کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕیسوایی و سەر شۆڕێ بۆجاش قەڵەم و کاسە لێسەکانی بنەماڵەی جەلال و مەسعود

Friday, 03/04/2009, 12:00


لەسەرو بەندی ئە و نارەزایەتیە فراوانەی لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە دژ بەم دو دەسەڵاتە دزو مافیا و داوێن پیسە هەمو کوردستانی گرتۆتەوە و کەس دانی خێریان پیانانێ. چونکە دزی و داوێنپیسی و نیشتمان فرۆشی و جاشیەتیەکانیان ئەوندە زۆر و کەڵەکە بووە مرۆڤ بیز دەکاتەوە لە شاشەی تفلێکردووه‌کانیشیانه‌وه‌، سەرو چاوی بەد فەساڵیان ببینێ . دوا بەدوای ئەوەش لەم کات و ساتەدا کە نزیك بە هەڵبژاردن ئەبینەوە ئەم دوو بنەماڵەیە ترسیان لێنیشتوە و بە ئاشکرا ئەو ترسە بە ڕوخساریانەوە دیارە. کۆمەڵێك جاشقەڵەم و کاسە لێسیان هانداوه‌، کە بە خەڵکی ناڕازیی و بە ڕۆژنامەنووسان و میدیای ئەهلی بوەڕن تا لەم ڕێگەیەوە بتوانن هەندێ لە ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کەم بکەنەوە و کەسایەتی کەسانی تێکۆشەرو نیشتمان پەروەرو ڕۆژنامە نوسانی بەرەی میللەتی ناڕازی لەکە دار بکەن . بۆ ئەو مەبەستە جەمال عەبدوڵای زوڕناژەنی بنەماڵەی تاڵەبانی کە لە بەرامبەر ڕاستیەکانی خەڵكی کوردستان کە لە دیمانەیەکی تەلەفونی ڕادیۆی نەوا کە لە ماوەی ڕابوردو لەگەڵی کراو خۆی بۆ نەگیراو ڕاوەشایه‌وه‌ و هەڵچو، لیکاو بەدەمیا ئەهاتە خوارێ.
ترسنۆکەکەی حەسیب قەرەداغی کە ناوی خۆی ناوە ئازا قەرەداخی لە ڕۆژنامەی هەولێر درۆدا. بە ڕاستو چەپدا زوڕنا لە بەرامبەر دەسکەوتنی پۆل و پارەو بەرماوەی بنەماڵەدا لێدەدەن. کاوە عەبدوڵای جاش قەڵەمەکەی کوردستانی نوێ و دەیان جاش قەڵەم و کاسە لێسی تریان... یەکیان ڕۆژنامە نوسان بە کەسانی ئیزعاجکەرو بەوانەیان ئەشوبهێنن کە لە ڕۆژانی سەیران و گەشتو گوزاردا لە ڕێگەی سەرەکی لادەدەن و تەپوتۆز دەکەن و ژینگە پیس ئەکەن و خەڵکی کوردستان ئیحراج دەکەن .. یەکیان ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی نیشتمانپەروەر و ناڕازی بە تێکدەر و حەسود بەو دەسەڵاتە لە قەڵەم ئەدا و بە نۆکەری بێگانە وچی و چی ئەشوبهێنێ و یەکیان لە پەناوە بۆ چەواشەکردنی خەڵکی کوردستان دەیەوێ زەبر لە ڕۆژنامە نوسانی ئەهلی و میدیای ئازاد بسرەوێنێ وەك(ڕەنج سەنگاوی) و بەرنامەکەی کە بەنج سەنگاوی لەلایەن دەسەڵاتی بنەماڵەوە بەنج کراوە. وا دەزانێ خەڵکی کوردستان ئەوەندە گێلە و نازانێت کە ئەم دەسەڵاتە کاتێك ترسی لێدەنیشێت پێویستی بە زوڕنا ژەن و تاکتیکچی وەك ئەوان دەبێت تا لە ڕێگەی بەرنامەیەکی داتاشراوی وەك بە ناو چاوی سێیەم شانۆگەریەك دروست بکات و خەڵکی پێ تەفرە بدات، وەك ماوەی ڕابوردوو، کە جەنابی حاکم قادری داوێنپیسیان بانگ کردبو..
بە رنامە کە هەرچەندە سینارێۆ و داتاشراو بوو، بەڵام حاکم قادر خوا خوای بو نەجاتی بێت کاتێك کە لاوەند نەوزاد ڕووبەڕ و باسی دزیەکانی حاکم قادری ئەکرد . ئاخر ئەوە ئەگەر شانۆگەری و سینارێۆ نەبوایە و ڕاست بوایە، ئێستا کەسێكی وەك لاوەند نەوزاد وەك مەڕ چۆن قەساب ئەی گروێ و کەوڵی ئەکات ئاوا کەوڵیان ئەکرد و سەرو پێکەشی دەرخواردی سەگ ئەدرا. ئەی بەچاوی خۆتان نەتان بینی چۆن ئەبوبەکر عەلیان بە نوێژی نیوەڕۆ لە سلێمانی بە ئەمری سالار عەزیز گوللە باران کرا؟ لەسەر ئەوەی داکۆکی لە ماڵە ئاوارەکانی حامیەی سلێمانی ئەکرد؟ خۆ ئەبو بەکر عەلی شاعیر جگە لە قەڵەمەکەی خۆ ئاربیجی پێنەبوو.؟. چونکە لە ڕاستیدا ئەم دوو دەسەڵاتە و ئەوەندە لە خۆ بایی بوون زەڕەیەك حساب بۆ خەڵکی کوردستان ناکەن، گاڵتەیان بە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی دێت، چونکە داشۆراون و زەڕەیەك شەرەفیان نەماوە. بۆیە هیچ وەسەر خۆیان ناهێنن . بەڵام کەسانێکی وەك جاش قەڵەمەکان بونەتە ڕەوێك سەگەلی بەرەڵاو بە ڕاست و چەپا بە خەڵكی دەوەڕن و هەمیشە پاسی دەسەڵاتی دزو داوێن پیس ئەکەن چونکە خۆیان لە ئەنجامی حەپە حە پ و سەر قەڵەمانەو ئەو بەخششە زۆرەی لە پارەی دزراوی میللەت بۆیان هەڵڕژاوە و لە تەڕی ئەخۆن و لە وشکی ئەنون ئەگەر ئاغاکانیان بڵێن ماست ڕەشە بۆیان تەسدیق دەکەن و دەڵێن فەرمایشتە. ئامادەن هەمووشت بە ئاوەژویی نیشانی خەڵکی بدەن ڕاستیەکان لە خەڵکی بشارنەوە . بۆیە دەڵێم لە پێش هەمو سەرانی دز و داوێنپیسی ئەم دوو دەسەڵاتەدا نەفرەت دەنێرم بۆ تەوای ئەو جاش قەڵەم و کاسە لێسو تولە و تانجیە، کە ڕۆژێك دێت وەك چۆن لەلایەن خەڵکی دێهاتەکانەوە (کەر) ئەو ئاژەڵە بەوەفایەی مرۆڤ. کە تا ئیشیان پێیان ئەبێ‌ کاری قورسی خۆیانی پێدەکەن کە ئیشیان پێیان نەما دەیان هێنن لە ناو شارەکان بەرەڵایان ئەکەن و لە برسیایەتیدا ئەیان هێڵنەوە ئاواش دەسەڵات ئەم جاش قەڵەم و کاسەلێسانە تڕۆ دەکاو وەك ئەو کەرانە کاتی خوێڕی کردنیان نزیك بۆتەوە و لەبەر چاوی خەڵکی کوردستان بێقیمەت ئەبن. ئەو موهاتەراتەش ئەو جاش قەڵەمانە ئەمڕۆ لە دژی ڕۆژنامە نوسان و میدیای ئەهلی وخەڵکی ناڕازی دەستیان داوەتێ . نیشانەی نزیك بونەوەی خوێڕی کردنیانە لەگەڵ ئەو پەڕی خۆشەویستیم بۆ ئەو ئاژەڵەی پێی دەوترێت (کەر).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە