دوای هەڵبژاردن و بردنەوەی لیستی کەرەکە بە تەزویری ئاشکرا ئەوجا لە ناو یەکێتی و پارتی نۆبەی شەڕەپۆستە
Thursday, 13/08/2009, 12:00
دوای ئەوەی یەکێتی و پارتی وەك پیشەی هەمیشەییان کۆمەڵێك لە دزو داوێن پیسی تری ڕیزەکانی خۆیان کاندید کرد بۆ ئەندامی پەڕلەمان و ئەوجا بە پشتیوانی دنیایەك بودجەی دزراوی ئەم میللەتە کە وتنە زەڕەزەرو دنیایان پرکرد لە پڕوپاگەندەی درۆو دەلەسەو وایان بڵاو کردەوە زۆرینەی خەڵکی کوردستان بە لیستی کەرە کلك زردەکە زۆر موعەجیبەو لە 75 % دەنگەکان دێنێ. بەڵام جەماوەری بەشەرەفی کوردستان ئەو خەوەی لێزڕاندن و لە سەر سندوقەکانی دەنگدان پۆرتیان شکاندن. کە بەداخەوە زۆرینەی هاوڵاتیان بە تایبەت گەنجان لە جیاتی ئەوەی لە دژی لیستی کەرەکە دەنگ بدەن بە لیستی جیاواز لەوان. بەڵام فۆرمی دەنگدانەکانیان پڕ کردبو لە جنێو بۆ سەرانی لیستی کوردستانی و بۆسەرۆکە خیانەتکارەکەی 31 ئاب و بەو هۆیەوەش زۆربەی زۆری ئەو دەنگانە لەلایەن کۆمیسۆنی باڵای فڕو فێڵی سەر بەپارتی و یەکیتیەوە سوتان. کە ئەوەش زیانێکی گەورەی لە لیستی گۆڕان و لیستەکانی تر دا . دواتریش سەرانی لیستی کەرەکە هەستیان بەوە کردبو کە دۆرانیان مسۆگەرە بۆیە یەکێتی و پارتی کۆمیسۆنیان هاندا بە بیانوی ئەوەی کە خەڵکی تر ماوە دەنگ بدەن. ئەوە لەکاتێکدا بە پێی بڕیاری ڕەسمی دەبوا کاتی هەڵبژاردن لە کاتژمێر 8 ی بەیانی تا 6 ی ئێوارە بێت . بەڵام مامە فەرەجی سەرۆك کۆمیسۆن چونکە پێشتر دەستێکی تەڕیان بە پاشەڵی دا هێنابو پارتی چاك دەیزانێ لەکوێ وە کلکی بگرێت بۆ ئەو مەبەستە پێشتر دەمیان چەور کردبو هەرچەندە لەکاتی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەشدا بە ئاشکرا هەست بە چاوە حیزەکانی فەرەج دەکرا. ئەگەرچیش لەم کەین و بەینەدا کورتە شانۆگەریەکیشیان نمایش کرد بەوەی مەسعود لە شوێنی دەنگدانی خۆی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سازداوەو پڕوپاگەندەی بۆ لیستی کەرەکە کردوە . بۆیە فەرەج داوای کرد کە مەسعود داوای لێبوردن بکات مەسعودیش یەکسەر ڕۆڵە شانۆییەکەی خۆی نمایش کردو داوای لێبوردنی کرد. ئەوە ش بۆ ئەوەی وای نیشان بدەن کە فەرەجی فڕوفێل دەسەڵاتی هەیەو ڕێگەی پێشێلکاری بە سەرۆك نادا چ جای خەڵکی ئاسایی و حیزبەکانی تر. ئامادەکردنی سەکۆی ڕۆژنامەوانی و ئامادە بونی ئەو هەمو مایکرۆفۆنی ڕۆژنامەنوسان و ڕۆژنامە نوسەکان لەو کاتە خێرایەدا خۆی دەلالەت بو بۆ ئەوەی ئەوە یەکێکە لە شانۆگەریەکانی فەرەجی فڕو فێڵ و سەرانی دەسەڵاتی دزو داوێن پیس. دوجار دوای درێژکردنەوەی ماوەی کاتژمیرێك بۆ هەڵبژاردنەکە پارتی بە ئاشکرا دەستی کرد بە تەزویر کردن و دەنگەکانی گەیاندەوە بەدەنگە کانی لیستەکانی تر بە تایبەت لیستی گۆڕان و بەڕێز دکتۆر کەمال میراو دەلی و بگرە تێشیان پەڕاند . بە قسەی یەکێك لە نزیکەکانی سەرانی بنەماڵە دوای ئەو هەمو تەزویرەش مەسعودی خاین زادەو لیستی کەرەکە هەر لە دڵە ڕاوکێدا بون و بە درێژای ئەو ماوەیە بە تەلەفون هەر لەگەڵ فەرج دا لە پەیوەندی دا بون تابزانن لیستی گۆڕان و میراو دەلی چەند دەنگیان هێناوە. ئیستاش دوای بردنەوەیان بە ساختەکاری و فڕوفێڵ و داوی ئەوەی فەرەجی فڕو فێڵ هەقی ڕێپێدانی ئەو ساختەکاریەی لە لایەن مەسعودی گەورە دزو مافیا وەرگرت ئەوجا پارتی لە هەوڵی ئەوەدایە لە پێدانی سەرۆکی حوکمەت بە یەکێتی پەشیمان بێتەوە بە بیانوی ئەوەی ئەندامانی یەکێتی دەنگیان داوە بە لیستی گۆڕان و لە سەر ئاستی بەرز هەردەمەو لێدوانێك ئەدەن لەو لاوەش بە پێی ئەو بڕیارەی کە خەڵک هاواری بۆ ئەکات و دەڵێت ئەگەر مەسعود ببێتە سەرۆکی هەرێم دەبێت دەست لە پۆستی سەرۆکی پارتی بکێشێتەوە . پارتیش بۆ ئەو مەبەستە جگە لە نێچیری هەرزە گۆ ئامادە نیە ئەو پۆستە بداتە سورەی.. ق کان نەك ئەمڕۆ بەڵکو هەتا دنیا دنیایە. هەرچی نێچیریشە تازە تاڕادەیەك فێری بە ڕێوەبردن وئیش و کاری سەرۆك وەزیران بوەو ئامادە نیە دەستبەرداری ئەو پۆستە بێت چونکە ئەو پۆستە سەیران وسەفاو رابواردن و گەڕانی ولاتانی بەدواوەوەیەو داهاتی چاکی لێ هەڵدەکڕێت. لەبەر ئەوە ئامادە نیە بچێتەوە ناو سەری ڕەش و مەکتەبی سیاسی و لەگەڵ ئەو سورەی ق....رە گەجەڕو گوجەڕانە کۆببێتەوە چونکە ئەو دەمێكە لەوێ بیزار بوەو حەزناکا لە تەلەفیزۆنیشدا مەکتەبی سیاسی ببینێ . هەر بۆیەش تائیستا چەندین جار پارتی بە یەکێتی وتوە ئێوە لە ڕوی ژمارەو زۆر لاوازو بێهێزبون ئێمە هەوڵدەدەین بەهێزتان بکەینەوە هێنانی زیاتر لە 3000 سوپای زێرەڤانیش بە و بەهانەیەوەو بە بەهانەی ئەوەی نەبادا لیستی چوار حیزبەکەو لیستی گۆڕان لە سلێمانی لە تۆڵەی پەلاماردانی بنکەو بارەگەکانیان پەلاماری لقەکانی پارتی بدەن.. کە دەزگای پاراستنی پارتی بە ئاگاداری مەسروری کوڕی مەسعود بەناوی تەقەی خۆشیەوە لە هەولێرکردیانە سەربارەگاکانیان. ئەمە ئەوە دەر دەخات کە پارتی لە خۆیی بایی بوەو لە ژێرەوە بەتەمای ئەوەیە گۆڵێك لە یەکێتی بکات و لە هەمان کات ڕێگا خۆشبکات بۆ پەلاماردانی لیستی گۆڕان لە گردەکە بەڵام لەو روەوە قەلەقەو ئاگادار کراوهتهوه لهوهی ئهگهر ئهو کاره بکات ئهوا پهڵهیهکی تری ڕهشی وهکو 31 ئاب بۆ تهوێڵی خۆی تۆمار دهکات. دەنگۆی ئەوەش هەیە ئەگەر ئەمجارە جەلال خۆی کاندید بکاتەوە بۆ سەرۆکی کۆماری عێراق ئەندامانی پارتی لەبەرامبەر ئەوەی ئەندامانی یەکێتی دەنگیان بە د. کەمال میراو دەلی داوەو مەسعودیان ڕەفز کردوە ئەوانیش دەنگ نەدەن بەجەلال تاڵەبانی.. بۆیە لەم ڕوەوە یەکێتی لەسەرئەو هەمو شیتاڵ شیتاڵبونەیەوە خەریکە خراپتریشی لێ دەقەومێ لەدوای ئەو هەمو هێرش و پەلامارە ناڕەوایانەی سەرانی یەکێتی لە کاتی هەڵبژاردنەکان کردیانە سەر لیستی گۆڕان و لیستی چوار حیزبەکە د. بەرهەم ماوەیەکە شڵەژاوەو وەك جاران زەوقی نەماوە هەر لەهەوڵی پەیوەندی دایە لەگەڵ بەرپرسانی گردەکە بۆ ئەو مەبەستە لەم ڕۆژانە بەرهەم لەگەڵ عوسمانی حاجی مەحمودو مستەفای سەید قادر کۆبۆتەوە بەدوای چارەسەرێکی خێرای وەزعەکەدا دەگەڕێت بەڵام پێناچی وەڵامی بەرپرسانی گردەکە بە ئارەزوی یەکێتی بێت.. هیچ کات یەکێتی بەم شێوەیەی ئەمڕۆ لێی نەقەماوە هەر ئەو لێقەمانەش بو وای لەجەلالی ملیاردێر کرد کە لە چاوپێکەوتنەکەی شرقلئەوسەتدا بەزەیی بەخۆیدا بێتەوەو بڵیت هێرۆ دەڵێت ئەگەر مردین دەبێت شارەوانی بمانێژێت چونکە هاکا روتیشیان کردینەوە و پارەکانیشیان بردین... جا بابزانین جەلالی 66 لەبەرامبەر ئەم داڕمانەی لە ناوخودی حیزبەکەیی و ئەو بێهیزیەی لەبەرامبەر پارتیدا چ. کارتێك بە کار دێنێ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست