کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێخ جەعفەری ئاژاوە وا لەسەرو یاساوە

Wednesday, 15/07/2009, 12:00


سەرانی دزی لیستی کوردستانی یان ڕاستر بڵیین لیستی کەرە دێزەکە هەر لەئیستاوە یەکێك لە هەرە دروشمە باق و بریقەکانیان کە بۆ تەفرەدانی خەڵکی کوردستان لەسەر ساشەی تەلەفیزۆنەکانیان و لە ڕاگەیاندنەکانیان هەمیشە کاوێژی دەکەنەوە تا خەڵکی کوردستانی بۆ 4 ساڵی تر پێ لە خشتە بەرنەوەو بودجەیان لەقیس نەچیت . کەدەڵێن(بۆئەوەی لەبەرامبەر یاسادا هەمومان یەکسان بین دەنگ بدە بە لیستی ئەم کەرەدێزە). . کەچی ئەوەتا جەعفەری بە ناو شێخ و دواکەتو بە پارەی دزراوی میللەت فول دەخواتەوەو سەری خۆی گەرم دەکاو حاڵی لێدێ و خۆی لێ دەبێتە ڕینگۆ گرینگۆو بە چەپ و ڕاستدا پەلاماری گەنج و لاوو هاوڵاتیانی سلێمانی دەدات و داخی دڵی خۆی بە ڕۆژنامە نوسان دەڕیژێ و وەک چەتەو مافیاکانی ئیتالی کارمەندی پۆلیس ئەفڕێنێ و بڕیار دەدات لاوانی سلێمانی لە کارەبا بدرین. ئیتر دادگاو یاساو مافی مرۆڤ دەبێت لەترسی جەنابی شێخ ڕینگۆو هاوشێوەکانی وەك کیسەڵ سەریان بخەنەوە قاپوغەکانیان نەبادا ئەوانیش نان بڕاو بکرێن یان پڕ شەق بکرێن .. ئاخر لەو ڕۆژەوە جەنابی شێخی فەل کە کراوەتە وەزیری پێشمەرگەو حەیای ناوی پێشمەرگەشی بردوە وەك زەعیم عەلی داوێن پیس. لەلایەن نێچیری سەرۆکی حوکمەتی دزانەوە 7 دەفتەر دۆلار وەك هەدیە کراوە بەگیرفانیدا . ئەویش وەك تەحسین شاوەیس و قالە فەرج و خلەی ڕەشە بەحری و شێمەی هارون و باقی جاش و سیخوڕو کورد کوژەکانی تریان بۆتە کوڕی دەرەجە دوی بارزانی تەنها جامانە سورەکەی کەمە. بۆیە دەبێت لەهەر شوێن کوڕێك لە کوڕەکانی بارزانی سەریان دەرهێناو خەریکی سەیران و سەفاو گەشتو گوزار بون و ئەگەر تەعدای ناموس و شەرەفی هاوڵاتیانیشیان کرد یان خەڵکیان بەر شەق و قۆنداخە تفەنگ دا یان ئەگەر بەر دەسڕێژی گولەشیان دا. مرۆڤەکانی ئەم مەملەکەتە نابێت سرتەیان لێوە بێت چونکە ئەوە کوڕی بارزانی و ئەزبەنیە. ئەمە ئە و سەروەری یاسایەیە کە مەسعودو جەلالی ئاخر شەڕ بانگەشەی بۆدەکەن . ئەم شێخەی کە ئەمڕۆ مەسعود ڕێشمەو لغاوی لێکردۆتەوەو بەرەڵای ناو خەڵکی کورستانی کردوە تا بەئارەزوی خۆی بەسەر خۆشی هاوڵاتیان بداتە بەر دەسڕێژی گوللە و بیان فڕێنێ وسوکایەتیان پێبکات . هەر هەمان شێخە کە لەکاتی شەڕی ناوخۆدا دوای ئەوەی بەسەر خۆشی لەنادی دێنە دەرەوە لەگەڵ چەتەو پیاو کوژەکانی چەکدارێك لەچەکدارە کانی خۆی هان دەدات ئاربیجی بنێ بە ڕەسمی بارزانی ئاشبەتاڵەوە لە چوار ڕیانی سەرچنار کە لەپشت پەیکەری چوار ئەسپەکەوە هەڵواسرابو دواتر چەکدارەکە بە تەوسەوە وتبوی من ئاربیجیەکەم نا بە عەرەبانەکەوە کەچی بەر عەرەبانچیەکە کەوت. ئافەرین سەرۆکە گەوج و هیچ نەزانەکەی هەرێم بەڕاستی وەزیری پێشمەرگەو سەروەری یاساکەتان هەر وا دەبێت. ئاخر کەسێکی وەك ئەم شێخە فەلە کە لەبەر تەمبەڵی و لەبەر دواکەوتوی و پیس و پۆخڵی بەپێوە هەڵ بمیزێتە ناو مەغسەلی دەست شۆرینەوە و دایم گونی وەك تەسبیح بەدەستەوە بێت هەر قابیلی ئەوەیە بکرێتە وەزیری ئەم حوکمەت و هەرێمە بێ یاسایەی کە ئێوە بانگەشەی بۆ دەکەن . جەنابی شێخیش کە لەبن باڵی بارزانیدا ئەمڕۆ دەست بە تێڵایە با چاك بزانێ ڕۆژی تر هەردێن چونکە ڕۆژان ڕۆژی لەدوایە...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە