کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تکایە ناوی زیندانی بەناو چاکسازی مەعسکەرسلام بگۆڕن بۆ زیندانی مەرگو سوکایەتیپێکردن

Tuesday, 23/03/2010, 12:00


لە هەمو وڵاتاندا زیندان هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە بەهەر هۆیەکەوە بێت لە یاساو ڕێسای ئەو وڵاتە لا ئەدەن یان کاری دزی و کوشتن و دەست درێژی سێکسی و کاری بەدڕەوشتی ئەنجام ئەدەن یان بازرگانی بە موادی موخەدەرەوە ئەکەن یان بەشێوازێکی ترکاری سیخوڕی و موخابەراتی و تیرۆرو تەقینەوە دژی وڵاتەکەی خۆیان و بەقازنجی وڵاتێکی تر ئەنجام ئەدەن . ئەم کەسانەش واتە کەسی لەیاسا لادەر بەزۆری لەو وڵاتانەدا نەشونوما ئەکەن کە یاسا تیایدا سەروەر نیەو کۆمەڵێك چەتەو مافیا بەڕێوەی ئەبەن.

هەموشمان ئەزانین زیندان لەو وڵاتانە یاساو ڕێسای تایبەتی خۆی هەیە کە لەلایەن لیژنەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتوەکان داڕێژراوەو کاری پێدەکرێت . لەهەر زیندانێك لە زیندانی ئەو وڵاتانەو لەلایەن هەر کاربەدەستێکی زیندانەکان. مافی مرۆڤ پێشێل بکرێت ئەوا نەك هەر کاربەدەستانی زیندان بەڵکو سەرۆکی حوکمەت و سەرۆکی وڵاتیش ڕو بەڕوی لێپرسینەوەو سزای یاسایی ئەبنەوە.

لەم کوردستانەی لەمەر خۆشمان لە سایەی هێنانە کایەی ناعەدالەتی و نا یەکسانی و داتەپاندنی ژێرخانی ئابوری کوردستان و دزینی بودجەو قۆرخ کردنی هەمو کارو کاسبیەك و برسی کردنی خەڵکی کوردستان لەلایەن بەرپرسە مافیاکانی هەردو حیزبی بنەماڵەی جەلال و مەسعودەوە. زۆرێك لە هاوڵاتیانی ئەم کوردستانە توشی لەڕێلادان و کاری نابەجێ بون و ئاخنرانە زیندانەکانەوە. بەڵام ئەوەی مایەی پێکەنینە خودی سەرانی ئەم دو دەسەڵاتەی زیندانیان بۆ خەڵکی کوردستان داناوە بەناوی چاکسزایەوە. کەچی خۆیان هەمو مواسەفەتێکی لە ڕێلادانی وەك دزینی بودجەی خەڵك وەك کاری سیخوڕی و نیشتمانفرۆشی و جاشیەتی بۆ وڵاتانی ئیقلیمی وەك زۆربەی زۆری بەرپرسانی ئەم دو حیزبە فایلی سیخوڕیەکانیان ئاشکرایە . فڕاندن و زیندانی کردن و کوشتنی بە کۆمەڵی خەڵکی کوردسان ئەوەی لەشەڕی ناوخۆدا کردیان و کاری نایاسایی وەك بازرگانیکردن بە موادی موخەدیرو و داوێن پیسی و هەڵکوتانە سەر ماڵی هاوڵاتیان . بەڵام لەم وڵاتە یاسا نیە ئەگەر یاسا هەبێت و یاسا سەروەر بێت چۆن ئەبێت دزو پیاو کوژو مافیاو تلیاك چی و سیخوڕ و داوێن پیس زیندان بۆ خەڵك دابنێ . یان کۆنە جاش خەفیفەیەكی وەك وەستا حەسەن و حاکمێکی پیاو کوژو داوێن پیسی وك حاکم قادرو دەیان و سەدانی تریان کە هەریەکەو بە چەندین تۆمەت تاوانبارن وڵات بەڕێوەبەرن سەیرە دەسەڵاتێك خۆی هەمو مەرجەکانی تاوانباری تیابێت و بشیەوێ تاکی کور چاك بکات. لەوەش سەیرتریش ئەوەیە دوای ئەوەی ئەو زیندانیە ماوەی حوکمەکەی تەواو ئەکات و یان ئەو لایەنەی دەعوای لەسەری هەیە تەنازولی بۆ ئەکات و لێی خۆش ئەبێت واش ئەو زیندانیە ئازاد ناکرێت هەر لە زیندان ئەیهێڵنەوە تاسەرۆکەکەی 31 ئاب مەسعودی بەناو سەرۆکی دزو ئەنفالچی و داوێن پیسەکان. وەك ئاوی حەمام ئەیکا بە پیاوەتی و بە منەت بەسەر کەسوکاریانەوە تا وای نیشانبدات کە جەنابی سەرۆك بەخشندەیەو مرۆڤ دۆستە و لەگەڵ خەمی خەڵکیدایە.

زیندانی بەناو چاکسازی مەعسکەر سەلام تەنها بۆ سوکایەتی پێکردن و لەناو بردنی تاکی کورد دانراوە نەك بۆ چاکسازی. ئەوەتا لەماوەی ئەم چەند مانگەی ڕابوردو لەلایەن دەسەڵاتی قەرەقوشی بنەماڵەی جەلال دەیان پێشێلکاری ماڤی مرۆڤی تیا ئەنجام دراوە کە زۆربەیان ترسناکن وەك ئەوەی لە دوای هەڵبژاردنی 7 ـ 3 کە سەرانی جەلالی و کاسە لێسەکانیان زانیان زیندانیەکان دەنگیان داوە بە لیستێکی دەرەوەی لیستی دەسەڵات کەوتنە سوکایەتی پێکردنی زیندانیەکان بە بەهانەی جۆراو جۆر و دواتریش کە زیندانیەکان ئامادە نەبون ئەو سوکایەتیەی ماستاو چیەکانی دەسەڵاتی مافیایی جەلال قبوڵ بکەن و پەلاماری سجنەوانەکانیان داو بەر پەرچیان دانەوەو سوکو ڕیسوایان کردن و چەکیشیان لەهەندێکیان ساند دواتر چەتەکانی بەناو ئاسایشی سلێمانی هەڵیان کوتایە سەریان وکوێرانە دایاننە بەر ڕێژنەی گوللە و هەشت زیندانیان لێ بریندار کردن بەڵام چونکە یاسا لە ژێر قۆندەرەی سەرانی مافیادایە بێ لێپرسینەوەو سزادان ئەوانەی بەو کارە نامرۆڤانە هەستان وەك بەرزەکی بانان بۆی دەرچون ئەوەتا ئەم جارەش بەپێێ نوسراوی ڕاپۆڕتێکی ڕۆژنامەی هاوڵاتی کە لەڕۆژی 22 ـ 3 ـ 2010 بڵاوی کردۆتەوە زیندانیەکی تر بە ناوی فتاح لە زیندانی بەناو چاکسازی سلێمانی دوای ئەوەی بە قسەی خۆیان ئەو زیندانیە نەخۆشی دەرونی هەبوەو شێت بوە بۆیە خراوەتە زیندانی ئینفرادیەوە بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە . من ئەپرسم ئایا کەسێك نەخۆشی دەرونێ هەبێت دەبێت ئەوەندەی تر دەرونی تێك بدرێ و ئیهانەو سوکایەتی پێبکرێت و بخرێتە زیندانی ئینفرادیەوە یان ببرێتە لای پزیشکی تایبەت بە نەخۆشیە دەرونیەکان و لە ژێرچاودێری وردی پزیشکی دابێت تا دەرونی ئەهوەن ئەبێتەوە. هەر ئەم لێدوانەی کار بەدەستانی ئەو زیندانە کە دەڵێ ئەو زیندانیە بۆیە خراوەتە زیندانی ئینفرادیەوە نەخۆشی دەرونی هەبوە پەلاماری سجنەوانەکانی داوە گومانی ئەوە دروست ئەکات ئەو زیندانیە خنکێنرابێت ئەو لێدوانە چەواشەکاریانەی کار بەدەستانی ئەو زیندانە ئەوە دەر ئەخات کە ماڤی مرۆڤ لەو زیندانە نەك هەر پێشێل ئەکرێت بەڵکو هەر نیشە . بۆیە وا چاکترە ناوی زیندانی چاکسازی مەعسکەر سەلام بگۆڕن بە زیندانی سوکایەتی پێکردن وڕوخاندنو لەناوبردنی مرۆڤه‌کان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە