کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال تاڵەبانی شێرکۆی معاریفی و حەبیبوڵای لەتیفی لە سێدارە ڕزگار ئەکا..

Sunday, 22/11/2009, 12:00


جەلال تاڵەبانی خەڵەفاو وەك چۆن لە مێژودا دەیان و سەدان خیانەتی بەرامبەر بە کورد کردوە تەنها لە پێناوی مانەوەیدا ئەوا ئەمجارەش بۆ جارێکی تر لە پێناوی مانەوەی خۆی لە پۆستی دەسەڵاتی سەرۆك کۆماری عێراقدا بێگوێدانە پەڕژەوەندی گشتی خەڵکی کوردستان و بێ لێورد بونەوە لە ئاکامەکانی دوای واژۆ کردن لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان. گورزێکی تری گورچکبڕی لە گەلی کوردو مافەکانی سرەواند. جەلال هیچ کات لە خەمی کورد نەبوە تەنها مانەوەی خۆی بەلاوە گرینگ بوە. ئەویش بە پشت بەستن بە ئاغاکانی کە دوژمنی سەرسەختی کوردو دۆزە ڕەواکەین. جەلال تەنها لای ئێمەی بەدبەختی خەڵکی کوردستان وەك سەرۆک سەیر دەکرێت یان ناچارین بە سەرۆك ناوی بەرین ئەگینا لای ئاغاکانی لە کۆیلەیەك زیاتر هیچی تر نیە . ئەمڕۆش دوای ئەو ڕیسواییە گەورەی لە ئەنجامی ئەو واژۆ کردنەو وەستانەوە بە ڕوی مافە ڕەواکانی کورد . بەسەری هاتو کەوتە بەر توندترین ڕەخنەو ناڕەزایی ئێستا دەیەوێ هەرچۆنێ بێ لەو سوکبون و ڕیسواییەی کەمبکاتەوەو. چونکە ئەوەی جەلال لە نزیکەوە بناسێ و شارەزای سیاسەتە چەوتەکانی بێت دەشزانێت جەلال فێرە دوای ئەوەی بۆی دەر دەکەوێ لەلایەن خەڵکی کوردستان دەکەوێتە بەر نەفره‌ت و  ناڕەزایی ئەوجا هەوڵدەدات لەلایەکی ترەوە ئابڕوی تکاوی بکڕێتەوەو خۆیمان لێبکاتەوە بە کورد پەروەرو خەمخۆری خەڵکی کوردستان.لەکاتێکدا ڕاگەیاندنە چەواشەکانی جەلالی بچوکترین هەڵوێستو ناڕەزاییان لەبەرامبەرلە سێدارەدانی ئیحسانی فەتاحیان نیشان نەدا لەترسی تۆرانی ئاگاکانیان لەتاران. کەچی ئەوتا لەناکاوێك دوای هاتنەوەی جەلالی خائین لە فەڕەنسا ڕاگەیاندنە چەواشەکەی وای بڵاو دەکەنەوە کە جەلال تاڵەبانی زۆر بە پەلەو بە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراو ئەمڕۆ بەیانی بەنەهێنی . گەیشتۆتە تاران. تا نەهێڵێت ئەو دو گیراوە سیاسیە بە ناوەکانی شێرکۆی معاریفی و حەبیبوڵای لەتیفی لەلایەن ئێرانەوە لە سێدارە بدرێن.. باشە وا گریمان جەلال لە خەمی کوردە ئەگەر چیش وانیە و هەرچیش قەناعەتی بەوە هەبێت ئەوە خۆی گیل ئەکات. بەڵام چونی جەلالی خائین بۆتاران کە وەك ڕاگەیاندنەکانی جەلالی بڵاوی دەکەنەوەو دەڵێن بۆ ڕزگارکردنی ئەو دو گیراوە سیاسیە کوردەیە ئیتر ئەوە چ پێویست بەوەدەکات بوترێ بەسەردانێکی نەهێنی..؟ نەخێر کەس ئەوەندە خۆشباوەڕ نەبێت ودڵی بەوە خۆش نەبێ کەجەلال تاڵەبانی لە خەمی ڕۆڵەکانی کورد بێت بەڵکو جەلال ئەمڕۆ لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە هەڵەیەوە کە کەوتۆتە بەر نەفره‌تی تەواوی خەڵکی کوردستان دەیەوێ هیچ نەبێت نەختێك ئابڕوی بکڕێتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش خۆی گەیاندۆتە تاران تا بە ئاغا تیرۆریستەکانی بڵێ من لەسەر واژۆکردنی یاسای هەڵبژاردن کە بە خواستی ئێوەو برا شیعەکانمان بو.. من کەوتومەتە بەر تفو نەحلەت و ناڕەزایی خەڵکی کوردستان ئەگەر بە هانامەوە نەیەن ئەوە شار بەدەرم ئەکەن. بۆئەو مەبەستەش بەردانی ئەو دو گیراوە سیاسیەی کوردی قۆستۆتەوە . ئەگەرچی دوای لە سێدارەدانی لاوی قارەمانی کورد ئیحسانی فەتاحیان لە هەمو شارە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات لاوانی کورد دەنگی ناڕەزایەتیان بەرز کردۆتەوە لە ناوەوەو لەدەرەوە ڕژێمی تیرۆریستی ئێران بەرەو ڕوی ناڕەزایەتی بۆتەوەو لە ئەنجامی ئەو ناڕەزایەتیانەش ئێران ناچار بوە حوکمی لە سێدارەدانی ئەو دو لاوە ڕابگرێت بەڵام جەلال ئەوەی بەدرفەت زانیوەو دەیەوێ ئەو ناڕەزایەتیو خۆڕاگری و خۆپیشاندانانەی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە چالاکی بۆخۆی بقۆزێتەوە. ئەگینا جەلالی خائین بە کوردو کوردستان لە مێژە بوەتە داردەستی دوژمنانی کوردلە هەر چوار پارچەی کوردستان و هەمو کات لەژێر فەرمانی ئاغاکانی کڕنوشی بردوەو داواکانی کە بۆ لەناوبردنی ڕۆڵەی کورد لێی کراوە ڕەتی نەکردۆتەوەو تیرۆرکردنی دەیان کادرو ئەندامی حیزبی دیموکڕات و کۆمەڵەو لایەنە موعارەزەکانی تر لە ژێر دەسەڵاتی جەلالدا زۆر ئاسان بوەو وەك ئاو خواردنەوە وابوە. ئەوە سەرەڕای هێنانی لەشکری عەجەم و سوپای پاسدارو بەسیج و جاش بە دەبابەوەو زڕیپۆشەوە بۆسەر بنکەو بارەگاکانی ئەو حیزبانەو بە ئاشکراو بەڕۆژی ڕوناك قەتڵو عام کردنیان.. ئیتر چۆنە ئەمڕۆ جەلال دڵی بەلاوی کورد دەسوتێو بە نەهێنیو زۆر بەپەلەو بەسەردانی چاوەڕوان نەکراو خۆی دەگەیەنێتە ئاغاکانی تا وەك خۆیان دەڵێن لە حوکمی لە سێدارەدان ڕزگاریان بکات..؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە