کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە خۆڕایی بە جەلالیان نەوتوە ڕێوی

Sunday, 22/02/2009, 12:00


جەلال تاڵەبانی هە ر چەندە وەك شێر کە پاشای دارستانە چوست و چالاك نە بوە و نە لە ڕابوردو نە لە ئیستادا خاوەنی بچوك ترین جوامێری نە بوە یان چالاکی نە بوە چالاکیەك کە لە مێژودا تۆمار کرابێت تەنها ئەوەندە بوە کە لە گەڵ چەند پێشمەرگەیەکدا لە شۆڕشی ئەیلولدا لە ڕێگەی کۆیە کاتێك خەبەریان بۆ دێت سەیارەیەکی پۆلیس بڕی 30 هەزار دیناریان پێیەو کە ئەویش موچەی پۆلیس بوە لە سەر ڕێگەی کۆیە کەمینیان بۆ سەیارەکە داناوەو ئاغای جەلالیش وەك ڕێوی لە ناو دۆڵەکاندا ملە قوتێی بوە دوراو دور چاودێری کردون دواتر دوای ئەوەی پێشمەرگە کان دەست بەسەر پارە و چەکی پۆلیسەکاندا دەگرن مام جەلال پارەکە دەبات و بە رەو چەمی ڕیزان دەڕوات. جگە لە مە. مێژوی جەلال تاڵە بانی پڕ پڕە لە خیانەت و پاشقول گرتن لە پێناو دەوڵە مەند کردن و مانەوەی خۆیدا مێژوی ژیانی لێوان لێوە لە شەرمەزاری. کەچی ئەم ڕێوییەی چەندین ساڵە لە پێستی شیردا خۆی نمایش دەکات. قاچی نەبو بە ‌تەڵەوە. مانەوەی ئەم ڕێویەو بە ردەوام بون لە سەر حە پەلوش کردنی هەر چی لەم کوردستانەدا هەیە. دەگەڕێتەوە بۆ ساویلکەیی کورد خۆی. کە ئیستا ئەم کوردستانە وای لێ هاتوە (شێر) ێش لە ئاست ڕێویەك دەستەوستانە . کە هەرە ناخۆشی لەوەدایە بە سەدان شێری سەردەمی شاخ بە دەیان پڵینگی ڕۆژە سەختەکان تەفرە دەخۆن و ڕێویەکیان پێ ناگیرێت.بۆیە ڕێویەك بتوانێت بۆ ئەوەندە ساڵە یاری بە هە مو بەهایەکی ئەخلاقی و ئەقڵی کۆمەڵگە بکات تەواوی خەڵکی کوردستان و شۆڕش و قوربانیەکانی بەلاوە هیچ بێت. ئەشەدوبیلا شایانی ئەوەیە پێ ی بوترێت پاشاو هە میشە کڕونشی بۆ بەرین . ئەگینا ئەم ڕێوییە لە ڕوی جەستەیشەوە توانای ڕاوی نەماوە . هەزاران ئاخ بۆ شێرەکەی ناو بێشە مامە ڕیشەی گەرمیانی ئەگەر ئێستا لە ژیاندا مابا و بی بینیایە جەلۆ هەر لە سەر ڕێویەتی خۆی بەردەوامە قەستەم بە خوا بێ سێوودو کەوڵی ئەکرد. بە ڵام مخابن ئەم ڕێویە هەر زو هەستی بە مەترسی ئەوە کردبو کە ڕیشە پیاوی تەنازولات نی یە و مەردەو لە سەر ئەو مەردایەتیەی هەمو خەڵکی کوردستان خۆشیان دەوێت وەك کاتی خۆی لە قەشقۆڵی سورداش مام ڕێوی ئەم ڕاستیەی بە چاوی خۆی بینی کاتێك قسەی بۆ ئامادەبوان دەکرد ئەوەندەی خەڵك لێ کۆنەبۆوە بەڵام کە مامە ڕیشە تەشریفی هێنا دانیشتوەکانیش بەرزەپێ ڕاست بونەوە دەست کرا بە هوتاف کێشان و بەخێرهاتن کردنی مامە ڕیشە لە و کاتەدا هەستم کرد مام ڕێوی کسپە لە جەرگیەوەهات بە ئاشکرا نە هامەتی بە ناو چاویەوە دەبینرا. بۆیە ئەم ڕێویە لە سیناڕێۆیەکی نەخشە بۆ کێشراودا لە مفاوەزاتی 1984دا لە ڕێگەی موخابەراتی عیراقی و تەحسین شاوەیسی گۆڕ بەگۆڕەوە ئە و کۆسپەشی لە سەر ڕێگەی خۆی تەخت کرد . وەك چۆن ئێستا لە ڕێگەی بنەماڵەی بارزانی یەوە لە سەر داوای ئەوان لە ڕێگەی کۆسرەت و دکتۆر بەرهەمەوە کڵاوی نایە سەر چوار ئەندامی مەکتەبی سیاسی دواتریش کڵاوێكی ئاودامان بۆ کۆسرەتیش بەڕێوەیە قابیلە کۆسرەت گۆشتی نەخورێت ؟ چونکە لە سەر کارەساتی تەقینەوەکەی زاخۆ پارتی هەرگیز قایل نەبو کۆسرەت ببێتە جێگری سەرۆکی هەرێم بەڵکو دەبوایە بدرێتە دادگا. کە لەم ماوەی پێشوشدا فایلەکەیان بۆ زیندو کردەوە . چونکە مام ڕێوی پیرو کەلەلا هەر لە زوەوە هەمویانی لە کێشەوە ئاڵاندوە هەر کات هەستی کرد دژی ئەجوڵێنەوە هەر خودی خۆی کێشەکانیان بۆ نوێ دەکاتەوە. هە ر دوێنێ بو دەسگای پاراستنی بنەماڵە لە ڕێگەی سایتە ڕوزەردەکەی بەناو وردبین و جاش قەڵەمەکانیانەوە دەیان تۆمەتیان خستە پاڵ عوسمانی حاجی مەحمودو کاك نەوشیروان هەر لە پاڵ ئەو تۆمەت هەڵبەستنەدا لابەلاش تۆزێك بە مهاباد قەرەداغیان ڕابوارد کە وتیان عوسمانی حاجی مەحمود لە لایەن مهاباد قەرەداخی ئەمجارەش ڕەفزی بۆ هاتەوە چونکە پارتی تەنها بۆ ڕابواردن و بە کار هێنانی لە کاتی مەسڵحەت نەبێت هیچ کات ئافرەت لە ڕیزەکانیان جێ ناکەنە وە ئەگەر ڕێزی ئافرەتیان لە بەر بوایە لە پێش هەمو کەسدا ئافرەتەکانی خۆیان لە دام و دەسگا حکومی و حیزبیەکاندا دەکردە باڵا دەست بەڵام پارتی چونکە تا سەر ئێسقان خێڵەکی یە دانانی ڕەگەزی مێینەی بە لاوە شەرمەزاریە بەڵام خۆ مهاباد قەرەداخی و ئەوانی تر بارزانی نین چش با دەبونە گاڵتە جاڕ . من دڵنیام ئەم تۆمەتانەی ناو سایتی بەناو ورد بین بە ئاگاداری جەلۆی ڕێوی کرا ئەگینا مەلا بەختیار بۆ لە ئاست هەمو نوسینەکانی ورد بین خۆی کردە کەڕەی شەربەت لە کاتێکدا ئەگەر ئاگای لە شتێک نەبێت هەر خێرا دێتە سەر شاشەو خۆی گیڤ ئەکاتەوە. بەڵام وەك ئە و دەستەواژەی دەڵێت دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە مەلا بەختتیار حەزی دەکرد سایتی ورد بین تەمەنی درێژ بێت. هەر چەندە لە سەرەتاوە زۆربەی زۆری خوێنەران وایان زانی ئەمە مەلا بەختتیارە ئەو سایتەی کردۆتەوە. بەڵام ماڵی(کوردستانپۆست) ئاوابێت هەر زو دەمامکی جاشقەڵەمەکانی پاراستنی ئاشکرا کرد و ڕیسوا بون خەوە خۆشەکەی مە لا کەمتیارو ئازاد علوجیشی زڕاند. ئەمەش بە بڕوای من ئەوە دەگەیەنێ کە ئەم چوار ئەندامەی مەکتەبی سیاسی هیچی وا لە خۆیاندا شک نابەن کە مام ڕێوی بتوانێت وەك کارتێك لە دژیان بە کاری بێنێ. بەڵام کۆسرەت کە بە تەقینەوەکەی زاخۆ تاوانبار کراوە ناچارە بۆ مەسڵحەتی مانەوەی خۆی حاشا لە هەڤاڵەکانی بکات و ببێتە کلکی مام ڕێوی. ئەوە مام ڕێویەو بە خۆڕایش پێی نەوتراوە ڕێوی چونکە مام ڕێوی بەو پیریو کەلەلاییەش تائێستاش دەستی باڵای هەیە لە داڕشتنی سینارێۆدا بۆ مانەوەی خۆی.....(بۆیە دەست خۆشی لە بە ڕێز کاک ئارام ئەحمەد دەکەم کە باشترین ڕێگەی بۆ کۆسرەت داناوە کە بە فیشەکێك کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێ. باشترە لەوەی سبەی مام ڕێوی لە سێنارێۆیەکدا ئەویش بکاتە قوربانی نیازە گڵاوەکانی خۆی خۆ مرۆڤ یەکجار لە دایك دەبێ و هەر یەکجاریش دەمرێت)...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە