو کوردستان وه‌ك خاکی دایكی کوردان نه‌ك سی هه‌زار به‌ڵکو 6 هه‌زار چه‌کداری فیدائی هه‌بێت تا له پێناوی داگیر کاری خاکی کوردساندا خۆیان بکه‌ن به‌فیدائی و ڕو به‌ڕوی دوژمنانی کورد و کوردستان ببنه‌وه به‌ڵام تاکه نه‌فه‌رێکی وه‌ك مه‌سعودی کوڕی مه‌لا ئه‌و ژماره زۆره‌ی فیدائی هه‌بێت و ئاماده بێت خۆی له پێناوی جامانه سوره‌که‌ی و کورسیه‌کی ژێری و خاڵه‌که‌ی سه‌رگۆنای مه‌سعودی کوڕی مه‌لا به کوشت بدات .
4 -
ئایا ده‌بێت که‌سێکی وه‌ك مه‌سعودی نه‌وه‌ی ئاشبه‌تاڵ و جاسوس و سیخوڕ‌و جاشی نێو ده‌وڵه‌تی به‌نرخ تربێت لای ئه‌و سی هه‌زار چه‌کداره‌ی که‌باس ده‌کرێت یان خاکی کوردستان ..؟
ئه‌گه‌ر وابێت کورسیه‌که‌و جامانه‌که‌ی مه‌سعود به‌نرختربێت له خاکی کوردستان و کورد به‌گشژتی . ئه‌وه به‌ڕاستی کاره‌ساته. ئه‌مان گه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که بڵێین نه‌کورد قیمه‌تی ماوه وه‌ك نه‌ته‌وه وه نه خاکی کوردستان ..
5 -
ئه‌گه‌ر فازیل مه‌تنی و ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان مه‌به‌ستیان هێزه‌کانی زێره‌ڤانی و باقی هێزه‌کانی دیکه‌ی پێشمه‌رگه بێت که ماوه‌ی ده دوانزه ساڵه به به‌ڵێنی درۆ‌و ده‌له‌سه‌و لێدوانی بێ بنه‌ما وه‌عدی زیادکردنی موچه‌یان پێده‌ده‌ن و هیچیئشی ناچێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه خراپیان باداوه‌و زۆر هه‌ڵه‌ن چونکه هێزه‌کانی زێره‌ڤانی و باقی پێشمه‌رگه‌کانی دیکه ئه‌وه‌نده‌ی ڕقیان به‌رامبه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌رپرسه دزه‌کانی ناو حیزبه‌که‌ی 31 ئاب هه‌ڵگرتوه بڕواناکه‌م ئه‌وه‌نده دوژمنی کوردستانیان له‌یاد مابێت به‌ڵکو ئه‌وان مه‌سعودو کوڕه‌کانی و براکانی و باقیاتی دزو ماستاو چیه‌کانی ناو حیزبه‌که‌ی 31 ئاب به دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورد و کوردستان ده‌زانن له ئێستادا به‌ڵام بڕیارێکی یه‌کگرتوشك نابه‌ن تا ته‌نها له‌ژێر چه‌ترێکدا کۆیان بکاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی 31 ئاب به به‌رنامه زۆربه‌یان کۆیله کردوه‌و له بڕایرداندا ئازاد نین هه‌ر بۆیه‌شه ته‌نها نانه سکیه‌که‌یان پێڕه‌وا ده‌بینێت .. ده‌نا با فازیل و ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان باش بزانن ئه‌و هێزانه‌ی که ناومان هێنان ئه‌وانه له‌ئان و ساتدا له پێشا سه‌ری مه‌سعودو کوڕه‌کانی و براکانی ئینجا هی ئێوه‌ی مه‌سینه هه‌ڵگرو ماستاوچی پانئه‌که‌نه‌وه
6 -
بۆیه ئه‌وهه‌ڕه‌شانه‌ی فازیل و ئه‌نوه‌ر‌له‌م کاته‌دا که حیزبه‌که‌ی 31 ئاب له‌هه‌مو لایه‌که‌وه سوک‌و ڕیسوا بوه‌و له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی کوردستان گڵۆڵه‌یان که‌وتۆته لێژی فشه‌یه‌کی ناو فلیمه‌کانی هیندی ئه‌مه‌ریکیه‌و هیچیتر ئه‌گه‌ر وا نیه ئه‌م سی هه‌زار چه‌کداره فیدائیه کوا بۆ دیار نیه بۆ نایان هێننه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزۆنه‌کان تا خه‌ڵکی بڕواتان پێبکاو زیاتریش مه‌به‌سته‌که‌تان بپێکن که ترساندنی خه‌ڵک و نه‌یاره‌کانتانه وه‌ك موعاره‌زه.؟
یان ده‌بێت به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان وه‌ك قه‌زافی ده‌یان گروپی مافیای وڵاتانتان به‌کرێگرتبێ تا له‌کاتی داڕوخانی سه‌رانی بنه‌ماڵه‌دا بتوانن ته‌نها بۆ‌چه‌ند سه‌عاتێك دیفاعتان لێبکه‌ن له‌به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیدا
که هه‌مومان بینیمان قه‌زافی و هاوشێوه‌کانی به هه‌زاران پیاوکوژو سه‌ر سه‌ری و چه‌قۆ وه‌شێن وشه‌وللاتی شه‌قاوه‌یان له وڵاتانی دنیاوه به کرێ گرتبو تا کاتی هه‌ره‌س و داڕمانی ده‌سه‌ڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر ڕقی پیرۆزی خه‌ڵکی ناڕازیدا بیان پارێزن که‌چی سه‌رنجامیش ئه‌وه‌بو که‌بینیمان گه‌وره‌ترین هێز له‌به‌ر لافاوی ڕقی جه‌ماوه‌ردا خۆی پێڕانه‌گیراو خودی قه‌زافی بوه په‌ڵپه‌ڵه‌ی سه‌گ به‌ده‌ستی گه‌نج و لاوی لیبیاوه...
بۆیه ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێوه نیشانه‌ی دۆڕاندن‌و سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی داڕوخانی یه‌کجاریتانه‌و توڕهه‌ڵدانتانه بۆ زبڵدانی مێژو..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست