کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نووسینەکانی هێرۆ و خەجۆ بەدەم سەماو ڕەقسی شەرقی و شازی ویسکییەوە بۆ گۆڤاری خاك

Monday, 23/03/2009, 12:00


هێرۆ بە دزی نیوەی بودجەو داهاتەکانی کۆمپانیای نۆکان و ئەو دزیانەی چەندین ساڵە عومه‌ر مورتاح بۆی ئەکات و ئەو هەمو زەوییانەی گۆیژە و دەباشان و نیوەی سلێمانیشی لە سەر بنەماڵەکەی بلەی باوکی و کوڕەکانی و شاناز تاپۆکردوە و لە ئاهی خودای خەڵکی سلێمانی وەك لاکە تۆپیوی لێهاتوە دایم بۆگەنی ویسکی لە دەمی دێت، کەچی واش دانانیشێ و گاڵتە بە کورد و خەڵکی سلێمانی ئەکات . ئەگەرچی خۆی وتەنی فڕی بە سه‌ر زمانی کوردییەوە نییە، بەڵام پیرێژنێکی لە خۆی سوکتری بەرداوەتە ئەم خەڵکە و کە ئەویش بە ناو هەڤاڵ خەجۆیە، چونکە من دڵنیام هێرۆ لەبەر پارە کۆکردنەوە تاقەتی تەنها دێڕێک نووسینی نیە.
خەجۆ بە زمانی هێرۆوە دەڵێت: بۆ ئەم مانگە بڕیارم دابوو لەسەر دیموکڕاسی دنیای دەرەوەی خۆمان و دیموکڕاسی (خەڵکی سلێمانی وتەنی) لینگاو قوچی لای خۆمان بنووسم، چونکە دیموکڕاسی لای ئێمە ئەوەیە ئەگەر بڕیارەکەمان بە دڵە ئەوە(فارس وتەنی) بەرپایە و ئەگەریش بەدڵمان نەبێت ئەو بڕیارە بڕیارێکی دیکتاتۆریانەیە و دیکتاتۆریەت بە قامچیەوە بۆمان ڕاوەستاوە.
هەڵەی بێژەری یەکێك لە کەناڵە تەلەفیزۆنییەکان کێشە هەمیشەییەکەمی بیر خستمەوە لەگەڵ بێژەرەکانی کوردساتدا کاتێك هەڵەیەك دەکەن لە خوێندنەوەدا داوای لێبوردن لە بینەران ناکەن . هاهاها

سەیرکەن ئەم پیرێژنە چەند بێچاو و ڕووە. ئەو هەمو دزییە زەبەلاحانەی خۆی لە ڕێگەی عومه‌ر مورتاحەوە ئەنجامی ئەدات و ئە و هەموو داگیر کردنی زەویانە لە ناو شاری سلێمانی و دەورو بەری و خواردنەوەی بەردەوام لەسەر خوێنی شەهیدان و مناڵانی ڕەش و ڕوتی هەڵەبجە و ئەنفال و هەموو خەڵکی کوردستان. بە کێشە و هەڵە نازانێت، بەڵام هەڵەی بێژەرەکانی کوردسات لای ئەو پیرێژنە بۆتە کێشەی هەمیشەیی. ئاخر بێژەرەکانی کوردستات ناهەقیان نییە، چونکە کوردسات پڕە لە داوێن پیس و دەڵاڵ و  بۆیە لەترسان سەریان لێدەشێوێ و هەڵە دەکەن، چونکە دەڵاڵەکانی ئازادیی علوج هەموو دەزگا ڕاگەیاندنەکانی بنەماڵەکەتانیان تەنیوە.
ئینجا زمانلوسانە دێت و دەڵێت: خوای گەورە بەندەی بێ هەڵەی خەلک نەکردوە واتە هەمو کەسێك هەڵە دەکات چی دەبێت، ئەگەر ئەو بێژەرانە داوای لێبوردن لە بینەران بکەن؟ ئەوجا دەڵێت بە داخەوە وابزانم بەو داخەوە سەر ئەنێمەوە و گوێم لەو وشەیە نابێت . دەك ڕەبی ڕۆژێك زیاترە تەمەن کورت بیت . بۆ جەنابت ئەو هەمو دزیە ئەکەیت لە خەڵکی کوردستان ڕۆژێك جورئەتت هەبوو بڵێی ئیتر با دزیی بەس بێت لە گەڵ جەلالی مێردت بێن داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکەن.؟
ئینجا ئەم پیرێژنە مەکر بازە بە تەعلیقەوە دەڵێت:
سەیرەکە لەوەدایە سوپاس لە دڵیشەوە نەماوە هەروەها دەست خۆشیش نەماوە ئەوەشی کە هەیە یان لە ترسانە یانیش لەبەر خاتری خاترانە؟

دیارە لێرەدا مەبەستی ئەوەیە دەیەوێت لەجیات نووسیەنە تڕۆهاتەکانی خۆی و خەجۆی هاوڕێی، خەڵکی کوردستان سوپاسی بکەن بەڵام سوپاسی ناکەن ئەوەش کە سوپاسی دەکات ئەوە لە ترسانە.
ئینجا ئەم دوا بڕاوە دەڵێت: هێشتا بیرم لای دیموکڕاسیە لینگا و قوچەکەی خەڵکی سلێمانی و ببورن بوو. کە بابەتی خودا بچوکەکانی سەر زەویم دۆزیەوە. لێرەدا مەبەست لە ڕۆژنامە نووسەکانە و دەڵێت: وەك قارچك لە زەوی هەڵدەتۆقێن و دەبنە ڕێگر لە بەینی خەڵک و لێپرسراواندا و کێشە دروست دەکەن.. ئەی لەوە داوەشاوتر بیت پیرێژن بۆ خۆت و بۆ بۆچونت ئەوە ڕۆژنامە نووسانن بونەتە ڕێگر لە بەینی لێپرسراوان و خەڵکدا یان تولە و تانجیەکانی بەر دەرگاتان و ئەو دیوارە بڵندەیە، کە بە ترس و وه‌هم بە ئارەزوی خۆتان خوڵقاندوتانە و وەك دیکتاتۆرێك خۆتانی پێ لە خەڵکی ئەم کوردستانە جیا کردۆتەوە.
ئەوجا دەڵێت لەسەر بابەتی(کەو)یشم نوسی بو کە لە سایتێكی عەرەبی بەر چاوم کەوت و دەڵێت کە(کەو) باڵندەیەکی خۆ خۆرە و هاوڕەگەزەکانی خۆی بانگ دەکات بۆ ئەوەی ڕاو بکرێن. دەڵێ: نووسەری ئەم بابەتە عەرەبیە نازانم کوردە یان چی و دەڵێت ئێمە نازانم بۆ ئەم باڵندە خۆ خۆرەمان کردۆتە هێمای نەتەوایەتی خۆمان. ئینجا هێرۆ دەی فەلسەفێنێ و دەڵێت: بۆ ئێمە زۆر ساڵحین تا ئەو تاوانە بخەینە ملی ئەو باڵندە مەزڵومە. لە مەیاندا دەڵێم: ئافەرین لە بنی هەمبانەکەت داوە، چونکە ئەوەی هەمیشە و هەر لە ساڵانی 40 کانەوە بۆ ماڵوێرانی و بۆ لەناوبردن و خۆخۆری و ئاشوبی ڕیزەکانی کورد هەوڵیداوە. بلەی باوکت بو ئەوجا جەلالی مێردت و خۆت و کوڕ و بنەماڵەکەتان. ئەوە نییە ئەمڕۆش جەلالی مێردت دەچێتە تورکیا و سوجدە بۆ تورکان دەبا و دەخوێنێ و دەڵێت: سەر بەخۆبوونی کوردستان خەونی شاعیرانەیە و داواش لە (پەکەکە) دەکات چەك دابنێن. ئەو هەموو نەهامەتیەی نیو سەدەیە بەسەر گەلی کوردو  دۆزەکەیدا دێت ئێوەی ناساڵح و بنەماڵە کورتە بنەکەی بارزانییە. پێتان وا نەبێت خەڵکی کوردستان ئەوەندە گێل بێت ئەوە ئێمە نین وەك قارچك لە زەوی هەڵتۆقاوین ئەوە ئێوەن لە هیچەوە دوای ڕاپەڕین هاتنەوە سەر حازری و خۆتان کردە خاوەنی سەروەریەکان و خوێنی شەهیدان و هەموو شتێكی ئەم کوردستانە کە بە درێژایی مێژوو ڕۆڵەکانی کورد قوربانی بۆ ئەدەن. تۆ ئەو ئەسپەی لەسەر پارەی دزراویی میللەت کڕیبوت و لەقەکەی لێدایت و دەست و قاچی بۆ وردکردی بە دیاری پێشکەشی بەرزانی قالەی خەڵوزی زوڕناژەنی کوردساتت کرد و دواتر هەر بە پارەی دزراوی میللەت سەگێکی نێرت کڕی بۆ خۆت و خەجۆ ی هاوڕێت و ئەو مشروباتانەی هەموو شەو بەدەم مەزەی ئاخر دەرجەی بیانییەوە نۆشی دەکەن لە کوێتان بوو؟ تۆ ئێستاش وازت لە عومه‌ر مورتاح نەهێناوە بۆ ئەوەی زیاتر دزیت بۆ بکات هەر چەندە عومه‌ر لە ژێر زەبری کوردستانپۆست و ڕۆژنامە ئەهلیەکان و خەڵکی ناڕازی ئەم کوردستانەدا کە تۆ و خەجۆی هاوڕێت بە قارچی هەڵتۆقیویان لە قەڵەم ئەدەن تڕۆ کراوە و. وەك کەرەکەی ماڵی باپیرم مانی گرتوە و لە ژور نایەتە دەرەوە. چونکە عومه‌ر ئەو ماوەیە لە نێوان جۆگەلەیەکدابو لە هەردو بەری جۆگەلەکە دەلەوەڕا هەتا بە نەقیزە تڕۆیان کرد. چونکە دایم یان خۆت یان خەجۆ لەوێ کەوتون وا دەزانی خەڵکی کوردستان ئەوەندە داماوە ئاگاداری فاکو فیکتان نیە؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە