دروشمی معاره‌زه‌ی شه‌رمن: تکایه ناوی که‌س مه‌هێنه ..!!
Monday, 26/12/2011, 12:00
زۆر سه‌یره له‌م کوردستانه‌دا که سه‌رتاپای لێوان لێوه له دزی و فه‌سادی و ساخته‌کاری و بێموڕاڵی و ئه‌نواع و ئه‌شکال وێنه‌ی ناشیرین و قێزه‌ون. که هه‌مو ئه‌م ناشیرینیانه له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ر پرسانی هه‌ردو حیزبی بنه‌ماڵه هاتنه ئاراوه و بره‌ویان پێده‌درێت و تا ڕاده‌یه‌كی سه‌رنجڕاکێش بونه‌ته دیارده‌و سنوری هه‌مو به‌هایه‌کی ئه‌خلاقیان بهزاندوهوناوو ناوبانگی کوردیان له‌که‌دار کردوه. به‌شێوه‌یه‌ك که ئێستا کورد له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ده‌ره‌وه به دز. به تلیاکچی . به ناپاك وخۆفرۆش و به‌کرێگیراو. به ژن کوژ . دڕنده‌و. ده‌شته‌کی و ده‌یان ناوی تری قێزه‌ون ناوی ده‌هێنرێ و ناوی زڕاوه.
ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاتانی به‌ناو دراوسێی کوردستانی باشور وه‌ك تورکیا‌و ئێران سوریه درێغیان نه‌کردوه بۆ ناوزڕاندنی کورد و ناساندیان وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌ربه‌ری و کێوی و ده‌شته‌کی و تیرۆیست.
وه‌ك وتمان هه‌مو ئه‌م ناشیرینیانه‌ی وه‌ك له‌زگه به‌کورده‌وه نوساوه و ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی کوردیان له‌به‌ر چاوی دنیای ده‌ره‌وه دێز کردوه به‌پله‌ی یه‌که‌م ته‌نها مه‌سئولینی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و هه‌ندێ له مه‌سئولینی حیزبه بچوکه‌کانن وایان کردوه که کورد به‌و ناشیرینیانه وێنا بکرێت
یه‌کێ له‌هه‌ره ناشیرینیه‌کان (دزی) ه . دزی له‌سه‌روه‌ت و سامانی گشتی و به‌کارهێنانی بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان و خزم و که‌سه نزیکه‌کانی بنه‌ماڵه‌که‌یان و ئینجا ماستاوچی و به‌کرێگیراوو ئه‌وانه‌ی دزیه‌کانیان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. که به‌ناو نوسهروقهڵهم به‌ده‌ستی به‌رپرسان وشه‌ی گه‌نده‌ڵیان بۆ دزی داتاشیوه وتاڕاده‌یه‌ك به‌وم وشه‌یه ئارایشی وشه‌ی قێزه‌ونی دزیان کردوه. به‌رپرسان خۆشیان هه‌موکات وه‌ك قه‌وانێکی سواو ده‌یڵێن و ده‌یڵێنه‌وه که به‌ڵێ گه‌نده‌ڵی هه‌یه. به‌ڵام ناڵێن کێ یه ئه‌و دزیه ده‌کات یان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی کێداو به ڕێنمایی کێ .؟ خۆ ئه‌وانه‌ی له کوردستان کاربه‌ده‌ستن له هه‌ساره‌یه‌کی دیکه‌وه نه‌هاتون یان خه‌ڵکی وڵاتی غه‌یری کوردستان نین .ئاشکرایه خودی ئه‌وانه‌ن که کاربه‌ده‌ستی باڵا‌و ده‌ست ڕۆیشتون ئه‌و دزیانه که‌له سامانی گشتی کراوه‌و ده‌کرێت به‌خودی پشتیوانی ئه‌وان ده‌کرێت ئه‌گینا که‌سێكی بێده‌سه‌ڵات له کوێ ده‌توانی دزی بکات . چونکه به‌رپرسانی ئه‌م دو حیزبه یاسا‌و ده‌سه‌ڵات و ههموکایهکانیان قۆرخ کردوه و زوحاك ئاسا له‌سه‌رو یاسا‌و مافی خه‌ڵکه‌وه‌ن وههمو شتێك بۆ ئه‌وان ڕه‌وایه.
ئه‌گه‌رچی له‌وڵاتانی دیموکڕات و سه‌ربه‌خۆدا هه‌رکه‌س و لایه‌نێك له‌هه‌ر پله‌و پۆستێکدا بێت دزیکردنی له‌سامانی گشتی لێ ئاشکرا ببێت ئه‌وا لایه‌نی موعاره‌زه لێی ئه‌که‌ن به‌قاو و وا سوکی ئه‌که‌ن که ڕوی هاتنه ناو جه‌ماوه‌ری نه‌بێت تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی خۆی خۆی بکوژێت. یان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزۆنه‌کانیان به ئاشکرا له‌سه‌ر دزیکردن ئه‌درێته دادگا‌و سزای یاسایی خۆی وه‌ر ده‌گرێت جا سزاکه هه‌رچیه‌ك بێت .
که‌چی له‌ناوخۆماندا هه‌ندێ که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی بهناومعارهزهو ئه‌هلی و سه‌ر به‌خۆ که کاری سه‌ره‌کیان داکۆکیه له دزی سامانی گشتی به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌کان بونه‌ته سۆپه‌رمانی ئه‌و بواره. به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌کان له هه‌وڵی په‌رده پۆشکردنی ئه‌و نه‌نگی و ناشیرینیانهدان که به‌رپرسانی ئه‌م دو حیزبی بنه‌ماڵه‌یه و هه‌ندێ به‌رپرسی دیکه‌ی ئه‌حزابی خوار ئه‌وان ڕۆژانه ده‌یان باره‌و سه‌دان باره‌ی ئه‌که‌نه‌وه. وه‌ك نان و ئاو خویان پێوه گرتوه‌و بۆیان ته‌رك نادرێت..
له هه‌مو ئهوڕاگهیاندنانهدا که‌باس له دزیه‌کانی به‌رپرسان ده‌کرێت که‌هاوڵاتی بیه‌وێت به‌شدار بێت پێیده‌ڵێن تکایه تکایه ناوی که‌س مه‌هێنه ناوی که‌س مه‌زڕێنه واته ناوی بکه‌ری دزیه‌که مه‌هێنه. ئه‌وه له‌کاتێکدا خودی بکه‌ری دزیه‌که پێی شه‌رم نیه ئه‌و دزیه‌ی ده‌یکات سور ده‌زانێت کارێکی ناشیرینه‌و ئه‌گه‌ر ئاشکرا ببێت ڕیسوا بونی له‌دوایه . به‌ڵام هیچ باکی به ڕیسوابونی خۆی نیه‌و ناترسێت چونکه پشتیوانی هه‌یه پشتیوانه‌که‌شی ده‌سه‌ڵات و بهپرسانن. به‌ڵام کاکی به‌ناو معاره‌زه و هه‌ڵگری دروشمی دژه دزی و ده‌ست پیسی تکا له‌خه‌ڵکی ده‌کات که‌ناوی که‌سی دز نه‌هێنێت با ناو‌و ناوبانگی نه‌زڕێت. ئاخر ئه‌مه کڵاو له‌سه‌ر نان نیه.؟ ئه‌ی چیه.؟ ئه‌و که‌ناڵه به‌ناو ئه‌هلی و موعارهزانه هیچکات غیره‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بوه‌و زاتیان نه‌کردوه ناوی دزێك له‌و دزانه به ئاشکرایی بڵێن یان یه‌کێ له‌و دزانه تا ئێستا نه‌دراوه‌ته دادگا تا سزای یاسایی خۆی وه‌ر بگرێ و ببێ به په‌ند بۆ که‌سانی دزی هاوشێوه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌روکاری دادگا‌و یاساش هه‌ر خودی دزه‌کان ڕایئهپهڕێنن
باشتر وایه ئه‌و که‌ناڵانه ی ناویان له‌خۆیان ناوه سه‌ر به‌خۆو ئه‌هلی و داکۆکیکه‌ر له‌مافی هاوڵاتیانی خه‌ڵکی کوردستان کهغیرهتی ئه‌وه‌یان نیه ناوی دزه‌کان به ئاشکرایی بڵێن به‌ڵکو به شه‌رمنانه‌و لابه‌لا باسی دزی که‌سه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن با هه‌ر نه‌یکه‌ن باشتره..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست