ئەی پێمان ناڵێن ئە توانێت چی بکات..؟
Monday, 30/03/2009, 12:00
خوێنەری خۆشەویست لەم پرسیارەی سەرەوەدا هەر لە ئێستاوە بزانن
نە مەبەستم لە جەلالی خۆفرۆشو ڕیاکارو پارە پەرست و دوژمن بە کوردە . وەك هەندێك دەڵێن مام خەرەفاوە. لە ڕاستیدا ئەم مامەی کە کۆمەڵە کەسێكی کاسە لێس و پەڕژەوەند پەرست بۆدەسکەوتی مادی ڕۆژ نیە سەمای بۆ نەکەن و پیایا هەڵنەڵێن و. لە بەر چاوی خەڵکی کوردستان کردویانە تە ئەفسانەیەك نەبێتەوە ئەگینا مام نە خەرەفاوە نە ئەقڵیشی لەدەست داوە بەڵکو لەڕاستیدا ئەم کابرایە زۆڵە کوردەو لەوەتەی هەیە هەر دوژمنایەتی کوردی کردوەو کوردایەتی کردۆتە وەسیلەیەك بۆ پارە کۆکردنەوەو بازرگانێكی خوێنە و بازرگانی بە خوێنی کوردەوە ئەکاو هیچی تر . وەنە مەبەستم مەسعودە کە کابرایەکی هەتا بڵیی گێژو هیچ نەزان و هیچ لە بارا نەبوەو کەلیمەیەك لە مانای سیاسەت و دیبلۆماسیەت نازانێت . بەڵام ئەویش تەنها بەدە هۆڵو زوڕنای ڕاگەیاندنەکانی سەرانی بنەماڵە بوەتە سەرۆکی بە ناو هەرێم و بە زۆری زۆرداری لە گوێی خەڵکی کوردستان ئاخنراوە ئەگینا وەرن پێم بڵێن ئەم کابرایە چ خێرێکی بۆ کوردی ستەمدیدە هەبوە. جگە لە بنەماڵەکەی خۆی و چەندین کەسی کاسە لێسو ماستاو چی و داوێن پیس. هەرچەندە ئەوە چەندین جارە ئیدعای ئەوە دەکات دەڵێت ئێمە مەمنونی ئەو کەسانەین یان ئەو ڕۆژنامە ئەهلیانەین کە پەنجە لەسەر کەموکوڕیەکان دادەنێن و کەسانی دزو گەندەڵ ئاشکرا دەکەن و هاوکاری حوکمەت و حیزب دەکەن کە چی هەتا ئێستا بەدەیان جار کەسانی دزو گەندەڵ و داوێن پیس لە لایەن ڕاگەیاندنە ئەهلی وکەسانی نیشتمان پەروەرو ڕۆژنامە نوسە بوێرەکان بەبەڵگەوە ئاشکرا کراون لەسەروی هەمویانەوە کوردستانپۆست ی ئازیز کە دەریایەك دزی و داوێن پیسی بەرپرسانی ئاشکرا کردوە. ئەم کابرایە نەك هەڵوێستێکی نەنواند بەڵکو هەموکات و لە هەر بۆنەیەکدا بەڵێن نوێ ئەکاتەوەو کەچی خاوەنی وەعدو بەڵێنەکانی خۆی نیەو خۆی لێ ئەدزێتەوە. وە نێچیری برازاشی بە هەمان شێوە ئەوێك کە تا دوێنێ لە شارەکانی کەرەج و شنۆدا تەنها کاری ئەوەبو لەسەر خوێنی شەهیدان و ڕەنجو ماندوبونی پێشمەرگەو خەڵکی ستەم دیدەی کوردستان لە تەڕی بخواو لە وشکی بنوێت و نوێژی نیوەڕۆ لەخەو هەستێت . کەچی لە چاو تروکانێکدا هێنایانەوەو لەهیچەوە هەمو مەرحەلەیەکی بڕیو بوە سەرۆکی حوکمەت ئێستاش دزی عەیارە 24 خۆیەتی . ئەگەر چی جگە لە دزیو خۆدەوڵەمەند کردن چیتر نازانێت. دیارە خەڵکی کوردستان بە هەڵسو کەوت و دزی و قۆرخکردنی هەمو کایەکانی ژیانی خەڵكی کوردستان لە لایەن ئەم دو بنەماڵەوە شارەزان پێویست بە دوبارە کردنەوە ناکات ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئەوانەی لەدەورو بەری خۆیان کۆیان کردونەتەوە تەنها پیاوێکی شەریفی تیا نیە . بەڵام من لێرەدا مەبەستم لە و کەسانەیە کە بەدەنگی خەڵکی کوردستان بونەتە ئەندام پەڕلەمان و بە حساب نوێنەری خەڵکن کە لەڕاستیدا واش نیە. هەتا ئێستا توانیویانە چی بکەن..؟ هەر بینا نابیناش خۆیان لە قەرەی شتێك ئەدەن و دوایش دەڵێن پەڕلەمان ناتوانێ ئەوە بکات . وەك کاتی خۆی کەسو کاری بێسەرو شوێنەکانی شەڕی نێوان ئەم دو بنەماڵە دزە کە لە پێناو پەڕژەوەندی خۆیان هەڵیان گیرساندو بە هەزاران ڕۆڵەی کوردیان تیا کردە قوربانی کە تائیستاش چارەنوسی هەندێکیان دیار نیە خۆ پیشاندانیان کردو داوای چارەنوسی بێ سەرو شوێنکراوەکانیان کرد کەچی پەڕلەمان دەرایەك بەڵێنی داو نەشیان توانی بچوکترین زەخت لەسەر ئەم دو بنەماڵەیە دروست بکەن بۆئاشکراکردنی چارەنوسی ئەو خەڵکە ئەنفال کراوەی بەدەستی ئەم دو بنەماڵەیە ئەنفال کراون. وەك چۆن حەمە کوێری مەلا قادر بە ئاشکرا وتی نایشارینەوە ئێمەش وەك حیزبی بەعس ڕۆڵەی کوردمان ئەنفال کردوە بەڵام ئامادەین شەهیدانەیان بۆ بکەین.. دوای ئەوەی جەلال کوردی بەسەگ شوبهاندو سەر بەخۆبونیش بە خەونی شاعیران دایە قەڵەم و دوای ئەویش سەگۆ قادرگەورەترین سوکایەتی بە هەمو خەڵکی کوردستان کرد دوای ئەویش مەسعودی گێژ کە کوردی بە بێ قیمەت ناو بردو نێچیریش بە تەمبەڵ ناوی بردن. ئەم هەمو سوکایەتیە بە کورد کرا کوا پەڕلەمان کە خۆی بە نوێنەری خەڵکی کوردستان ئەزانێت بۆ هەڵوێستی نەبو. لە ماوەی ئەو 18 ساڵەدا پەڕ لەمان جگە لەوەی نوێنەری بنەماڵە بون و داکۆکیان لە سەرانی دز و داوێن پیس کردوەو خەڵکی کوردستانیان تەفرە داوە. خۆشیان لە پەناوە لە هەمو ئیمتیاز و دەسکەوتێك سود مەند بون و مانگانە دەلیاتێك پارە دەخۆن و خوا نەیبڕێت لەسەر حسابی خوێنی شەهیدان شازی ژیانیان مسۆگەر کردوە. کوا چیان کردوە بۆ خەڵکی کوردستان. ئەوەتا لە و کاتەوەی جەلۆ بە ئاشکرا فڕۆکەوانی تاونبارو دەست سور بە خوێنی خەڵکی هەڵەبجەی ئازادو کرد. پەڕلەمان مژدە لەسەر مژدەی بە خەڵکی کوردستان ئەدا کە لێکۆڵینەوە لە دیار نەمانی فڕۆکەوانەکە ئەکاو تاونباران بە سزا ئەگەیەنێت . ئیتساش عوسمان بانی مارانی تازە بەتازە دەڵێت پەڕلەمان ناتوانێت کێشەی فڕۆکەوانەکە یەکلا بکاتەوە . ئاخر ئیوە چۆن دەتوانن لە فەرمانی ئاغاکانتان کە جەلال و مەسعودو بنەماڵەکانیانە دەرچن ..؟ نە خێر هەرگیز ناتوانن جورئەتی ئەوەشتان نیە ڕاستیەکان بۆ خەڵکی کوردستان بدرکێنن. ئەگینا خۆشتان باش دەزانن کێ فڕۆکەوانەکەی بەرەڵاکردو لە پێناوی چیش بەرەڵایان کرد. ئێوە ئەگەر ناتوانن بە ئاغاکانتان بڵێن پشتی چاوتان برۆیە لەسەر ئەوەی تڕۆتان نەکەن ئیتر 18 ساڵە بۆ دەست لە کار ناکێشنەوە بۆ ئێوەش لەسەر خوێن و ڕەنج و ماندوبونی ئەم خەڵکە ئەلەوەڕێن.؟ ئەگەر یەك تۆزقاڵە زەڕەیەك شەرەفو مەردایەتیان تیا بوایە یان وەك سەرانی بنەماڵە دز نەبونایە و بەتەمای نەختێك بەرماوە ی بنەماڵە نەبونایە غیرەت و جوامێریتان ئەنواندو دەستان لەکار ئەکێشایەوە. بۆ ئەوەی لە لای میللەت سەر بەرزو ڕوسور بن نەك سەر شۆڕو ڕیسوابن. بە ئاشکراو بە بەر چاوتانەوە لەلایەن ئەم دو بنەماڵەوە ڕۆژانە تەعدا لە خەڵکی کوردستان دەکرێت کەچی خۆتان کردوە بە کەڕەی شەربەت . پەڕلەمان نەتوانێ لێکۆڵینەوە لە بودجە بکات پەڕلەمان نەتوانێت لێکۆڵینەوە لە تاوانباری ئازاد کردنی فڕۆکەوانەکە بکات پەڕلەمان نەتوانێت چارەنوسی بێسەروشوینکراوانی شەڕی نەگریسی ئەم دوبنەماڵەیە ئاشکرا بکات پەڕلەمان نەتوانێت وەڵامی قایلکەری بۆ گەنجان و جیلی نوێ و ئەم کوردستانە هەبێت پەڕلەمان نەتوانێت دزێك بانگ بکات لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکات یان لەسەر داوێن پیسی کەسێك سزا بدات یان و هەزاران یان نەتوانێت ئەی پێمان ناڵێن پەڕلەمان ئەتوانێت چی بکات کەواتە پەڕلەمان تەنها لە خۆڕایی دەخواو دەڕی...؟؟ من باسی سەرکەکەتان کە عەدنان موفتیە ناکەم کە چ درۆزنێکە ئەو بڕیار بو سەروەت و سامانی خۆی بۆ خەڵکی کردستان ئاشکرا بکات بەڵام درۆی کرد. بۆیە تکاتان لێ ئەکەین ئێستاش نەچوە بچێت هەڵوێست وەربگرن غیرەت بنوێنن چیتر لە ترسی دەرکردنو بڕینی موچەکانتان سەرتان شۆڕ مەکەن . چیتریش خەڵکی کوردستان بە خۆتانەوە لەم بێ سەرو بەرەیو وڵاتی بێ یاسایەدا مەکەنە سوتەمەنی و مەی کەن بەقوربانی ئەم دوبنەماڵەیەو نەختێک موچەی خۆتان. ئێوەش بە هەوڵ و کۆششو خوێن و قوربانیانی ئەم خەڵکە بونەتە شت ئەوە بەرهەمی ئەو خەڵکەیە ئێوە دەی خۆن و خۆتانی پێوە با ئەدەن ئیتر بەسە تاکەی ویژدانتان ناجوڵێت.تاکەی کۆیلەی دەسەڵاتن ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست