کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سینارێۆی فلیمی کڵاو له‌سه‌ر نان و له‌ خشته‌ بردن بۆزیاتر دزی و ڕاوه‌ روت و کات به‌سه‌ر بردن...!!!

Sunday, 06/05/2012, 12:00





 

 
 هه‌رگیز خه‌ڵکی کوردستان له‌ سیاسه‌تی کڵاو له‌سه‌ر نانی  دو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی کوردستان ده‌رس وه‌رناگرێت و تێناگات
 
 چونکه‌ ئه‌م دو بنه‌ماڵه‌ مافیایه‌ی پاشه‌ڵیان هه‌زاران پینه‌ی پێوه‌یه‌و به‌رده‌وامیش  هه‌ر خه‌ریکی پینه‌کردنین به‌و هه‌مو پینه‌یه‌ی پاشه‌ڵیانه‌وه‌ که‌ بریتی یه‌ له‌خیانه‌ت و دزی و ڕوتاندنه‌وی خه‌ڵك هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ماکیاجێك و هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌ ده‌مامکێك و  به‌ سینارێۆیه‌کی نوێ وه‌ دێنه‌وه‌و خۆیان نمایش ئه‌که‌ن
 
 نمایش و دا تاشه‌رانی ئه‌م ده‌مامك و شانۆگه‌ریانه‌ش نوسه‌ره‌ ئه‌ڵقه‌ له‌ گوێ و کرێگرته‌کانی ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌وانه‌شن که‌ خۆیان تاڕاده‌یه‌ك له‌و کرێگرتانه‌ جیا کردۆته‌وه‌و خۆیان  ناو ناوه‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌هلی و بێلایه‌ن به‌ ئیعازی خودی سه‌رانی مافیا ڕۆژانه‌  ده‌یان سینارێو شانۆگه‌ری نوێ  دێننه‌ ئاراوه‌و وه‌ك سینه‌مای سیروان و ڕه‌شید جارێ فلیمێك ته‌واو نه‌بوه‌ خه‌ڵکی شاره‌زای  ناوه‌رۆکی  فلیمه‌که‌ نه‌بوه‌ ڕیکلام بۆ سینارێۆی فلیمێکی نوێ به‌رجه‌سته‌ ده‌که‌ن
 
 ته‌نها بۆ سه‌ر لێتێکدانی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕوتی  کوردستان و خافڵاندنیان به‌ جۆره‌ها شتی لاوه‌کیه‌و درێژ کردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مافیاییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان و زیاتر دزینی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت
 
 ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رانی هه‌ردو حیزبی مافیا په‌یڕه‌وی ئه‌که‌ن   واته‌ سیاسه‌تی گێلکردنی خه‌ڵك و له‌ خشته‌ بردنی ڕای گشتی
 
 ئێوه‌ سه‌یر بکه‌ن :
 
 له‌ کاتێکدا سه‌رانی مافیای دزو جه‌رده‌ی ئه‌م دو بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت جه‌لالیه‌کان هه‌ر خۆیان په‌رده‌ له‌سه‌ر دزی و چه‌ته‌گه‌ریه‌تی خۆیان هه‌ڵده‌ماڵن و یه‌کێکی وه‌ك زانای قائیمقام ده‌که‌نه‌ قوربانی  و سه‌رنگومی ئه‌که‌ن و ئه‌یکه‌ن به‌ پینه‌یه‌ك و کونێکی تر له‌ دزی و جه‌رده‌ییه‌کانیانی پێ داده‌پۆشن جا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی دزی و ڕاوه‌ڕوت و  خیانه‌ته‌کانیان له‌بیر خه‌ڵکی ببه‌نه‌وه‌و دێزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌ی بکه‌ن دێن نمایشی فلێمێکی نوێی نه‌دیتراوو نه‌بستراو ئه‌که‌ن
 
 هه‌مومان له‌بیرمانه‌ کاتێك خه‌ڵکی سلێمانی له‌ 17 شوباگ ڕژایه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و له‌ده‌ست ناعه‌داله‌تی و نادادپه‌روه‌ری هه‌ر خێرا لایه‌نێکی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستی مافیای کوردی ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌کانی گرته‌ ده‌ست و به‌ قازانجی خۆی و به‌ دژی شه‌ریکه‌ ستراتیجیه‌که‌ی به‌کاری هێنا کاتێکیش که‌زانیان  له‌ده‌ستیان ده‌رچوه‌و کار له‌کار ترازاوه‌ ئه‌وجا  به‌چه‌ك که‌وتنه‌ گیانی خه‌ڵکه‌که‌و کوشتو کوشتاریان لێکردن به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستان هه‌ندێ له‌ زیندانی عه‌ره‌بیان له‌ زیندان ده‌رهێناو له‌ باشوری سلێمانی به‌ناوی تیرۆریسته‌وه‌ قه‌تڵ و عامیان کردن تا خه‌ڵکی به‌لاڕێدا ببه‌ن و بیانترسێنن که‌ گوایه‌  تیرۆستان هاتونه‌ته‌ ناو شاره‌وه‌و دور نیه‌ له‌ناو ئاپۆره‌ی خۆپیشنده‌راندا ته‌قینه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن  بێگومان  ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ مافیایه‌ بۆ سه‌رکه‌وتنی مه‌رامه‌ گڵاوه‌کانی خۆیان  لایان ئاسته‌م نه‌بو زیندانیه‌کی دیکه‌ش له‌ زیندان ده‌ر بێنن و له‌نێوا خه‌ڵکدا  بیته‌قێننه‌وه‌
 
 ئێوه‌ سه‌یرکه‌ن :
 
 له‌کاتێکدا جه‌ماعه‌تی مفته‌خۆری بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش دوای ئه‌وه‌ی که‌ زانیان هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و خۆ گیڤکردنه‌وه‌کانی  مه‌سعود له‌باره‌ی  دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌ر فشه‌ی 7ی نیسان بو
 
 دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش خه‌ڵکی  مه‌سعودو کوڕو بنه‌ماڵه‌ مافیاکه‌ی له‌سه‌ر تیرۆرکردنی  شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان  ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕیسوا ئه‌که‌ن
 
   ئه‌وانیش به‌ په‌له‌  سینارێۆیه‌ك له‌ گۆڤاری چرپه‌ وه‌ نمایش ئه‌که‌ن و  بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی ئه‌و هاشو هوشه‌ بێ مانایه‌ی مه‌سعود که‌چه‌ند مانگێکه‌ ده‌ستی داوه‌تێ  له‌وێوه‌ سوکایه‌تی به‌ پیرۆزیه‌کانی ئیسلام ده‌که‌ن چونکه‌ ئه‌وان چاك ده‌زانن  میلله‌تی کورد به‌ پیشاندانی فلیمێ نوێ له‌یادیان ئه‌چێت که‌ پێشتر سه‌یری چ فلیمێكیان ئه‌کرد
 
 بۆیه‌  بۆ سه‌رنج ڕاکێشان و  به‌لاڕێدا بردنی خه‌ڵکی هه‌ر خۆشیان  گۆڤاری چرپه‌ سوکو ڕیسوا ئه‌که‌ن و خۆیا ده‌که‌نه‌ داکۆکیکه‌ر له‌ پیرۆزیه‌کانی موسڵمانان یه‌کێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینیش خۆی ئاماده‌ ده‌کات بۆ خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه‌ بکه‌ن که‌ که‌وتونه‌ته‌ ناو به‌شێك له‌ سینارێۆکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیاوه‌،. ئه‌رێ من ئه‌پرسم زۆربه‌ی زۆری ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ موچه‌ له‌کێ وه‌رده‌گرن و کێ ئاڕاسته‌یان ده‌کات .؟؟
 
 ئێوه‌ سه‌یرکه‌ن :
 
 له‌دوای ئه‌و هه‌مو ململانێ و بێنه‌و به‌رده‌یه‌ی نێوان جه‌ماعه‌تی جه‌لال و جه‌ماعه‌تی گرده‌که‌و زیان گه‌یاندن به‌ لایه‌نگرانی هه‌ردو لا  تاڕادده‌ی گیان له‌ده‌ستدان و زیندانیکردن و ڕفاندنی خه‌ڵکی و نانبڕینیان دوای ئه‌و هه‌مو سوکایه‌تیه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌ یه‌کتری له‌سه‌ر ئاستی به‌رز که‌چی ده‌ڵێن گۆڕان و یه‌کێتی  به‌یه‌ك لیست داده‌به‌زن و دواتریش  وه‌ك ئاوه‌رۆی پیسی زێراب و ئاوی به‌لوعه‌ ئه‌چنه‌وه‌ ناو یه‌که‌وه
 
 ئه‌م دو حیزبه‌ مافیایه‌ی ده‌سه‌ڵات جگه‌ له‌وه‌ی به‌هاو به‌شی ڕۆژانه‌ ده‌یان سینارێۆ بۆ له‌بیر بردنه‌وه‌ی ماف و ئازادی و داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان جار جار له‌ نێو خۆشیاندا بۆ خافڵاندنی ئه‌ندامانی خۆیان سینارێۆی تاوانبارکردن ڕو به‌ڕوی یه‌کتری داده‌ڕێژن له‌م ماوه‌یه‌دا بینتان  قابله‌مه‌و مه‌نجه‌ڵه‌ ماستی کوردیش به‌شێك بو له‌ سینارێۆی فلیمێکی نێوان هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتداری مافیای کوردی بۆ ناوزڕاندنی یه‌کتری و خافڵاندنی ئه‌ندامان و مه‌سینه‌ هه‌ڵگر و کاسه‌ لێس و چڵکاو خۆره‌کانی خۆیان له‌ڕێگه‌ی  نوسه‌ره‌  ده‌رباره‌کانیان و چڵکاو خۆره‌کانیان له‌ نێو میدیای حیزب و  به‌ناو ئه‌هلیدا،
 
 ئه‌مڕۆ وای لێهاتوه‌ میدیای به‌ناو ئه‌هلیش سیقه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه‌و بوته‌ به‌شێڵ له‌ سینارێۆو  فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆیان له‌ڕاستیه‌کان  ده‌شارنه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ سه‌ر له‌ خه‌ڵکی تێکده‌ده‌ن
 
 
 
 ئه‌رێ ئه‌م میلله‌ته‌ی ئێمه‌ تاکه‌ی له‌و فلیمه‌ دوباره‌و هه‌زار بارانه‌ تێناگات  به‌ یه‌ك ده‌ست و یه‌ك بڕواو ئامانج له م سه‌ره‌ دزو خیانه‌تکار و قومارچیانه‌  ڕاناپه‌ڕێت
 
 ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ین ده‌بێت هه‌رچاوه‌ڕوانی فیلمی نوێی ده‌سه‌ڵاتی مافیا بین گه‌رچی سود له‌هیچ فلیمێکیش نابینین چونکه‌ ئه‌مانه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌مو کایه‌کانی ژیانی میلله‌ت دا گرتوه‌ خۆیان دادگان خۆیان بکوژن خۆیان جه‌رده‌ن خۆیان قانون و هه‌رخۆشیان قانون ئه‌خه‌نه‌ ژێر پێوه‌
 
 ئێمه‌ش هه‌ر ده‌بێت گوێ قوڵاخ بین و سه‌یرکه‌ین بۆیه‌ ده‌ڵێم ده‌فه‌رمو سه‌یرکه‌ن فلیمی توم و جیری
 
 له‌داهێنانی  ده‌سه‌ڵاتی مافیای کوردی
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە