کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەندێك هەیە دەڵێت پێویستە مرۆڤ لە هەر وانەیەك دەرسێك وەر بگرێ.

Saturday, 21/02/2009, 12:00


ئێمەی کورد بەرامبەر بەم پەندە زۆر کەمتەرخەمین

لە بەر ئەوەی نەك لە وانەیەك دەرسێكمان وەرگرت . بە ڵکو لە هەزار وانە دەرسێکمان وەر نەگرت . ئایا دەبێت مرۆڤی کورد ئەوەندە ئەقڵ و بیر کردنەوەی لاواز بێت هەست بە وە نەکات کە جارێك ویستی بە قەڵەم بازێك لە زێرابێکی مەودا فراوان بپەڕێتەوە بەڵام نەتوانێ و بکە وێتە ناو زەڵکاوەکە. بەڵام سور بزانێ‌ کە هەرگیز ناتوانێت بە بازدانێك ئە و زێرابە ببڕێت کەچی دەرس وەر نەگرێ و دوبارەو سی بارەی بکاتەوە سوریش بزانێت کە بە هەمان شێوە دەکەوێتەوە ناو بۆ گەناوەکە . لە ڕاستیدا دەبێت بە و مرۆڤە بوترێت چی بێگومان گێل . بۆیە داوای لێبوردن لە هەمو تاکێکی کوردی ئازادی خوازی ئەم کوردستانە دەکەم.

ببورن کە دەڵێم ئێمە هەمومان گێلین ئەگەر گێل نەبوینایە بۆ ماوەی 19 ساڵی ڕەبەق. ناڵێم بەرپرس بەڵکو دەڵێم کۆمەڵێك شەلاتی و پیاو کوژو دزو داوێن پیس و سیخوڕی وڵاتان لە ژێر پەردەی دیموکڕاتی و مافی مرۆڤ و دروشمی بریقەداردا نەیان دەتوانی گاڵتە بە ژیان و ئەقڵ و شەرەف و کەرامەتمان بکەن 19 ساڵە بەم چاوانەی خۆمان دەبینین و دەبیستین و دەخوێنینەوە کە ئەمانە چۆن دزێکن چۆن مافیایەکی نێو دەوڵەتین چۆن داوێن پیسێکن لە کوردستاندا بە پارەی دزراوی خۆمان بەرامبەر بە تاکی کوردی دۆخینەکانیان لە پێشەوە حازرو بزر بەدەستەوە بۆ دامرکاندنەوەی ئارەزوە سێکسیەکانیان کە چی لە بەرامبەر دوژمنانی کوردستان هەر ئەم فس فس پاڵەوانانە دۆخینەکانیان لە دواوە ئەکەنەوە بە تایبەت بۆ وڵاتانی دراوسێ ببورن دوژمنە سەر سەختەکانمان وەك تورکیاو ئێران و سوریابگرە ئێراقیش.19 ساڵە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانیان کردۆتە داشی دامە گاڵتە نەبێت پێیان ناکەن. ئەگەر بێ ئەخلاق نەبن چۆن کەسێكی خوێڕی لە کاتی وەرگرتنی موچەدا بە خانوادەی شەهیدان دەڵێت جا کێ بە کوڕەکەتان یان بە مێردەکەتانی وت تا خۆی بە کوشت بدات.؟.19 ساڵە بە تەغار درۆمان بۆ ئەکەن کەچی سوكو باریك وەك نە بامان دیبێت نەباران بڕوایان پێدەکەین . لە بیرتانە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بۆ دەنگ دان پێیان چۆن سنگی خۆمان ڕەپێش دەخست؟ لەبیرتانە دروشمەکانی کە گوزارشتی لە پاکی و بێگەردی حاکم قادر دەکرد تیایدا نوسرابو (گەر دەتەوێ شارەکەت هەمیشە پاکو خاوێن بێت گەر دەتەوێت نوێترین سەوزەو میوەو پێداویستیەکانی ڕۆژانەی ژیانت لە نزیکترین شوێن لە گەرەکەکەت بە هەرزانترین نرخ دەست بکەوێت دەنگ بدە بەحاکم قادر بۆ سەرۆکی شارەوانی سلێیمانی) کەچی ئەوە خزمەت گوزاریەکە بو کەبینیمان. گرانیش ئەوە خۆتان و گیرفانتان شاهیدە. ئەوە چش من بەم چاوانەی خۆم لە دوای هەڵبژاردن دەیان جار ئەو حاکم قادرەم لە شیوو دۆڵەکانی لای کانی بەردینە بینیوە کە بەبێ حیمایە لە ناو سەیارەکەیدا خەریکی کاری غرامی بو . پێتان سەیر نەبێت کە دەڵێم ئەمانە خۆمان کردمانن بە کەڵەگا بە سەر خۆمانەوە. بۆیە گوناه نی یە کە جارێکیش ڕەخنە لە خۆمان بگرین چونکە خۆمان سەبە بکاری دروستکردنی ئەم وەزعەین . هەر خۆمان بوین وامان کرد کە کابرایەکی شەللاتی و فول سێکسباز لە کۆڕێکدا پێمان بڵێت کۆمەڵگەی کوردی سەگە نانی بەرێ پێت ناوەڕێت. دواجاریش جەلۆ بە ڕۆژنامە نوسان و کەسانی نیشتمان پەروەر بڵێت ئەوەی ڕەخنە لە من دەگرێت سەگەو بە مانگە شەو دەوەڕێت. مەسعودیش بە کورد بڵێت بێ قیمەت. نێچیریش بڵێت تەمبەڵ . دەیان ئیهانەو سوکایەتی تر کە لە ڕابوردو بەم گەلی کوردە کراوە. ئەمانە ئەوەندە شەللاتین لە دروست کردن و داهێنانی سینارێوی جۆراو جۆردا (ڕاسپۆتین و برایم زەبۆک) وەك مەڕی گێژ وان لە چاو ئەم کۆمەڵە دزەی خۆمان بەدەستی خۆمان کردمانن بە کەڵەگا بە سەر خۆمانەوە. بۆیە دەڵێم هەڵەی ئێمە تاوانی ئێمە

لەوەدایە کە لە هەزار وانە دەرس وەرناگرین . دور نیە لە هەڵبژاردنی داهاتو ی ئەمجارەش وەك جارەکانیتر بۆ دەنگدان پێیان. ببینەوە سوار چاکی مەیدان سنگ دەر پەڕێنینەوە . بۆیە دەڵێم با چیتر سەر کز نەکەین . بەم دەهۆڵە کوتینە تازەیەی مەکتەبی سینارێۆی یەکێتی و جەلۆی دز تەفرە نەخۆین. چیتر بە قسەی کورتە بنە پۆبنە سورەکانی پارتی هەڵ نەخە ڵە تێین . ئە گەر ئەمجارە تەفرە بخۆین بە سەراحەت دەڵێم نە هەولێری هۆلاکۆ بەزێن و نە سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانی و تەواوی کوردستان جێی پیاوانی تێدا نەما.....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە