هێرۆ بەکورتی. ئەڵێت لە بەریتانیا شانازی خوشکم شەڕی کردوە و پارەی بۆ مناڵ پارێز پەیدا کردوە.
Saturday, 21/11/2009, 12:00
هێرۆی بلەی ئەحە ڕەش لە ژێر ناونیشانی ئەمنە سورەکە دا لە ژمارە 149 ی گۆڤاری خاك دا دوای تێکەڵو پێکەڵ کردنی چەندین بابەت بەیەکەوە وەك هەمو جارێك دۆو دۆشاو تێکەڵ دەکات هەتا بە کورتیەکانی گۆڤاری خاك لە هەناوی بۆگەنیدا لە دایك دەبێ و بڵاوی ئەکاتەوە لەهەمو ئەو بە کورتی نوسینانەی ئەم پیرێژنە قێزەونەدا تانەو تەشەرو گاڵتە کردن بە هەستی خەڵکی کوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی کوردایەتی پێفرۆشتنەوەو منەت بەسهردا کردن هەست پیدەکرێت . ئەوا ئەمجارەش بە شێوازێکی تر دەرونی بۆ گەنی هەڵدەڕێژێ و دزی و مەکربازیەکانی شانازی خوشیکیمان بە کوردایەتی پێ ئەفرۆشێتەوە نیازیهتی پێشوهخت شاناز لای خهڵکی کوردستان شیرین بکات . هێرۆ دەڵێت لەو ماوەی ڕابوردو مێشکم زۆر جەنجاڵ بو... مەبەستی ماوەی هەڵبژاردنەکەی 25 ـ 7 ە کە خەڵی کوردستان ڕیسوایان کردن و دەنگیان نەهێناو له خهفهتان کێچ کهوته کهوڵیان به نانبڕینی خهڵکی ڕقی خۆیان نیشاندهوه. هێرۆ دەڵیت هەردو بەرپرسی مەڵبەندی کۆیەو دوکان لە ئاکامی نەهێنانی دەنگی زۆر ئازایەتیان تیابوەو دەستیان لەکار کێشاوەتەوە. ئینجا هێرۆ دەڵێت ئەگەر بەویستی دڵی من بوایە وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری پەروەردە لە پۆستەکانیان بمابایانەتەوە. بەڵام ناڵێت بۆ پێم خۆشبوە بمێننەوە؟ ئینجا دێتە سەر ئەمنە سورکەو دەڵێت . میهرەبانی هونەری ئەمنە سورەکە هەمو شتێکی لە مێشکمدا گۆڕی و یەکەمجار گێڕامیەوە بۆ ئەو سەردەمانەی ئەوساختمانە شوێن تاوانی ڕژێمی بەعس بو .دوای ڕاپەڕین پڕ پر بو لە ماڵە ئاوارە و چۆن شانازای خوشکم پارەی بۆ مناڵپارێز پەیدا کرد لە بەریتانیاو چۆن خانوەکان دروستکران، چۆن شاناز شەڕی کردبو لەگەڵ ئەو شوێنەی پارەکەی دابو چۆن ئەوان ئەیانویست خێوەت دابنێن بەڵام شاناز قبوڵی نەکردبو دوایی خانو بۆ ماڵە ئاوارەکان لە و شوێنەی ڕەسمەکەی قازی محەمەدی لێیەو بەرامبەر بە حەسیب ساڵحەوهەتا ئێستا نازانم ئەو شوێنە کوێیەو چیەو هی کێیە دروست کرا ، ئینجا دەڵێت سەرنجام بە ئارەزوی خۆمان گەیشتین.. * بەڵێ منیش دەڵێم بە ئارەزوی خۆتان گەیشتن . دیاریشە ئارەزوی تۆو شانازی خوشکت ئەوەبو ئەو ماڵە ئاوارانەی لەو شوێنانەی وەك بینایەی حەسیب ساڵح و ناو حامیە و ناو خەستخانە عەسکەریەکەی بەعس و ئەو شوێنانەی دەورو بەری هەڵتەکێنن و بۆ خۆتان دەستی بەسەردا بگرن . وەك چۆن حەسیب ساڵحتان داگیر کردو خستانە سەر کۆمپانیای نۆکان و ئێستا بە کرێ و گرێبەست ساڵانە بە کرێتان داوەو داهاتەکەشی تەنها بۆ خۆتانەو هەر لەسەر ئەو زەویانەش دەیان ڤێلاتان قوت کردۆتەوە بە پارەی دزراوی میللەت و ئەویش هەروا داهاتەکەی تەنها بۆ ئێوەیە و وەك چۆن بە بۆنەی تەلەفیزۆنی کوردساتەوە تەواوی دەباشانتان داگیر کرد ئاواش لایەکی ئەو زەویانەتان بەناوی تەلەفیزۆنی خاکەوە داگیر کردوە ئەگەر چی ئەو ماڵە ئاوارانەتان سەرگەردان کرد ئەبوبەکر عەلی شتان هەر لەسەر ئەوەی پێشڕەوی ماڵەئاوارەکان بو ئامادە نەبو ئەو خانوانە چۆڵ بکەن لە ئەنجامدا بهفهرمانی ئێوه گوللە باران کرا. بەڵێ ئەوە ئارەزوەکانی ئێوە بو لەسەر خوێنی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان هاتە دی.. ئینجا هێرۆ دەڵێت حەرەسم نارد بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەمنە سورەکە بکەن و تا نەیکەن بەشتی تر یان تەختی نەکەن لەسەر ئەوەش لەگەڵ زۆر لایەن و خەڵکی توشی شەڕو کێشە بوم .. دیار بو هێرۆ ئەوکات دەیویست ئەمنە سورەکەش وەك هەمو ئەو موڵکو زەویانەی داگیری کردوە ئەوێش داگیر بکات بەڵام ئەوەیانی بۆ نەچوە سەرو ناچار بو بۆئەوەی خەڵکی شوبهەی ئەوەی لینەکەن کە خەریکی داگیرکردنی تەواوی سلێمانیە هەستا کردی بەم شوێنەی ئێستا هەیە . دەشڵێت خوا دەمگرێت ئەو کارە هونەریەی ئێستا لە ئەمنە سورەکە کراوە نەڵێم کاری هونەر مەندی بەریتانی(ڕیچارد وێلسنە) ماشەڵلا هێرۆ لە خواش دەترسێت تەماشاکەن هێرۆ چۆن گاڵتە بەخەڵکی کوردستان بە تایبەتی سلێمانی ئەکات لەسەر ئەوەی ئەگەر ناوی ئەو هونەرمەندە نەهێنێ خوا دەیگرێت بەڵام لەسەر دزین و بەهەدەر دان و ماشینەوەی سەروەتو سامانی ئەم کوردستانە و قوتی مناڵانی ڕەشو ڕوت لەلایەن جەلالی مێردی و شانازی خوشکی وهەردو کوڕەکانی و خزمو کەسە نزیکەکانیان . لەبیری نیە خوا بیگرێت بەڵام ئەوەی لەبیرە . دەك خەجاڵەت بیت پیرێژنی ئاخر شەڕ ئێوە کەی خوا دەناسن کەی ڕۆژێ لە ڕۆژان خواتان لەبیر بوە لەم کوردستانەدا ئێوەو بنەمالەی بارزنی بنەماڵەیەکی ئەوەندە شومن هەمو کردارو ڕەفتارێکتان تەنها بۆ کۆیلە کردن و برسی کردنی خەڵکی کوردستانە.. لەکاتێکدا لەسەر خوێنی ئەوان بونەتە دەسەڵاتدار . بەڵام دڵنیابە هەمو زۆردارێك تەمەنی کورتەو هاکا داڕما و داری بەسەر بەردیەوە نەما ئەوکات ئەزانی گرتنی خوا چۆنە بۆ بەندە مونافیقەکانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست