درۆو دزی و ساختەچێتیەکانی جەلال تاڵەبانی لە (چێشتی مجێوردا)
Thursday, 19/02/2009, 12:00
چێشتی مجێور کە هە ژاری موکریانی یادوەریەکانی وەك مێژو یەك تیا تۆمار کردوە و بریتیە لە 581 لاپەڕە و زۆری پەیوندی بە شۆڕشی کوردستانی باشورەوە هەیە دەی سەلمێنێت کە جەلال تاڵەبانی هەموکات دوای پەڕژەوەندی شەخسی خۆی کە وتوە تا پەڕژەوەندی تایبەتی خۆی هەبوبێت فڕی بە سەر کوردایەتیەوە نەبوە. لە لاپەڕە 254 دا هەژار دەڵێت .جەلال تاڵەبانی نامەیەکی بۆ ناردم تیایدا نوسی بوی لە بەر ئەوەی من پەساپۆرتم ساز نی یە تۆ لە جیاتیمن سەرۆکایەتی وەفدی کوردی بکە بۆ مۆسکۆ لە پایزی ساڵی 1956 بڕیار بو لە گەڵ زەبیحی و سینەمخانی کچی میر جەلادەت بەدرخان و چەند ئەندامێکی تر وەك نوێنەری کوردستان بچینە ڤیسیڤاڵی مۆسکۆ کە بۆ نەتەوە زوڵم لێکراوەکان ساز درابو دواترلە گەڵ زەبیحیدا ئەوەی دەمانەویست لە ڤیستیڤاڵ سەبارەت بە کوردو کوردستان باسی بکەین کرمانە نوسرواێکی پانزە لاپەڕەیی و ئامادەمان کرد. کاتێك جەلال خۆی گەیاندە لامان وتی کوا چیتان کردوە وتمان ئەم نوسراوەمان نوسیوە کە لە ڤیستیڤاڵ بیخوێنینەوە وتی ئادەی بزانم چۆنە کاتێك جەلال خوێندیەوە وتی دەستان خۆش ئەمە زۆر گرینگە وتی بیدەن بە من . من بەهرەی لێوەردەگرم دواتر وتی لە بەر ئەوەی من پەساپۆرتم بۆ ساز نەکراوە لە بەیروتەوە بە کەشتی دەڕۆم. حیزبی شیوعیش قبوڵیان نی یە ئێوە بێن بۆ ڤیستیڤاڵەکە بە ڵام ئەگەر بۆتان کرا ئەوە بە تەیارە وەرن لە وێ یەکتری دەبینینەوە. وەلحاسڵ جەلال ڕۆی ئێمەش هەر چۆنێك بێت لە گەڵ سینەمخان و زەبیحی . لە بەیروتەوە بە فڕۆکە چوینە ژنۆ،زوریخ،شتوگارت، دواتر سواری قیتار بوین بۆ پڕاگ، لە ڕێگادا لە شاری پلینز. پۆلیسی چیکۆسلۆڤاکیا هاتنە ناو قیتارەکە زەبیحی ومن و سینەمخانیان دابەزاند پەساپۆڕت و فیزەکانیان بردین دواتر هاتنەوە وتیان ئێوە ڤیزاتان تەواو نی یە. هە ر زو زانیمان ئەمە فیتی جەلالە بە هاوکاری شیوعیەکان. .دواتر دوای ئەوەی وەفدی کوردی گەیشتبونە مۆسکۆو لە سەعات چواری ئێوارەدا کە هۆڵی ڤیستیڤاڵ زیاد لە 500 کەس تیادا ئامادە بوە ئامادەبوان چاوەڕوانی جەلال بون کە قسەیان بۆ بکات سەبارەت بە کوردستان . بەڵام جەلال خۆی دەدزێتەوە . ناچارنازم حیکمەت دەچێتە سەر میکرۆفۆن دەڵێت من نوێنەری کوردم وسەبارەت بەکوردستان گەلێك قسەی باش بۆ ئامادەبوان دەکات . شەوێ درەنگانێك جەلال دەچێتەوە ئوتێل بۆلای وەفدی کوردی دەڵێن لە کوێبویت ئەو عالە هەموی چاوەڕێ تۆبون دەڵێت بابە ئیشی زۆر لە وە گرینگترم هەبو دەڵێن چی هەیە لە وە گرینگتر بێت ؟ خۆی توڕەدەکات و دەڵێت ئیشی تایبەتی خۆمم هەبو بڕایەوە . دواجار کە تاقیب دەکەن بزانن جەلال ئەو ئیشە گرینگە چی بوە کە لە تێکۆشان بۆ کوردستان بەلایەوە گرینگتر بوە ؟ کاتێك بۆیان ڕون دەبێتەوە جەلال ئەو شەوە دەعوەتی ئەندازیارێكی (مێینە) بوەو شەوێ تاکاتی هاتنەوەی خەریکی ڕابواردن بوە. دواجاریش بۆ مان ڕون بۆوە کە هەر بەفیتی جەلال لە ڕێگە پەساپۆرت و ڤیزاکانیان لێساندبوین . دواتر هەر هەژار دەڵێت جەلال بێتوشی هاوڕێم کاتێك کە زانیبوی من لەباری داراییەوە حاڵم زۆر شرە بە جەلال تاڵەبانیدا 23 دیناری بۆ ناردبوم دەڵێت چوم داوام لێکرد سوێندو تەڵاقی خوارد کە پارەکەم بۆ داوی بە ئەندامێکی پارتیمان لە موسڵ چاوی دەردێنم لێی دەسەنمەوە دواجار ئەوەشم بۆ ڕون بۆوە کە جەلال تا سەر ئیسقان درۆی کرد بۆ خۆی پارەکەی خواردبو . دەڵێت داوای ئەو نوسراوەم لێکردەوە کە لەگەڵ زەبیحی دا بۆ ڤیستیڤاڵی مۆسکۆ نوسیبومان لە وەڵامدا وتی ئەهۆو وەڵڵا ئیستا دێتەوە بیرم ئەوە هەر لە بوخچەکمدا چۆنم دانابو هە ر وا لە وێدایە.. ئەمە و زۆر درۆی شاخدارو پارە داگیر کردنی هاوەڵانی نزیکی خۆی و پاشقل گرتنی بەردەوام لە کەسە هەرە نزیکەکانی خۆی کە لە شۆڕشدا بون و لە ناخی دڵەوە خەباتیان بۆ کوردو کوردستان دەکرد. بۆیە جەلال تاڵەبانی هەر لە تەمەنی لاوێتی یەوە هەر بە فاك و فیك و درۆی شاخدارو کڵاو لەسەرنانی کەسانی شۆڕشگێری ناو شۆڕشی کوردایەتی بوەتە ئەم دزە سامناك و دیکتاتۆرەی ئێستا کە هەیە و تەواو خەڵکیی کوردستان بە دەستیەوە دەناڵێنێ . ئە و ناماقوڵیەی کە پێشتریش کردی سەبارەت بە ڕۆژنامە نوسان کە وتی ئەوەی ڕەخنە لە من دەگرێت سەگە و بە مانگە شەو دەوەڕێت. ئەوە لە کتێبیێکی هەژار کە بەناو نیشانی (سەگ و مانگە شەو) نوسیویەتی و جەلال تاڵەبانی چوە دزیویەتی دواتر وەك جنێو بە هەمو کوردی دا نەك هەر ڕۆژنامە نوسان چونکە تەواوی خەڵکی کوردستان 19 ساڵە تا سەر ئێسقان ڕەخنەو ناڕەزایی هەیە بە رامبەر بەم دزە نێو دەوڵەتی یە . بڕواتان بێت کوڕەکانی بارزانی ئەمەندە گێل و هیچ نەزان و هیچ لە بارا نەبون بەڵام ئەم ڕیویە پیرە واتە جەلال لە پێناو مانەوەی خۆیدا ئەوانیشی فێری دزی و درۆو داوێن پیسی و هەزاران لقتەو فلیمی نە بینراو نەبیستراو کردوە . بۆیە تا ئەم جەلالە دیکتاتۆرو دزو پارە پەرستە مابێت قەت خەڵکی کوردستان بە خەویش چاکسازی و پاك سازی و ڕێکخستەنەوەی ماڵی کورد نابینێ . بەڵکو هەر کات جەلال تاڵانی وەك سەگ تۆپی ئەوا بنەماڵەی بارزانیش دوا ڕۆژی دەسەڵاتیانە و وەك کەری بێ خاوەن لە کۆڵانانا وێڵ دەبن و دنیا ئەبێت بە شامی شەریف ... هەمومان بە ئومێدی ئە و ڕۆژەین. هاکا ئەستێرەی بەختیان لە ئاسمانا ڕاخوشی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست