کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئا ئه‌مه‌یه‌ جاش قه‌ڵه‌م وکاسه‌لێس و ماستاو چی

Tuesday, 19/05/2009, 12:00


له‌ سایتی پیوك میدیا. که‌سێك به‌ناوی سه‌رتیپ جه‌وهه‌ری ماستاو چی و تازه‌ جاش قه‌ڵه‌م له‌ ژێر ناونیشانی(گرده‌که ‌و سوریا) هه‌ندێ قسه‌ی بێ سه‌رو به‌ری ڕازاندۆته‌وه‌ به‌ دڵی ئاغاکانی و . ڕاسته‌و خۆ ناوێرێت بڵێت کاك نه‌وشیروان ده‌ڵێت گرده‌که‌ چونکه‌ ئه‌مه‌ پیشه‌ی ترسنۆکه‌کانه‌ وه‌ك چۆن مه‌لابه‌خ به‌خ و ئازادی علوج و ئه‌وانی تر به‌م شێوازه‌ ناڕاسته‌وخۆیه‌ وترسنۆکانه‌یه‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر گرده‌که‌و ناوێرن بڵێن کاك نه‌وشیروان چونکه‌ سور ده‌زانن سه‌ریان له‌ دامێنی پێڵاوه‌کانی کاك نه‌وشیروان و گرده‌که‌یه‌ و له‌ ئاستیا زه‌لیلن. ئه‌ویش ناوێرێت ناوی کاک نه‌وشیروان بێنێت ده‌ڵێت خاوه‌نی گرده‌که‌ له‌ ڕێگه‌ی یه‌کێتیه‌ وه‌‌ نه‌ی توانی بگاته‌ ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام خۆی له‌وه‌ گێل ده‌کات که‌ ئیستاش کاک نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دزانه‌ی بوێت جه‌لال ده‌ستیشی ماچ ده‌کات و زۆریشی مه‌منون ده‌بێت. سه‌رپشکیشی ده‌کات هه‌رچیه‌کی بوێت. ئه‌وجا هاتوه‌ ده‌ڵێت گرده‌که‌ داوای له‌ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کردوه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردن هاوکاری بکات و به‌ یه‌ك لیست دابه‌زن .. ده‌شڵێت دواتریش بیستمان که‌ مه‌لا کرێکاریش به‌نگه‌وازی کردوه‌ که‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ کاک نه‌وشیروان. ئه‌م جاش قه‌ڵه‌مه‌ پێی وایه‌ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و مه‌لاکرێکار مرۆڤ نین یان کورد نین و هاوڵاتی ئه‌م کوردستانه‌ نین بۆیه‌ که‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بکات. ئه‌مه‌یان کتو مت بێ ئه‌قڵی نوسه‌ر دیاری ده‌کات. ئاگای له‌وه‌ش نیه‌ که‌ سه‌رانی ئاغاکانی به‌جه‌لالیشه‌وه‌ قوڕیش ده‌خۆن که‌ تێکه‌ڵاوی جه‌لالیه‌کان بن. ئه‌وجا زیاتر فشی ده‌کاته‌وه‌و درۆی شاخدار دروست ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌و پیاوه‌ی هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانێت. هۆکاری كوشتارى خێڵی حه‌مه‌و ده‌یان كرده‌وه‌ى توندڕه‌وى دیكه‌یه‌،،،،، ئه‌مڕۆش وه‌ك مونه‌وه‌رێكی گرده‌كه‌ داوا ده‌كات ده‌نگ به‌گرده‌كه‌ بده‌ن.. ئه‌مه‌شیان دیاره‌ ئه‌م کۆڵکه‌ جاش قه‌ڵه‌مه‌ نوێ یه‌ ئاگاداری ده‌ورو به‌ری خۆی نیه‌ و یان خۆی له‌ گێلی ده‌دات که‌ سه‌رانی جه‌لال کوڕی ئه‌و خه‌ڵکه‌یان کرد به‌گژ تیرۆریستاندا به‌ که‌مترین چه‌کو ته‌قه‌مه‌نی و له‌ کاتێکدا له‌ گه‌رمه‌ی به‌ره‌نگاریدا له‌گه‌ڵ تیرۆریستان به‌ جیهاز داوایان له‌ سه‌رانی جه‌لالی کردبو که‌ فیشه‌کو ته‌قه‌مه‌نیان‌ لێبڕاوه‌ ئه‌گه‌ر زو فریایان نه‌خه‌ن شه‌ڕه‌که‌یان دۆراندوه‌ و تیا ئه‌چن به‌ڵام سه‌رانی جاش جه‌لالی وه‌ك چۆن پیشه ی هه‌میشه‌‌ییان ته‌نها به‌کوشتدانی لاوی کورد بوه‌ وه‌ڵامی جیهازه‌که‌یان نه‌دابۆوه‌ و ئیهمالیان کردبون تا ئه‌و مه‌رگه‌ ساته‌ی لێکه‌وته‌وه‌ و دواتر دوای ئه‌وه‌ی له‌ و شه‌ڕه‌دا کۆمه‌ڵێک لاوی خێر له‌ خۆ نه‌دیو به‌ ده‌ستی تیرۆریستان کوژران . ده‌زگا به‌دناوه‌که‌ی زانیاریش به‌ قه‌مه‌ و بلۆك که‌وتنه‌ گیانی کوژراوه‌کان و لاشه‌کانیان شێواندو له‌ ته‌له‌فیزۆنه‌کانه‌وه‌ بڵاویان کرده‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕابکێشن بۆلای تیرۆریستان چونکه‌ خۆیان هه‌ر هێرشێکیان ده‌کرد په‌ پاشه‌ڵی دڕاوه‌وه‌ ده‌هاتنه‌وه‌. دواجار ئه‌وه‌بو ئه‌مه‌ریکا موشه‌ك بارانی کردن و په‌رته‌وازه‌ی کردن.. ئه‌وجا ئه‌م کۆلکه‌ جاش قه‌ڵه‌مه‌ی که‌ هیچ جه‌وهه‌ری تیا نیه‌. که‌له‌ شه‌کری گه‌وره‌تر ده‌شکێنێ و ده‌ڵێت .سه‌یرتر له‌وه‌، به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت و رۆژنامه‌یه‌كی دیكه‌ش كه‌له‌كوردستان ده‌رده‌چێت ئاماژه‌ى پێداوه‌ كه‌ شۆڕش حاجی نوێنه‌رى گروپی به‌ناو ره‌گ كه‌به‌شێكی گرده‌كه‌ن له‌له‌نده‌ن سه‌ردانى باڵیۆزخانه‌ى سوریایان كردووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌میره‌ هاربی لێپرسراوى به‌شی سیاسیی باڵیۆزخانه‌كه‌ دانیشتوون و گفتوگۆیان كردووه‌، ئه‌مه‌ش نه‌ك جێى هه‌ڵوه‌سته‌كردنه‌، به‌ڵكو زه‌نگێكی خه‌ته‌ره‌ بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و جموجۆڵى گرده‌كه‌و ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار كه‌سه‌ره‌نجام پێمانده‌ڵێت ئه‌وان بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج، هه‌موو وه‌سیله‌یه‌ك ده‌كه‌نه‌ موبه‌ریر (الغایه‌ تبرر الوسیله‌)، ئه‌مه‌ش تێپه‌ڕاندنی هه‌موو ئه‌و به‌ها نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیانه‌یه‌ كه‌چه‌ندین ساڵه‌ خه‌ڵكی كوردستان هه‌زاران قوربانى له‌پێناودا داوه‌.
بمانه‌وێت یان نا به‌شی سیاسی له‌هه‌ر باڵیۆزخانه‌یه‌ك راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌موخابه‌راتى ولاته‌كه‌ى و وه‌زیفه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت پرسیار بكه‌ین نوێنه‌رى گرده‌كه‌ بۆ لێپرسراوى سیاسی موخابه‌راتى سوریا بینێت؟ ده‌كرێت نهێنییه‌كانى پشت ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بزانین؟ ره‌گ كه‌به‌شێكی گرده‌كه‌یه‌ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك سه‌ردانى باڵیۆزخانه‌ى سوریاى كردووه‌.
سه‌ره‌نجام ئه‌مجۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وت و جمۆجۆڵه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ بڕوایه‌ك كه‌ئیدی كۆمپانیاى وشه‌ له‌پێناو گه‌یشتن به‌ده‌سه‌لات ره‌نگه‌ هه‌موو رێگه‌یه‌ك تاقیبكاته‌وه‌و بیگرێته‌به‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ ناشه‌رعی و ناته‌ندروستیش بێت، خۆ ئه‌وان ئیدیعاى دیموكراسى و شه‌فافیه‌ت و حوكمی موئه‌سه‌سات ده‌كه‌ن، فه‌رموون به‌رێگه‌ یاسایى و دیموكراتییه‌كه‌ بگه‌نه‌ ده‌سه‌لات نه‌ك له‌پێناو ده‌سه‌لات جگه‌ له‌ئیستغلالكردنی دیموكراسی هه‌موو رێگه‌یه‌كی ناشه‌رعی بۆخۆیان بكه‌نه‌ شه‌رعی.
ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كی له‌بارودۆخی ناوخۆى كوردستان بارودۆخێكی ناته‌ندروست بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى دروستده‌كات و جێى مه‌ترسییه‌، ئه‌مڕۆش كه‌پارتى و یه‌كێتى له‌هه‌موو كاتێك ته‌باترن، ته‌باییه‌كه‌یان بۆئه‌وه‌یه‌ رێگه‌ به‌هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك نه‌ده‌ن له‌هه‌رلایه‌كه‌وه‌ بێت بۆ تێكدانى بارودۆخی ئارامی كوردستان، پاراستنی ئاسایش و ئارامیی كوردستانیش ئه‌ركی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌.) گریمان ئه‌م ڕاستیش بو به‌ڵام ئایا ئه‌م جاش قه‌ڵه‌مه‌ ئه‌گه‌ر تازه‌ سه‌ری له‌ هێلکه‌ نه‌جوقاوه‌و دنیای دیوه‌ ده‌بوا ئێستاو ڕابوردوی ئاغاکانی بزانیایه‌ که‌چۆن بۆ وڵاتانی ئیقلیمی دوژمن به‌کورد هه‌میشه‌ کلکه‌ له‌قێیانه‌ و ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر خوێنی براکانمان له‌ کوردستانی باکور و دانیشتوانی گونده‌کانی سه‌ر سنوری کوردستانی باشور گیرفانه‌کانیان پڕ بکه‌ن . یان هێنان و کردنه‌وه‌ی باره‌گاو مقه‌راتی جاسوسی و موخابه‌راتی میتی تورک و ئیتلاعاتی ئێرانی به‌ ئاشکراو له‌ ناو جه‌رگه‌ی شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێرو تیرۆر کردنی به‌ ئاشکرای خه‌باتگێڕانی کوردستانی باکور بۆچی ئایا ئه‌مه‌ مه‌ترسی نیه‌ بۆ سه‌ر کورد ..؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆلکه‌ جاش قه‌ڵه‌مه‌ له‌خه‌می ئارامی کوردستانه‌ بۆ به‌ ئاغاکانی ناڵێت ئه‌م تۆپ بارانه‌ی سه‌ر خه‌ڵکی بێدیافاعی گونده‌کانی سه‌ر سنور ڕاگرن.؟ یان که‌ڕو کوێره‌و نابینێ و نابیستێ یان خۆی گێل ده‌کات..؟ یان ئایا ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆده‌سه‌ڵاتیان له‌ ده‌سته‌و به‌ راست وچه‌پدا ئه‌دزن و ئه‌تك ئه‌که‌ن و ئاوه‌دیو ده‌که‌ن وعساب بۆ یاسا ناکه‌ن وده‌ستی دوژمنان ڕاده‌کێشنه‌ ناو خاکی کوردستان و کوردیان له‌ به‌ر چاوی هه‌مو جیهان سوك کردوه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌. ئایا ئه‌مه‌ خۆ فرۆشیه‌ یان کوردایه‌تی.؟ئایا ته‌زویر کردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانداو درۆو بوختان و ئینشقاق پێ کردن له‌ ناو حیزبه‌کانی تروه‌ك ئه‌وه‌ی تازه‌ بینیمان شه‌رعیه‌..؟ یان ئایا ئه‌م سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌ی له‌ پێناوی ده‌سکه‌وتنی دۆلاردا جه‌لال و مه‌سعود ده ستیان داوه‌تێ به‌لای ئه‌م جاش قه‌ڵه‌مه‌وه‌ بێ جه‌وهه‌ره‌وه‌ بارودۆخی ته‌ندروسته‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان یان به‌ شودانی خه‌ڵکی کوردستانه‌ به‌ داگیر که‌ران..؟ بۆیه‌ به‌م جاش قه‌ڵه‌مه‌و هه‌مو جاش قه‌ڵه‌مه‌کانی تر ده‌ڵێم چیدی به‌ وه‌نینه‌وه‌ی درۆو ده‌له‌سه‌ خه‌ڵکتان پێ چه‌واشه‌ نابێت . باشتر وایه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ به‌ره‌ی گه‌ل ئه‌و گه‌له‌ی داوا ده‌کات نیشتمان فرۆشی له‌ لایه‌ن سه‌رانی مافیای ئه‌م دو بنه‌ماڵه‌وه‌ با به‌س بێت به‌ س بودجه‌ی کوردستان که‌ خوێنی شه‌هیدان و قوتی مناڵانی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی زیان لێکه‌وتوی گونده‌کانه‌ بدزن چیتر ده‌س هه‌ڵبگرن له‌ ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ دوژمنانی کورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و چیتر مه‌بنه‌ که‌واسوری به‌ر له‌شکری داگیرکه‌ران بۆ له‌ناو بردنی لاوانی کورد. چیتر پێتان وانه‌بێت ته‌نها خه‌ڵکی کوردستانی باشور کورده‌ و باقی ئه‌وانی ترکورد نین و قابیلی له‌ناو بردنن. به‌سه‌ ئیترشه‌ره‌ فتان بێت حه‌یاتان بێت. به‌سیه‌تی قه‌ڵه‌م فرۆشی بۆ ده‌سکه‌وتنی پۆل و پاره‌و قاپه‌ چڵپاوێك که‌ هه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ لایه‌ن سه‌رانی مافیای کوردی ده‌تان درێتی هی خۆتانه‌و لێتان دزراوه‌ به‌خێری خۆیان ده‌تان ده‌نێ و پیاوه‌تی به‌سه‌ر ئاوی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە