ئاسایشی گشت سلێمانی یان لە گوێی گادا نوستوە یان فڕی بە یاساوە نیە
Wednesday, 10/02/2010, 12:00
ئێمەی خەڵکی کوردستان کە ماوەی 18 ساڵە لەدەست ناعەدالەتی ودزی و مافیایی و نیشتمان فرۆشی ئەم دو دەسەڵاتە مافیایەی جەلالی و حیزبەکەی 31 ئاب تا سەر ئێسقان بێزارین بۆیە لەهەڵبژاردنی 25 ـ 7 ئەو هەڵەمان قۆستەوەو دەنگمان نەدا بەو دوحیزبەی بنەماڵەکان و تڕۆمان کردن لەبری ئەوان دەنگمان دا بە نوێنەری ڕاستەقینەی خۆمان لە لیستی گۆڕان تا ئەوانیش بە جدی کار لەسەر داوا ڕەواکانی میللەت بکەن و بواری ئەو دو بنەماڵەیە نەدەن چیتر داهات و بودجەی خەڵکی کوردستان بدزن و وەك برا لە نێوان خۆیاندا دابەشی بکەن و میللەتی ستەمدیدەش کە خۆی خاوەنی شەرعی ئەو داهات و بودجەیەیە لێی بێبەش بێت. ئێمە کە ئەوانمان هەڵبژاردوە بە نوێنەری خۆمان دیارە سیقەو متمانەی تەواومان پێیان هەیە بۆیە دەنگمان پێداون . ئەوانیش واتە ئەندام پەڕلەمانەکانی لیستی گۆڕان و یەکگرتو کۆمەڵ کە لەبەرەی ئۆپۆزیسۆنن لەسەریانە هەمو ڕویەکەوە زۆر بەجدی داکۆکی لەمافەڕەواکانی ئێمە بکەن و هەوڵ بدەن هەرچی کارێکی نایاسایی لە ئێستاو لە ڕابوردو بە میزاجی پارتی و یەکێتی لە دژی هاوڵاتیان ئەنجامدراوە و ئەنجامدەدرێ بە توندی دژی بوەستنەوە هەرچی پارەو بودجەیەك کە هی خزمەتگوزاریەکانی هاوڵاتیانە و بەنایاسایی لەلایەن بەرپرسانەوە بردراوەو بۆ سودی شەخسی بەکار هاتوە بە ژمارەو داتا بە پێێ یاسا پێیان پەیدا بکەنەوە هەوڵ بدەن هەیکەلی دامو دەزگا ئیداریەکان سەر لەنوێ بنیات بنێنەوە چونکە لەڕاستیدا ئەوەی یەکێتی و پارتی ناویان لێناوە دام و دەزگاو ئیداراتی حوکمەت هیچی بەسەر هیچەوە نیەو تەنها بەس بەناو ئیداراتە و لێوان لێوە لە گەندەڵی و فەسادی ئیداری و بوەتە جێژوانێکیش بۆتێرکردن و بەتاڵکردنەوەی ئارەزوی بەرپرسە داوێن پیس و ناوگەڵ ئاڵۆشەکانی ئەم دو حیزبە. ئێستاش کە هێزەکانی ئاسایش و ناو خۆ کە لەو گەندەڵی ئیداری و فەسادە بێبەش نیەو سەرەڕای ئەوەش هەریەك لە ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی هەولێر کە سەرانی ئەو دو حیزبە ئیدعایان دەکرد یەك دەگرنەوە تا ئێستاش یەکیان نەگرتۆتەوە و بودجەشیان جیاوازەو ئەم یەكنەگرتنەوەیەش بۆتە درزو کەلێنێك تا پیاو خراپان بتوانن بە مەرامە گڵاوەکانی خۆیان بگەن . لەسەر ئەو بێسەرو بەریەی ئاسایش و هێزەکانی ناو خۆ . ئەندام پەڕلەمانی لیستی گۆڕان عدنان عوسمان هەوڵی داوە بەزنجیرە لێدوان لەسەرئەو بێسەرو بەریەو ئەو گەندەڵیانەی ناو ئاسایشی گشتی سلێمانی بدات و پەڕلەمان و خەڵکی کوردستانی لێ ئاگادار بکاتەوە ئەوەش تەنها بە مەبەستی ئەوەی ئاسایش بەخۆیدا بچێتەوەو ئەو کەمو کوڕیانە نەهێڵێ و بەڕاستی ئاسایشێك بێت تەنها لە خزمەتی هاوڵاتیاندا بێت و پارێزەری سەرو ماڵی هاوڵاتیان بێت نەك حیزب کوا لەو زنجیرە هێرش و پەلامارانەی کرایە سەر هەندێك لەلایەنگران و هەڵسوڕاوانی لیستی گۆڕان ئایا کەسێکیان بۆ دەسگیر کرا بێگومان نەخێر ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێ کە ئاسایشی گشتی سلێمانی تەنها پارێزەری جەلالیەکانە نەك خەڵکی سلێمانی بەگشتی..؟ کەچی ئاسایشی گشتی سلێمانی داوای یاسایی بە رز کردۆتەوە بۆ سەرۆکایەتی پەڕلەمان و داوای کردوە متمانە لە عدنان عوسمان بسەنرێتەوە لەبەر ئەوەی پەردەی لەسەرسوڕو نەهێنی و گەندەڵیەکانی هەڵماڵیون. ئاسایشی سلێمانی ئەوەی لەبیر چوە کە عەدنان عوسمان و ئەندام پەڕلەمانەکانی تری لسیتی ئۆپۆزیسیون بە کۆی دەنگی خەڵکی کوردستان چونەتە ئەو شوێنەو هەر خەڵکی کوردستانیش دەتوانێ متمانەیان لێبسەنێتەوە نەك ئاسایش . مەگەر لەحاڵێکدا یەکێك لەو ئەندام پەڕلەمانانە بە بەڵگەوەکارێکی دور لە ئەخلاقیەت و قێزەون ئەنجام بدات ئەوکات ئاسایش بۆی هەیە خۆی لەو ئیشە هەڵقورتێنێ دەنا ئەم خۆ تێهەڵقورتاندن و داوای یاسای تۆمار کردنە لەسەر عەدنان عوسمان و داواکردنی لێساندنەوەی متمانە لێی زیادەڕەویەو دەست خستنە ناو کارو باری پەڕلەمانە لەلایەن ئاسایشی گشتی سلێمانیەوەو شکاندنی کەللە شەکرێکی زلەو ئەوەش نیشان ئەدات کە ئاسایشی گشتی سلێمانی کە حاکمێك بەرپرسیەتی فڕی بە یاساو بڕگەو دەستوری پەڕلەمانەوە نیەو هەر لە گۆترە قسە دەکات..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست