مەلای کۆنە ئاش. وتنەوەی دروشمی سواوی یەکێتی ناو ڕیزەکانی یەکێتی مایە ی پێکە نینە
Sunday, 08/03/2009, 12:00
یەکێتی کاتێك یەکێتی بو یان کاتێك ئەم دروشمەی لە زمان خۆش بو کە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان داینەمۆی هەناسەی قوڵ و گڕی مەشخەڵی شۆڕش بو نمونەی دەست و داوێن پاكی و ئازایەتی و جوامێری و خۆڕاگری بو. کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان هە ر بەتەنها ناوەکەی ئاماژە بو بۆ ئەوەی کە لە پێناوی ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستاندا بە بێ جیاوازی خەبات دەکات . هەر ئەم هۆیەش بو زۆربەی زۆری ڕۆڵە ئازاو جوامێرەکانی کوردستان لە ماوەیەکی کە مدا لە دەوری کۆبونەوە. بە دڵێکی پڕ لە ئامانج و هیواوە هەرچەندە دەیان زانی ڕێگەی خەبات گەلێك سەختو دژوارەو پڕ دەریایەك خوێن و قوربانی دەوێ. بەڵام وەك وتم ڕۆڵەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. ملی ڕێگەی کاروانیان گرتو بەرەو گەیشتن بە تیشکی خۆر بێ پسانەوە هەنگاویان نا . بۆ مەبەستی گەیشتن ئازادی یەکجارەکی. بە دەیان ڕۆڵەی ئازاو جوامێری کردە قوربانی . بەڵام ئەسەف جەلال و جەلالیەکان کە هە ر لە زوەوە دوای خەباتی گیرفان و مە سڵە حەتی تایبەتی خۆیان کەوتون . زۆربەی زۆری خەون و ئاواتەکانی خەڵکی کوردستانیان کردە قوربانی نیازە گڵاوەکانیان. بە رو بو می ڕاپەڕین و ڕەنجی ئە و خەڵکە ڕەنجدەرەیان گشتی چنیەوە و خوێنی هەمو شەهیدانیان بە دۆلار گۆڕیەوەو کردیان بە ڤێلاو دایان بە سەیارەی گران بە هاو بەوەشەوە نەوەستان وەك ئەو پەندەی کە دەڵێت (هەر کەس لە پارە نزیك بێتەوە ڕەوشتی بەرزی بیر ئەچێتەوە) دوای ئەم هەمو دزیەی بە ئاشکراو بە نەهێنی لە خەڵکی کوردستانیان کردو هەمو بە هایەکی ئەخلاقیان وەلانا و دەستیان دایە تەعدا کردن لە ناموسی خەڵکی کوردستان تەنانەت لە ناموسی هاوڕێکانی خۆشیان دەستیان نە پاراست . لە سەر حسابی خوێنی شەهیدان مێزی شەوانی سوریان هەمیشە ڕازاوەیە. نمونەی ئەم نامەسئولانەی وەك ئەڕسەلان بایز کە وا خەریکە گڕوێ ئەبێت. وەك خولە سەنگاوی و ئازادی علوج و مەلا بەختیاری زوڕنا ژەن و دەیانی تر کە بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکران . کە چی تازە بە تازە مەلا بەختیاری کۆنە ئاش دێت باس لە دروشمی یەکێتی ناو ڕیزەکانی یەکێتی دەکات. من دەپرسم مەلا کام یەکێتی ناو یەکێتی؟ دوای ئەو هەمو دزی و تاڵانی یەی خۆت و هاوشێوەکانت لە ماڵی کوردا کردتان وا باشە خۆت و جەلالی ئاغات ئەم دروشمە بەم شێوە بڵێنەوە .(یەکێتی دزو داوێن پیسەکانی ناو یەکێتی .) نەك یەکێتی ڕیزەکانی ناو یەکێتی.. چونکە یەکێتی کە ڕۆڵە بە ئەمەك و بە وەفاکانی تیا نەما. وەك ئە و تولە نەمامانەی دەورو بەری پارکی ئازادی لێ دێت بەرگەی کزە بایەك ناگرێت. بە پژمینێکی جەماوەر داری بەسەر بەردیەوە نامێنێت. ئە و هات و هاوارەی ئێستاشتان ئە و شین و ڕۆ ڕۆو. وتنەوەی دروشمە سواوەی یەکێتی ناو یەکێتیتان لە چی یە؟؟؟ ئەوە نیشانەی لێك هەڵوەشانتانە. عومەر فەتاحی ناموبارەك لەوەتەی لە ژێر زەبری خەڵکی کوردستان و کوردستانپۆستدا لە دزەیەکانی دور خرایەوە لەلایەن دزەکانەوە دزو داوێن پیسی وەك عیمادئەحمەد خرایە شوێنی بە مەبەستی کەم کردنەوەی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان. ئیستامام هۆمەر وەک ئێستری دەم جۆگەلە مانی گرتوە . ئامادەی کۆبونەوەکانی مەکتەبی سینارێۆ نابێت بۆیە جەلالی سەرۆك دزتان لە هاتنەوەیدا بۆ سلێمانی خۆی گەیاندێ و پێیوت کورە کەرە دڵ لە دڵ مەدە دەتکەم بە جێگری سرۆکی هەرێم. واتە دەیکاتە جێگری سەرۆکی دزان مەسعود بارزانی. ئەوێ باشترە بۆ دزی ئیتر بۆڵە بۆڵی چیتە ؟؟ کۆبونەوەی چیتانە لە مەکتەبی سینارێۆ ئایا سینارێۆ ماوە تا ئیستا داتان نەڕشتبێت؟ وەکام ڕێوو شوێن دەگرنە بەر بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ تەفرەدانی خەڵکی کوردستان ؟ ئهو لیژنهیهش کە پێشتر لهتۆی زوڕنا ژەن وئهرسهلان بایزی ناوگەڵ ئاڵۆش و ئازادعلوجی ڕیسوای ناو هەمو چینو توێژەکانی کوردستان بۆ دەردە کوشندەکەی ناو یەکێتی پێكهێنراوە. بە زیاد کردنی دو دزو ڕیسوای تری وەك دکتۆربێ بەرهەم و فوادمە عسومی برینپێچ کە نیوەی داهاتی کوردستانی لە ڕیگەی خۆی و کچەکانیەوە دزیوە و پۆستەباڵاکانی داگیر کردوە چارەسەر نابێت.. ئەو لیژنە دزە وەڵامی چ هێرشێکی لایەنی ناڕەوا دەداتەوە ئایا لایەنی ناڕەوا لای ئێوە مەبەست لە چی یە؟؟؟ ئەوە تەنهاو تەنها مە بەست لە باڵی ڕیفۆرمە یان کوردستانپۆستی جەربەزەیە کە هەمیشە بە دوای دزیەکانتانەوەیە بۆ بەکوردیەکەی ناڵیی ئەوانەی کە ناهێڵن لە دزی و داوێن پیسیەکانمان بەردەوام بین؟ لە ڕاستیدا هیچ کام لە هەوڵو پەلە قاژێکانتان چارەسەری ئەم وەزعە شلۆقەتان ناکات. بەڵکو باشترین چارەسەر ئەوەیە ئێوە بە خودی جەلال و بنەماڵەکەی و دزە هاوشیوەکانی وەك جەنابتان لە زوترین کاتدا ئەو پارانەی دزیوتانە بیگێڕنەوە بۆ میللەت و داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکەن و دەست لەکار بکێشنەوە مەیدان چۆڵ بکەن بۆ کەسانی دەست و داوێن پاك و دڵسۆز بە خوێنی شەهیدان و خەڵکی ستەم دیدەی کوردستان....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست