کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن و زانیاری. دو دەزگا بۆ ئەشکەنجەدان و تیرۆرو سوك کردنی کەسەیاتی تاکی کورد. هاوشێوەی ئەمن و ئیستخباراتی بەعس

Tuesday, 18/08/2009, 12:00


ئەرێ هاوڵاتیانی خۆشەویستی بەشمەینەتی کوردستان. ڕۆژنامە نوسە سەر بەخۆو بوێرو چاو نەترسەکان. ڕۆشنبیران. ئەی هەمو ئەوانەی کە هەرگیزئامادە نەبون ببنە ماستاو چی و زوڕناژەنی دەسەڵاتی جەلالی66 و مەسعودی 31 ی ئاب کەسایەتی و ویژدان و شەرەف و کەرامەتتان لە پێناوی چەند قڕوشێ هەڕاج بکەن . من وەك هاوڵاتیەکی ئەم کوردستانە دەمەوێ پرسیارێکتان لێبکەم .ئەویش ئەوەیە ئایا لەوەتەی ئەم دو دەزگا بەدناوەی پاراستن و زانیاری لە ژێر ئەم دو ناوە نەگریسەدا دروست بوە چ کارێکی باشی کردوە تا خەڵکی کوردستان دانی خێری پیابنێ.؟ تەنها یەك کردەوەم بە نمونە بۆ بێننەوە کە ئەم دو دەزگا دژە مرۆڤە کردبێتی.؟ ئەم دو دەزگایە لە وەتەی دروست بون کە ساڵانە بە دەیان ملوێن دۆلار لە بودجەی دزراوی میللەت هەڵدەلوشێ تەنهاو تەنها کاریان ئەوە بوە کەسایەتی تاکی کورد و مەعنەویاتی تێك بشکێنن و شیرازەی باری کۆمەڵایەتیو داب و نەریت و ڕۆشنبیری و هتد.. تێك بدەن و داری بەسەر بەردیەوە نەهێڵن. نەیارانی پارتی و یەکێتی ئەوانەی ئامادە نین دان بە سیاسەتی چەواشەکارانەی مەسعودو جەلال دارو دەستەکانیاندا بنێن. ئەو هەمو دەنگە زۆرەی ناڕەزایەتی دەر دەبڕن لە بەرامبەر 18 ساڵ دزین و بەهەدەر دانی سەروەت و سامانی ئەم کوردستانە. ئەو ڕۆژنامە نوسانەو ئەو کەسایەتیە ئازادی خوازانەی کە بەزەبری نوکی قەڵەمەکانیان دزی و داوێن پیسی وخیانەت و جاشایەتی ونۆکەرایەتی ژێر بەژێری ئەم دەسەڵاتە مافیایە بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرا دەکەن و دەمامکی خیانەتکارانە لە ڕوی دو حیزبە فشۆڵ و دژە کوردەکەی مە سعودو جەلال هەڵدەدەنەوە. یەکەم ئامانجی کار لەسەر کردنی ئەم دو دەزگا بەدناوەیە بۆ ماڵی کردن و کڕین و سەر پێشۆڕکردنی تاکی لە ئاست مەرامەگڵاوەکانیاندا ئەگەریش نەیان توانی ئەوا بیان فڕێنن و لە کونجی زیندانە تایبەتیەکانی قەڵاچوالان و ئاکرێداو لەو زیندانە نەهێنیانەی لە گەڕەک و لەژێرخانی ڤیلاکنیاندا کە بە پارەی دزراوی میللەت بنیاتیان ناوە تامردن ئازارو ئەشکەنجەیان بدەن لەناو سندوقی هاوشێوەی تابوتدا قاڵبی سەهۆڵیان لەسەر پشت بتوێننەوە یان بتڵی بۆشیان پێهەڵبگرن وە یان هاوشێوەی د. ستار و سۆرانی مامەحەمەو دەیان ڕۆڵەی تری ئەم کوردستانە لەبەردەمی ماڵەکەی خۆیدا خەڵتانی خوێن بکەن تەنها لەسەر ئەوەی دەمامک لەسەر خیانەت و داوێن پیسی و کارە نایاسایی و ژێر بەژێرەکانی ئەم دو بنەماڵەیە هەڵدەدەنەوە . ئەم دو دەزگایە ئەگەر بۆ داکۆکیکردن و بۆ پاریزگاری لە سومعەی کوردو ئاسایشی نەتەوەیی گەلی کورد بوایە وەك خۆیان هەمیشە زوڕنای بۆ لێدەدەن . دەبوا لە پیش هەموشتێکدا ئەو خیانەتە گەوەرەیەی جەلالی 66 کردی کەتاوانبار ترین فڕۆکەوانی دەست سور بوی بەخوێنی ڕۆڵەکانی کوردبە فرت و فێڵ و لە پێناوی دۆلارو مانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆك کۆماریدا ئازاد کرد لە قاو بداو بیداتە دادگای گەل . دەبوالێکۆڵینەوە لە خیانەتکاری گەورەی 31 ئاب بکات کە بەسەدان ڕۆڵەی بێگوناهی لە کوردو عەرەب و تورکمان و کەمە نەتەوەکانی تر لە شاری هەولێر کردە قوربانی نیازە گڵاوەکانی و پێشکەشی لیوای حەرەس جمهوری کرد. دەبوا دزیەکانی محەمەد خۆشناوو دورینەوەی پەردەی کچێنی دەیان کیژی تەفرەدراو لەلایەن سەرانی بێئابڕو داوێن پیسی یەکێتیەوە کە بریتین لە حاکم قادرو خولە سەنگاوی سمێڵ فش و مچە چاو ڕەش و تەڕسەلان بایزو سەعدی پیرەی هەگبەی درۆو باقی بەرپرسە داوێن پیس وتریاكچی و دەزەکانی تر. کەوەك پورەی هەنگ دەوری مامیان داوە. کە لە خەستەخانەی بەناو شۆڕش پێی هەستا بکۆڵنەوەو بە سزای یاسایی بگەیەنن. دەبو لە دزی و داوێنپیسی و کارە نایاساییەکانی کەسە نزیکەکانی مەسعودی خاینزادە وەك سیدادو نیهادو زەعیم عەلی و کەریم سنجاری و پشتیوان سادق وتەمەر ڕەمەزانی بەناو پاریزگاری دهۆک و عیزەدین بەرواری و نەجات حەسەنی بەرپرسی لقی 3ی کەرکوک و هیوای ئەحمەد مستەفاو سەدان بەرپرسی تری دزو دواێن پیس و دودەگی کە بەبەڵگەوە کارە نابەجێ و نایاساییەکانیان لەم کوردستانپۆستەوە بڵاو کرایەوە. بداتە دادگای خەڵک و ڕیسوایان بکات. ئەو کات هەمو خەڵکی کوردستان نەک تەنها بە پەنجەیەك بەڵکو بەدەپەنجە واژۆیان دەکرد کە ئەم دو دەزگایە بۆ ئەمنی قەومیو پاراستنی خاکی کوردستان و پاراستنی شەرەف و ناموس وپاراستنی هەمو کەسایەتیەکی تاکی کوردە. نەك بچێت بە شێوەیەکی نایاسایی چەند وێنەیەکی بەڕێز د. کەمال میراو دەلی لە ڕێگەی بە کرێگیراوەکانیانەوە پەیدا بکەن و بە شێوازێكی دەستکاریکراوو زۆرترین پاره‌ی تیا سه‌رف بکه‌ن و بڵاوی بکەنەوە تەنها بۆ شکاندنی سومعەو کەسایەتی ئەو بەڕێزە و ئەو خوشکە بەڕێزەی لە وێنەکەدا دەرکەوتوە. تەنها لەبەر ئەوەی لە هەڵبژاردندا وەك ڕکا بەرێك ڕکابەرایەتی سەرۆکە خایانەتکارەکەیانی کردوە. بۆیە نەخێر هەرگیز ئەم دو دەزگا بەدناوو سەرکوت کەرو دژە مرۆڤە ئامانجی پاراستنی ئەمنی قەومی و سەروماڵی هاوڵاتیان و شەرەف و ناموسی تاکی کورد نیە. بەڵکو دو دەزگان تەنها لە پێناو پاراستنی پەڕژەوەندی دو بنەماڵەی مەسعودو جەلال دامەزراون تابتوانن هەر جوڵانەوەو هێرش و نوسراوو بڵاو کراوەو کارنامەیەك لە لایەن هەر کەسو هەر تاکو هەر حیزبێکی نەیارەوە ئاڕاستەیان بکرێ و زیان بە پەڕژەوەندیان بگەیەنێ لێیبدەن و لە ناوی بەرن ئەوەش یەکێكە لەو خاڵە گرینگانەی مەسعودو جەلال لە ڕێکەوتنی بەناو ستراتیجیاندا لەسەری ڕێککەوتون. بۆیە دەبێت ئەندامانی تازە هەڵبژێردراو بۆ پەڕ لەمان بە تایبەتی ئەندامانی لیستی گۆڕان کە دەنگی ڕەوای خەڵکی ستەم دیدەی کوردستانیان بەدەست هێناوە یەکەم کارنامەیان ئەوەبێت ئەم دو دەزگا دژە مرۆڤو کورد کوژە هەڵوەشێنرێتەوە و تاوانبارانیان بدرێنە دادگاو بە سزای یاسایی خۆیان بگەن. تا چیدی لە ژێر ناوی وەهمیدا ڕۆژنامە نوسان و کەسایەتیەکانی کوردو تاکی کورد تیرۆر نەکرێت و لە زیندانەکانیاندا بە دادگاییەکی هەرەمەکی و ئارەزوی شەڕانگێزانەیان تاکی کورد بە بێ ئەوەی هیچ تاوانێکی هەبێت ئەشکەنجە نەدرێت . مردن و سەر شۆڕی و ڕیسوا بون بۆ سەرانی داوێن پیسی ناوپارتی و یەکێتی و بۆ هەردو دەزگا بەدناوەکەی پاراستن و دەزگای زانیاری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە