کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوە میللەتە له‌ پشت کوردستانپۆستدایه‌..

Thursday, 21/01/2010, 12:00


ماوەیەکە دەسەڵات و بەرپرسان دەیانەوێت لە هەمو ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەی بە پارەی دزراوی میللەت بەڕێوەی ئەبەن و جگەلەوەش ئەو ڕاگەیاندنە چەواشانەی دەسەڵات بە ڕاگەندراوو بینراوو بیستراو تەنها بۆتە هۆی تێکدانی هەمو کایەکانی تاکی کورد و بەلاڕێدا بردنی لە ڕوی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و یاساو هتد. هێرش دەکەنە سەر کوردستانپۆست و بە جنێو فرۆش ناو زەدی ئەکەن. چونکە کوردستانپۆست بۆتە مۆتەکەو ناهێڵێت لەپاڵ ئەو دزی و داوێن پیسی و بێسەرو بەرییەی یاسادا کەلەم وڵاتەدا هەیە بە ئارامی بخەون . سەرانی چەواشەی دەسەڵات دەیانەوێ سەجەمی خەڵکی کوردستان کۆیلە بکەن و وەك چۆن شوانێك گاگەلێك پێش خۆی ئەداو بۆ کوێی بوێ بۆ ئەوێ لێی دەخوڕێ‌ ئاوا دەیەوێ خەڵکی گاگەل ئاسا لێبخوڕێ. و تەنانە هەناسەدان و ئاو خواردنەوەو بیرکردنەوەشی لە ژێر کۆنتڕۆڵی سەرانی ‌دەسەڵاتدا بێت هەرگیز بیر لە ماف و ئازادیەکانی خۆی نەکاتەوە. سەرانی دەسەڵاتی چەواشە دەیانەوێت ئەوان هەرچی کردیان و هەرچی دزیان و ئەیدزن و ئەی دۆڕێنن و هەرچی بە زمانیاندا هات لە قسەی ساردو سوك بەرامبەر بە میللەت میللەت خۆی کڕ بکاو نقەی لێوەیە نەیەت. ئاخر سەرۆکێکی وەك ئاغای تاڵەبانی کە خۆی بە نیشتمان پەروەرو داکۆکیکار لە کوردو مافەڕەواکانی ئەداتە قەڵەم فڕۆکەوانێك کە دەستی سورە بە خوێنی 5000 هەزار شەهیدی هەڵەبجە سوکو باریك لەبەر خاتری چاوی ڕەشی عەرەب و لە پێناو دەسکەوتی مادی و پۆست و پلە و پایە لەزیندان دەربێنێ و ئازادی بکات واش ئاوات بخوازێ و بڵێ ئاخ بۆ هەڵەبجەیەکی تر یان داکۆکی لەسەرانی بەعسی دڕندەی وەك عەلی کیماوی و هاشێوەکانی بکات کە ئەنفالیان بەسەر کورد هێناو داوێنی دەیان کچی ڕوسوری ئەم میللەتەیان خەڵتانی خوێن کردو دواجاریش وەك هەدیە پێشکەشی وڵاتانی عەرەبی دراوسێیان کردن تا سەرمایەدارو بازرگانانی عەرەب تا بتوانن ئارەزوەکانیانی پێ دامرکێننەوە دواجاریش بەرەڵایان بکەن و سەرگەردانیان بکەن . دەبێت میللەت چ هەڵوێستێکی هەبێت بەرامبەر بە ئاغای تاڵەبانی .؟ بێگومان سوکو سەلیم و ڕیسوای ئەکات ئەیخۆ میللەت ناچێت ئاغای تاڵەبانی گوڵباران ناکات. یان دەیان بەرپرسی نابەر پرس و داوێن پیس و سەخیف کە هەمویان لای میللەت ناسراون و پێوسیت ناکات ناویان دوبارە بکەینەوە لەپەنای دەسەڵات و پارەی دزراودا دەستیان گرتوە بەسەرهەمو سەرچاوەکانی ژیانی خەڵکی کوردا و ڕۆژ بۆ ڕۆژ لە هەوڵی برسی کردن و دەمکوتکردنی تاکی کوردان و واش دەست درێژیان کردە سەر ناموس و کەرامەتی دەیان کچی ئەم میللەتەو لە پەنا بەڵێنی پارەو پێدانی زەوی و دامەزراندن کەوتنە ئەتك کردنی کچانی کورد و خێزانی شەهیدان کە بە بەڵگەوە ناوی ئەو بەرپرسە داوێن پیس و ناوگەڵ ئاڵۆشانە لەم کوردستانپۆستەوە هەقبێژەوە بڵاو کرایەوە. بەڵام سەرانی چەواشەی دەسەڵات چونکە لەوە زیاتریان لێ چاوەڕی ناکرێت لەجیات ئەوەی ئەو بەرپرسە سەخیف و داوێن پیسانە بداتە دادگای گەلو سزایان بدات کەچی بە پێچەوانەوە لە دژی میللەت یان ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتیان دەکات یان پلەو پۆستی بەرزتریان پێدەبەخشێ تا زیاتر دەستیان کراوەبێت و زیاتر شەرەف و ناموسی خەڵکی ئەتك بکەن . ئیتر دەبێت میللەت هەڵوێستی چی بێت بەرامبەر ئەم دەسەڵاتە نەگریسو بێئابڕوە .؟ بچێت گوڵبارانی بکات یان بچێت وێنەی سەرانی تەپیوی دەسەڵات لە چوارچێوە بگرێت و لە پشتی سەری خۆیەوە هەڵیواسێ و هەمیشە خۆی بکاتە قوربانیان .؟ یان چەپڵەیان بۆ بکوتێ .؟ ئیتر ئەگەر میللەت ئەو بەرپرسە داوێن پیسانە بە داوێن پیس و بە حەرامزادەو بە ناوگەڵ ئاڵۆش و بە داکی خۆ گێ وەسفیان نەکات ئەی بە چ زاراوەو زمانێك یان بەچ وشەو ڕستەیەك وەسفیان بکات ئاشکرایە هەردەبێت دز بەدزو داوێن پیس بە داوێن پیس و خائین و نیشتمان فرۆش هەر بەهەمان ناوی خۆی پێناسە بکرێت . ئەوەش جنێو نیە. چونکە ئێوەی سەرانی دەسەڵات بە مانای وشە ئەو ئەتوارە قێزەون و ناشیرینانەتان تیادا مەوجودە. یان دەسەڵات دەیەوێ میللەت هەموکات هەر هەڵپەڕێ وچەپڵەیان بۆ بکوتێ و دەست خۆشی کارە ئابڕو بەرانەکانیان بکات. یان بەر پرسان و دەیان جاش قەڵەم و کاسە لێسی هاوشێوەی سەگۆ قادر میللەت بە سەگو بێشەهامەت ناوزەد بکات و بڵێت میللەت سەگە نانی بدەرێ پێت ناوەڕێ یان سەرانی دەسەڵات بە میللەت بڵێ بێقیمەت و تەمبەڵ و ئەوانەی ڕەخنە دەگرن سەگن و بە مانگە شەو دەوەڕن لەگەڵ دەیان قسەی ساردو سوکی تر کە لە ڕابوردو جەلال و مەسعودو نێچیرو جاشقەڵەمەکانیان بە میللەتیان وتوە ئیتر دەبێت میللەت لە ئاستی ئەو بێڕێزیو ئەو جنێوو قسە ساردو سوکو قێزەونانەی لەلایەن سەرانی دەسەڵات و کاسە لێسەکانیانەوە پێی دەوترێ هەڵوێستی چی بێت.؟ بچێت دەست بدات لە پشتیان و دەست خۆشیان لێبکات و گوڵبارانیان بکات .؟ بێگومان میللەتیش وەڵامی هەیەو ئەوەندەی تر سەرانی دەسەڵات ڕیسوا دەکاو تفو نەحلەتیان ئەکات . میللەت چیتر بوار نادات ئێوەی فس فس پاڵەوان کە لەسەر خوێنی میللەت بونەتە ملیار دێر و چونەتە سەر تەختی دەسەڵات یاری بە ماف و ئازادیەکانی و پارو قوتی مناڵەکانیان بکرێت و هەر ڕۆژ بە شێوازێك لەلایەن ئێوەی مافیاوە بچەوسێنرێتەوەو کەرامەتیان پێشێل بکرێت لەسەرو هەمو ئەو تاوانانەی دەرهەق بە میللەت ئەنجامی ئەدەن جنێویشیان پێدەدەن بۆیە میللەتیش مافی خۆیەتی سوکتان بکاو جنێو بارانتان بکاو هەمیشە تفو نەحلەتتان بکات لەم کوردستانەش دەرتان پەڕێنێ چونکە ئێوە زۆڵە کوردن . چیتریش خۆتان گێل مەکەن و چاوتان لەئاس‌ی ڕاستیەکان مەنوقێنن ئەوی کە جنێو ئەدات میللەتە نەك کوردستانپۆست ئێوە کە سەدان دەزگای زەبەلاحی راگەیاندنی بینراوو بیستراو خوێنراوتان بەپارەی دزراوی میللەت داناوەو دەتانەوێ میللەت لەخشتە بەرن و کۆیلەتان بێت هەر لەوێشەوە جنێو و ناو ناتۆرەی سەردو سوك ئاراستەی میللەت ئەکەن و ئەبەشنەوە میللەتیش مینبەرێکی ڕاگەیاندنی هەقخوازانەی هەیە کە ئەویش کوردستانپۆستی ئازیزی میللەتە لەو مینبەرەوە وەڵامی دزی و خیانەت و داوێنپیسی و نیشتمانفرۆشی و کارە ناڕەوەواو ئابڕو بەرانەکانتان ئەداتەوە و ڕیسواتان ئەکات . دەبێت چاك ئەو ڕاستیەش بزانن ئەوەی کە بەردەوام مێشکی گەنیوی ئێوە ئەکوتێتەوە و ڕەخنەتان ئاڕاستە دەکات و لەبەرامبەر جنێوە ساردو سوکەکانتان کە بەمیللەتی ئەدەن هەر بە جنێو وەڵامتان ئەداتەوەو ڕیسواتان ئەکات ئەوە میللەتە نەك کوردستانپۆست بەڵکو چەکوشەکەی کوردستاپۆست لەلایەن هێزی میللەتەوە بەرز دەکرێتەوە دەماڵڕێت بەسەرو مێشکی ڕزیوی ئێوەدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە