ڕیکلامی لیستی کەرە دێزی 66 و لیستی کلك زەردەکانی 31 ئاب
Tuesday, 23/06/2009, 12:00
ـ بماناسن ئێمە لیستی 66 و31 ئاب کە هاوار بۆ خەڵک دەکەین ئێمە لیستی کوردستانین
دوژمنی ئاهی زیندانیانی سیاسیو سەرجەم خوێنی شەهیدانین
2 ـ خەڵکینە لەڕاهی خوا دەنگمان پێبدەن لەخزمەتتاندا دەبین
تا بۆمان بکڕی لەدزی و فەسادی و داوێن پیسی بەردەوام دەبین
3 ـ بۆ ئەوە زانکۆکان و خویندنگاکان و دامودەزگای دادوەریش ببنە شوێنی خوفشکردنەوەی کچ و کوڕەکانی ئێمە
هیچ دودڵی مەنوێنە ڕاستە وخۆ لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دەنگ بدەنەوە بەئێمە
4 ـ گەر دەتانەوێ خۆمان لەناو جەرگەی شارەکاندا لەباشترین شوێن ڤێلا بەرز بکەینەوەو مل بدەینە ژیانێکی پڕ خواردنەوەو شەوانی ڕابواردنی پڕ سۆزانی. ئێوەش هەر زەقەی چاوتان بێت دەنگ بدەن بەلیستی جاش کوردستانی...ئێمەش لەپاداشتی ئەوەدا سەرجەمی گوندو دێهاتەکانتان بۆ دەکەینە وێرانی..
5 ـ خەڵکینە هەر کات چونە سەر سندوقی دەنگدان لە بیرتان بێ گەردنمان ئازاد کەن چونکە گەلێك جنێوی سوکو سەلیممان پێدان.وەك ئەوەی بە بێقیمەت و بە تەمبەڵ و بە سەگ و بێ شەهانەت ئێوەمان شوبهان.
6 ـ گەر دەتانەوێ ئەو پارە کەمەی بەخێری خۆمان وەك موچە دەتاندەینێ بیدەنەوە لەهەقی کارەبای مۆلیدەو کارەباو ئاوی نیشتمانی پێویست ناکات پێت بڵێم دەنگ بدەی بەکێ چونکە خۆت باشتر دەزانی
7 ـ بۆ ئەوەی لە نیوەشەودا کوڕەکانتان بە بیانوی بێ بنەما لە ناو جێگادا بڕفێنین و شوێن بزری بکەین لەلایەن هەردو دەزگای بەدناوی پاراستنو زانیاری. دەنگ بدە بەلیستی کەرەدێزەکە چونکە خۆت زیاتر وشیاری
8 ـ گەر دەتەوێ تا دنیا دنیایە ڕەشەکوژی ژن لەم کوردستانە بەردەوامبێ
دەنگ بدە بە مەسعودی خێڵە کی با هەر جەنابیان سەرۆکی هەرێم و سەرکردەی عەوامبێ
10 ـ بۆ ئەوەی کەمئەندامان هەتا ماون بەتەمای خۆشگوزەرانی ژیانیان بن بۆهەمو شتێك پەکیان بکەوێ... دەنگ بدە بە مەسعودو جەلالی بێ ئابڕو چونکە لەوان باشترتان دەستناکەوێ..
11 ـ دەنگدان بە لیستی بەناو کوردستانی دەنگدانە بە بێ ویژدانی.. دەنگدانە بە دزینی بودجەو دەنگدانە بە تەعداکردن لە خێزانی شەهیدان. دەنگدانە بە مەلابەختیاری درۆزنو سەعدی پیرەی فایلدارو ئەڕسەلانە گڕوێی داوین پیس و خولە سەنگاوی و هاوشێوەکانی..
12 ـ گەر دەتەوێ تاوانبارانی ئەنفال و کیمیاباران. وەك تاریق محمەد ڕەمەزان. ئازاد بکرێن و بەدزیەوە بیان نێرنە هەندەران. دەنگ بدە بە بە مەسعودو ئەو جەلالەخائین زادەیەی لەبەر دەمی فاشیستەکانی تورکدا نوشتایەوەو دورستبونی دەوڵەتی کوردی کردە خەونی شاعیران..
12 ـ گەر دەتانەوێ کەسانی ڕۆژنامە نوس و وڵات پارێزو نیشتمان پەروەران. لەلایەن چەتەو پیاو کوژەکانی مەسعودو جەلال لەبەردەمی ماڵەکانی خۆیاندا بەنوێژی نێوەڕۆ خەڵتانی خوێن بکرێن.
دەنگ بدەن بە لیستی کەرە کلك زەردەکان و جاشەکانی 66 نەبادا بتانخەنە ڕیزی ئیتلاعات و میتی تورك و بە خاین و زۆڵە کوردو بەدوژمنی ئەم ئەزمونە خێڵەکیە حساب بکرێن.
13 ـ ئێمەی لیستی بەناو کوردستانی کە هەمیشە نۆکەری دوژمنانی کوردین. بۆیە هاتوین هەناسە لەبەر قەومیەتی کوردان ببڕین
ئەوەی بزانین دەنگمان پێنادا ئەی ڕفێنین دەیبەینە زیندانەکانی دەزگای زانیاری و پاراستن و قاڵبی سەهۆڵی لەسەر پشت دادەنێن وپاشماوەی بتڵی شمپانیاو ویسکی شەوانی سوری دوای ڕابواردنمان لەگەڵ سۆزانیەکان پێ هەڵدەگرین دواجاریش وەك کاریلە سەری دەبڕین...
14 ـ گەلی براینە چارەنوسی لاوە شوێن بزربوەکانتان لەیاد بکەن کە ئێمەی شەیدای دۆلارو کورسی وەك بەعسی برامان لەشەڕی ناوخۆدا ئەنفالمان کردن . بڕواتانبێ مرۆڤ هەر دەمرێت گەر واشمان نەکردیانە ئەوان هەرخۆیان دەمردن..
15 ـ تا بتوانین خانوادەو کەسو کاری پێشمەرگەکان نانبڕاوو برسی ئەکەین.. لەبەرامبەردا هەرچی جاشو ئەنفالچی ومەفرەزە خاسەیە. پۆستی بەرز بەرزیان ئەدەینێ زەویان بەسەردا دابەشدەکەین دەیانکەینە کەڵەگا بەسەر خەڵکەوە. خۆمان ئەزانین چی ئەکەین.
15 ـ بۆیە ڕابوردوی پڕ لە خیانەتی ئێمە لە بیری خۆتان بەرنەوە هیوادارین خۆتان گێلکەن وەك رابوردو هەر دەنگ بە ئێمە بەنەوە.
ئێرە لیستی کوردستانیە لیستی کەرە دێزی 66 و لیستی کلك زەردەکانە.. ئێرە لیستی کۆنە جاشو فایلدارو سیخورو کورد کوژەکانە
جا ئەوەی دەنگمان پێنادا سور بزانن لەلای ئێمە خائینە بەم نیشتمانە. ئەیخەینە ڕیزی بێگانە...
Windows Live Spaces
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست