هێرۆی ژنی تاڵەبانی. بەڵێ ئێوە نەك حوتن لە حوتیشتان تێپەڕاندوە
Wednesday, 23/09/2009, 12:00
هێرۆی ژنی تاڵەبانی. وەك هەموجارێك کە فێر بوە بە کورتی قەپ لەدارو بەردی ئەم کوردستانە ئەگرێ و مەکر بازانە دزیو ڕاوە ڕوت و خیانەتەکانی بنەماڵەکەیان و جەلالیەکان بە خەبات و شۆڕشگێڕی بە ئێمە دەفروشێتەوە . ئەمجارەشیان لە ژمارە147 ی خاکدا زۆر بەکورتی. هاتۆتە قسە و دەیەوێ لەم ڕێگەیەوە هەندێ مەدح و ستایشی خۆی بکات کەوا زۆر دڵسۆزە بۆ کلتورو کەلەپورو شوێنەوارو ڕەسەنایەتی کوردو فەقیرو هەژارو خەڵکی ستەم لێکراوو زوڵم لێکراو بەتایبەتی خەڵکی سلێمانی کە چەندین ساڵە بەدەست باندە دزەکەی تاڵەبانی مێردی و دارو دەستە ڕیسواکەیەوە لە گیانەڵڵا دان.
هێرۆ دەڵێت ئەم ئێوارەیە برادەرێك تەلەفونی بۆ کردم ؛ وتی برایەك لەسەر تۆ توشی دەمەقاڵە بوە . وتم بۆ..؟ وتی لەسەر حەمامی سورەت
زۆرم لاسەیر بو . من چ پەیوەندیەکم بە حەمامی سورەتەوە هەیە؟ وابزانم لە دوای ڕاپەڕینەوە کە هاتوینەتەوە سلێمانی ئەمە یەکەم جارمە کە گوێم لەو ناوە بوبێت. بۆیە بە برادەرەکەم وت نەختێ لێم بوەستە با سۆراغێکی بکەم، چونکە ئەم ڕوداوە دو ڕوداوی بیر خستمەوە . چەند ساڵێک بەر لە ئێستا چەند کەسێك پێیان وتم، کە گوایە من ناهێڵم هیچ پڕۆژەیەک لەسەر گۆیژە بکرێت. زۆرم لا سەیر بوو. من بۆ بەربەست بم لەبەرامبەر پڕۆژەی گۆیژە، یان گۆیژە چ پەیوەندیەکی بە منەوە هەیە.؟ خۆ من حوت نیم..؟ |
* هەمو خەڵکی سلێمانی باش دەزانێ کە جەنابتان نەك حوت و نەهەنگن بەڵکو لە حوتیشتان تێپەڕاندوەو زۆر بە زیادیشەوەو کەچی هەرگیزیش تێر نابن. دیاریشە کە زۆر شەیدای داگیر کردنی خاك ئاوو دارو بەردی ئەم کوردستانەن و هەمیشەش لە هەوڵدان بۆ تاپۆکردنی لەسەر خۆتان و بنەماڵەکەتان بە شێوازی جۆراو جۆرو ناشەرعی . ناونانی تەلەفیزۆنەکەتان و ئەم گۆڤارە پەڕپوتەی کە مانگانە ناخی پڕ لە ڕق و قین و دوژمنکارانەتانی بەرامبەر بەخەڵکی سلێمانی بە پارەی دزراوی میللەت تیا بەتاڵ دەکەنەوە بەناوی (خاك) هەر لەو شەیداییەتانەوە هاتوە کە چەند شەیدای خاکن بەو مانایەش نا کە دڵسۆزبن بۆ خاك و ئاوی ئەم نیشتمانە بەڵکو بەو مانایەی دەستبگرن بەسەر هەربستە زەویەکدا کە شوێنێكی شیاو بێت بۆڤێلاو قومارخانەو دەسکەوتنی بڕێك پارەی کاش لێیەوە. ئەوە لای خەڵکی سلێمانی و لای مناڵیش ئاشکراو ڕونە. لەبەر ئەوەی ئێوە کورد نین. تەنهاو تەنها باندێکی دزی و داگیرکارین ئەگەر کورد بونایە و دڵسۆزی ئەم خاكو نیشتمانە و کلتورو شوێنەوارو کەلەپوری بونایە. بێگومان شارەزایی تەواویشتان لەم کوردستانەو لە گەڕەکو کەلاوەو لە هەر بستێكی ئەم شاری سلێمانیە دەبو کە هەر کۆڵان و گەڕەکو کەلاوەیەکی ئەم شارە بە سەدان و هەزاران یادگاری پڕ تاڵ و شیرینی و گیانبازی وچالاکی پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکانی ڕۆژگاری سەختی خەباتی تیا تۆمار کراوە. نەك باندێكی وەك ئێوەی دز . ئەوکاتیش دەتانزانی (حەمامی سورەت) چیەو لە کوێ یە . چۆن؟ کام کوردی ڕەسەن و نیشتمان پەروەری ئەم شارە هەیە نەزانێ حەمامی سورەت چیەو لە کوێیە.؟ ئەوە هەر دزەکانی وەك جەنابتانن کە لەبەر ڕبواردن و لە تەڕی خواردن و لە وشکی نوستنی. زوحاك ئاسا لەبەرزایی شاری سلێمانی لە دەباشان بەسەر سەری خەڵکەوە بڕیاری دزی و ڕاوەڕوت و داگیر کردن و ماشینەوەی پاروی دەمی مناڵانی ڕەش و ڕوتی ئەم کوردستانە دەدەن تەنانەت واتان لێهاتوە ناوی خۆشتان بیر چۆتەوە . چ جای حەمامی سورەت.
هەر لەم نوسینەیدا هێرۆ دەڵێت چۆن ناوی من کەوتە ناو کێشەی حەمامی سورەت یان ئەمیش وەك کێشەکەی گۆیژەیەو یان وەك ئەوەی ئەو ڕۆژە چوم قوماشی قەنەفە بکڕم چونکە بەرگی قەنەفەکانمان کۆن بوبون پێویستیان بە گۆڕین بو کەچی لێیان کردم بە حیکایەت کە گوایە من چوم سەیری خانوێکی شەقامی مەولەوی بکەم تا بیکڕم . |
بە ڵێ ئێمەی خەڵکی سلێمانی دەمێکە شارەزای مەکربازی و فاکو فیکەکانی جەنابتین و چاك ئاگاداری ئەوەشبوین کەجەنابتان لە هەوڵی ئەوەدابون نەك دوکانێك بەڵکو هەر لە لای فولکەی کۆترەکەی بەردەم میوانخانەی حەسیب ساڵحەوە کە کراوەتە دەروازە بۆ چونە ناوشار بە سەرجەم دوکانەکانی ئەمبەرو ئەوبەریەوە هەتا پردەکە داگیر بکەن بەڵام سوپاس بۆ خوا ئەو خەون و ئاواتەتان نەهاتە دی.
یان ئەم پیرێژنە خوا گرتوە دەڵێت هەرگیز ئێمە بنەماڵە نین و وشەی بنەماڵە هەر لە مناڵیەوە بە من نامۆیە واتە خۆشیم پێی نایەت |
ئەی پیرێژن ئەگەر وایە پێمان ناڵێن بۆ بەرزایی شارتان لێگرتوین و بونەتە دێوەزمە بەسەر سەری خەڵکی ئەمشارەوەو ڕۆژانە بنەمالەکاتان و باندە دزەکەتان بڕیاری قەرەقوشیانەی ناڕەوای نانبڕین و دەرکردنو دورخستنەوەی خەڵکی لەسەر کارەکانیان بە بیانوی ئەوەی دەنگیان بە بنەماڵە و لیستی کەرەکە دێزەکە نەداوە. دەدەن. دەك خوای گەورە لە ئاهی ئەومناڵانەی لەم جەژنەدا بە هۆی بڕیاری جەلالی مێردتەوە کە دەرکردن و نانبڕینی باوکو براو کەسوکاریانی لێکەوتەوەو. بێ جل و بەرگو بێ جەژنانەو بێ خواردنی ژەمێكی خۆشی جەژن بون. بتان گرێت و توشی دەیەها نەخۆشی بێ چارسەر بن. ئەگەر تۆ دزو درۆزن و دو ڕو نەبویتایەو لە ناخی دڵتەوە دڵسۆزی خەڵکی ئەم شارە بویتایە نەت دەهێشت جەلالی مێردت بڕیاری نان بڕینی خەڵک دەربکات. لە کاتێکدا ئەو دەرکراوو نانبڕاوانە زۆربەیان خانوادەی شەهید بون و کۆمەڵێک مناڵی هەتیویان بە ملەوەیەو زۆربەی زۆریشیان خەڵکی تێکۆشەرو شەرافەتمەندی ئەم شارەن و بەدرێژایی ژیانیان ڕۆژێك لە ڕۆژان حەسانەوەیان بە خۆیانەوە نەدیوە کەچی باندیكی دزی وەك ئێوە وەك نەعوزوبیللا خوای ئەم شارە بن. دێن بڕیاری نانبڕینیان ئەدەن ئەی ئەوە لە حوت تێپەراندن نیە ..؟. بەڵام ڕوی درۆزن ڕەش بێت و خوای گەورە خەجاڵەتتان بکات. وەك چۆن هەمیشەش هەر خەجاڵەت بون . دڵنیابە وەك پەندێكی کوردی هەیە. کە دەڵێت خوا تۆڵەی بزنی بێشاخ دەستێنێ بێگومان خوا ئەو هەقەتان لێدەکاتەوەو زۆر بە زیادیشەوە. ئەو کات نەك لەلای میللەت کە سوکو ڕیسوا بون بەڵکو لای خوای گەورەش بەهەمان شێوە سوکو سەلیم و ڕیسوا ئەبن. دیارە جەنابتان بەو تەمەنەو بەو پیریەش لە جیات ئەوەی ڕو بکەنە خوا پەرستی و تۆبە بکەن کەچی تائێستاش لە خەوی خەفڵەتان بەڵام دیارە ئەوی دزبێت و هەمیشە لە خەمی گیرفانی دابێت و خائین و نیشتمان فرۆش بێت . کەی ویژدانی هەیەو کەی خوا دەناسێ و کەی خوای لە بیرە ..؟ ئێوه نهك پێویسته بکرێنه حیکایهت بهڵکو پێویسته دزی و بێئابڕویی نیشتمانفرۆشی و کهڵهگایهتیتان و فڕاندن و زیندانی کردن و کوشتنی خهڵکی بێتاوان و داگیرکاری و ئهو سوکایهتیهی به ئاشکرا به خهڵکی کوردستانی دهکهن وهك فلیمهکانی هیتلهرو مۆسۆلینی و سهدام و لهشکری مهغۆل. بکرێته فلیم تا نهوهکانی داهاتو بزانن که بنهماڵهکهتان و بانده دزو مافیاکهتان چۆن ههڵس و کهوتی بهرامبهر بهخهڵکی کوردستان کردوهو بگره له زۆر کاتدا لهوانیشیان تێپهڕاندوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست