کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵۆی برایم ئەحمەد لە کارتی سوتاویش بێ بەها ترە

Saturday, 15/08/2009, 12:00


هەڵۆی برایم ئەحمەد برای پیرێژنە دزەکەی خێزانی تاڵەبانی ئەمجارەش بەختەکەی نەی هانی.
پێشتر لە نوسینێکدا برای بەڕێزم کاك عەبدوڵا عەلی کەریم ئاماژەی بەوەدا کە هەڵۆی برایم ئەحمەد کارتی سوتاوی ‌دەستی تاڵەبانی یە ئێستا هەڵۆ دوای ئەوەی چەندین جار لە سەر پێشنیاری جەلالی زاوای و خوشکە دزەکەی و بەپارەی دزراوی ئەم میللەتە حیزبی دروست کردو هەڵی وەشاندەوە لە کارتی سوتاویش بێ بەهاترەو لای خەڵکی کوردستان زەڕەیەك ئەهمیەتی نی یە . هەڵۆ و ئەو حیزبە نوێیەی بە پەلە پڕوزێ بەناوی پێشکەوتن دروستی کردو بە و پارەیەی خوشکەکەی و زاواکەی لە میللەتیان دزیوە ڕیکلامی کردو بە سەدان ملوێن دیناری سەرف کرد. بەڵام لە هەڵبژاردنەکاندا دۆڕاندی و کورسیە شکاوێکیشی بەدەست نەهێنا ئەوەش کە دەنگی پێدابێت لە ڕەوانگەی هەستو سۆزەوە بوەو بەزەییان پیا هاتۆتەوە یان لە نەفامیان دەنگیان پێداوە یان ماستاو چی و ئەڵقە لەگوێی جەلال و یەکێتی یە دۆڕاوو فشۆڵەکەن. هەڵۆ وای زانی خەڵکی بۆ لە خشتە ئەچێت بەتایبەتی چینی گەنجان. بەڵام نەیزانی ئەو خورمایەی ئەو خواردویەتی ناوکەکەیان گەڕاندۆتەوە بۆ بەعقوبە بۆ سەر لەنوێ ڕواندنەوەی. لاموابێ هەڵۆخەوی بینی بو لای وابو خەڵکی سلێمانی بە تایبەت چینی گەنجان و ڕۆشنبیران ئەوەندە گێلن یەکسەر دەیکەنە مەڕجەعی خۆیان . هەڵۆ دوای ئەوەی لە هەڵبژاردن دۆڕاندی و لەداخی دەنگ هێنانی زۆری بەڕێز د. کەمال میراو دەلی نەیتوانی ڕق و قینەی ناو دڵی بشارێتەوە یەکسەر پیرۆزبایی لە سەرۆکی خیانەتکاری 31 ئاب مەسعودی شەریکە دزی خوشکەکەی و زاواکەی کرد بەوەش ئەوەندەی تر لە بەرچاوی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان خۆی سوك کرد. ئێستاش دوای ئەوەی هیچی پێ نەبڕاو ئەو پارەیەی لە هەڵبژاردن سەرفی کرد ئەویش وەك ئەو چەند ملوێن دۆلارەی کاتی خۆی جەلال لە پارەی دزراو پێیدا تا کاسبی پێوە بکات و دواتر لە قوماردا دۆڕاندی ئەویشی فت و هیچی بەهیچ نەکرد . بۆیە ئێستا حیزبە نوێیکەی کە بەناوی پێشکەوتن ریکلامی بۆ دەکرد هەڵی وەشاندۆتەوەو ڕەخنە لە گەنجان ئەگرێ و وتە بێژی حیزبە کارتۆنیەکەیان دەڵێت ئەم گەنجانە هەرچیان بۆ بکەی پێ نازانن هیچیان لەبەر چاو نی یە. ڕادیۆکەشیان کە بەناوی هانا دنیای پڕ کردبو لە قسەی پڕو پوچ و تەفرەدانی گەنجان ئەویش ماوەیەکە شوکر نوزەی لێبڕاوەو فتبو دەنگی نەما. بۆیە وا باشترە کاکە هەڵۆ چیتر خۆی ماندو نەکات لە سیاسەتدا چونکە ئەو نەپیاوی سیاسەتە نە سیاسەتیش بەکەڵکی ئەو دێت هەڵۆ تابرای ئەو پیرێژنە دزو مشە خۆرە بێت و ژنبرای ئەو جەلالە بێت کەڕۆژانە نان وقوتی دەمی مناڵانی ڕەشو ڕوتی ئەم میللەتە بە بیانوی ئەوەی دەنگیان پێنەداوەو نەیان پەرستوە ببڕێت و بۆ خۆشی لافی ئەوە لێبدا کە هەمیشە شەیدای گۆشتی قەل و گۆشتی ناو شلەی بامیەیەو دەست بداتە دوژمنایەتی هەمو کەسێکی ئازادیخوازو نیشتمان پەروەرو ناڕازی ئەم نیشتمانەو، بەپێچەوانەش هەرچی ماستاو چی وبێ ئەخلاق و تریاکچی ودزوداوێن پیس و جاش و سیخورو کورد کوژو پاشماوەی بەعسی فاشی یە لە خۆ ی کۆبکاتەوەو لە سەر گیرفانی پڕ لە دۆلاری دزراوی میللەت بیانژێنێ و سازی ئەرزەو شازی ئۆتۆنبیل وشازی پۆستیان بە تەلەفونێك پێشکەش بکات. ئەوە هەرگیز لەو بڕاوایەدا مەبە تەنها یەك کەس لەم کوردستانە دانی خێرت پیا بنێ . چونکە تۆ لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا لە جیات ئەوەی دزیەکانی هێرۆو شانازی خوشکت و زاواکانت ئاشکرا بکەیت هاتیت ئیدعای ئاشکراکردنی گرێبەستی نایاسایی نەوتت ئەکرد کە هەرچەندە ئەویش هەرتاکتیکێك بو جگەلەوەی مەبەستی خۆی نەپێکاو دەسەڵات و بنەماڵەی مافیای بارزانی یەکسەر بەلێداونێکی بازاڕیانەی حوکمەتە دزەکەی نێچیر دەمکوتیان کردی. بۆیە من پێشنیاری ئەوەت بۆ دەکەم هەتا زوەو جەلال و هێرۆ لەژیاندا ماون ئەمجارەش بە پاڕانەوەی هێرۆی خوشکت بڕێکی زۆرتر دۆلار لەمامەی زاواتان وەر بگرەو بگەڕێوە بۆ هەندەران بۆ کاسبی بەڵکو ئەمە خوایە بەختەکەت بیهێنی دۆلارەکانت زیاد بکات ئەگینا دوایی بەتەمای میراتی هێرۆی خوشکت و جەلالی زاوات نەبیت چونکە ئەوان هەر لە ئێستاوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کەهەرکات ئەگەر خوا کردی مردن پارەی کفنیشیان پێ نیە ئەوە سور بزانە ئەو جۆرە لێدوانانە مەسجێکە بۆتۆو هاوشێوەکانت کە بەتەمای دەست بەسەراگرتنی میراتی هێرۆی خوشکت و جەلالی زاوات نەبی نەك تۆ بەڵکو قوبادو بافلیش و سەرجەم بنەمالەکەی جەلالیش ناتوانن چونکە ئەوان هەرچی هەیانە ماڵی دزیاریەو دەبێت بگەڕێتەوە بۆ خاوەنی شەرعی خۆی کە میللەتە نەك یەکێتی و بنەماڵەی جەلالی زاوات. بۆیە دەڵێم ئەگەر ئاقڵ بیت جارێکی تر توخنی سیاسەت ناکەوی...... ئیتر بەدوعا..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە