ئەگەر ئاشتی هەورامی ڕاستگۆیە و درۆزن نیە . با دەست لەکاربكێشێتەوە
Tuesday, 20/07/2010, 12:00
لە ساڵی 2009 وە دەسەڵاتی مافیای کوردی ڕونتر بڵێین دەسەڵاتی بنەماڵەی مەسعودو جەلال لەڕێگەی چەندین کۆمپانیایی وەهمیەوە کە خۆیان دروستیان کردوە دەستیان کردوە بە دەرهێنانی نەوتی کوردستان کە دڵۆپ دڵۆپی ئەو نەوتە سامانی گشتی یەو هەمو تاکێکی ئەم کوردستانە بەشی تیایدا هەیە. ئەگەرچی سەرانی بنەماڵە ئیدعایان بۆ دەکرد کە هەمو ئەو کۆمپانیایانەی لە بواری دەرهێنانی نەوتدا لە کوردستان کار دەکەن یاسایین و بەشێوازی یاسایی ئەو نەوتە دەر دەهێنن و قازانجەکەی بۆخەڵکی کوردستانە بەڵام لەڕاستیدا دو لەسێی ئەو کۆمپانیایانە نایاسایین و هی سەرانی بنەماڵەکانن و ئەو نەوتەی دەریان هێناوەو ئاوەدیویان کردوە تەنها یەك فلسی قەڵپی بۆ خەڵکی کوردستان نەبوەو هەموی چۆتە گیرفانی سەرانی بنەماڵەو دەستەو دائیرە دزەکانیان. لە لێدوانێکی بایز تاڵەبانیدا کە دانی بەوەدا نا کە پارەی ئەو نەوتە ناچێتە سەر بودجەو کەس نازانێ بۆ کوێ ئەڕوات . دوای ئەوەی سەرانی بنەماڵە پێیان وابو خەڵکی کوردستان گێلەو خەواڵوەو هەست بەدزیەکانیان ناکات زۆر بێچاوو ڕوانە درەفەتیان دۆزیەوەو بەئاشکرا کەوتنە ئاوەدیو کردنی نەوتی خاو لە مەرزەکانی باشماخ و پەروێزخان مەرزەکانی تر بەناوی نەوتی ڕەشەوەو بەناوی ئەوەی کە ئەو نەوتە پاشماوەیەو خەڵکی کوردستان ئیشی پێی نیەو لێی زیادەیە وەك ئەوەی خەڵکی کوردستان لە زستاندا ئەوەندەیان نەوت هەبێت پێویستیان پێێ نەبێت. لەیەکەم ڕۆژی دزین و ئاوەدیو کردنی ئەو نەوتەوە ڕۆژنامەنوسانی میدیای ئازاد بە دەیان ڕاپۆڕتیان لەسر بردنی ئەو نەوتە بەڕێگای نایاسایی بڵاو کردەوە خەڵکی کوردستانیش دەنگی ناڕەزایەتی بەرزکردەوە بەڵام سەرانی بنەماڵەو مافیاکانی دزینی نەوت نەك گوێیان پێ نەدا بەڵکو مێشیش میوانیان نەبو هیچ حاسبێکیان بۆ میللەت نەکرد. کەچی بەتەنها بڵاوکرنەوەی ڕاپۆڕتێکی ڕۆژنامەی نیوروك تایمز کەباس لە دزینی نەوت ئەکات لەلایەن سەرانی مافیایی کوردیەوە. ئەوڕاپۆڕتە سەرانی سوکو ڕیسوا کرد بۆیە سەرانی مافیا کێچ کەوتە کەوڵیان و دواتریش وەزیری سامانە سروشتیەکان ئاشتی هەورامی ئەو ڕاپۆڕتەی بە تۆمەت هەڵبەستن ناوزەد کرد و وتی ئەو نەوتە کە لەو مەرزانەوە ئەبرێتە دەرەوە بۆ ئێران کار بەدەستانی حوکمەتی مەرکەزی لەبیرە نەوتەکانی خواروی عێراق ڕەوانەی ئەکەن نەك نەوتی کوردستان بێت. بەبێ ئەوەی لەخۆی بپرسێ ئایا چۆن دەبێت جەنابیان وەك وەزیری سامانە سروشتیەکان ڕێگە بە ئاوەدیو کردنی نەوت بدات جا ئەو نەوتە هی عیراق بێت یا هی کوردستان.؟ کە ئەمەش درۆیەکی شاخدار بو کردی بۆ خۆ ندەربازکردن بو لەو تەنگژەیە. وەك درۆکانی تری کە کاتی خۆی لەپەڕلەمان کردی و وەڵامی نیوەی پرسیاری پەڕلەمانتارانی نەدایەوە بۆی دەرچو . کاتێکیش دوبارە فەزیحەی دزینی نەوت لەلایەن دەسەڵاتی کوردی یەوە بوە بابەتی گەرمی ڕۆژنامەکان لەدەرەوەو ناوەوەی وڵات ئاشتی هەورامی وتی ئەگەر سەلمێنرا یەك دڵۆپە نەوتی کوردستان بە قاچاخ دەڕواتە دەرەوە کە ئێمەش دەزانین ئەو نەوتە بە دڵۆپە ناڕوات بەڵکو بەتەنکەری گەورە گەورەو بەئاشکراش ئاوەدیو دەکرێت. ئەوە من دەست لەکار ئەکێشمەوە. ئێستاش کە ڕۆژنامە نوسان و میدیای ئازاد بە تایبەتی کەناڵی ئاسمانی کەی ئێن ئێن بە بەڵگەی تەواوو بە ڤیدیۆ قافڵەی ئەوتانکەرانی نیشاندا کە چۆن لەمەرزەکان وەك مێرولە ڕێچکەیان بەستبو بۆ چونە ناو ئێران و تەنانەت جۆری نەوتەکەشیان پیشاندا کە نەوتی سپی بو نەك ڕەش و شۆفێری تانکەرەکانیش دانیان بەو ڕاستیەدا نا کە ئەو نەوتە بە قاچاخ ئاوەدیو دەکەن . سەرەڕای ئەوەش کە ئێستا سەرۆکی بەناو هەرێم لەژێر گوشاری ئەمەریکاو حوکمەتی عێراقدا ناڵێم خەڵکی کوردستان چونکە ئەو سەرۆکە هیچ حسابێك بۆ خەڵکی کوردستان ناکات. تازە بەتازە ناردنە دەرەوەی نەوت قەدەغە دەکات. بەرهەم ساڵحیش بە حسابی خۆی بە 3 بڕیار ناردنە دەروەی نەوتی خاوی قەدەغە کرد کە هەر 3 بڕیارەکە مایەی پێکەنینە. واتە نەوت هەر دەبەین بەڵام نەوتی خاو نا. نەوتی ڕەش. کە ئەم بڕیارە ئەوە دەگەیەنێ کەهەمان تاس و حەمامی پێشو بەردەوام ئەبێت واتە هەر بەناوی نەوتی ڕەش و زیادەوە بەردەوام ئەبن . دەرکردنی ئەم بڕیارە خۆی لەخۆیدا ئەوە دەسەلمێنێ کە بەڵێ نەوت بە قاچاچ ئاوەدیو کراوە بەڵام لەمەولا ئیتر ڕێگەی پێنادەین بە بێ ئەوەی ئەو بڕیارە ئاماژە بەوە بکات کەئەو لایەنەو ئەوانەی چەند ساڵێکە خەریکی بەتاڵانبردنی ئەو سامانەی میللەتن بناسرێن و سزا بدرێن بە بێ ئەوەی بزانرێ ئەو کەسانەی چەند ساڵێکە ئەو نەوتە ئەدزن و ئاوەدیوی ئەکەن ئایا پارەی نەوتەکەیان چی لێکردوە بۆ کوێ چوە ..؟ ئەی خۆ ناکرێت خەڵك لەپارەی ئەو هەمو نەوتە دزراوە خۆشبێت . بۆیە ئێستا دوای ئەو هەمو بەڵگانە ئەگەر ئاشتی هەورامی گەورە دزو مافیای بنەماڵەی مەسعود ئەگەر یەك تۆزقاڵە زەڕەیەك ڕاستی تیادایە و خاوەنی قسەی خۆیەتی با بفەرموێ دەست لەکار بکێشێتەوە بەڵام کوا ئەوانە کەی خاوەنی قسەی خۆیانبون؟ بۆیە دەبێ ئەندام پەڕلەمانەکانی معارەزە. کە خەڵکی کوردستان دەنگیان پێداون و بەنوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵیان بژاردون لەگەڵ سەرجەم خەڵکی کوردستان پێ لەسەر ئەوە داگرن و داوای دینار بەدیناری ئەو نەوتە دزراوە بکاتەوەو داواش بکات ئەو کەس و لایەنەی هەستاون بە ئاوەدیو کردنی ئەو نەوتە بناسرێن و سزا بدرێن و ئاشتی هەورامیش دەست لەکار بکێشێتەوە . لەمە بەدواوەش خەڵکی کوردستان بەتایبەتی دانیشتوانی ئەو دێهاتانەی نزیكن لە ڕێگەی ئاموشۆکردنی ئەو تەنکەرانەو هەر تانکەرێکی نەوتیان بینی لەسەر ئەو ڕێگەو بانانەو نەوتی بارکردبو بەرەو ئێران . بەرد بارانی بکەن . چونکە بەرهەم ئەڵێت جگە لەناردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریەوە کە لە کەرکوكەوە بۆ بەندەری جیهان بەناو تورکیادا دەڕوات. نەوت بردن لەهەرشوێنێکی ترەوە بەیاساخ ئەژمار دەکرێ بۆیە لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەکەی خۆیاندا واتە حوکەمەتی دزەکان. مەترسن و ئەو تەنکەرانە بەرد باران بکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست