کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریەکی بە پەلە بۆ کۆمیسۆن و بۆ سەرجەم چاودێری لیستەکانی ڕکابەری لیستی کوردستانی

Thursday, 23/07/2009, 12:00


ئاشکرایە کاتی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکان یەکێتی نیشتمانی بەدەیان خروقاتی دژی کۆمیسۆن و دژی پارتی و دژی یاسای دەستوری عیراقی ئەنجام دا تەنها لەبەر ئەوەی کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە بەرامبەر پارتی دیموکڕاتی کوردستانی زیاتر دەنگ بەدەست بێنێ دومانگ پێش هەڵبژاردن دەرگای واڵاکرد لەبەردەم هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیانی کوردی دانیشتوی شارەکانی سەردەشت. مهاباد. نەغەدە. دەشتی. خانێ.. بانە وبۆکان و هەروەها شاری سنەو سەرجەم ئەو گوندانەی دەورو بەری ئەم شارانەی کە ناومان هێنان و زیاتر بۆ ئەوانەی لێرە لە کوردستانی باشور خزمو دۆستو ناسیاویان هەیە بۆمەبەستی دروستکردنی پێناس بۆیان و سود وەرگرتن لە دەنگەکانیان . ئاشکرایە ئەو هاوڵاتیانەی کوردستانی باکور واتە ئێران کە زۆربەیان کاری قاچاخچیەتیان دەکرد و هەمو جارێکیش بۆ هاتنە ناوەوەیان بۆ ناو خاکی کوردستانی باشور بۆ مانەوەی حەوت ڕۆژ دەبوایە بڕی 250 دیناری سوێسری ئەوکات بدەن وەك گومرگ.. بۆیە زۆر بەمەمنونی یەکیتی و جەلال و جەلالیەکان لە نەفوسی قەڵادزە نەفوسی شارباژێڕ و شارەزور هەستان لە پێناوی دەسکەوتنی دەنگدا پێناسی عێراقی واتە تەسکەرەیان بۆ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کوردستانی باکور کرد بە مەبەستی دەنگدانیان بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەوانیش ڕزگاریان بو لەدەست ئەو 250 دینارەی کە هەمو جار دەبوایە لەهەقی هاتنە ناوەوە بیدەنە گومرگ. کە دیارە زۆربەی بەرپرسانی پارتی و لیستی گۆڕانیش پێدەچیت ئەو ڕاستیە بزانن ، ئێستاش لیستی کوردستانی بەمەبەستی دەنگدان هەمو ئەوانەیان بانگ کردۆتەوە کە ژمارەیان زیاترە لە دو هەزار هاوڵاتی . چەند کەسێك کەدەیان ناسم و کاتی خۆی بە هۆی کاسبی و معامەلەوە بوینەتە ناسیاوی یەکتر و دانیشتوی شاری سەردەشتن و بۆکانن کە ناکرێ لێرەدا ناویان تۆمار بکەم. بە مەبەستی دەنگدان بۆ لیستی کوردستانی هاتونەتە سلێمانی خۆیان ئەو ڕاستیەیان سەلماند وتیان لەڕێگەی ئەو کەسانە کە کاتی خۆی بونەتە کەفیلمان بۆ دەرهێنانی پێناسی عێراقی ئاگادار کراوینەتەوە کە بێین دەنگ بدەین بەلیستی کوردستانی و ئێرانیش کار ئاسانی بۆ کردوین دیارە ئەو کار ئاسانیەش دەگەڕێتەوە بۆ دۆستایەتی جەلال لەگەڵ سەرانی ئێران بە تایبەتی ئەحمەدی نەژاد وە بە هاوڵاتیەکانیشیان وتوە ئەگەر نەیەن پێناسەکانتان لێدەسەنینەوە وتیشیان ژمارەیەکی زۆر کوردی شارو شارۆچکەکانیش کە ئەوانیش وەك ئێمە پێناسیان بۆ کراوە هاتوین بۆ دەنگدان . ئەم کارەی جەلال ومەسعودو لیستی بەناو کوردستانی پێشێلکردنی بە ئاشکرای یاساو دەستوری عێراقی و گزیکردنیشە لە لیستەکانی تری ڕکابەری لیستی کوردستانی . بۆیە چاودێرانی کۆمیسۆن با ئاگادار بن ئەو کەسانەی دێن بۆ دەنگدان بیان دوینن. بە ئاشکرا بە دواندن و قسەکردنی شێوازی زمانەکەیان کە لە ئاخافتندا لەگەڵ هاولاتیانی کوردستانی باشور لێك جیا دەبنەوە هەستیان پێدەکرێت کە ئەوانە هاولاتی کوردستانی ئێرانن......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە