ئەوەی جاشی جەلالو مەسعود نەبێت هیچی نەدیوەو گێژە
Thursday, 30/04/2009, 12:00
حمە کوێری مەلاقادر لە لێدوانێکی دا بۆ ڕۆژنامەکەی مەلای کۆنە ئاش کە بە چاوگێڕ مەشهورە . ئەویش ڕق و قینی خۆی بەرامبەر بە زۆرینەی خەڵکی کوردستان کە لەسەر دزی و درۆکانیان تینیان بۆ سەرانی دەسەڵات هێناوە و داوای هەرچی زوتری گۆڕانی ئەم دەسەڵاتە شومەی سەرانی مافیا دەکەن . هاتوە دەڵێت ئەوانەی هە ر لە ئێستاوە دەستیان کردوە بە بانگەواز کردن بۆ لیستەکانیان ئە وە لە لاوازیانەوەیە و لە ترسانە . بەڵام ئێمە ناترسین و ئێمە بە قوەتین و بە قوەتیش قسە دەکەین . ئەمەوە ئەوەم بیر دێنتەوە کە کابرایەك زۆر لە سنوری خۆی مەسروبی خواردبۆوە و تەنانت عەیب نەبێت ق ........ پێ نەدەگیرا کەچی واش دەیگوت ها وانەزانن سەرخۆشم... ماشەڵڵا لەم لێدوانە پڕ لە فەرهەنگو زاراوە سیاسیەی حەمە کوێری مەلا قادر . هەر کەس بە وردی ئەم قسە بێ سەرو بەرانەی ئەم ئەندام بەناومەکتەب سیاسیە ی بنەماڵە لێکبداتەوە یەکسەر بۆی دەردەکەوێ کە تا سەر ئێسقان زەندەقیان چوە لە هەڵبژاردن و نازانن چۆن دڵخۆشی خۆیان بدەنەوە ئەوە سەرە ڕای ئەوەی لە ژێرەوە هەردو بنەماڵەی جاش خەریکی فاکو فیکو سەردانی کردنی خەڵکن بە پاڕانەوە و بە بەڵێندانی پارە و دەمانچەو ئیمتیازات بە خەڵکی و داوایان لێدەکەن دەنگیان پێ بدەن لە کۆمیتەو مەڵبەندو ناوچەو لقەکانیش درۆو بەڵێنی بێ بنەما بۆ ئەندامەکانیان هەڵدەڕێژن بە تەماشن دەنگدانی هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگەو پۆلیس پێشتر دەنگ بدەن و دوایش وەك هاوڵاتی دوبارە دەنگیان پێ تۆمار بکەنەوە . ئەوە ئەگەر وەك حەمە کوێرو جاش قەڵەمەکانی تر ئیدعای بۆدەکەن ناترسن ئەی ئەم هەمو درۆو دەلەسەو دۆلار بەشینەوەییەتان لە چی.؟ حمە کوێر لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت من بڕوام وایه دوو سهبهب ههیه، سهبهبی یهكهم ئێمه پێمان وایه زۆرینه هێشتا ههر بۆ خۆمانه، چونكه ئهو جهماوهرهی ئێمه ههمانه ههموویان كۆبكهیتهوه سهریهكیش ڕهنگه سێیهكێكی ئێمهیان نهبێت لهبهر ئهوه ئهمه سهبهبێكه زۆرینه خۆ بهقسه نیه زۆرینه بهعهمهلیه ئێمهو یهكێتی ئهم ئهزمونهمان دروست كردووه، ئهم ئهزمونهمان هێناوه ئهو ههموو دهستكهوتهی كه ئێستا كورد ههیهتی پارتی و یهكێتی بهیهكهوه لهگهڵ چهند لایهنێكی تریش بهدهستی هێناون.. با حەمە کوێر باش بزانێت سەرەتا هەرچی دەسکەوتە بۆ خۆتان وبنەماڵەکانتان قۆرغتان کردوە ئەو ڕاستیە مناڵیش دەیزانێت. ئە وجا هەر ئەو جەماوەرەی ناو ئۆرگانە حیزبی و حکومیەکانی خۆتانە کە ڕۆژانە بە لێشاو ناڕەزایەتی دەر دەبڕێت و بێزارە لەم دەسەڵاتە دزو داوێن پیسەی ئێوە خوا خوایەتی تا زوە هەڵبژاردن بکرێت و ئێوەی تیا ڕیسواو دەم کوت بکرێن . زۆربەی زۆری ڕەخنە گرو ئەوانەی دزی و داوێن پیسیەکانتان ئاشکرا دەکەن و لەم (کوردستانپۆست) ە دەسەڵات تۆقێنە دا بڵاوی دەکەنەوە لە ناو ڕیزەکانی خۆتاندان . پەلەکردنیش لە لایەن خەڵکی و بانگەوازکردن بۆ گۆڕان هە ر لەوەوە سەرچاوەی گرتوە کە بە تاسەوەن بۆ گۆڕان و نەمانی دەسەڵاتی دیکتاتۆریانەی ئێوەی مافیا .. ئەوە نیە هەمو ئەو دەسکەوتانەی بە خوێنی شەهیدان و ئەنفال و کیمیا باران و زیندانیانی سیاسی و خەڵکی قارەمان وتێکۆشەری کوردستان بە دەست هاتوە . دەیکەن بە دەسکەوتی خودی یەکێتی و پارتی و دەڵێت ئێمە ئەساسەکەی بوین . واتە ئەوان بە دەستیان هێناوە ... بۆ مام حەمە کوێر یەکێتی و پارتی کارگەی بەرهەمهێنانی مرۆڤیان هەیە یان لە وڵاتانی ترەوە خەڵکتان هێناوەو پێشمەرگایەتی بۆ کردون .؟ یان هەرپێشمەرگەی کوردی کڵۆڵ بوە گیانی کردۆتە قوربانی و ئێوەش بە چەندین کیلۆمەتر لە شەرگەکانەوە بە دوربین تەماشاتان کردون ئەوانیشتان کردۆتە قوربانی نیازی گڵاوتان ؟ تۆ سەیری ئەم حەمە کوێرە لە خوا یاخی بوە بکەن چۆن ئەم هەمو قوربانی و ماڵ کاول کردن و ئاوارەیی و دەربەدەری و سەرو ماڵ سوتان و تیا چونی خەڵکی کوردستان لای بە پۆلێکە . لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە حەمە کوێر هەمو ئەو خەڵکە زۆرەی لە دەست ناعەدالەتی و دزی و داوێن پیسی سەرانی مافیاو کورد فرۆش کە 18 ساڵە ناڕەزایەتی دەر دەبڕێت. بە نەدی و بدی و گێژ وەسف دەکات. ئاخر ئەوەیە نەگبەتی ئەم بەرپرسە بێ ئابڕوانە بە تەواوی ئابڕویان تکاوە لە بەر ئەوەی خۆیان لە سەرەتاوە هیچیان نەبو لەسەر ورگی خەڵکی گوندەکان دەلەوەڕان و دواتر کەوتن بە سەر خەرمانی دۆلارداو چونکە هیچیان نەدیبو خۆیان لێگۆڕاو خەڵکیان لە یاد کردو ئەوەش خۆی نەدی و بدیەتیە. ئێستاش وەك دەزانن کە سوکو سەلیم بون لە بەر چاوی دنیاو زۆرینەی خەڵکی کوردستان. بۆیە ڕۆژێك سەگۆ قادر وەك سەگی بە وەفای بنەماڵە شاڵاو بۆ قاچو قولی خەڵک دەباو ڕۆژێك جەلالی 66 پێمان دەوەڕێ و ڕۆژێك جەمال زوڕناژەن و ڕۆژێك ئازای ترسنۆك لە تاو کرێکەیان وەك تولەو تانجی لە بەر دەمی قاپی سەرانی مافیاو داوێن پیسدا قروسکە قروسك ئەگرنەوە.... لە بەر ئەوەی من خۆمو هەمو بنەماڵەو خزمەکانم جارێکی تر ئامادە نین دەنگ بەم دزانە بدەینەوە کەواتە ئێمە بەلای حەمە کوێرەوە نەدی و بدی و گێژین بۆیە لە بەرامبەر ئەوەدا منیش وەك هاوڵاتیەك کە بەر ئەو تانەو تەشەرەی ئەم حەمە کوێرە ئەکەوم دەڵێم تۆ خۆت نەدی و بدیت تۆ خۆت گێژیت. تۆ تەنهازەڕەیەك غیرەتت تیا نیە تۆ ئەگەر پشتت بە دەسەڵاتی مافیاو دزو پیاو کوژ قایم نەبوایە دەتتوانی ناماقوڵی ئاوا بەرامبەر بە خەڵکی ستەم دیدەو ناڕازی کوردستان بکەیت .؟ تۆ یەك کە خۆت و هەمو بنەماڵەکەت لەسەر حسابی قوربانیان و تەواوی خوێنی شەهیدان ئەلەوەڕێن قابیلی هەمو قسەیەکی ساردو سوکن کە پێتان بوترێت . ناهەقیشت ناگرم چونکە پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت پیاو کە گەیشتە ئەوتەمەنەی تۆ وا باشترە زۆر خۆی دەرنەخاو ماندو نەکا نەبادا لەگەڵ کۆکیندا بشتڕێ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست