جەنابی وەزیری تەندروستی حوکمهتی ههرێم. تکایە.. چارهسهرێکیش بۆ ئهم پهتایه،
Wednesday, 21/10/2009, 12:00
وهزیری تهندروستی حكومهتی ههرێم، د. زریان عوسمان رایگهیاند "حكومهتی ههرێم بۆ رووبهرووبوونهوهی پهتای ئهنفلۆنزای بهراز تا ئێستا 6 ملیۆن دۆلاری داناوه". ئەگەرچی ئەوە کارێکی پێویستە بۆ پاراستنی گیانی مرۆڤەکان لە و پەتایەو دیاره هەر حوکمەت و دەسەڵاتیش بەرپرسیارە لە هەر پەتایەکی دیکە و تەندروستی سەرجەمی هاوڵاتیانی وڵات. کاتی خۆی کە لەیادمان بێت دکتۆر محەمەد خۆشناو بە ناوی ئەنفەلونزای پەلەوەرەوە دەستێکی تەڕی بە بودجەی خەڵکی ڕەشو ڕوتی کوردستاندا هێنا ، ئەوە سەرەڕای ئەوەی چەندین کاری بەد ئەخلاقی لێ ئاشکرابو وەك دورینەوەی پەردەی کچێنی دەیان کچی فریو دراو. لەو خەستەخانەی ناوی پیرۆزی شۆڕش و پێشمەرگەی لێنرابو. لەسەر دەستی محمەد خۆشناو. کە ماوەیەك لەمەوبەر کاك عەلی سیرینی وشەیەکی پڕبە پێستی بۆئەوانە دۆزیەوە کە بە کاری گەوادی هەڵدەستن کە ئەویش وشەی مێکێشە جا ئەو کچە داماوانە لەلایەن(مێکێشەکان) ەوە تەفرەدرابون و لە خشتە برابون بۆ ئەو بەر پرسانەی توشی پەتای سێکسی بون. ئاکامیش حەمە خۆشناو بەبێ ئەوەی لەگوڵ کاڵتری پێبوترێت وەك بەرزەکی بانان بە پشتیوانی جەلال تاڵەبانی سەرۆکتان بۆی دەرباز بو. جا من وەك هاوڵاتیەکی ئەم کوردستانە وای بەباش دەزانم کە جەنابتان وەزیری تەندروستیت و ئەو پەتای ناوگەڵ ئاڵۆشی و نەخۆشیە سێکسیەی بەرپرسان توشی بون و گەورەترین و ترسناکترین پەتایە لەم کوردستانە وا خەریکە لە کوردستانەوە تەشەنە بکات بۆ وڵاتانی دراوسێ . هەم لەڕوی خودی نەخۆشیەکەوە وەهەم لەڕوی ناو و ناوبانگی کورد لە دەرەوەو لە ناوەوە هەم لەڕوی زیانی ئابوری یەوە. جەنابی وەزیریش دڵنیا ئەکەمەوە ئەم نوسینەی من بەهیچ شێوەیەك بەمانای تانەو تەشەر نیە لە جەنابتان. نا هەرگیز بەڵکو ئەوە ، ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە . خۆشت باشدەزانی و ئاگاداریت بەڵام تا ئێستا جەنابت زاتت نەکردوە بە ئاشکرا باسی ئەو پەتا ترسناکە بکەیت. کە بەرپرسان لەو کاتەوە بونەتە خاوەنی پارەو سەروەت و سامان لەسەر ورگی ئەم میللەتە کڵۆڵە ، وەك پەندە کوردیەکەی کە دەڵێت هەر کەس لە پارە نزیك بێتەوە ڕەوشتی بەرزی بیر ئەچێتەوە. کتومت لەو بەرپرسانەی لای خۆمان ڕوی داوە و زۆربەیان ڕەوشتی بەرزیان بیر چۆتەوە جا باشتر وایە لەگەڵ مشورخواردن بۆ ڕێگری لە پەتای ئەنفەلونزای بەراز هەوڵبدرێ بەر بەو نەخۆشیە ترسناکەی ناوگەڵ ئاڵۆشی و سێکسیەی بەرپرسان بگرن و بەهاوکاری لەگەڵ وەزارەتی دارایدا بودجەی پێوستی بۆ تەرخان بکەن ،ڕونو ئاشکراشە ئەوانەی توشی ئەو پەتایە بون ژمارەیان تادێت زیاد دەکات وهەر لە زیادبوندان لەولاشەوە زۆربەی ئەو پارەیەی بەرپرسان ئەیدزن و وەك موچەش وەری دەگرن دەچێتە گیرفانی مێکێشەکانەوە، بەوەش زیانێکی گەورەی ئابوری لە بەرپرسان ئەدا ئەمەش وادەکات کە بەپرسان زیاتر دزی و گەندەڵی بکەن. ئاشکراشە ئەو پەتا پیسو ناوگەڵ ئاڵۆشیەی بەرپرسان توشیبون لە ڕاستیدا یەکەم سەرچاوەی گەندەڵی و بەهەدەر دانی سامان و بودجەی خەڵکی کوردستانە.هەرواش ئەو کێش کردنو سوکو سەلیمیەی مێکێشەکان لە پێانوی پۆست و دامەزراندن و سەفتەی دۆلارو سەیارەو ئەرزەدا پێی هەڵدەستن و زۆرکات ئامادەشن خێزانەکانی خۆشیان بخەنە ئەو مەزادەوە. کە ئەو مێکێشانە لە ناو دامو دەزگاکاندا شانەی تایبەتیان هەیە بۆ ئەو مەبەستەو زۆربەشیان لە پلەی سەکرتێردان و ئەو ڕێکخراو خانانەی بەناوی داکۆکی کردن لە ژنان لەلایەن دەسەلات وبەرپرسانەوە کراو نەتەوە دەستیكی باڵایان هەیە لە کێش کردنو تەفرەدانی مێینە بۆ دامرکاندنەوەی ناو گەڵی ئاڵۆشی بەپرسە توشبوەکان بەو پەتایە. ئەوەش خۆی لەخۆیدا پەتایەکە، لە پەتاکانی تر کە لە جیهانی تەندروستیدا ئەویش بە پەتای ترسناك ئاماژەی پێکراوە. جەنابی وەزیر ئەو بەر پرسانەی کە زۆر بەتوندیش توشی ئەو پەتا شەرمە زاریە بون لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە ناسروان کە. بریتین لە سەعدی پیرەی فایلدارـ مچە چاوڕەش ـ حاکم قادرـ خولە سەنگاوی ـ مەلا بەختیارـ حەمەی حەمەسەعی ـ ئازادی علوج ـ ئەرسەلان بایزـ شیخ جەعفەرـ لەناو پارتیش سیدادی برای مەسعودـ فازیل مەتنی ـ کەریم سنجاری ـ فایەقە ڕەش ـ خولە سوری ڕانیەیی ـ عیزەدین بەرواری ـ پشتیوان سادق ـ تەمەر ڕەمەزان ـ قادر قادرـ نوری شەنگاری کە ئەمەت دواییان هەردو دەورەکە دەبینێ واتە مێکێشیشەو لەهەمان کات ناوگەڵ ئاڵۆشیشە هەڵکەوت زاهیر ئەوە هەر زۆر بەتوندی توشی هەردولایەنی نەخۆشیەکە بوە. ئەوەو بەدەیان بەرپرسی ناوگەڵ ئاڵۆشی ترو مێکێشی تر کە پێویست ناکات دوبارە بکرێنەوە. ئەم بەر پرسانە لە هەمو کاتێکی بە یەك گەیشتنیان باسی گرینگو سەرەکیان تەنها باسی ناوگەڵ ئاڵۆشی خۆیان و شارەزایی ودەست ڕۆیشتویی باشترین مێکێشە کانن. جا پێویستە وەك وەزیری تەندروستی هەوڵ بدەن چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئە و پەتا ترسناکە بدۆزنەوە چونکە ئەم پەتایە زیانی لە پەتای بەرازەکە زیاترە و ڕاستەو خۆش بە پلەی یەکەم پەیوەندی بە وەزارەتەکەی جەنابتانەوە هەیە. هەتا ئەوانە لە ڕەگەوە هەڵنەکەنرێن و لە حیزب و لە دەسەڵات و دام ودەزگاکان دور نەخرێنەوەو شار بەدەر نەکرێن هیچ دەزگایەکی نەزاهە و هیچ هێزێك ناتوانێت چارسەریان بکات و لەدزیو بەهەدەر دانی سامانی نیشتمانی هێزنیە کۆنتڕۆڵیان بکات و دزی و فەسادی ناو ئەم حوکمەتە هەر بەردەوام ئەبێت و ڕۆژ بە ڕۆژیش هەڵدەکشێت تا ئەو کاتەی کوردستان ناوی لێدەنرێ مەملەکەتی ناوگەڵ ئاڵۆش و مێکێشەکان..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست