کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ڕزگاربون لە کۆیلەتی و گەیشتن بە ئازادی پێویستە قوربانی بدەین

Saturday, 08/05/2010, 12:00


ئەگەر چی ژیان و ڕوح لای هەر مرۆڤێك شیرینە بەڵام شیرینترین و پیرۆزترین ئامانج لای مرۆڤی ژیر ئازادیە هەر بۆیە مردن لە پێناوی ژیان و ئازادیدا شیرینترەو نەمری هەمیشەیی یە. وەك چۆن سەد ساڵ ژیان بە کۆیلەتی ژیر دەستەییەو یەکسانە بە هیچ. هاورێمان کاکە سەردەشت عوسمانیش لە پێناوی وەدەست هێنانی ئازادی دا وەك ئەستێرە کشاو ڕوحی پاکی بە شوێن هەنگاوە پیرۆزەکانی هاوڕێمان سۆرانی مامە حەمە. دا گەیشتە چڵە پۆپەی هەرگیز نەمری . کاکە سەردەشت عوسمان چاك دەرکی بەوە کردبو
کە لە سایەی سەری دو بنەماڵەی دڕندەو خوێنڕێژو دزو جەردەوە کە مەسعودو جەلالن ئەم کوردستانە بۆتە قەفەزو زیندانێك بۆ ڕوڵەکانی و هەناسەدان و بیرکردنەوەو دەربرینی ڕای جیاواز و تەنانەت عاشق بون بە خەیاڵ و خەو بینینیش ئەگەر بە خواستی سەرانی بنەماڵە نەبێت یاساخ و تاوانە. ئاخر سەرانی بنەماڵەی دواکەوتوی مەسعودو جەلال لە کوێ مانای ئازادی ئەزانن.؟ ئەوان کە بەدەست داگیرکەرانی کوردستانەوە بونەتە فوتباڵ و هەر ڕۆژ بەلایەکدا شەقیان ئاڕاستە ئەکرێ و کڵاویان لەسەر ئەنرێ هیچ کاتیش حەیا نایانگرێ وەك شەمشەمە کوێرە خزاونەتە سەری ڕەش و قەڵاچوالانەوە کەچی لەناو خۆماندا فس فس پاڵەوانن و هەمو بەرزاییەکانی ئەم خاکەیان لێگرتوین ئێمەش لە دامێنەوە. لەوێوە وەك کۆیلە لێمان ئەڕوانن بەڵام لەبەرامبەر ئیمەی ڕۆڵەکانی گەلی کورد جەللادن و ئێمەش قوربانی ئەوان تەنها لە خەیاڵی دزینی بودجەو بازرگانیکردنن بە ئێسکو پروسکمانەوە تا زیاترو زیاتر سەرمایەکانیان کەڵەکە بکەن. هەڵبڕینی دەنگی ئازادی ئێمە لە کەللەی پوت و گوی پڕ لەچڵکی سەرانی دەسەڵاتدا ناسازە و حەساسیەتیان پێی دێ و حساباتی بانکەکانیان لێ تێك ئەدا. ئەوان تەنها دەیانەوێ ئێمە دەست بگرین بە کڵاوی خۆمانەوە . بۆیە دەڵێم کاکە سەردەشت عوسمان کاکە سۆرانی مامە حەمە ئێوە بوێر بون ئێوە پڕ بە گەرو هاوارتان کرد ئازادیمان ئەوێ چیتر کۆیلەتی قبوڵ ناکەین چیتر ئەم دزی و خۆ دەوڵەومەندکردنە لەسەر خوێن و ئێسکو پروسکی ئێمەی ڕۆڵەکانی ئەم گەلە ستەم دیدەیە قبوڵ ناکەین چیتر دەست ناگرین بەکڵاوی خۆمانەوە چونکە ئێوە دەتان زانی دەنگ هەڵنەبڕین و دەستگرتن بەکڵاوەوە ژیان نیە و کۆیلەتیە مردنێکی لەسەر خۆیەو یەکسانە بەهیچ . هیوادارم هەمومان دەرس لەو وانەیە وەر بگرین کە هاوڕێمان سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە وتیانەوە. بۆیە سەری شۆڕو کەللەی پوتی سەرانی بنەماڵەی جەلال و مەسعود وا لە ژێر پێیە پیرۆزەکانی ئێوەدا. مردن و سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی ئازادی بۆ سەرانی بنەماڵەی تیرۆریست و خوێنڕێژ ...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە