کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من بۆ دەنگ ئەدەم بە لیستی گۆڕان..؟

Saturday, 09/05/2009, 12:00


ئەگەر ئاوڕێك لە ڕابوردو بدەینەوەو ئەو وەعدو بەڵێنانەی کە لەلایەن هەردو حیزبی پارتی و یەکێتی و سەرانی مافیای ئەم دو حیزبە بە ڕاستەو خۆو بە ناڕاستەو خۆ بە گوێی خەڵکی کوردستان وهەمو چین و توێژەکاندا دەدرا وەك چینی گەنجان وەك پێشمەرگە دێرینەکان و وەك پێشمەرگە کەمئەندامەکان و وەك زیندانیانی سیاسی و هەمو ئەو کەسانەی دەبێت لە خانەی مرۆڤە خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان وەك نابینایان و ئەوانەی ئەندامی بیستنیان لەدەست داوەو ئەوانەی لە ئەنجامی ڕوداوێکەوە دەست یان قاچیان لە دەست داوە یان هەر بەزگماك کەمئەندام بون حسابیان بۆ بکرێت ودەبێت حوکمەت ژیانیان فەراهەم بکات و بە پیر داوا ڕەواکانیانەوە بێت و ئاستی گوزەرانیان بەرز بکاتەوە وە هەمو ئەو هاوڵاتیانەی لە ئەنجامی شەڕی ناو خۆو لە ئەنجامی ئەنفال و کیمیاباران زیانی گیانی وماڵیان پێکەوتوە قەوربو بکرێنەوە کەچی . بەڵام وەك بینیمان ئەم دو حیزبە دوای ئەوەی بۆ هەمو ئەم چین و توێژانە دروشمی پڕ لە درۆو سەرنج ڕاکێش و سەیرو سەمەرەیان بەکار هێناو خەڵکیش بە بەڵێنە درۆزنانەکانیان تەفرەیان خوارد لەو ڕۆژەوە سەرانی مافیا سوارن و خەڵکی کوردستانیش پیادەو ئیتر هەر ئەوەندە بو خەڵکیان پشت گوێ خست و کەوتنە دزی و کۆکردنەوەی دۆلارو داگیر کردنی زەوی پڕ پیت و بەرەکەت بۆ خۆیان و خزمو دەستەو دایرە کانیان و هەندێکیشیان وەك خێرو سەدەقە و بەر ماوە تەرخان کرد بۆ جاش قەڵەمەکانیان وئەڵقە لەگوێکانیان نمونەی جەمال عەبدوڵای زوڕنا ژەن و ئازا هیچو پوچەکەی حەسیب قەرەداغی و ئازاد جوندیان داوێن پیسو سەگۆقادر سەگی گوێ بڕاوی بنەماڵەی بارزانی و مەلا بەخ بەخی درۆزن و دۆڕاوو ڕیسوابوی ناو جەلالیەکان. تا بە حەپە حەپەکانیان و بە پەلامارەکانیان قاچ و قولی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان بگرن ڕۆژانە هەر لە خۆڕا دەیان جنێوی ساردو سوکو تانەو تەشەر بە خەڵکی کوردستان بفرۆشنەوە . ئەمە ئەوە دەسەلمێنێ کە هەردو حیزبی دیکتاتۆر ئەگەر یەك تۆز شەرەف و کەرامەتیان هەبوایە وەك هیچیان بۆ ئەو خەڵکە نەکرد ئەم سەگو تولەو تانجیانەشیان بەر نەدایەتە گیانی خەڵك بەتایبەت سەگۆ قادری هیچ و پوچ کە ئەوە سەری چەندەمین جارە هێرش دەکاتە سەر خەڵکی کوردستان وەك جاری پێشو هەمو خەڵکی کوردستانی بە بێ شەهامەت و سەگ وەسف کرد و سەرەڕای ئەوەی هەموخەڵکی سلێمانی واژۆیان کرد کە لەسەر ئە و جنێوە ساردو سوکانەی بە خەڵکی کوردستانی دەدات بدرێتە دادگا ، کەچی چونکە سەرانی پارتی بە تایبەتی مەسعودبارزانی نمەك بە حەرام چونکە خۆایان هانیان داوە ئاوا سوکایەتی بە خەڵکی کوردستان بکات داکۆکیان لێکردونەیان هێشت بدرێتە دادگا . هەرچەندە ئەگەر بدرایەتە دادگاش وەك ئەوە وابو هیچ نەبوبێ چونکە لە ژێر سایەی دەسەڵاتی ئەم دو سەرە مافیەیەدا ئەوەی حسابی بۆ نەکرێت یاسایە. ئەوە نیە خودی مەسعود گلەیی و گازاندەی زۆرینەی خەڵکی کوردستانی بە هەند وەر نەگرت بەڵام سەگۆقادری بەلاوە گرینگتر بو.؟ ئەی نەمان بینی جەلالی 66 هەمو ئەو قوربانیانەی کیمیابارانی بەلاوە گرینگ نەبو بەڵام تاریق ڕەمەزانی کورد کوژی بەلاوە گرینگ بو. سەرانی مافیا کەی ڕۆژێ لە ڕۆژان پەڕژەوەندی خەڵکی کوردستانیان لە بەر چاو گرتوە ئەوان تەنها لە کاتی دەنگدان ئیشیان بە خەڵکە بۆ شەرعیەتدانەوە بەدەسەڵاتیان و دزینو بەتاڵانبردنی پاروی خەڵك . ئەگینا ئەوانە کوا گوێیان بۆ داوای خەڵکی کوردستان شل کردوە ئەم کۆڕو کۆبونەوەو بەڵێنانەی کە ئیستا دەستیان داوەتێ و گوڕێکیان بە پڕۆژە نیوە چلەکان داوەو بەڵێنی پڕۆژەی خەیاڵیش بەخەڵك دەدەن بڕواتان بێت هەموی لە ترسی گۆڕانە هەر گۆڕانیشە بوەتە هۆی ئەوەی ئەمانە بە مناسەبەو بە بێ مناسەبە پارەی دزراوی خۆمان ئەبەشنەوە ئەگینا ئەگەر لە ترسی گۆڕان نەبێت ئەمانە وەك کابرای پیسکە وان کە دەگێڕنەوە دەڵێن(کابرایەکی دەوڵەمەندی پیسکە هەبو لە ژیانیدا ئامادە نەبوە تەنها فلسێك وەك خێر بدات بە فەقیرێك شەوێك لە خەویدا بە دەیان سەفتە دیناری داناوەو دەیبەشێتەوە و خەڵکیش بۆ وەرگرتنی پارە سەرەیان گرتوە کاتێك کە خەبەری دەبێتەوە دەڵێت جا بەس نەبو خەون بو ئەگینا ماڵی خۆم وێران کردبو دەشڵێت ئەگەر من جارێكی تر خەوتم کەری کوڕی کەربم)بۆیە سەرانی ئەم دو بنەماڵەیە و دەستەو دایرەکانیان چونکە خۆیان لە هیچەوەو لەسەر خوێنی ئەم میللەتە بونە ملیار دێرو تازە خوی دزی و داوێن پیسیان گرتوەو تا تۆپینیان تەرکی نادەن و هەرچی دروشمو وەعدو بەڵێنێکی دەیدەن تەنها بۆ چەواشە کردنی خەڵکە وەك لە هەمو چینو توێژەکان و لەناو جەماوەر دەبیستم هەموی تف و نەحلەت بۆ سەرانی مافیا دەنێرێت تەنانەت ئەندامانی ئەم دو حیزبە خۆشیان . بۆیە منیش وەك هاوڵاتیەکی ستەم دیدەی ئەم کوردستانە دەنگ دەدەم بە لیستی گۆڕان تادەسەڵاتی قەرەقوشیانەی ئەم دو بنەماڵەیە نەمێنێ و هیچ نەبێت هەناسەیەك ئازاد پڕ بە سیەکانم هەڵمژم...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە