ئە گەر سەگو بێقیمەت و بێشەهامەت و تەمبەڵ نەبین وەك سەرانی مافیا ناوزەدیان کردین ئەمجارەیان دەرس وەر دەگرین..؟
Wednesday, 13/05/2009, 12:00
سەرەتا داوای لێبوردن لە هەمو تاکێکی خەباتگێڕو کورد پەروەرو ڕەنجدەری کوردستانەکەم دەکەم کە بمبورن ئەم ناو نیشانەم داناوە. لە بەر ئەوەی من حەدم نیە ئەم جۆرە قسانە بکەم . ئەمە قسەی من نیە هەموتان دەزانن ئەم دەستە واژانە قسەی کێن و کێ بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان کردونی.؟
ئە ی خەڵکی خێر لە خۆ نەدیوی کوردستان گەنجان لاوان ڕەنجدەران ئەی پێشمەرگە کە مئەندامو ماندو نەناسەکان ئەی گوند نشینان ئەی ئەوانەی لە سەر سیاسەتی گیرفان پڕکردنی ئەم دو بنەماڵە مافیایەی کوردستان توشی دەیان ماڵوێرانی و کارە ساتی جەرگ بڕو زیندان و کوشتن وئاوارەیی و سوکایەتی پێکردن بون. ڕەزو باخ ومەڕو ماڵات و ئەوەی هەتان بو بو بەقوربانی شۆڕش و سەرەڕای ئەو هەمو ماڵوێرانیەش لانکەی شۆڕش بون و ژیاندنی شۆڕش لە ئەستۆی ئێوە بو جگە لەوەی کە هەمو ماڵێکتان یان دو کوڕی یان یەکێکی پێشمەرگە بو یان هەمو خانوادەکان هێزی بەرگری بون. لەم ڕوەشەوە بە دەیان شەهیدی قارەمانتان لە پێناوی کوردو کوردستاندا بەخشی . بە و هیوایەی ڕۆژێك دابێ چە وسانەوە نەمێنێ و ڕۆڵەکانی کورد بە ئازادی لە ژێر سایەی حوکمەتێکی ئازادو سەر بەخۆدا درێژە بە ژیانی خۆی بداو داب و نەریتی باوو باپیرانی وەك کەلەپور بپارێزێ و لەگەڵ گوڕان و پێشکەوتنە جیهانیەکاندا خۆی بسازێنێ و لە کاروانی زانست و نوێ بونەوە دوا نەکەوێت . ئەو کاتانە ئێوە هەر کامێکتان سیماتان ئەوەی دیاری ئەدا کە چەند تامەزرۆن بۆ سەر بەخۆی و یەكڕیزی و گەیشتنی کورد بە مافەکانی و خەونتان بە هاتنە دی ئاواتەکانتانەوە دەبینی وهە لە خەونەکانتادا بەهەشتێکتان بۆ نەوەکانتان هەڵچنیبو. بە کورتی لە زەینی خۆتاندا جیهانێکی ئارام و دور لە چەوسانەوەو دیکتاتۆریتان بنیاد نابو. . هەر بە و هیواو ئاوەتەش زۆرینەتان سەرو ماڵو هەرچی هەتانبو لەدارایی دنیا کردە قوربانی شۆڕش. بەڵام بێ ئاگا لەوەی سەرانی ئەم شۆڕشە چەواشەیە سەرانی لە ژێرەوە فایل دارو دوژمن پەرست. سەرانی پارە پەرست و ڤیاگرا خۆرو داوێن پیس سەرانی کورد فرۆش و جاشی وڵاتانی ئیقلیمی. هەر ئەوەندە ئەسپیان سوار بو خەرمانی دۆلاریان بە سەردا ڕژا. پشت لە خەڵکی کوردستان دەکەن و دەبنە ئاغاو کوێخا و موختارو. ئێمەش وەك مسکێن و سەبانو کۆیلەی خۆیان و باوکیان سەیر دەکەن وهەمو ئە و پشتیوانی و قوربانی و ماڵوێرانیەی کە لە پێناوی شۆڕشدا بەخشیتان لای ئەوان ئەهمیەتی نامێنێ و وەك تڕی بن گۆم ئاسەواری ون دەبێ . ئەی ئەوە نەبو سەگۆ قادری زمان پیس و فشۆڵ وڕو ڕەش. پشت قایم بەسەرانی نمەك بە حەرام سەرانی مافیای بارزانی و تاڵەبانی هەمو خەڵکی گوندنشینانی بە بێ شەهامەت شوبهاند. ئەی نەیوت خەڵکی گوند نانیان بدەرێ ناوەڕن . یان تولەو تانجیەکانی تریان تائێستا چەندین جار بە ڕاست و چەپدا پەلاماری خەڵکی کوردستانیان داوە. ئەی هەرئە و مەسعودەی31 ئاب بەناو سەرۆکی هەرێم نەبو کوردی بە بێقیمەت ناوزەد کرد.؟ ئەی جەلالی بێ ئابڕو هەمو ڕۆژنامە نوسان و خەڵکی ناڕازی و ڕەخنە گری بەسەگ نەشوبهاند.؟ دوای ئەویش نێچیری هەرزەگۆ هەمومانی نە کردە تەمبەڵ..؟ دەڵە ڕێویەکەی بلەی ئەحە ڕەشیش لە گۆڤارەکەی خاك هەمو کات کە دەم دەکاتەوە جگە لە تانەو تەشەرو جنێوان بە خەڵکی کوردستان و گاڵتەکردن پێیان چیتر نازانێ . سەرەڕای ئەوەی سەدان کچی ڕوسوری ئەم میلەتە لە لایەن زۆڵە کوردە بە ناو بەر پرسەکانەوە ئەك کران یان لە ناو بران زیندە بەچاڵ کران . ئەی سەرانی ئەم دو مافیایە پێش ئەوەی داوا لە خەڵک بکەن دەنگیان پێ بدا بۆ چارە نوسی ڕۆڵە بێ سەرو شوێنکراوەکانی شەڕی دۆلارو کورسی ئاشکرا ناکەن.؟ ئەی بۆ جەلال تەریق نابێتەوە کە هەزاران جار لە وتارەکانیدا دەڵێت ئەمساڵ ساڵی ئاوەدان کردنەوەی کوردستانە . کەچی جگە لە کۆشکو تەلارو ئە و ڤێلایانەی بۆقومارخانە و قەحبەخانەو ڕابواردنی سەرانی دزو مافیا چیترمان نەدی؟ ئایا ئەمە کوردستان ئاوەدان کردنەوەیە. ئەی مەسعود پێش ئەوەی لە وتارێکی پاڕانەوە ئامێزدا لە پەڕلەمان داوا بکات خەڵکی کوردستان هەڵی بژێرنەوە بۆ وەڵامی ئە و هەمو خەڵکە ناداتەوە کە داوادەکات سیخوڕو جاش و فایل دارو کورد کوژەکان کە دەستیان بە خوێنی ڕۆڵەکانیان سورە بدرێنە دادگا. ئەی جەلالی 66 چۆن لەڕوی هەڵدێت وتاری پڕ لە درۆو دەلەسە و بەڵێن پێدانی بێ بناغەی هەزاران جار دوبارەکراو بۆ خەڵکی هەڵەبجە و سێوسێنان ودۆڵی بالێسان و هەمو ئەو گوندانە کە کەوتنە بە ر ڕەحمەتی کیمیابارانکردن دەداتەوە کە بە بڕیاری خۆی تاوانبارترین دوژمنی کورد کە تاریق محەمەد ڕەمەزانی فرۆکەوان بو ئازاد کرد..؟ واش داکۆکی لەسوڵتان هاشم و عەلی کیمیایی کە خەڵکی قەڵادزێ لە بەر ئەوەی عەمودەکانی کارەبای قەڵادزێشی ئەنفال کرد ناویان نابو عەلی عامود.. دەکات ، ڕابوردوو ئێستایی پڕ لە شەرمەزاری و نیشمان فرۆشی وجاشایەتی و کورد کوشتن و دزی و داوێن پیسی ئەم دو بنەماڵەیە چۆن لە یاد ئەکەن..؟؟؟ چۆن ویژدانتان ڕێتان پێدەدا دەنگ بدەنەوە بەم خائینانە تا بۆ چەند ساڵی تریش کورد بچەوسێننەوە سەروەت و سامان و قوتی مناڵانی شەهیدو ئەنفال و کیمیاباران و ڕەش و ڕوتی ئەم میللەتە بدزن و لە بانقەکانی ئەوروپادامۆڵی بکەن یان سەرمایە گوزاری بۆ بنەماڵەکانیان پێ بکەن..؟بۆیە دەبێت هەمومان یەك دەست و یەك دڵ ئەمجارەیان ناوی خوای لێبێنین و لە خەوی خەفڵەت ڕابین و چیدی لەم دوڕیانەدا بە دیار درۆو دەلەسەکانی سەرانی مافیاوە چاوەڕان نەبین و چۆك دانەدەین ، جارێکی تر دەنگیان پێنەدەینەوە. پاشە ڕۆژی نادیاری نەوەکانمان نەخەینە دەستی ئەم دزانە . با نەوەکانمان وەك ئێمە ماڵوێران و ڕەنج بەخەسار نەبن و پەراوێز نەخرێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست