فەرهەنگێك لێوان لێو لە بێشەرەفی
Wednesday, 18/03/2009, 12:00
ئەم دو بنەماڵەیە دوای ئەوەی خۆیان کردە خاوەنی سەروەریەکانی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان. دوای ئەوەی هەرچی لە دامو دەزگا کاندا هەبو ئاوەدیویان کردو فرۆشتیان . ئەوجا کەزانیان هیچ لە گۆڕێدا نەما پارە بکات، ئەوجا بەدەست لەپشدانی بێگانەو بۆ دەسکەوتی پۆست و پارە هەستان بە شەڕێکی ناوخۆیی وەك چۆن هەمیشە زمانی گوللە یەکێکە لە کلتوریان هەمیشە ئاشقی تفەگن بۆ ئەو مەبەستەش خۆیان لە دورەوە بە دوربین چاوەدێریان دەکردو بە هەزاران ڕۆڵەی ئەم میللەتەیان کردەوە قوربانی نیازی گڵاویان . ئەوجا هەمو ئەو وڵاتانەی بە ناوی هاوکاری. هاوکاری کوردی لێقەوماویان کرد خۆیان کردە خاوەنی ئەو هاوکاریانەش وەك چۆن بە ناوی کیممیاباران کراوانی هەڵەبجەو ئەنفال و شەهیدان وکەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و ..هتد هەمویان قۆرخ کرد بێ ئەوەی ئەو چینو توێژە زیان لێکەوتوانە زەڕەیەك ئیستفادەی لێ بکەن. ئینجا کە زانیان ئەوهاوکاریانەش لە کزی دا. کەوتنە وێزەی ئەو بودجەیەی کە وەك بەشە بودجەی کوردستان دیاری کراوە ئەوە ماوەی 17 ساڵە ئەم دو بنەماڵەیە وەك برا بەشی دەکەن کەس نازانێت چی لێدێت و کەی قاسەکەیان پڕ دەبێتو کەی دەڵێن بەس . ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە بەشە خۆراکی هاوڵاتیانیش گەورەترین دزی دەکەن . ئەوجا کەوتنە زوڕنا لێدان بۆئەو کەرکوکەی کەناویان لێناوە دڵو قودسی کوردستان. لە باتی ئەوەی خزمەتی خەڵکی ئەو شارە بکەن کە لەمێژودا دەریایەك خوێنی ڕۆڵەی کوردی لە پێناودا ڕژاوە جارێ تاتوانیان دزیان لە خەڵکی کەرکوك کرد تاتوانیان حیزب حیزبێنەیان کرد. کام زەوی باشو روکن بو داگیریان کرد وەك لە شارەکانی سلێمانی هەولێرو دهۆكو قەزاو ناحیەکان ئەوە کاریانە. کەوتنە دوای هەوەس و ئارەزوەکانیان بۆ تێر کردنی ناو گەڵیان.دواجاریش کە زانیان کارتی دەستیان سوتا ئەوجا مێژوی جاشایەتی 66 و ئاشبەتاڵی 74 یان زائیدی یەك کردو زۆر بێشەرمانە کەوتنە جاڕدانی مادەی140 و دڵو قودسی کوردستانیان کردە کۆمپانیا بۆ دەسکەوتنی سەرمایە. ئاخر دەبوا هیچ نەبێت مەسعودی گێژ دەرس لە شۆڕشی مەلا مستەفای باوکی وەر بگرێت کە کاتی خۆی ژەنەڕاڵ(نەسیری) سەرۆکی گشتی ساواکی ئێران و یاریدەدەری(هوەیدای) سەرەۆك وەزیرانی ئەوکاتی ئێران بو لە کاتێکدا(ئەمانی) و دکتۆر مەحمود عوسمان و چەند کەسێکی تر ئامادەی کۆبونەوەکە بون بە ئاشکرا بە بارزانی وتبو ئێوە تازە کەڵکتان پێوە نەماوە ئێوە لەم کاتەدا میللەتەکەتان لە ژێر ڕەحمەتی فڕۆکەکانی دەوڵەتی عێراقدان کەچی فەرماندەکانی لەشکرتان وا لە شارەکانی کەرەج و تاراندا خەریکی ڕابواردنن. بە پێی ئەو چاودێریانەی کردومانە هەتا ئێستا بە سەدان ملێوێن دۆلار هاوکاریمان کردون سەرەڕای ئەوەی جبەخانەی چەکو تەقەمەنیمان ئاوەڵا بوە بۆتان لە زۆر شەڕیش بە شداریمان لە گەڵتان کردوە . ئێوە تەنها خەریکی دزیو خۆ دەوڵەمەند کردنن . چەند جارمان پێوتن عەلی شعبان ڕەشید سندی و کێ و کێ دزو داوێن پیسن دەریان بکەن کەچی بە قسەتان نەکردین . ئیستا شاهنشاه هاتۆتە سەر ئەو قەناعەتەی کە ئێوە شاهیەکی قەڵپ ناهێنن (شاهی) مەبەست لە بێ قیمەت ترین پارەی ئێرانە . بۆیە بڕیارمان داوە ئێوە لە کۆڵ خۆمان بکەینەوە لەگەڵ سەدامدا پەیماننامەی جەزائر مۆر بکەین بڕۆن خوا حافیزتان بێت . (هەژار).. کەچی ئەمڕۆ سەرانی بنەماڵە دەهۆڵو زوڕنای ئەوە لێدەدەن ئۆباڵی ئاشبەتاڵی شۆڕش دەخەنە پاڵ پەیماننامەی سەدام و شاو جەزایر خۆیان لە سیاسەتە چەوتەکانی شۆڕ دەدزنەوە. ئەوتا ئەمڕۆش هەردو بنەماڵە هەمان سیاسەت دوبارە دەکەنەوە . ئەدزن ئەبڕن یاسا ئەکەنە قۆندەرەو لە پێی دەکەن. بەناوی هونەرو دامەزراندن و بەناوی پۆست و ئیمتیازەوە ناموسی کیژی کورد هەتك دەکەن نیشتمان هەڕاج دەکەن . ئامادەن بۆ نۆکەری و جاشایەتی وڵاتانی ئیقلیمی لە سەر خوێنی ڕۆڵەکانی گەلی کورد . بەوەشەوە نەوەستاون خوێن و سەرو ماڵی براکانمان لە کوردستانی باکور دەخەنە مەزایدەوە.سەدان داوێن پیسی وەك مەلا بەختیاری زوڕنا ژەن و ئازاد ی علوج و خولە سەنگاوی سمێڵ فش و سەعدی پیرەی هەگبەی درۆو ئەڕسەلان ئاغای گڕوێ بو حاکم قادری شەهوت بازو زەعیم عەلی و فازیل میرانی ڤیاگراو سیدادو محمەدی مەلا قادر کە دەمی دەکاتەوە بۆخۆشی نازانێت دەڵێ چی ئەمانەو دەیانی تریشو. کێو کێ و کێ لە پارەی دزراوی میللەت خەریکی ڕابواردنی شەوانی سورو تێر کردنی ناو گەڵیانن کۆمەڵێکی ترلە ئەڵقە لە گوێکانیان لە ژێر پەردەی زانستو هونەردا خەریکی لە خشتە بردنو ڕابواردنن لە هەمو دامو دەزگاو بارەگا حیزبیەکاندا بوەشەوە نەوەستان هەرچی جاسو موستەشارو کورد کوژو فایل دارە هەمویان کردەوە بە دەسەڵاتدار بە سەر سەری خەڵکی کوردستانەوە. تاوانبارانیان ئازاد کردو خەلاتیشیان کردن. وەرن کەسێکم پیشان بدەن لە فەرهەنگی ئەمانەدا تەنها زەڕەیەك شەرەف بدۆزێتەوە جگە لە ماستاو چیو جاش قەڵەم و دەڵاڵ و ئەڵقە لە گوێکانی خۆیان ، مێژوخەبات و قوربانی دان و ناوی کوردو کوردستانیان لە هەمو جیهانداسوکو سەلیم کردوە. بەڵگەش راپۆڕتەکانی وەزارەتی مافی مرۆڤی ئەمەریکاو ڕاپۆڕرتکەی مایکل ڕۆبین. هەر بۆیەشە ئەمەریکا دەڵێت ئێمە تەداخولی کێشەکانی ناو کوردو بەغدا ناکەین دیارە ئەمەریکا ش بۆی دەرکەوتوە کە سەرانی کورد چۆن دزو داوێن پیسودیکتاتۆرێکن و چ ئەقڵیەتێکیان هەیە وچیان لە هەگبە دایە و قیمەتی تەنها سەنتێکیان نە ما وە . بۆیە وەك ئەوکاتی ئێران هاتۆتە سەر ئەو قەناعەتەی تڕۆ بکرێن وەك هەمیشە جاشیەتیو نۆکەرایەتی قابیل بە تڕۆ کردنە . وەك مێژوش هەمیشە ئەو ڕاستیەی سەلماندوە... هیوادارم فەرهەنگی بێشەرەفی و دزی و داوێن پیسی و نیشتمان فرۆشی سەرانی کورد بکرێتە پەڕتوکێکو دەلاقەیەك لە کتێبخانەی وڵاتان و کوردستانیش پڕ بکاتەوە تا نەوەکانی داهاتو بزانن سەرانی کورد بە تایبەتی بنەماڵەی جەلال و مەسعود چۆن بون و چیان کردوە ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست