کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژنامه‌ی: فاینانشاڵ تایمزی به‌ریتانی : کوردستان له‌ حوکمی دوو حزبه‌وه‌ بۆ حوکمی دوو بنه‌ماڵه‌ ‌

Saturday, 01/08/2009, 12:00


به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌ی القدس العربی... ڕۆژنامه‌ی .فاینانشاڵ تایمز.ی به‌ریتانی له‌ ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی به‌راده‌یه‌کی یه‌کجار زۆر ده‌ستیان به‌سه‌ر کاروبارو سیاسه‌تی کوردستاندا گرتووه‌و تاڵه‌بانی و به‌رزانی هه‌لێکی چاکیان له‌و مامه‌ڵانه‌دا بۆ دۆسات و هاوپه‌یمانه‌کانی خۆیان ته‌رخانکردووه‌و ئه‌مریکاش باش ده‌زانێت که‌ نه‌بوونی پێشکه‌وتنی دیموکراسی و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئاکامێکی خراپ و مه‌ترسیداری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستان.
له‌ڕاپۆرته‌که‌ی"فاینانشاڵ تایمز"دا هاتووه‌: هه‌ردوو سه‌رۆک ماوه‌ی زیاتر له‌ چاره‌که‌ سه‌ده‌یه‌که‌ سه‌رۆکی حزبه‌کانیانن و سه‌ڕای تێپه‌ڕبوونی 17ساڵ به‌سه‌ر کۆنترۆڵکردنی هه‌موو شته‌کان له‌لایه‌ن ئه‌و دوو حزبه‌وه‌ له‌ کوردستاندا به‌ڵام به‌ ئه‌قڵی میلیشیایی چه‌کدارانه‌ کارده‌که‌ن و دوای دابه‌زینیان له‌شاخ و وازهێنان له‌ خه‌باتی چه‌کداری خه‌می یه‌که‌می پارتی و یه‌کێتی به‌ده‌ستهێنان و کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین قازانجه‌ به‌ که‌مترین کات.
له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌: له‌گه‌ڵ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌ ئێجگار زۆره‌دا به‌ره‌ به‌ره‌ کاره‌کان ده‌که‌ونه‌ ده‌ست دامه‌زراوه‌ حزبیه‌کان وه‌ک مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تیه‌کان و په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌و دوو حزبه‌و بۆ خێزانی سه‌رکرده‌کانیان که‌ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌ر چاک و خراپی هه‌ردوو حزبدا گرتووه‌و حزب له‌ ئامرازێکی ئامانجی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ گۆڕاوه‌ بۆ ئامرازێکی قۆرخکاریی بۆ سه‌پاندنی خواستی سه‌رکرده‌کان و لایه‌نگرو نزیکه‌کانیان و به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌‌کانی ئه‌وان.

.فاینانشاڵ تایمز" ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات: پارتی و یه‌کێتی به‌بێ ڕاوێژکردن به‌ په‌رله‌مان و حزبه‌کانی تر، ئه‌و بودجه‌یه‌ به‌شده‌که‌ن که‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌چێت بۆ هه‌رێم و سه‌رکرده‌ی ئه‌و دوو حزبه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای خزمایه‌تی و لایه‌نگری شه‌خسی و په‌یوه‌ندی هۆزایه‌تی، به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رو خه‌ڵک داده‌مه‌زرێنن، بۆ به‌غداش به‌هه‌مان ئه‌و پێوه‌رانه‌ به‌شی کورد له‌ پله‌و پۆسته‌کاندا پڕده‌که‌نه‌وه‌ و دوور له‌ پێوه‌ری تواناو لێهاتوویی و به‌گوێره‌ی نزیکی له‌بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆکی ئه‌و دوو حزبه‌، وه‌زیرو باڵیۆزه‌کان داده‌نێن له‌به‌غداو ئه‌وانیش دۆست و نزیک و که‌سوکاری خۆیان به‌ده‌وری خۆیاندا ده‌چێنن.
"فاینانشاڵ تایمز" ده‌نووسێت: له‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی کوردستاندا "میراتی و پشتاوپشتی" هۆکاری سه‌ره‌کی به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کانه‌، کوڕ شوێنی باوک ده‌گرێته‌وه‌و دوایئه‌ویش کوڕی کوڕو براو برازاو مام و خاڵ و حزبیش ته‌نها واجیهه‌یه‌کی بێ ناوه‌ڕۆکه‌.
هه‌روه‌ها له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌: چه‌ند که‌سێکی که‌م ده‌ستیان به‌سه‌ر سوپاو پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیسدا گرتووه‌و جیاوازیه‌کی زۆر هه‌یه‌ له‌ دابه‌شکردنی پله‌و پۆسته‌ سه‌ربازی و ئه‌منی و ئیداریه‌کان و هه‌لی کارو گرێبه‌سته‌ بازرگانیه‌کانداو ئه‌و دوو حزبه‌ ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کان و خه‌ڵکیان ناچارکردووه‌ به‌ جێبه‌جێکردنی ئه‌وه‌ی خۆیان داوایده‌که‌ن و پێشکه‌وتنی دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کانیان په‌کخستووه‌.

.فاینانشاڵ تایمزز ده‌نووسێت: به‌ سه‌یرکردنێکی خێرای پێکهاته‌ی ده‌زگای ئاسایشی کوردستان، ئه‌وه‌ ئاشکراده‌بێت که‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌ بۆ خزمه‌تکردنی سه‌رکرده‌کان و بنه‌ماڵه‌کانیان و به‌رژه‌وندیه‌کانیان دروستبووه‌و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ و هه‌ردوو حزب ئاسایش و ده‌سه‌ڵات و داهاتی کوردستان دابه‌رشده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌نووسێت: سه‌رکرده‌ی کورد له‌هه‌رێمه‌که‌ی خۆیدا هیچ ڕکابه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ له‌ ده‌سه‌ڵتدا قبوڵ ناکات و سیسته‌مه‌که‌ی تائێستا هیچ جێگرو ڕکابه‌رێک ناناسێت، په‌رله‌مانی کوردستان له‌ هه‌ولێر به‌تاڵه‌ له‌ ئۆپۆزسیۆن و په‌رله‌مانتاره‌کان له‌ پۆسته‌کانیاندا قه‌رزاری گه‌وره‌کانیان "سه‌ید"ن ، هه‌ر بۆیه‌ په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مانتارو خه‌ڵک په‌یوه‌ندیه‌کی نا ته‌ندروسته‌ و په‌رله‌مانتار هه‌میشه‌ سه‌یری سه‌ره‌وه‌ ده‌کات و سوپاسی ئه‌و به‌رپرسه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و نیعمه‌ته‌ی پێبه‌خشیوه‌ و هه‌رگیز سه‌یری خواره‌وه‌ ناکات که‌ جه‌ماوه‌ری لێیه‌.
ڕۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمز"ی به‌ریتانی له‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت: به‌رپرسه‌ حزبیه‌کان له‌ پێشبڕکێدان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین سه‌روه‌ت و سامان له‌ماوه‌یه‌کی کورت و له‌ڕێی مامه‌ڵه‌ ته‌مومژاوی و کاره‌ بازرگانیه‌ گوماناویه‌کانیان که‌ زۆربه‌ی کات له‌ودیو ده‌رگا داخراوه‌کانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌کانیان ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ به‌ریتانیه‌که‌ ده‌نووسێت: به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی نهێنی که‌ به‌رپرسێکی کورد به‌شێک له‌ زانیاریه‌کانی دزه‌ پێکردووه‌، ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ تازه‌ پیاکه‌وتووانه‌ی کوردستان که‌ تاڵه‌بانی شانازیان پێوه‌ده‌کات باڵه‌خانه‌و یه‌خت و که‌شتی له‌ پایته‌خته‌کانی پاره‌و سامان له‌ جیهاندا ده‌کڕن و به‌شێکیشیان سه‌ره‌وت و سامانه‌ زۆره‌کانیان له‌ کۆمپانیا بیانی و عه‌ره‌بیه‌کانی بواری بازارگانی نێوده‌وڵه‌تیدا خستووه‌ته‌ کار.

31/7/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە