کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرۆی برایم ئەحمەد ئه‌ڵێ تکاتان لێ ئه‌که‌م جه‌رگم ئه‌هێشێت

Wednesday, 09/06/2010, 12:00



پێشەکی وەك هاوڵاتیەکی ئەمڕۆی ئەم کوردستانە هیچ کات ڕقی شەخسیم لە هیچ یەکێك لەو بەناو سەرکردانەی کوردو ئەوانە نەبوە کە خۆیان بە دەمڕاستی کورد ئەژمار ئەکەن و لافی ئەوە لێ ئەدەن کە کاتی خۆی لەشاخ بون و به‌ حساب خەباتیان کردوە چۆن خەباتێکیش کە لێوان لێو بوە لەهەڵەو کەموکوڕی خیانەتو خوێنڕشتن لە جەستەی لاوی کورد.
 هەڵبەت ئەو خیانەتەش کە لە مێژودا کراوه‌ سەرانی کورد لەبەر پەڕژەوەندی خۆیان بەرامبەر بە خودی گەلی کوردو لە بەرامبەر باڵادەستی خۆیان و داڕوخانی لایەنێکی تری کوردی کردویانە . بێ گوێدانە ئەوەی ئەو خیانەتە ئەبێتە پەڵەیەکی ڕەشی قێزەون بە ناوچاوانیانەوە، تەنهاو تەنها سەرانی کورد خۆیان لێی بەر پرسیارن نەك پێشمەرگەی ئاسایی چونکە ئەوان بڕیاردەری یەکەم بون. وەك پێشمەرگەیەکی دوێنێش کە هەر هیچ نەبوبین بروغویەکی ئەو داینەمۆی شۆڕشە بوین چونکە ئێمەی پێشمەرگە هەمومان بە پێشمەرگەی ئاسایی هەمو لایەنەکانەوە شۆڕشمان پێك هێناو بەهەمو ئەو کوشتو کوشتارەی دەمڕاستانی نەفامی کورد پێیان کردین نەمان هێشت بڵێسەی شۆڕش له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی ئه‌سڵی نه‌ته‌وه‌که‌مان دامرکێته‌وه‌ کە چی ئێستا گومانم نیە هەمومان پەشیمانین چونکە سەرنجام بوینە پەیژەیەك بۆ سەرکەوتنی سیاسەتی چەوشەکارانەی ئەوانەی ئەمڕۆ خۆیان ناو ناوە سەرکردەو کەوتونەتە داروخانی هەمو بەهایەکی ئەخلاقی کوردەواری و هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچکه‌ی ڕێگه‌ی به‌عسی فاشی و بگره‌ دڕندانه‌تریش هه‌نگاو ئه‌نێن و که‌وتونه‌ته‌ دزینو بەهەدەر دانی سەروتو سامانی ئەم نیشتمانەو ڕەشو ڕوت کردنی خەڵکەکەی و خۆشیان های لایڤ ئەژین چونکە ئەگەر ئێمەی پێشمەرگە نەبوینایەو بەردەوام بە خوێن و بەسەرو بەماڵ قوربانیمان نەدایە ئایا ئەم دو بنەماڵەیە ئاوا وەك ئێستا دەبونە کوێخاو هەمو شتێکیان بۆ خۆیان بەڕەوا ئەبینی و بۆ خەڵکە قوربانی دەرە ئەسڵیەکەش تەنها وشەی باق و بریق.؟ بۆیە دان بەو ڕاستیەدا ئەنێـم کە وەك پێشمەرگەیەکی دوێنێ خۆم بەتاوانبارو بەشدار ئەزانم کە لەوەی ئەمڕۆ لەسەر دەستی ئەو بەناو سەرکردەو دەمڕاستانەی بنەماڵەکان بەسەر ئەم میللەتە مەزڵومە دێت. چونکە بەناو سەرانی کورد ناوی پیرۆزی پێشمەرگەشیان سوکو چروك کرد .

ئێستا بابزانین هێرۆ له‌ ژماره‌154ی خاکدا بۆ جەرگی ئەهێشێت و تکامان لێ ئه‌کات ؟

وەك هەمو سەرەمانگانێك هێرۆ لە لاپەڕەی یەکەمی خاك گۆڤارکەی خۆیدا کە ئەویشی هەر بە پارەی دزراوی میللەت ئەبات بەڕێوە دەڵێت من زمانەوان نیم و کوردیەکەشم باش نیە بەڵام خەمی وشە گوناهەکانمە وەك ئەوەی هەر جارێك کە دەڵێن(پاشماوەی ئەنفالەکان) ‌ من قرچە لە جەرگمەوە دێت. داوای لێبوردنیش ئەکەم بەڵام خۆزگە وشەیەکی شیاوترتان بدۆزیایەوە من خۆم تەنها بیرم بۆ ئەوە ئەچێت و وام پێباشتره‌ کە لەجیات ئەوەی پێیان بڵێین پاشماوەکانی ئەنفال وا باشتر نیە پێیان بڵێین(ڕزگاربوانی ئەنفال)..؟ یان یادگارەکانی ئەنفال..؟ توخوا سەریشم گێژ کردن دو وشەی تریش کە لەدڵمدا بون بە مەراق دەبا باسی ئەوانیش بکەم ئەگەر بەدەستی من بوایە هەرگیز ناوی(ێمودم) نه‌ ئه‌گۆڕی چونکه‌ ته‌نیا ئه‌مکرد به‌ واتا کوردیه‌که‌ی چونکه‌ نازانم به‌ چ ئه‌قڵێك سه‌دام ئه‌و ئۆردوگایه‌ی ناو ناوه‌ ێمود چونکه‌ به‌واتا کوردیه‌که‌ی مانای خۆ ڕاگری ئه‌گه‌یه‌نێ و به‌ڕاستیش خه‌ڵکی ێمود خۆڕاگربون و به‌و هه‌مو نه‌هامه‌تیه‌شه‌وه که‌ به‌سریان هات‌ هه‌رسه‌ربه‌رزانه‌ مانه‌وه‌و به‌رگه‌یان گرت . دوهه‌م وشه‌شم وشه‌ی (هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌) به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه‌ ژیاوه‌ته‌وه‌و دره‌ختی هه‌ناره‌کانی ژیانه‌وه‌. ته‌ماته‌ بچوکه‌ خۆش بۆن و تامه‌که‌شی هه‌رماوه‌ گوڵاڵه‌ سوره‌کانیش هه‌مو به‌هارێك یادی شه‌هیده‌کانیمان بۆ زیندو ئه‌که‌نه‌وه‌ توخوا ئازیزان ئه‌م هه‌ڵه‌بجه‌ی ئێمه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌ یان هه‌ڵه‌بجه‌ی زیندو بویه‌وه‌یه‌...؟ بڕوانن هێرۆی ئاغای تاڵه‌بانی چه‌ند بێئیشه‌ له‌جیات ئه‌وه‌ی جه‌رگی به‌و پاره‌ دزراوه‌ی که‌ 19 ساڵه‌ خۆیو جه‌لالی هاوسه‌ری و کوڕه‌کانی و خوشکه‌که‌ی له‌ خه‌ڵکی کوردستانی ئه‌دزن به‌ تایبه‌تی له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدو ئه‌نفالکراوان هه‌ڵبجه‌شیان کرده وه‌سیله‌یه‌ك بۆ سواڵو سه‌ده‌قه‌و سواڵه‌که‌شیان دێزه‌ به‌ده‌ر خۆنه‌ کردوه‌ له‌گه‌ڵ له‌ 48% بودجه‌ی شه‌رعی خه‌ڵکی کوردستان و له‌ بانقه‌کانی ئه‌وروپایان قایم کردوه‌و له‌ ناوه‌وه‌ی کوردستانیش له‌ زۆربه‌ی هاوینه‌ هه‌واره‌کانیش کۆشکو ته‌لارو ڤێلایان به‌ که‌ره‌سته‌ی بیانی تیادا ڕازاندۆته‌وه‌ و بونه‌ته‌ مۆته‌که‌ به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ بهێشێت که‌چی به‌چی جه‌رگی ئه‌هێشێت به‌ مانای وشه‌کان . کاتێك جه‌لالی مێردی هێرۆ تاریق محمه‌د ڕه‌مه‌زانی فڕۆکه‌وانی قاتڵ و ده‌ست سوربو به‌خوێنی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کانی کرده‌ قوربانی چاوی ڕه‌شی به‌عسیه‌کان و ئازادی کرد هێرۆ کزه‌ له‌ جه‌رگیه‌وه‌ نایه‌ت به‌ڵام کزه‌ له‌ جه‌رگیه‌وه‌ دێت و حه‌ز ده‌کات ئیتر که‌س نه‌ڵێت هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید به‌ڵكو حه‌زده‌کات بڵێین هه‌ڵه‌بجه‌ی زیندو بویه‌وه‌. کاتێك له‌گه‌رمه‌ی ڕوح ده‌رچونی په‌پوله‌ ئاسای خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ جه‌لال بزه‌ی سمێڵی ئه‌هات و ده‌یگوت ئاخ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی تر هێرۆ کزه‌ له‌ جه‌رگیه‌وه‌ نه‌هات . هێرۆ به‌ ژیانی کۆله‌مه‌رگی خه‌ڵکی ێمودو گه‌رمیان و گه‌رمیانیه‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌مه‌رگی حه‌تمی به‌ موعجیزه‌ له‌ ئه‌نفال که‌ ئه‌ویش له‌ ئه‌نجامی سیاسه‌تی چه‌وتی خودی جه‌لال دروست بو ڕزگاریان بو جه‌رگی نایه‌شێت به‌ڵام به‌ ناوهێنانی وشه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌نفال که‌ گوزارشتێکه‌ بۆ کۆله‌مه‌رگی ئه‌وان جه‌رگی ژان ئه‌کات و پێی خۆش نیه‌ بڵێین پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌کان. که‌چی ئه‌م دایکه‌ به‌ناو جگه‌ر سۆزه‌ی خاوه‌نی زه‌به‌لاحترین کۆمپانیای نۆکان که‌ هه‌مو سه‌رمایه‌که‌شی له‌ خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفاله‌کان ده‌ست که‌وتوه‌ ڕۆژێ له‌ ڕۆژان غیره‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بو ماڵه‌ ئه‌نفالکروه‌کان به‌سه‌ر بکاته‌وه‌ بڵێ سوپاستان ئه‌که‌م چونکه‌ من و جه‌لالی مێردم و کوڕو خوشکه‌که‌م وبنه‌ماڵه‌کان به‌ هۆی خوێنی که‌سه‌ ئازیزه‌کانی ئێوه‌وه‌ بوینه‌ ملیارد دێر و های لایڤ ئه‌ژین... که‌ هیچیش نه‌بێت چه‌ند دیاریه‌کی بچوکیش له‌و پاره‌ زۆره‌ی به‌ڕه‌نجی شان په‌یدای کردوه‌ بکڕێ و پێشکه‌شی مناڵه‌کانیان بکات تا جه‌رگی ئارام بێته‌وه‌. نازانم هێرۆ هه‌ر به‌ڕاست گاڵته‌مان پێ ئه‌کات یان ده‌یه‌وێ فێری وشه‌ی مانادارو ڕێزمانی کوردی ببێت.؟؟؟؟ من وا ته‌سه‌ور ئه‌که‌م هێرۆ وه‌ك ده‌ڵێ به‌ وشه‌ گوناهه‌کانی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌کانو ێمودو باقی تریان کزه‌ له‌ جه‌رگمه‌وه‌دێت مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بێت بڵێت ئه‌رێ ئه‌وه‌ هه‌ر نه‌بڕیایه‌وه‌ ئیتر به‌س ئه‌و وشانه‌ بده‌ن به‌ گوێماندا تیا چون تیا چون ئیتر له‌وه‌ زیاتر چیتان لێبکه‌ین بۆیه‌ به‌ ناو هێنانی ئه‌و وشانه‌و دوباره‌ کردنه‌وه‌یان حه‌ساسیه‌تی دێت و حه‌زناکات گوێبیستیبێ بۆیه‌ ده‌یه‌وێ پێمان بگۆڕێ به‌و وشانه‌ی خۆی وه‌ك نمونه‌ هێناویه‌ته‌وه. ئای هێرۆ چه‌ند به‌زه‌یم پیاتا دێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێت وایه‌خه‌ڵکی کوردستان گێله....؟؟؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە